لە ساڵى ٢٠١٢ كە بەشداربووم لە يەكێك لە كۆنفرانسەكانى كۆمەڵگە نێودەوڵەتى بۆ بەكارهێنانى تەكەلۆژيا لەپەروەردەدا، لە سندياگۆى ويلايەتى كاليفۆرنيا. لە كاتێكدا بۆ ماوەى ٣٦ كاتژمێر مامەوە، ئاسان بوو كە بتوانم سەبارەت بە يەكێك لە بابەتە نوێيەكان، فێركردنى هەڵگەڕاوە، زۆر شت فێرببم لەو كۆنفرانسە سێ ڕۆژييەدا. فێركردنى هەڵگەڕاوە بووبوە باسى دانيشتنە كۆمەڵييەكانى ئۆتێلەكان و خودى كۆنفرانسەكەو هەتا خەڵكى لە ڕێى هاشتاگەوە بەردەوام تاوتوێى ئەم ڕێگە نوێييەيان دەكرد هەدێ جاريش فێركردنى هەڵگەڕاوە دەهاتەوە بەرباس لە دەمى خوانى ئێوارەدا. خەڵكى دەيانويست كە بزانن چييە و چى نيە ئەم ڕێگا نوێيەى فێركردن، چۆن دەكرێت و وە چۆنيش كاردەكات. هەنێكيش دەيان ويست كە گۆرانى بە باڵيدا بڵێن، هەنێ جار كورتەيەكيان لەسەر تايبەتمەندييەكانيان دەنوسى لەسەر ئەوى كە چۆن كار دەكات لە پۆلدا و وە هەروەها چۆن پرۆسەى فێربوونى بۆ خوێنكاران گۆڕيوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا كۆمەڵێك هەبوون كە گلەييى ئەوەيان هەبوو كە ئەم ڕێگا نوێيە هيچ گۆڕانكارييەكى لە پرۆسەكەدا نەكردووە و ئەم ڕێگەيەش هەر فێركردنى ڕاستەوخۆيە ڕۆڵى سەرەكيش مامۆستا دەيبينێت نەك خوێنكارەكان. بەشداريم لە كەمێك لەو باسانەدا كرد بە شێوەى هەم ئۆنلاين وە ئۆفلاينيش. هەرچەندە ئێشتا بڕيارم نەداوە لە بارەى باشى و خراپى ئەم ڕێگايەوە، بەڵام دەتوانم ڕاى خۆم و چەند ڕوونكردنەوەيەك بخەمە ڕوو.
فێركردنى هەڵگەڕاوە چييە؟
بەپێى ئەو وەسفەى كە لاپەڕەى ASCD‘s بۆ كتێبە تازە بڵاوكراوەكان كراوە، ئايۆن سامس و جۆناتان بێرگمان داهێنەرانى شێوازەكە، لايان وايە لە ڕێگەى ئەم شێوازەوە هەموو خوێنكارەكان دەتوانن بە شێوەيەكى ڕۆژانەيى بەشداربن و فێرببن وە ڕونيشى دەكەنەوە كە لەم شێوازى فێربونەدا خوێنكاران تەماشاى ڤيديۆى تۆماركراو دەكەن بۆ ئەركى ماڵەوە وە هەروەها ئەركەكانى سەر شانيان، تاقيگە و تاقيكردنەوەكان لەپۆلدا ئەنجام دەدەن. لە بەشى يەكەمى بابەتێكى سێ زنجيرەيدا, بێرگمان لەگەڵ دوو هاونوسەرى خۆيدا، دەيەوێت كە ئەو نادروستييەى كە دەورى فێركردنى هەڵگەڕاوەى داوە نەهێڵێت، بۆ نمونە دەڵێن كە ” فێركردنى هەڵگەڕاوە هەمان شتەلەگەڵ ڤيديۆى ئۆنلاينى كاتێك كە زۆرينى خەڵك گوێبيستى فێركردنى هەڵگەڕاوە دەبن, ڕاستەوخۆ ئەوەى بە بيرياندا دێت ڤيديۆيە، ئەوە ئاڵوگۆڕكردنى بيرو بۆچون و چالاكييە بەواتاكانى فێربوونە كاتێك كە مامۆستا و خوێنكاران ڕووبەڕوو ئەنجامى دەدەن پێكەوە، كە زۆر گرنگە.
نوسەرەكە بەردەوام دەبێت و دەڵێت كە فێركردنى هەڵگەڕاوە، تێكەڵێكە لە شێوازى ڕاستەخۆ و تيۆرى كە ئاسان دەبێت بۆ ئەو خوێنكارانەى كە وانەيان لە كيس چووە تا بەردەوام بن لەگەڵ هاوپۆلەكانيان لە ڕێگەى تەماشاكردنى ڤيديۆوە هەر كاتێك كە بيانەوێت. وە هەروەها دەشڵێن كە لەبەر ئەوەى كە خوێنكاران لەماڵەوە تەماشاى وانەكانى مامۆستا دەكەن هەر لە ماڵيشەوە فێردەبن، بۆيە دەتوانن كاتى ناو پۆل بە كاربێنن بۆ ئيشكردن لە سەر هەر بۆشاييەك يان تێنەگەيشتنێك لەبارەى ناوەڕۆكى بابەتەكەوە لەگەڵ مامۆستادا كە وەكو ڕێنشاندەرێك ڕۆل دەبينێت. برايان بێنيت كە يەكێكە لە بەكارهێنەرانى ئەم شێوازە پۆستێكى لەسەر ئەم بابەتە نوسيوە و دەڵێت كە ئەم شێوەزە تەنها بريتى نييە لە ڤيديۆ بەڵكو بريتيە لە فێربونەكە. شانسى بينينى برايانم هەبوو لە كۆنفرانسەكە و خۆشحاڵ بووم بە گوێگرتن لە ڕا و بۆچونەكانى لەبارەى ئەم شێوازە نوێيەوە، ئەو چاتێك لە تويتەر بە ناونيشانى #flipclass chat بەڕێوە دەبات هەموو شەوانێكى دووشەممە، ئەمەش چانسێكى گەورەيە بۆ فێربوونى زياتر لە بارەى ئەم شێوازەوە.
فێركردنى هەڵگەڕاوە چي نييە؟
وەكو هەر شتێكى نوێ كە دێتە ئاراوە، كۆمەڵە خەڵكێكى زۆر هەيە كە تەنها دەيانەوێت ئەم شتە نوێيە بەكار بهێنن بۆ پەيداكردنى پارە وە يان تەنها بەكارى دەهێنن لەبەر ئەوەى كە دەبينن خەڵكانى ديكە بەكارى دەهێنن بە بێ ئەوەى كە هێچ تێگەيشتنێكيان هەبێت لەوەى كە دەيكەن. بۆ نمونە كۆمپانياى تێك سميس، بەشێكى تەواوى پێگەكەيان تەرخان كردووە بۆ فێركردنى هەڵگەڕاوە يان پۆلى هەڵگەڕاوە. ئێستا لام وايە كە ئەم كۆمپانيايە بەرهەمى زۆر باشى هەيەو وە زۆر باشيش ئاگادارە لە گۆڕانكاييەكانى بوارى پەروەردە و فێركردن. لەگەڵ ئەوەشدا نهێنى نييە كە كۆمپانياى ناو براو گرنگى بەم شێوازە بدات لە كاتێكدا كۆمپانياكە خۆى بەرنامەى سكرين كاست دروست دەكات. شايەنى باسكردنە پێگەكەيان گرنگى بە شێوازەكانى فێركردن و وانە وتنەوە دەدات، وە ڕاوێژييان بە كەسانى شارەزاى بوارى پەروەردە كردووە بۆ زۆرينەى بابەتەكانييان. ئەوەى كە ناڕەهەتم دەكات ئەوەيە كە دەستگێڕەكانى ئەم كۆمپانيايە لە پێشانگاكانى ئەم كۆنفراسەدا باس لەوە دەكەن كە چۆن بەرهەكانيان يارمەتيت دەدەن كە شێوازى فێركردنى هەڵگەڕاوە پەيڕەو بكەيت لە پۆلەكانتدا. ئەگەر بێتو من بەڕێوەبەرى ئاسايى يان تەكنيكيت بم بێ هيچ زانياريەك يان باش تێنەگەيشتنێك لە شێوازەكە، ئەگەرى زۆر هەيە كە بەهۆى ئەوەوە زانياريەكى تەواو هەڵەى دەست بكەوێت.
زۆر جار بينيومە و بيستومە كە ئەكاديميياى خان لە بارەى ئەشێوازەوە دواون ( گوێم لە فرۆشيارێكە كە دەڵێت ” لەگەڵ كواليتى نيشاندان بە شێوازێكى سەسوڕهێنەر، مناڵەكانتان دەتوانن تەماشاى ڤيدۆكان بكەن بە جوانترين شێوە”) . لە كاتێكدا هەندێ لە مامۆستايان دەڵێن كە گوايە ئەوان ڤيديۆى AK بەكار دەهێنن بۆ نيشاندانى بابەتەكان بۆ خوێنكاران، ئەمەش ماناى ئەوە نييە كە ڤيديۆى AK شوێنى مامۆستا يان بابەتەكە دەگرێتەوە. ئەزمونم لەگەڵ AK ئەوەم پێ دەڵێت كە بابەتەكان تەنها دەتوانرێت بەيەك شێواز بوترێتەوە. فێركردنى باش، پێويست بەوە دەكات كە بابەتەكان بە چەند ڕێگەيەكى جياواز بوترێتەوە، بەتايبەتى چەمكە بيركارييەكان. لەگەڵ ئەوەشدا هەموو بيركارى بريتى نيە لە شيكاركردنى هاوكێشە. يەكێك لە شتە هەرە گرانەكان لە كاتى ووتنەوەى بيركاريدا ئەوەيە كە دڵنيابيت لەوەى كە خوێنكارەكان كوێرانە هاوكێشەكان شيكار ناكەن بەبێ ئەوەى كە تێبگەن كە چى دەكەن بە ژمارەكان. بۆ ئەوەى كە خوێنكاران سەركەوتو بن ئەو ڤيديۆيانەى كە بۆ فێركردنى هەڵگەڕاوە بەكاردێن، دەبێت كە شێوازى هەمە چەشنى تێدا بێت هەروەكو چۆن هەمە جۆرى لە شێوازى ڕوبەڕودا هەيە، وە دەبێت كواليتييەكە دەنگى و وێنەى باشى هەبێت تاوەكو خوێنكاران بە ئاسانى تێيبگەن، ئەم ڤيديۆيانەش دەبێت هاوتەريب بن لەگەڵ پرۆگرامى خوێندن، ستانداردەكان، تاقيگە وە هەروەها ئەو چالاكييانەى كە لە پۆلدا ئەنجام دەدرێت.
بۆ سەركەتووە؟
زۆرينەى بۆچوونى بلۆگەكان و ئەو گفتوگۆيانەى كە من خوێندومەتەوە، هەموو ئاماژە بەوە دەكەن كە فێركرنى هەڵگەڕاوە پروسەى فێركردنى بۆ خوێنكاران سەربەخۆ كردووە، مامۆستايان ئێستا وەسفلى ئەوە دەكەن كە چۆن دەتوانن بە پێى تواناى خودييان فێرببن وە يان چۆن دەتوانن پێداچونەوە بكەن بۆ ئەوەى كە پێويستيانە هەروەها باسى ئەوەش دەكەن كە چۆن ئێستا مامۆستا پێوست نييە كە كار لەگەڵ تەنها خوێنكارێكدا بكات لەو بابەتانەى كە پێويستى بە يارمەتى تايبەت هەيە، ئاماژەش بە تواناى خوێنكاران دەكەن بۆ خوێندنى ئەو وانانەى كە لە كيسيان چووە، لەڕێگەى ڤيديۆ يان كۆرسە ئۆنلاينەكانى وەك ( Edmodo or Haiku Learning) وە بە پێى توێژينەوەيەك كە لە لايەن وەزارەتى پەروەردەوە كراوە ساڵى ٢٠٠٩ فێربوونى ئۆنلاين سودى زياترى هەيە وەك لە فێربوونى ڕوبەڕوو.
بۆ سەركەوتوو نييە؟
كاتێك كە بۆ يەكەمين جار بەم شێوازە ئاشنا بووم، يەكەمين كاردانەوەم ئەوە بوو كە ئەم شێوازە لەگەڵ خوێنكارەكانى مندا سەركەوتوو نابێت. زۆرينەى مامۆستايانى گوند و شارۆچكەكانيش هەمان شت دەڵێن، لايان وايە كە ئەو پێداويستيانەى كە بۆ ئەم شێوازە پێويستە، بۆ خوێنكارەكانيان لە بەردەست نييە، كەسانێك هەن كە دەڵێن دەتوانن كتێبخانەى گشتى بەكاربهێنن، منيش لە وەڵامدا دەڵێم كە لە هەر يەكێك لەو كتێبخانانەدا بەشێوەيەكى گشتى سێ كۆمپيتەر هەيە بۆ بەكارهێنان وە هەر بەكاهێنەرێكيش تەنها نيو كاتژمێر ڕێگەى بەكارهێنانى هەيە. خەڵك هەيە دەڵێن كە مامۆستا دەتوانێت كە هەموو ئەو زانياريانەى خوێنكاران پێويستيانە، بخاتە سەر DVDخوێنكارانيش دەتوانن تەماشاى DVDيەكان بكەن، منيش لە وەڵامدا دەڵێم مامۆستا چەند لە ڕۆژەكە تەرخان بكات تاوەكو بتوانێت زانياريە پێويستەكان بخاتە سەر ١٠ بۆ ١٥ DVDs لە يەك كاتدا. هەروەها پێشم وتراوە كە خوێنكاران دەتوانن تاقيگەى كۆمپيتەرى قوتابخانە بەكار بێنن لە دواى قوتابخانە، بۆ تەماشاكردنى ڤيديۆكان، لە وەڵامى ئەمەشدا دەڵێم كە تەنها ٢٧ كۆمپيوتەر لە قوتابخانەكەدا بوونى هەيە كە ئەمانەش پێويستيان بە بەرنامەيەكى دواى قوتابخانە هەيە بۆ ئەم مەبەستە( بژاردەى كۆتايى لەبارتر و ڕاستەقينەترە). شتێكى ديكە كە زۆر قورسە لام ئەوەيە كە ئەگەر بێتو هەموو مامۆستاكان ئەم شێوازە بەكاربهێنن، ئەوا خوێنكاران دەبێت چەند كاتژمێرێك لەبەر شاشەى كۆمپيوتەرەكانيان شەوانە بە ديار تەماشاكردنى ڤيديۆوە بەسەر بەرن، وە مامۆستاش هەيە كە دەلێت هەموو كەسێ بە تەماشاكردنى شاشەكان فێر نابێت بە باشترين شێوە.
بۆچى هيچ شتێكى تازە نييە؟
بە گوێ گرتن لە ( Aaron Sams talk) لە بارەى ئەزمونى لەگەڵ شێوازى فێركردنى هەڵگەڕاوەدا ئەوەت بۆ دەردەكەوێت ئەوەى ئەو باسى دەكات هيچ پێويستى بە ڤيديۆ نييە, ئەوى كە ئەو وەسفى دەكات لە جەوهەردا هەر ئەوەيە كە جۆن دێوى باسى دەكات لە سەرەتاكانى سەدەى بيستەمدا. فێربوونێك كە زياتر جەخت لە خوێنكاران دەكاتەوە وەك لە مامۆستايان، فێربوونێك كە ڕێگە بە خوێنكاران دەدات شێوازى فێربوونەكەيان بە پێى پەسەندى خۆيان هەڵبژێرن.. ئەمانە چەمكى تازە نين، من هەميشە دەگەڕێمەوە بۆ ئەم پرسيارە ( ئايا ئێمە شتەكان بە جياوازى دەكەين يان شتى جياواز دەكەين؟) كاتێك ئەوانەى لە بوارى پەروەردەدا ئيش دەكەن پەنا بۆ ئەم شێوازە نوێيە دەبەن، گرنگە كە بير لە وەڵامى ئەو پرسارە بكەينەوە.
بۆ گرنگە؟
لە كۆتايدا پرسياردەكەين بۆچى دەبێت ئەوەندە گرنگى بەم شێوازەبدەين؟ هۆكارى سەرەكى ئەوەيە كە وا لە مامۆستايان دەكات بير لە پراكتزەكردنى پيشەكەيان بكەنەوە وە چۆن لە خوێنكارەكانيان نزيك ببنەوە. وا لە مامۆستايان دەكات كە ئەو شێوازە بگۆڕن كە هەميشە بەكاريان هێناوە، وە هاندەرێكى باشيشە بۆ هێنانى تەكنەلۆژيا بۆ ناو پۆلەكان لە ڕێگەى بە كارهێنانى ڤيديۆ و فێربوونى ئۆنلاينى وەك Edmodo و هاوشێوەكانى. تا ئەو كاتەى كە ئێمە باسى فێربوون دەكەين و وە تا ئەو كاتەى ئەوانەى لە پەروەردەدا كاردەكەن بەردەوام بير دەكەنەوە و پرسيار لە خۆيان دەكەن كە ئايا ئەوەى دەيكەن بە ڕاستى جياوازە يان تەنها ڕێگەيەكى جياوازە بۆ كردنى ئەوەى كە هەميشە كردوويانە، هيوايەك هەيە كە هەندێ لە فەلسەفەكانى دێوى لە قوتابخانەكانمان بڵاو ببنەوە و بوونيان هەبێت. دەبێت بيرمان كەوێتەوە كە ئەم هەڵگەڕانەوەيە تەنها سەرەتايەكە.
سەچاوەى بابەت: ئيره ببينه
سەرچاوەى وێنە: ئيره ببينه
وەرگێڕ: دابان فريق ميرزا
هەڵەچن: دابان بەهمەن أحمد
دهنگ: لانه سواره
ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا