ده‌توانيت گوێ له‌م بابه‌ته بگريت يان بێيته خواره‌وه‌و به‌رده‌وام بيت له خوێندنه‌وه.
[podcast src=”https://html5-player.libsyn.com/embed/episode/id/5428188/height/90/width/450/theme/custom/autonext/no/thumbnail/yes/autoplay/no/preload/no/no_addthis/no/direction/forward/render-playlist/no/custom-color/e25f00/” height=”90″ width=”450″]وانه وتنه‌وه به قۆناغى سه‌ره‌تايى ده‌بێته هۆى كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى جۆراو جۆر و دروست بوونى زنجيرهيهك نيگه‌رانى بۆ زۆربه‌ى مامۆستايان به‌تايبه‌ت ئه‌و مامۆستايانه‌ى ڕاهێنراون بۆ قۆناغه گه‌وره‌كان.
به‌داخه‌وه زۆرێك له مامۆستايان داوايان لێده‌كرێت له‌لايه‌ن قوتابخانه‌و پهيمانگاكانيانهوه كه فێرخوازى منداڵ فێربكه‌ن ، هه‌رچه‌نده ڕاهێنان و شياندنى تايبه‌تيان به فێرخوازى منداڵ نه‌بووه. ئه‌مانه‌ش به شتێكى ئاسايى ده‌بينرێن له‌زۆربه‌ى خوێندنگه‌و پهيمانگاكاندا به‌رامبه‌ر مامۆستايان ، كه ده‌بێته هۆى ترس و دوودڵى لاى مامۆستايان هه‌ر له وانه‌كانى سه‌ره‌تاوه.
له‌م بابه‌ته‌دا هه‌ندێ ئامۆژگارى ده‌ده‌ين له‌سه‌ر چۆنێتى ده‌ستپێكردن له‌گه‌ڵ خوێندكارانى قۆناغى سه‌ره‌تايى و هه‌روه‌ها 10 له باش‌ترين جۆره‌كانى به‌ڕێوه بردنى پۆل ده‌خه‌ينه ڕوو.
- پێش ده‌ستكردن به وانه وتنه‌وه
- بزانه خوێندكاره‌كانت كێن
- كردارخوازى
- 10 له باش‌ترين جۆره‌كانى به‌ڕێوه بردنى پۆل بۆ فێركردنێكى سه‌ركه‌وتوو.
پێش ده‌ستكردن به‌وانه وتنه‌وه
- بزانه خوێندكاره‌كانت كێن
- گفتوگۆ بكه له‌گه‌ڵ ڕابه‌رى پۆل و بزانه منداڵه‌كان به‌ته‌واوى ئاستيان سه‌ره‌تاييه له‌زمانى ئينگليزيدا يان پێشتر كه‌مێك فێربوون.
- ئايا هيچ خوێندكارێكت هه‌يه به هه‌ردوو زمانه‌كه قسه‌بكات ؟ئه‌گه‌ر وايه به‌كاريان بهێنه بۆ يارمهتيدانت.
- ئايا هيچ كام له خوێندكاره‌كان به زمانێكى تر قسه‌ده‌كه‌ن؟
- دڵنيابه له‌وه‌ى كه خوێندكاره‌كان به‌شێوه‌يه‌كى بەرچاو هانده‌درێن و جۆش و خرۆشيان هه‌يه بۆ فێربوونى زمانێكى بيانى. ئامانجى سه‌ره‌كى تۆ دامه‌زراندنى ئه‌و هاندانه سهرهتاييهيه، هه‌روه‌ها به‌هێزكردنى زانخوازيان بۆ ئه‌وه‌ى گه‌شه بده‌ن به حه‌زى ڕاسته‌قينه‌يان بۆفێربوونى زمان ، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر ههستيش بكه‌يت به خێرايى فێرنابن. ده‌بێت خۆت و خوێندكارهكانيش ڕاستبين بن له‌باره‌ى تواناى فێريونيان له‌و ماوه كه‌مه‌ى كه له‌گه‌ڵيان به‌سه‌رى ده‌به‌يت.
- زۆر ئاساييه خوێندكاره‌كان هه‌ندێ كاتيان بوێت تا ده‌ستده‌كه‌ن به به‌كارهێنانى زمان ، وه‌ك ئه‌وه‌ى كاتيان ده‌وێت تا له‌گه‌ڵ تۆ ئاشنا ده‌بن ( به‌دڵنيايى يه‌كه‌م قسه‌كه‌رى زمانى ئينگليزى تۆيت كه بينيويانه) ، هه‌روه‌ها وه‌رگرتنى زمانه‌كه پێش ئه‌وه‌ى هه‌ست بكه‌ن ئاماده‌ن و باوه‌ڕيان بهخۆيانه بۆ بەكارهێنانى زمان.
- ئارام بگره‌و مه‌ترسه له دووباره‌كردنه‌وه‌ى شته‌كان دووباره‌و دووباره. منداڵان دڵخۆشن به زۆربه‌ى ئه‌و هه‌لانه‌ى بۆيان ده‌ڕه‌خسێت بۆ گوێگرتن له زمانه‌كه. ته‌نها بيرت بێت سروشتى به.
كردارخوازى
– مامۆستاى پۆل بناسه‌و بزانه چۆن ده‌توانێت هاوكاريت بكات.
– چه‌ند خوێندكارت هه‌يه له پۆله‌كه‌تدا؟
– ده‌توانيت چيبكهيت و چى نه‌كه‌يت له پۆله‌كه‌تدا، بۆ نموونه جوڵاندنى كورسييه‌كان له پۆلدا ؟
– ئايا مامۆستاى پۆل له‌گه‌ڵت ده‌مێنێته‌وه له‌كاتى وانه‌ى ئينگليزيدا ؟
– له‌باره‌ى ئاكار و ڕه‌فتارى خوێندكاره‌كانه‌وه بپرسه.
– ماوه‌ى وانه‌كه‌ت چه‌نده ؟ 40 ده‌قيقه ، كاتژمێرێك؟
– ئايا ڕێگا ده‌درێت كارى منداڵه‌كان له‌سه‌ر ديواره‌كان نيشانبدرێت و هه‌ڵبواسرێت ؟
– ئايا ده‌توانيت گۆشه‌يه‌ك بۆ ئينگليزى دروست بكه‌يت ؟
– ئه‌و سه‌رچاوانه چين كه خوێندنگه هه‌يه‌تى و تۆ ده‌توانيت بهكاريانبهێنيت ؟
– ده‌توانيت چه‌ند له‌به‌رگرتنه‌وه بكه‌يت بۆ سه‌رچاوه‌و بابه‌ته‌كانت ؟
– ئايا ده‌توانيت منداڵه‌كان ببهيته ياريگايهكى منداڵان ؟
-ئايا ده‌توانيت كۆمپيوته‌ر به‌كاربهێنيت ؟
10 له باش‌ترين جۆره‌كانى به‌ڕێوه بردنى پۆل بۆ فێركردنێكى سه‌ركه‌وتوو.
- پلان دابنێ بۆئه‌وه‌ى بزانيت چيدهكهيت هه‌نگاو به هه‌نگاو، هه‌روه‌ها ئامانجى ڕونت هه‌بێت بۆئه‌وه‌ى خۆت و خوێندكاره‌كانت به‌ته‌واوى بزانن بۆ كوێ ده‌چن به درێژايى وانه‌كه. ئه‌مه تاكه ڕێگه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى تواناى كۆنترۆڵكردنى 30 خوێندكارت هه‌بێت له پۆل دا . ئه‌وان يه‌كه‌م كه‌س ده‌بن كه ده‌زانن خۆت ئاماده نه‌كردووه و كاردانهوهشيان به شێوه‌يه‌كى بێزاركه‌ر ده‌بێت.
- ساڵه‌كه‌ت ده‌ستپێبكه به‌شێوه‌يه‌كى جێ‌گير و پابه‌ند به ئاكار و ڕه‌فتارت. منداڵه‌كان چاوه‌ڕێى ژينگه‌يه‌كى ڕێك و پێكى پۆل ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها كاردانهوهشيان باش ده‌بێت بۆ ئه‌نجامدانى كاره‌كانيان. له مامۆستاى پۆل بپرسه سه‌باره‌ت به ئاكار و ڕه‌فتاره خوازراو نه‌خوازراوه‌كان و خوێندكاره‌كانت دڵنيا بكه‌و به‌ڕوونى پێيان بڵێ كه چاوه‌ڕوانى هه‌مان ئاكار و ڕه‌فتار ده‌كه‌يت لێيان.
- فێرى ناوى خوێندكاره‌كانت ببه و به‌ناوى خۆيان بانگيان بكه.
- به‌رده‌وام بجوڵێ به‌ناو پۆله‌كه‌دا و له‌يه‌ك جێ مه‌وه‌سته.
- ئاماژه‌يه‌كى ڕوون بده بۆ وه‌ستاندنى هه‌ر چالاكيه‌ك يان كاتێك ويستت خوێندكاره‌كان بێده‌نگ بن. چاوه‌ڕێى بێده‌نگى بكه و هه‌موو ئاگايان به ده‌ست بهێنه پێش ئه‌وه‌ى قسه بكه‌يت، هه‌روه‌ها ڕێنمايى ڕوون و ڕه‌وان بده به خوێندكاره‌كان. دڵنيابه له‌وه‌ى كه خوێندكاره‌كان ده‌زانن چى بكه‌ن.
- هه‌رگيز توانا و زيره‌كى خوێندكاره‌كانت به‌كه‌م مه‌زانه، ڕه‌نگه ئينگليزيهكى زۆر سنورداريان هه‌بێت به‌ڵام هێشتا هه‌مان حه‌زو ئاواتيان هه‌يه وه‌ك هه‌ر منداڵێكى تر‌ى هاوته‌مه‌نى خۆيان. خوێندكاره‌كان په‌يوه‌ست بكه به پێدانى ناوه‌ڕۆكى هانده‌ر و چالاكيى پر واتا.
- هه‌ميشه دڵنيابه له‌وه‌ى خوێندكاره‌كانت هه‌ندێ ئينگليزى به‌ده‌ست بهێنن له كۆتايى وانه‌كه‌دا. خوێندكاره‌كان شانازى ده‌كه‌ن و هه‌ست به ده‌سكه‌وت ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر پۆله‌كه به جێبهێڵن و بتوانن پرسيارێك بكه‌ن بۆ نموونه پرسيارێكى تازه به ئينگليزى، شتێك بڵێن له‌باره‌ى خۆيانه‌وه، گۆرانيه‌ك بڵێن ، ئه‌مه‌ش واتاى ئه‌وه ده‌گه‌يه‌نێت كه ئامانجه‌كه‌ت ڕوونه لاى خوێندكاره‌كان.
- دوركه‌وه‌ره‌وه له‌و ياريانهى زۆر دهيانوروژێنێت، زۆر جار گه‌ڕانه‌وه بۆ ژينگه‌يه‌كى ئارام و كۆنترۆڵكراوى فێربوون گرانه دواى يارييه‌كى پڕ ژاوه ژاو. دوركه‌وه‌ره‌وه له‌و چالاكيانه‌ى پێويستيان به جوڵه‌ى زۆره كاتێك ده‌زانيت كه له پۆله‌كه‌تدا بۆشايى و شوێنى كه‌م هه‌يه بۆ ئه‌و جۆره چالاكيانه. هه‌روه‌ها دوركه‌وه‌ره‌وه له‌و چالاكيانه‌ى كه بڕين و لكاندنى زۆر تێدايه ، ته‌نها ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مێكى ڕوونى زمانه‌وانى هه‌بێت، ئه‌گه‌ر نا كاتێكى زۆر به‌نرخت ده‌با له‌گه‌ڵ دروستكردنى ژاوه ژاو و ناڕێكيهكى زۆر.
- كۆمێنتى ئه‌رێنى بده له‌سه‌ر كار و هه‌وڵ و ماندوبوونى خوێندكاره‌كان با هه‌ست بكه‌ن كه كاره‌كانيان به‌نرخن لات.
- ماده و بابه‌تى زياتر ئاماده بكه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و خوێندكارانه‌ى خێران ياخود خاون ، مه‌هێڵه چالاكيه‌كان زۆر درێژ بن.
سەرچاوەى بابەت: ئيره ببينه
سەرچاوەى وێنه: ئيره ببينه
وەرگێڕ: خه‌بات رهفيق محمد
هەڵەچن: دابان بەهمەن احمد
ده‌نگ: چرا به ختیار
ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا