بەكارهێنانى فلاش كارت بۆ فێرخوازە منداڵەكان

فلاش كارت كەرەستەيەكى ساناو فرە شێوازە لە بەكارهێناندا، لەگەڵ ئەوەشدا سەرچاوەيەكە زۆرجار بايەخى پێنادرێت. بۆيە لێرەدا چەند هۆكارێك دەخەمە ڕوو شانبەشانى زنجيرەيەك چالاكى جۆراوجۆر بۆ بەكارهێنانى فلاش كارت لەگەڵ فێرخوازە منداڵەكاندا، لە هەمان كاتدا هەندێك لەو چالاكيانە لەگەڵ خوێندكارە

پێگەيشتووەكانيشدا بەكاردێن بەمەرجێك ئاستيان لاواز بێت.

لەم بابەتەدا بۆ هەر جۆرە چالاكييەك يەك نمونە خراوەتە ڕوو بەڵام ئەگەر ئەم لينكە

Flash card activities- – بەكاربێنن دەتوانن نمونەى زياتربدۆزنەوە.

  • بۆچى فلاش كارت بەكاربهێنين؟
  • لەكوێ فلاش كارتەكانمان دەستبكەوێت؟
  • جۆرى ئەو چالاكيانەى فلاش كارتى تێدا بەكاردەهێنين
  • ئەو چالاكيانەى تايبەتن بە بيرەوەريەوە
  • چالاكييەكانى خەزنكردن و بەكارهێنانەوە
  • چالاكييەكانى ناسينەوە
  • چالاكييەكانى Total Physical Response

بۆچى فلاش كارت بەكاربهێنين؟

تيۆرەكەى (هاوارد گاردنەر) لەبارەى جۆراوجۆريى ڕادەى زيرەكى، ئەوە بەبير مامۆستايان دێنێتەوە كە چەندين جۆرى جياواز فێرخوازمان هەيە لە ناو پۆلى هەريەكێكماندا. گاردنەر لە توێژينەوەكەيدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە پێويستە ئامانجى مامۆستا برەودان بێت بە هەريەك لەو جۆرانە تا ڕادەيەكى بەرچاو لە ميانەى كۆرسەكەدا. بە تايبەتريش گرنگە برەو بەو فێرخوازانە بدرێت كە بەهۆى بينراوەكانەوە فێردەبن و لەو جۆرەى زيرەكين. بۆيە دەكرێت فلاش كارتەكان بريقەدارو ڕەنگاوڕەنگ بن تا كاريگەرى ڕاستەقينەيان هەبێت لەسەريان. زۆربەى ئەو چالاكيانەى خوارەوە برەو بەو فێرخوازانەش دەدەن كە حەزيان بە فێربوونە بە شێوەى كرداريى.

بۆ منداڵان لە تەمەنى خوێندنەوەدا، دەتوانين فلاش كارت بەكاربێنين بەڵام بە تێكەڵى لەگەڵ كارتى ووشەكاندا، كە بريتين لەو كارتانەى ووشەيان لەسەر نووسراوە. وە پێويستە لەپاش پيشاندانى كارتى وێنەكان ئەو كارتانەى كە ووشەكانيان لەسەر نووسراوە بە باشى بە خوێندكارەكان بناسێنرێن تاكو كارنەكاتە سەرچۆنيەتى خوێندنەوەى ئەو ووشانە بە شێوە دروستەكەى.

فلاش كارت يەكێكە لەو سەرچاوە سوودبەخشانەى كە دەتوانرێت سوودى لێ وەربگيرێت بۆ هەموو ئاستە جياوازەكان.  ڕێگەيەكى سەركوتووشه‌ بۆ خستنەڕوو و پراكتيزەكردن و بەكارهێنانەوەى ووشەكان.  كاتێك خوێندكار ئاشنا دەبێت بەو چالاكيانەى لە پۆلدا ئەنجامدەدرێن، ئەوا ئەمجارە دەتوانين بە شێوەى گروپ كارەكە يان پێ ئەنجام بدەين. خۆم هەندێكجار داوا لە خوێندكارەكانم دەكەم بۆ دروستكردنى فلاش كارتى بچووك تا بيانبەنەوە بۆ ماڵەوەو لەگەڵ دايك و باوكو خوشك و براكانيان يارى پێبكەن.

لەكوێ فلاش كارتەكانمان دەستبكەوێت؟

  • بيانكڕە- هەندێك لە كتێبى كۆرسەكان پاكەتێك فلاش كارتيان لەگەڵە، يان دەتوانين بە سێت لەگەڵ كتێبەكە بيكڕين.
  • خۆت دروستيان بكە- گەر هاتوو ئەو فلاشكارتانەى تۆ دەتەوێت بەردەست نەبوون ئەوا نيگەران مەبە، چونكە دروستكردنيان زۆر ئاسانە تەنانەت ئەگەر دەستى هونەريشت نەبێت. دەتوانيت وێنەى گۆڤارەكان بەكاربهێنيت، يان خۆت چەند وێنەيەكى  ئاسان بكێشيت ياخود لە ئينتەرنێتەوە وێنەكان وەرگريت. بەڵام زۆر گرنگە هەموو وێنەكان يەك قەبارەيان هەبێت، ڕەنگى جياواز بەكاربێنين بۆ سێتە جياوازەكان تاكو نەتوانين لە پشتەوە وێنەكان ببينين. خۆ ئەگەر ويستت بۆ چەند ساڵێك بمێننەوە ئەوا هەموو كارتەكان كەپس بكە. درووستكردنى وێنەكان بە دەستى خۆت تێچوويەكى كەمترى دەوێت و لە هەمان كاتدا دەتوانيت لە لاى خۆت هەڵيانبگريت. وە لەپاڵ ئەو سوودانەشدا دەتوانيت بۆ هەر بابەتێك كە خۆت بتەوێت فلاش كارت دروستكەيت، بۆ نمونە لەكاتى خوێندنەوەى چيرۆك و بابەتە ئەدەبيەكاندا، يان ئەنجامدانى پڕۆژەكارەكاندا كۆمەڵێك ئامادەبكە تايبەت بێت بە بابەتەكەو لەگەڵ وانەكەدا تێكهەڵكێشى كە.
  • خوێندكارەكان دروستى بكەن- بەم دواييانە دروستكردنى فلاش كارتم كردە بەشێك لەناو پۆل. پاش شيكردنەوەى سێتێك ووشەى نوێ داوا لە خوێندكارەكان بكە فلاش كارت دروست بكەن تايبەت بەو ووشانە، دەتوانيت هەريەكەيان يەك ووشەى بدەيتێ بۆ ئەوەى وێنەكەى بكێشێ. ئەگەر كارتت بەكارهێنا ئەوە باشتر، لەبەرئەوەى ووشەكان دەبن بە سێت.

جۆرى ئەو چالاكيانەى فلاش كارتيان تێدا بەكاردێت

خشتەى چالاكييەكانى خوارەوەم بەم شێوەيە دابەشكردووە: بيرەوەرى، مەشقكردن، ناسينەوە و ئەوانەى تايبەتن بە TPR.

ئەو چالاكيانەى تايبەتن بە بيرەوەريەوە:

تێستكردنى بيرەوەرى

  • كۆمەڵێك فلاش كارت بە شێوەيەكى بازنەيى لەسەر زەوييەكە ڕيزكە.
  • خوێندكارەكان يەك خولەكيان دەدرێتێ بۆ لەبەركردنى كارتەكان.
  • پاشان دوو خولەكى تريان دەدرێتێ تاكو بە گرووپ چەند ناويان لەبيرماوە بنووسن.

چالاكيەكانى خەزنكردن و بەكارهێنانەوە 

كارتە شاراوەكان

  • كۆمەڵێك فلاش كارت بە بۆردەكەوە بلكێنە و پاشان هێڵێك بەدەورياندا بكێشە.
  • بە پاندانەكەت يان بە ڕاستەيەك ئاماژە بۆ كارتەكان بكەو ووشەكە بڵێ.
  • ووردە ووردە فلاش كارتەكان لێبكەرەوە بەڵام بەردەوام بە له‌ ووتنەوەى ووشه‌كان بۆ ئەو خانانەى كە پێشتر وێنەكانى تيابوو.
  • كاتێك يەكەم كارتت لێكردەوە و ئاماژەت بۆ خانە بەتاڵەكە كرد، سەرت ڕابووەشێنە وەك دەستپێكێك بۆ منداڵەكان تا ئەو ووشەيەى تايبەتە بە كارتە لێكراوەكەوە بيڵێن.
  • پێويستە خوێندكارەكان هەموو ووشەكانيان لەبيربێت و بيڵێنەوە، كە وەك ئەوە وابێت كارتەكان لەجێى خۆيانبن. بێگومان زۆر خۆشحاڵ دەبن كاتێ دەبينن وێنەكانيان لە بيرماوە.
  • “بە پێى تەمەنى خوێندكارەكان”، دواتر فلاش كارتەكان دەكەمەوە خانەكانى خۆيان و پرسياريان لێدەكەم ئايا هەر وێنەيەك چ ووشەيەكى بۆ دەبێت يان بانگيان دەكەمە سەر بۆردەكە بۆ نووسينى ووشەكان لەژێر وێنەكاندا.

ئەم جۆرە چالاكيە كاريگەريى بينراوەكان دەخاتە پێش چاومان و هه‌روه‌ها دەيسەلمێنێ كەوا وێنەكان لە مێشكى خوێندكارەكاندا دەچەسپێن.

چالاكيەكانى ناسينەوە

  • ووشەكە بدۆزەرەوە
  • پارچە كاغەزێك بخە سەر يەكێك لە فلاش كارتەكان ياخود كارتى ووشەكان و پاشان بە هێواشى لايدە بۆ ئەوەى سوچێكى كارتەكە دەربكەوێت.
  • خوێندكارەكان گريمانە دەكەن كام كارتەيە.
  • كاتێك كارتەكەت پيشاندان، با خوێندكارەكان بەيەكەوە ووشەكە بڵێن و بە دەنگى بەرز بيڵێنەوە، لێرەدا هەريەكەيان بە ئاوازێكى جياواز دەيڵێتەوە. بۆيە تۆش لەبەر خۆتەوە بە شێوازە دروستەكەى ووشەكەيان بۆ بڵێرەوە تا هەموو منداڵەكان لاساييت دەكەنەوە.
  • بە شێوازێكى جياوازتر، كارتەكە بە پەلە هەڵگێڕەوە تا خوێندكارەكان سەرنجێكى خێراى بدەن.
  • بەردەوام ئەمە دووبارە بكەرەوە تا ووشەكە دەدۆزنەوە.

چالاكيەكانى TPR

  • ئاماژە بۆ فلاش كارتەكە بكە يان ڕاكە بۆلاى
  1. فلاش كارتەكان بە چواردەورى پۆلەكەدا بلكێنە
  2. يەكێكيان بڵێ تا خوێندكارەكان ئاماژەى بۆبكەن يان ڕاكەنە لايەوە
  3. دەتوانيت شتى ديكەشى بۆ زياد بكەيت بە ووتنى “”hope to the cat يان “if you have blonde hair, swim to the fish”
  4. هەروەها دەتوانيت بە شێوەى گەمەى ” Symon says ” ئەم كارە ئەنجام بدەيت،

“Symon says, jump to the T-shirt”

بابەت: شێوازناسى، فێرخوازى منداڵ، فلاش كارت

سەرچاوەى بابەت: ئيره ببينه  

سەرچاوەى وێنە:  ئيره ببينه  

وەرگێڕ: دابان بەهمەن احمد

هەڵەچن: خه‌بات ره‌فيق محمد

ده‌نگ: سۆلين مصطفى

ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Daban Bahman

دابان دەرچووى زانكۆى سلێمانى يە و هەڵگرى بڕوانامەى بەكالۆريۆسە لە پەروەردەى زمانى ئينگليزيدا. هەرەوەها هەڵگرى بڕوانامەى دبلۆمى بەڕيتانى (TEFL) و بڕوانامەى TESOLى زانكۆى بێرمنگهامە. ئەو لە ئێستادا ڕێگەپێدراوى ياساييە بۆ كارى وەرگێڕى و مامۆستاى ئامادەييشە، لە پاڵ ئەوەشدا مامۆستاى فێربوونى زمانى ئينگليزييە لە پەيمانگاى IDEL. دابان بە بەشداريكردنى لە چەندين خولى ڕاهێنان و كاركردن لەگەڵ كەسانى جياواز و لە پەيمانگاو ڕێكخراوى جياوازدا بۆتە خاوەن ئەزموونێكى بێهاوتا لە پيشەكەيدا. بۆيە ئەو پێى باشە مامۆستايانى كوردستان لە ڕێگەى بە دواداچوون و خوێندنەوەى زياترەوە تواناو لێهاتوييان پەرەپێپدەن و جەختيش دەكاتەوە كە ئەوان بەرپرسى يەكەمن لە گۆڕينى وانەيەكى وشك و بێزاركەر بۆ ئەزموونێكى لەبير نەكراو و پڕ چالاكى جا لە هەر ژينگەيەكدا بێت.

لێرەش بگەڕێ

چۆن قوتابییە سەرەتاییەکانمان فێری سەلامەتی ئینتەرنێت بکەین

وانەیەکی داڕیژراو کە یارمەتی قوتابیەکان و منداڵانی باخچەی ساوایان بدات بۆئەوەی فێرببن کەچۆن سەلامەتبن لەسەر هێڵی ئینتەرنێت.

Share via
Send this to a friend