شوێن يه‌كه‌م هه‌نگاوى خه‌واندنى موگناتيسى بكه‌وه
يه‌كه‌م هانده‌رى خه‌وێنه‌رى موگناتيسى زۆر خۆى له ئاراسته كردنى كه‌سه‌كه ده‌بينێته‌وه بۆ تيشك خستنه سه‌ر شتێك كه خۆيان له ئێستادا ئه‌نجامى ده‌ده‌ن ” هه‌ست بكه چاوه‌كانت ماندوو ده‌بن ” ئه‌مه ده‌سپێكێكى باشه چونكه چاوى هه‌موو كه‌سێك هه‌ست به ماندوێتى ده‌كات هه‌موو كاتيك به‌ڵام تێبينى ناكه‌ين تا يهكيك ئاماژه‌ى بۆ نه‌كات .
مامۆستايانيش وه‌ك خه‌وێنه‌رى موگناتيسى ده‌توانن زنجيرهيهك داواكارى ڕێكبخه‌ن. به داواكردن له خوێندكاره‌كان بۆ ئه‌نجامدانى شتێك كه له ئێستادا خۆيان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن. دواتر چاوه‌ڕێ بكه 100%ئه‌نجامى بده‌ن، ئينجا دواتر فرمانيكى تريان ئاراسته بكه ….. هتد. باشتره بۆ مامۆستايان كه بڵێن ( چاوت له من ببڕه ، ئينجا چاوه‌ڕێى ئه‌نجامدانى بكه. له جياتى ئه‌وه‌ى بڵێيت بێده‌نگ بن ، ڕوو بكه‌ره پێشه‌وه ، بچۆ سه‌ر لاپه‌ڕه‌ى 273 ، قه‌ڵه‌مه‌كه‌ت ده‌ر بهێنه يان خشتهيهك له‌سه‌ره‌وه‌ى په‌ڕه‌كه بكێشه).
2. ئه‌نجامه‌كانت تا ده‌كرێت با كه‌م بن
كاتێك ياسايه‌ك ده‌شكێنرێت ، هه‌ڵوه‌سته‌يه‌كى بچوك بكه وه بزانه كه ئه‌و هه‌ڵوه‌سته بچوكه كاره‌كه باش ده‌كات ، به خێرايى هه‌ڵوه‌سته‌ى گه‌وره به‌كارمه‌هێنه.
3. پهيڕهوێكى باش له ستڕاتيجهكانى به‌ڕێوه‌بردنى پۆله:
بۆ هه‌ندێك ، خستنه ناو ژورێكه‌وه بۆ قسه‌كردن و پێدانى ئه‌ركى قورس بێزاركه‌ره ، بۆيه باشتره پهيڕهوێكى باش و به‌سود و چێژ به‌خش هه‌ڵبژێريت بۆ خوێندكاره‌كانت.
4. مه‌شقكردن بۆ جوڵان:
زۆربه‌ى ئاژاوه‌كان پێش زه‌نگ لێدان ده‌ست پێده‌كه‌ن “بێده‌نگى، 30 ئاماژه‌ى منه بۆ هه‌موو خوێندكاره‌كان بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ى مێزهكانيان و دانيشتنيان به بێده‌نگى ته‌نها له نيو خوله‌كدا، پۆله‌كه خه‌ڵات وه‌رده‌گرن كاتێك له‌دواى 30 چركه كاره‌كانيان به سهركهوتويى ته‌واو كرد. خوێندكاره‌كانم زۆر حه‌زيان به گه‌واهيدانى سه‌ردانكه‌رانى پۆلهكهيه كه سه‌رسام ده‌بن به جوڵهكانيان.
5. بۆ كێشه چاوه‌ڕوانكراوه‌كان داهێنه‌ر به
له سه‌ره‌تاى ساڵێكى خوێندندا خوێندكارانى ناوه‌ندى ده‌هاتنه پۆل به كۆمه‌ڵ و به‌شێوه‌يه‌كى ناڕێك. بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌يه داوام له خوێندكاره‌كانم كرد كه ڕيز بن بۆ پۆل له ده‌ره‌وه‌ى ده‌رگاكه‌م به جوريك ده‌ستى چه‌پيان به‌رامبه‌ر ديواره‌كه بێت و بۆشايى هه‌بێت له نێوانياندا.
بۆ هاتنه ژوره‌وه هه‌ر منداڵێك پێويست بو وه‌ڵامى پرسيارێكى تايبه‌ت به وانه‌كه ياخود پرسيارێكى هه‌ڕه‌مه‌كى له ده‌ره‌وه‌ى وانه‌كه بداته‌وه ، بۆ نمونه “دوێنێ چ جۆرە ميوەيەكت خوارد؟” ئه‌م جۆره پرسيارانه ڕيزهكه به دڵخۆشى ده‌هێڵێته‌وه. دواى وه‌ڵامدانه‌وه خوێندكاره‌كان ئاڕاسته ده‌كرێن بۆئه‌وه‌ى دانيشن به بێده‌نگى وه‌ك ڕؤشنايى مانگ. هه‌روه‌ها ده‌بێت شوێن ڕێنماييه‌كان بكه‌ون كه له‌سه‌ر بۆرده‌كه نوسراوه. ئه‌و خوێندكارانه‌ى قسه‌ده‌كه‌ن يان توند و تيژن ده‌نێردرێنه كۆتايى ڕيزهكه.
6. په‌يوه‌ندى ئه‌رێنى دروست بكه له‌ڕێى نامه يان په‌يوه‌ندى ته‌له‌فۆنى
پێشتر تێبينى ئهرێنيم ده‌نارد بۆ باوانى خوێندكاران هه‌رچه‌ند بڕێك پاره‌ى تێده‌چوو ، نزيكه‌ى 9 دۆلار بۆ هاندان و ڕێكخستنيان. هه‌روه‌ها نامه‌ى ده‌نگى ستايش و پياههڵدانم جێده‌هێشت به جۆرێك باوان و منداڵه‌كانيان بمبينن وه‌ك هاوپه‌يمان. ئه‌گه‌ر په‌يوه‌ندى تهلهفۆنيت پێ‌باش نيه ، ناردنى نامه له‌ڕێگه‌ى ده‌فته‌رى په‌يوه‌ندى كارێكى به‌سوده.
ستراتيجه بچوكه‌كان/ده‌ستێوه‌ردانه خێراكان كه هاوكارن له به‌ڕێوه‌بردنى پۆلدا
1) پيشانى خوێندكاره‌كانت بده كه ڕه‌وشت به‌رزيان به‌رز ده‌نرخێنرێت:
له كۆتايى وانه تونده‌كاندا ڕۆژانه دوو بليت ده‌ده‌م به خوێندكاره‌كانم يه‌كێكيان بۆ هه‌وڵه ئهكاديميهكانيان يه‌كێكيشيان بۆ ڕه‌وشتى باشيان. پاش نوسينى ناوه‌كانيان له‌سه‌ر بليتهكه منداله‌كان ناوه‌كانيان ده‌خه‌نه ناو گۆزهيهكهوه له كۆتا ڕۆژى هه‌فته‌دا به‌شێوه‌يه‌كى ئاشكرا ناوى دوو خوێندكار ڕاده‌كێشم، هه‌ردووكيان خهڵاتيان پێده‌درێت.
2) هيچ كات هه‌موو پۆله‌كه سزامهده
ته‌نانه‌ت كاتێك هه‌ست بكه‌يت هه‌موو پۆله‌كه خراپ ڕه‌فتار ده‌كه‌ن، هه‌ميشه هه‌ندێ منداڵ هه‌ن شوێن ڕێنماييه‌كان ده‌كه‌ون. سزادانى پۆله‌كه به‌كۆمه‌ڵ ته‌نها بهرههڵستيان زياد ده‌كات.
3) مه‌زه‌نده كردنت بۆ ناوه‌ڕۆكى بابه‌ته‌كه بنيات بنێ
له‌سه‌ره‌تاى وانه‌كه‌وه بڵێ له كۆتايى وانه‌ى ئه‌مڕۆدا پێتانده‌ڵێم …………….
- چۆن چاره‌سه‌رى كۆلێرا بكه‌يت( ئاوى پاك هه‌موو جياوازيهك دروست ده‌كات).
ئامانجى ئه‌مه‌ش بريتييه له ده‌سته‌به‌ر كردنى حه‌زى خوێندكار بۆ ئه‌جێنداى مامۆستاكه لهجياتى ڕه‌فتارى خراپ.
4) تۆنهكهت بگۆڕه
بۆ هێوركردنه‌وه‌ى پۆله‌كه يان سكاڵاكاره شهڕانيهكان، سودم له كاترينا وهيف بينى له CDى يهكهمدا. كاتێ يه‌كه‌م سكاڵا و بۆڵه هات له‌پى ده‌ستم به‌رز ده‌كه‌مه‌وه‌و گۆرانيه‌كه لێده‌ده‌م. هه‌موو ده‌ست ده‌كه‌ن به پێكه‌نين، منداڵێك ده‌ست ده‌كات به گريان جارێكى تر لێيدهدهمهوه. پێكه‌نين و قاقاى زياتر دروست ده‌بێت دواى ئه‌وه بۆڵه بۆڵ به‌ده‌گمه‌ن ده‌مێنێت.
5) شت بدۆزه‌وه بۆ نرخاندن
لهجياتى ده‌ستكردن به وانه به دژيه‌كى و پێكدادان، بگه‌ڕێ به‌دواى شتانێكدا كه دڵخۆشت بكه‌ن. فڵان خوێندكار هه‌موو شت له‌باره‌ى بابه‌ته‌كه‌وه ده‌زانێت. فڵان خوێندكار جوانترين ڕه‌وشتى هه‌يه…….هتد.
6) پهرۆشيت زيادبكه
هيچ نه‌نگى نيه %20 زياتر په‌رۆش بيت.
7) وشه‌كانت به‌كاربهێنه
خوێندكاران هه‌ندێك جار بير‌ى شته ئاشكراكان ده‌كه‌ن بۆ نموونه بڵێ ئه‌م پۆله دڵخۆشم ده‌كات كه وانه‌ى لێده‌ڵێمه‌وه.
8)خوێندكاره‌كانت به‌كار مه‌هێنه
هه‌رگيز خوێندكاره‌كانت به‌كارمه‌هێنه بۆ پڕكردنه‌وه‌ى لايه‌نه سۆزداريهكانت، ئه‌وه سنورێكى گرنگى گه‌وره‌كانه.
9) لێبورده‌به
كاتێك خوێندكارێك ده‌كرێته ده‌ره‌وه له پۆلى نۆيهمى كه‌يت ڕهيلى له‌وانه‌ى ئينگليزى، هه‌ميشه پێيان ده‌ڵێت هه‌موو كه‌سێك به‌خشراوه‌و به‌يانى ده‌ستپێكێكى تازه ده‌بێت.
10) زياد له بژاردهيهك بده به خوێندكاره‌كانت
ئايا ده‌تانه‌وێت ئه‌م نوسينه له پۆلدا ئه‌نجام بده‌ن ياخود له‌ماڵه‌وه وه‌ك كويز؟ئايا ئه‌م پڕۆژه‌يه به گروپ بێت ياخود تاكه كه‌سى بێت؟ هه‌ڵبژاردن به‌شدارى خوێندكاران زياد ده‌كات.
11) به ئاشكرا ئامانجى به‌ڕێوه‌بردنى پۆل ڕابگهيهنه
بڵێ دوێنێ له كاتى كاركردندا دهنگهدهنگتان زۆر بوو با ئه‌مڕۆ كه‌متر بێته‌وه.
12) ڕۆتينهكان دامه‌زرێنه
ئه‌گه‌ر پۆلێكى شلهژاوت هه‌يه، پێشبينى شته‌كان بكه. هه‌روه‌ها خشته‌ى ڕۆژه‌كه پۆست بكه.
13)ڕاستگۆبه كاتێك شته‌كان به‌هه‌ڵه ده‌ڕۆن
كاتێك خوێندكاره‌كان سه‌ريان لێشێواوه‌و ون بوون ، به‌سه‌ريا تێمه‌په‌ڕه. كاتێك خوێندكارێكت كردۆته ده‌ره‌وه‌ى پۆله‌كه بڵێ ئه‌مه من بێتاقه‌ت و وه‌ره‌س ده‌كات بەڵام با بێينەوە سەر وانه‌كه‌مان.
سەرچاوەى بابەت: ئيره ببينه
سەرچاوەى وێنە: ئيره ببينه
وەرگێڕ: خه‌بات رهفيق محمد
هەڵەچن: دابان بەهمەن أحمد
ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا