له‌م بابه‌ته‌دا دهگهڕيێين به‌دواى هۆكاره‌كانى ڕزگاربوون له كێشه‌كان و چه‌ندين ڕێگه‌ى جياواز بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.
هه‌وڵده‌ده‌ين بزانين چۆن چوار سكيڵهكهى زمان ده‌كرێت جياواز بن. به‌پێى ئاست و توانستى فێربوون له‌و پۆله‌دا.هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌ده‌ين بۆ دۆزينه‌وه‌و دانانى هه‌ندێ ستراتيژ و ياسا له‌ناو پۆلدا.
- دۆزينه‌وه‌ى هۆكاره‌كان
- دياريكردنى سه‌رده‌سته‌ى كێشهدروستكهرهكان
- هه‌مه‌جۆرى له ئه‌نجامدانى ئه‌رك و چالاكيهكاندا
- زيادكردنى هاندان
- دانانى لهپێشينهيى
دۆزينه‌وه‌ى هۆكاره‌كان
(تا كه‌سێك هيوا بۆ ئه‌وه ده‌خوازێت فێربكرێت ، 30كه‌س هيوا بۆ ئه‌وه ده‌خوازن فێر نه‌كرێن) نه‌ناسراو.
ئه‌م ده‌سته‌واژه‌يه ڕه‌نگه زياتر له ڕهنگدانهوهيهكى ڕاسته‌قينه بێت ، له‌سه‌ر ژيانى هاوچه‌رخ. به به‌راورد به‌وه‌ى ئێمه دركمان پێكردووه. هيچ كام له ئێمه‌ى مامۆستايان له بۆشايى ئاسماندا كار ناكه‌ين . خوێندكاره‌كان دێنه پۆله‌كانى ئێمه له خێزانه باشه‌كان ياخود له خێزانه كه‌مته‌رخه‌مه‌كان . هه‌روه‌ها دێنه پۆله‌كانمان به ته‌واوى دواى تاقيكردنه‌وه‌يه‌كى زۆر قورسى بيركارى يان دواى هه‌ر وانه‌يه‌كى قورسى تر ، ياخود به شێوه‌يه‌كى تر هه‌ر خوێندكارێك به بارودۆخێكى تايبه‌ته‌وه دێته پۆل به ميزاجێكى باش يان خراپ . به ناچارى ئێمه‌ش ده‌بينه وه‌رگرى ئه‌وان.
يه‌كێك له هۆكاره بهربڵاوهكانى ناڕێكى خوێندكار بريتيى يه له نه‌توانينى خوێندكار بۆ چاره‌سه‌ركردن و ئه‌نجامدانى كاره‌كانى . ئه‌و خوێندكارانه‌ى زۆر قسه ده‌كه‌ن ناڕه‌زايي خۆيان به هۆى ده‌نگه ده‌نگ و ڕه‌وشتى بێزاركه‌ره‌وه ده‌رده‌بڕن . له كاتێكدا خوێندكاره‌كانى ديكه ڕه‌نگه به بێ ده‌نگى بمێننه‌وه.
ديارى كردنى سه‌رده‌سته‌ى كێشه دروستكهرهكان
هه‌موو كات به ووريايي چاودێرى پۆله‌كه‌ت بكه هه‌ر كاتێك كێشهيهك هاته پێش . بۆ ئه‌وه‌ى بزانيت كه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه خوێندكارێكدا هه‌ڵس و كه‌وت ده‌كه‌يت كه كێشه دروستده‌كه‌ن . ده‌ست بكه به وانه‌كه‌ت به شێوه‌يه‌كى ئاسايى ، وه‌ك پلانت بۆ داناوه . له هه‌مان كاتدا هه‌ندێك بابه‌ت و كارى زياده ئاماده بكه بۆ ئه‌وانه‌ى كێشه دروست ده‌كه‌ن.
بۆ نموونه له يه‌كێك له پۆله گه‌وره‌كانم كچێك كه كێشه‌ى هه‌بوو له‌گه‌ڵ (conditional) ڕسته‌ى مه‌رجى ووتى هه‌ميشه باسى ئه‌و شته بێ به‌هايه ده‌كه‌يت من ته‌نها ده‌مه‌وێت باسى خۆشه‌ويستى بكه‌م ! يهكسهر ووتم باشه تكايه وه‌ره لاى بۆردهكهو پێنج ڕسته بنووسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئاره‌زووى ده‌كه‌يت به شێوه‌ى مه‌رجى (conditional 3) 3 . يهكسهر خۆى دا به ده‌سته‌وه به بێ مه‌رج و گه‌ڕايه‌وه بۆ ئهنجاندانى ڕاهێنانه‌كانى ! هەميشە كێشه درووستكهرهكانت سه‌رقاڵ بكه.
هه‌مه‌جۆرى له ئه‌نجامدانى ئه‌رك و چالاكيهكانيدا
ڕه‌فتارى ناڕێكى خوێندكاره‌كانت ڕه‌نگه به هۆى بێ تواناييان بۆ ئه‌نجامدانى يه‌كێك له ئه‌ركه‌كان دروست بوبێت . بۆ نموونه ڕه‌نگه پۆلێك باش بن له قسه‌كردندا ، به‌ڵام كێشه‌ى گوێ گرتنيان هه‌بێت . ياخود ڕه‌نگه ئاره‌زووى نووسين بكه‌ن و حه‌ز به كارى گروپ نه‌كه‌ن . هه‌وڵ بده سه‌رچاوه‌ى ڕاسته‌قينه‌ى كێشه‌كان بدۆزيته‌وه. ههمهجۆر به له كاره‌كانتدا . ده‌توانيت به پۆلى ( أ ) بڵێيت تاقيكردنه‌وه‌ى گوێ گرتن و تێ گهيشتنتان لاوازتره له پۆلي ( ب ) به‌ڵام ئێوه باشن له ڕێزماندا ، بۆچى دووباره گوێ له هه‌مان تۆمار نهگرينهوهو كار له‌سه‌ر هه‌ندێك ڕێگه‌ى نوێ بكه‌ين ؟ ياخود وانه‌يه‌ك له هۆڵى كۆمپيوته‌ر بخوێنيت كاتێك خوێندكاران ده‌توانن سپێڵى ووشه‌كان بپشكنن و به‌كارى بهێنن هه‌روه‌ها له كۆمه‌ڵێك فه‌رهه‌نگى جۆراوجۆر سود وه‌ربگرن له ئينته‌رنێت له كاتى نووسيندا ! ئه‌م ڕێگايانه ئه‌نجامى سهرسوڕهێنهريان ده‌بێت بۆ نووسين به زمانى ئينگليزى !
زياد كردنى هاندان
مامۆستا چى بكات كاتێك خوێندكاره‌كان ده‌ڵێن پێويستيان به‌و بابه‌ته نى يه ، نايانه‌وێت ئه‌نجامى بده‌ن ؟ وه‌ڵامه‌كه پشت ده‌به‌ستێت به ئاستى خوێندكاران و پۆله‌كه‌وه.
– ئه‌گه‌ر هێشتا چه‌ند ساڵێكى كه‌ميان له پيش ماوه ، پێيان بڵێ كه ئه‌مه بابه‌تێكى ناچارييه له‌م قۆناغه‌دا.
– ئه‌گه‌ر ئه‌مه له كۆتا ساڵى خوێندنيانه له قوتابخانه بيريان بخه‌ره‌وه كه پێويستيانه بۆ به‌ده‌ستهێنانى نمرهيهكى باش و بڕوانامه‌ى قوتابخانه .
– گرنگى و به‌هاى زمانى ئينگليزى يان هه‌ر زمانێكى ديكه‌يان بۆ ڕوون بكه‌ره‌وه له دنياى هاوچه‌رخى ئه‌مڕۆدا !
– ئاسۆيان فراوان بكه به ئه‌نجامدان و پێشكه‌ش كردنى هه‌ندێك ئه‌ركى داهێنه‌رانه.
– دڵنيابه له هاندانيان بۆ هه‌موو سهركهوتنهكانيان ئه‌گه‌ر كهميش بێت.
-هاوڕێيه‌تى دروست بكه له‌نێوانيان بۆ ئيمه‌يڵ ناردن.
– پڕۆژه‌يه‌ك له ئينته‌رنێت بدۆزه‌ره‌وه كه خوێندكاره‌كانت بتوانن ببنه به‌شێك له قوتابخانه‌كانى نێت. (www.eun.org).
دانانى لهپێشينهيى
ئه‌مه پۆلى تۆيه . تۆ له‌هه‌موو شتێك بهرپرسيارى كه ڕوده‌دات. هه‌ندێك ڕاهێنانى تايبه‌ت به‌خۆت ئه‌نجام بده پێش ئه‌وه‌ى تووشى كێشه‌ى پۆله‌كه‌ت بيت. ‘’من مامۆستايه‌كى باشم. ئه‌وه‌ى ئه‌نجامى ده‌ده‌م دهيزانم. ده‌توانم چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بكه‌م”. ئه‌گه‌ر خوێندكاره‌كانت گوێ به زه‌نگ ناده‌ن وانه‌كه‌ت ده‌ستپێبكه به نوسين له‌سه‌ر بۆرده‌كه ياخود گوێگرتن له تۆمارێك بۆ چالاككردنى خوێندكاره‌كان. ده‌توانيت هه‌ندێك كارت دابه‌ش بكه‌يت. دواتر كتێبه‌كه‌ت بكه‌وه‌و گرنگى بابهتهكان ڕونبكهوه و ئاماژه به لهپێشينهكان بده! ڕەنگە ئەمە دوو خولەك له كاتت ببات به‌شێوه‌يه‌كى ئاسايى به‌ڵام ئه‌نجامێكى سه‌رنجڕاكێشى ده‌بێت.
بۆ خوێندكاره منداڵه‌كان ده‌كرێت پێيان بڵێيت كه ئه‌م جاره چى فێرده‌بن. بۆ خوێندكاره گه‌وره‌كان ده‌توانيت پێيان بڵێيت كه ئه‌م بابه‌ته دياريكراوه پێويسته، چونكه داخڵ دەبێت بۆ تاقيكردنه‌وه‌ى كۆتايى ، له‌كاتێكدا كه ئه‌م دوو ئه‌ركه‌ى تر ئارهزومهندانهيه ياخود به گروپ ئه‌نجامى ده‌ده‌ن. بيرت بێت هه‌ندێك جار پێكه‌نين شتێكى ئاساييه بۆ منداڵان له‌كاتى وانه‌دا.
له‌كۆتايى دا
(به‌ڕێوه‌به‌رى خوێندنگاكان ده‌سه‌ڵاتيان هه‌يه بۆ به‌ڕێوه بردنێك كه سه‌رۆك وه‌زيران هه‌رگيز ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى نه‌بووه.) وينستن چه‌رچڵ
هه‌رچه‌نده تۆ به‌ڕێوه‌به‌ر نيت ، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتت هه‌يه له پۆله‌كه‌تدا. ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه خوێندكارێكيش مامه‌ڵه بكه‌يت كه له خێزانه كهمتهرخهمهكانهوه هاتبن، يان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك منداڵ كه هيچيان ناوێت مامه‌ڵه بكه‌يت. تۆ سهرۆكيت،دڵنيابه له‌خۆت ، خوێندكارهكانيشت هه‌ميشه هه‌ستى پێده‌كه‌ن.
سەرچاوەى بابەت: ئيره ببينه
سەرچاوەى وێنە: ئيره ببينه
وەرگێڕ: خه‌بات رهفيق محمد
هەڵەچن: دابان بەهمەن احمد
ده‌نگ: چرا به ختیار
ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا