با پشهو هاوڕێكانى دروست بكه‌ين.
كه‌ره‌سته‌كان:
- لوله‌ى كلێنسى ته‌والێت يان مه‌تبه‌خ(6 دانه)
- بۆيه يا ماجيكى ڕه‌نگاو ڕه‌نگ
- كه‌تيره
- مقه‌ست
- فڵچه‌ى بۆيهكردن
- داگرتنى پشه و هاوڕێكانى دواتر بڕينيان
- كرته له‌م لينكه بكه بۆ داگرتنى گورپه‌و هاوڕێكانى ….
http://www.redtedart.com/wp-content/uploads/2014/04/Make-Poppy-Cat-and-friends-2.pdf
تێبينى / گه‌ر ئاره‌زوى بۆيهكردنت نى يه ‘ ده‌توانيت لوله‌كان به‌قه‌ڵه‌م ڕه‌نگ بكه‌يت يان كاغه‌زى ڕه‌نگاو ڕه‌نگى پێوه بنوسێنيت .
هه نگاوهكان:
هه‌نگاوى يه‌كه‌م:
ده‌ست بكه به بۆيه‌كردنى لوله‌كان بهڕهنگى گونجاو، پرته‌قاڵى بۆ گورپه و ڕه‌نگه‌كانى دى بۆ هاوڕێكانى . بۆ دروستكردنى ئاژه‌ڵه بچوكه‌كان پێويسته هه‌ندێ له لوله‌كان ببڕيت . چاوه‌ڕێ بكه تا بۆيهكه وشك ده‌بێته‌وه ، دواتر ده‌توانيت سكى گورپه زه‌رد بكه‌يت و هێڵى سورى تێدا دروست بكه‌يت. به‌هه‌مان شێوههاوڕێكانيشى ڕه‌نگ بكه وه‌ك له وێنه‌كه‌دا ديارن .
هه‌نگاوى دووه‌م:
گورپه‌و هاوڕێكانى چاپ بكه‌و دواتر بيانبڕه ، با كه‌سێكى گه‌وره يارمه‌تيت بدات له بڕينهكهدا . بۆئه‌وه‌ى به ئاسانى بنوسێن به لولهكهوه هه‌ندێ زياده به‌جێبهێڵه له كۆتايى قۆڵه‌كاندا .
هه‌نگاوى سێ هه‌م:
كاتێك لوله‌كه وشك بويه‌وه ، مقه‌ستى بچوك به‌كاربهێنه بۆ بڕينى نيمچه بازنه‌يه‌ك له خواره‌وه‌ى لولهكهدا . ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى دروست بوونى قاچ بۆيان. ئه‌م كاره‌ش بۆ به‌شى پێشه‌وه‌و دواوه‌ى لوله‌كه بكه . ڕه‌نگه پێويستت به يارمه‌تى گه‌وره‌كان بێت!
هه‌نگاوى چواره‌م:
ئێستا قۆڵ و ڕوخساره‌كان بلكێنه به لولهكانهوه.
با ههمويان وشك بنه‌وه ئينجا ئاماده‌ن يۆ ياريكردن.
سەرچاوەى بابەت: ئيره ببينه
سەرچاوەى وێنە: ئيره ببينه
وەرگێڕ: خه‌بات رهفيق محمد
هەڵەچن: دابان بەهمەن أحمد
ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا