چۆن یارمەتی مناڵەکەت بدەیت کاتێک لە باخچەی ساوایانەوە دەچێتە قۆناغی یەکەمی قوتابخانە؟

http://www.todayonline.com

تێپەڕاندنی باخچەی ساوایان و چوون بەرەو قۆناغی یەکەمی قوتابخانە گۆڕانکارییەکی گەورەیە، وە لەوانەیە بۆ مناڵەکە و دایکان و باوکانیش وەکو شتێکی ترسێنەر دەربکەوێت.

باشترین شت کە بتوانی بیکەیت بۆ یارمەتیدانی فێرخوازە نوێیەکەی قۆناغی یەکەم تاکو ئامادەکاری بکات بۆ یەکەم ساڵی قوتابخانە ئەوەیە کە لەماڵەوە گفتوگۆی لەگەڵدا بکەیت دەربارەی ئەوەی کە دەبێت پێشبینی چی بکەین لە قوتابخانە، بە ڕوونکردنەوەی ئەوە دەست پێبکە کە جیاوازی پۆلی یەکەم چیە لەگەڵ باخچەی ساوایان. بۆ نمونە، ئەوان هەموو ڕۆژێک دەبێت بچن بۆ قوتابخانە، بەرپرسیارێتییەکی زیاتریان لەسەرە بۆ ئەوەی خۆیان ئەرکەکانی خۆیان ئەنجام بدەن، وە هەروەها لەمەودوا کاتێکی زیاتری رۆژەکەیان بە فێربونی خوێندنەوە و نوسین بەڕێ دەکەن.

ئەمانە کۆمەڵێک گفتوگۆ و ڕێنمایی زیاترن بۆ یارمەتیدانی مناڵی پۆلی یەکەم تاکو لەساڵی یەکەمی قوتابخانەدا  هەست بە جۆش و خرۆش بکەن:

بە مناڵەکەتی پیشان بدە کە:

 

* قۆناغی یەکەم چۆن چۆنیە، ئەگەر گونجا گەڕانێکیان بە شتەکانی پۆلەکەدا پێبکە.

*گەیشتن لەکاتی خۆیدا بۆ قوتابخانە یەکەمین کاری لە پێشینەیە. نابێت هەر لە سەرەتای یەکەم ساڵی خوێندنەوە ژمارەیەکی زۆر لە چالاکی بۆ ڕێک بخەیت چونکە پێویستیان بە کاتە تاکو خۆیان ڕێک بخەن وە هەروەها زووش ماندوو دەبن، لەبەرئەوە دڵنیابەرەوە لەوەی کە کاتی پشوودانی پێویستیان هەیە.

* کاتێک شتەکان بەرەو قورسی ڕۆشتن تۆ بەردەوام دەبیت، خۆت بۆ ئەوە ئامادە بکە کە دەکرێ لەدوای شەش هەفتەی یەکەم بیرکردنەوەیان دەربارەی قوتابخانە بگۆڕن، لەوانەیە سەرەتا پۆلی یەکەمیان خۆشبوێت بەڵام دوایی هەست دەکەن کە نایانەوێ بەردەوام بن لە چوون بۆ قوتابخانە چونکە چیتر خۆش و چێژبەخش نیە. بۆیان ڕوون بکەرەوە کە ئەم حاڵەتە دەگونجێت بەسەر گەورەکانیشدا بێت بەڵام ئێمە جێگیر دەبین و گەشە دەکەین و بەردەوام دەبین لەسەر ئەنجامدانى شتەکان، بەو شێوەیە بەرەو باشی دەچێت.

هانی مناڵەکەت بدە:

* لەماڵەوە بەرپرسیارێتی زیاتر هەڵبگرێت بۆ ئەوەی ئامادەی بەرپرسیارێتییەکانی قوتابخانە بێت. بۆیان ڕوون بکەرەوە کە بەرپرسن لە پاککردنەوەی مێزەکە، پاک ڕاگرتنی کەلوپەلی یاری و ژوورەکەیان، لەکاتی خۆیدا بچنە جێگای نوستنەوە و بەیانیان لەکاتی خۆیدا ئامادەی نانی بەیانی بن… هتد

*هانی بدە بۆ خوێندنەوەی کتێبی بچوک وە بۆی ڕوون بکەرەوە کە ئەمانە لەو جۆرە کتێبانەن کە لە قوتابخانە دەیخوێنن.

*دەربارەی ئەو شتانە بنوسێت کە حەزی لێیەتی، پشتگیری لە نوسینەکانی بکە جا لەهەر ئاستێکی پێشکەوتندا بێت، پێیان بڵێ کە ئەوان نوسەری ڕاستەقینەن وە ئەو شتانەی کە دەیانەوێت بیڵێن گرنگی خۆیان هەیە.

* دەربارەی ئەو کتێبانە گفتوگۆ بکەن کە پێکەوە دەیانخوێننەوە، پێی بڵێ ” لە قۆناغی یەکەمدا مامۆستا کتێبتان بۆ دەخوێنێتەوە و ئێوەش لەپۆلدا گفتوگۆی لەسەر دەکەن”

لەمانەش زیاتر ئەوەیە کەئارام بگریت ولەسەرخۆ بیت لەگەڵ مناڵەکەت، لەوە تێبگە کە ئەمە تێپەڕاندن و گۆڕانکارییەکی گەورەیە، وە لەوانەیە چەند مانگێکی بوێت تاکو پۆلی یەکەمیان خۆشبوێت. ئەگەر مناڵەکەت بێ ئارام و غەمبار دەرکەوت دەربارەی قوتابخانە ئەوا پەیوەندی بە مامۆستاکانیەوە بکە یاخود لەگەڵیان کۆببەرەوە.  هەتا تۆ زیاتر پاڵپشتی ئەو تێپەڕاندن و گۆڕانکاریەی مناڵەکەت بکەیت لەماڵەوە، ئەوا ئەو زیاتر دڵخۆش دەبێت دەربارەی ساڵی ئاییندەی.

ئایا مناڵەکەی تۆ یەکەم ساڵی قوتابخانەی تێپەڕاندووە؟ ئەو شتانە چی بوون کە تۆ ئەنجامتدان تاکو تێپەڕاندنی باخچەی ساوایانی بۆ پۆلی یەکەم لەلا ئاسان بکەیت؟ لە کۆمێنت بیان نوسە با ئێمەش بیانزانین.

سەرچاوەی بابەت: ئيره ببينه

سەرچاوەی وێنە: ئيره ببينه

وەرگێڕان: ئاڵا فرج

هەڵەچن: دابان بەهمەن أحمد

 ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Ala Faraj

ئاڵا فرج حسین دەرچوی بەشی ئینگلیزی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتییە لە زانکۆی سلێمانی. پیشەی مامۆستایە. ئەو هەم زمانی ئینگلیزی و هەم پیشەکەی زۆر خۆشدەوێت، چونکە باوەڕی وایە بناغەی کۆمەڵگایەکی تەندروست بەندە لەسەر پەروەردەیەکی تەندروست. ئامانجی ئاڵا گەیاندنی خزمەتە بە کۆمەڵگاکەی بەگشتی و چینی مامۆستا بەتایبەتی لە بواری پەروەردەدا، وە دڵنیاشە کە لەگەڵ گروپی فێرۆپیدیادا زووتر بەو ئامانجەی دەگات.

لێرەش بگەڕێ

ڕۆڵی خێزانەکان

http://directory.libsyn.com/episode/index/id/6474823 دەتوانین ئێمە هەموومان لەسەر ئەوە هاوڕابین کە خێزانەکان ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە پەروەردە کردندا،  …

Share via
Send this to a friend