ئەم سێ زاراوەیە زۆربەی کات لەهەمان کاتدا و لەبری یەکتر بەکاردەهێنرێن، لەگەڵ ئەوەشدا هەریەکەیان واتا و بە جێهێنانی جیاوازی تایبەت بە خۆی هەیە لە بواری فێرکردندا.
مەشق کردن و بەرەوپێشچوون ئەو دوو زاراوەیەن کە زۆربەی کات پێکەوە گرێدراون هەرچەندە ئەگەر مەشق کردن و پەروەردە و بەرەوپێشچوون وەکو سێ کۆڵەکە لەم بوارەدا دەربکەون، کەواتە جیاوازی چیە لە نێوانیاندا؟ بە شێوەیەکی گرنگتر: ئەم جیاوازیە چی دەگەیەنێت بۆ مامۆستا ؟
مامۆستای پەروەردەیی: لە وانەی فێرکردنی زمانی ئینگلیزیدا زۆربەی کات ئەمە هاوسەنگە لەگەڵ پڕۆگرامی بنەڕەتی مامۆستای مەشقکەر. ئەمە لەماوەی ئەو بەرەوپێشچوونە دەکۆڵێتەوە کە مامۆستا تێیدا بنچینەکان فێردەبێت و هەوڵی ئەوە دەدات کە ببێت بە مامۆستایەکی ئاست بەرز. ساڵەکانی یەکەمی وانە وتنەوە دەتوانرێ وەک مامۆستایەکی پەروەردەیی سەیر بکرێت بەو پێیەی کە لەو چەند ساڵەدا فێری شتی نوێ دەبن کە لە دواییدا ئەو شتانە دەبن بە بناغەیەک بۆ توانای وانەوتنەوە.
مامۆستای مەشقکەر: پێناسەی بواری مەشق کردن لە پیشەسازییەکەوە بۆ پیشەسازییەکیتر جۆری جیاوازی هەیە، بەڵام لە فێربوونی زمانی ئینگلیزیدا لەسەر سێ هۆکار بەندە:
-بەشداری کردنی ڕاستەوخۆ: ئەو کەسەی کە دەبێت بە ڕاهێنەر یان بەڕێوەبەری کۆرسێکی خوێندن، ئەوا خۆشی بەشداری لەو ئەزموونی فێربوونەدا دەکات، بۆ نمونە: گەیاندنی تێبینی و سەرنجەکان و فیدباک (هەڵسەنگاندن).
– دەرەنجامێکی دیاریکراو: هەموو کۆرسێکی مەشق کردن کۆمەڵێک ئامانج و مەبەستی خۆی هەیە، ئەمەش وەک خاسیەتەکانی پێناسەی مامۆستای مەشقکەر ناسراوە. بوونی هەموو کۆرسێکی مەشق کردنیش “کارنامەی دەرەکی مەشق کردن” ی خۆی هەیە کە ئامانج لێی ئەوەیە کە مامۆستاکان باشتر ئامادە بکات بۆ ئەو تاقی کردنەوانەی لە کۆرسەکانیتردا دێنە بەردەمیان ، هەروەها دەتوانرێ ئەم ئەنجامانەش وەک پێوانەیەک دژی کۆمەڵێک بنچینە بەکار بهێنرێ.
– ڕێکخستنی ماوەی کاتەکان: زۆربەی مامۆستاکان مەشق کردن لەگەڵ بەرەوپێشچوونە بەردەوامەکانیان پێکەوە دەبەستنەوە لەکاتێکدا بەرەوپێشچوون بارێکی بەردەوامە، بەڵام مەشق کردن تەنها ماوەیەک دەخایەنێت وەک ماوەی بەردەوامی کۆرسێک.
مامۆستای پێشکەوتوو: مامۆستای پەروەردەیی و مەشقکەر ماوەیەکی دیاریکراو مامەڵەیان لەگەڵ پیشەی مامۆستاییدا کردوە لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام لەفێربووندان کە ئەمەش دەبێتە هۆی بەرەوپێش چوون، بەرەوپێش چوونیش بریتیە لە پڕۆسەی بەرەو باشتر چوون، کەواتە مامۆستای بەرەوپێش چوو ئەو مامۆستایەیە کە هەمیشە لێپرسینەوە لە توانای وانەوتنەوەی خۆی دەکات و هەوڵی زیاتر پەرەپێدانی تواناکانی دەدات. بەرەوپێشچوون بە بەراورد لەگەڵ مەشقکردندا پڕۆسەیەکە کە ماوەیەکی درێژتر دەخایەنێت. دەتوانین بڵێین کە بەرەوپێش چوون وەک ئامڕازێکی پەیوەندیە لە نێوان کۆمەڵێک ماوەی مەشق کردندا. بۆ نمونە: مامۆستایەک کە خولێکی مەشق کردن تەواو دەکات تاڕاددەیەک ئاستی بەرەوپێش دەچێت پاشان کە دەگەڕێتەوە سەر وانە وتنەوە دەست دەکات بە جێ بەجێ کردنی ئەو شتانەی کە فێری بووە و بەردەوام ئەو رێگایانە تاقی دەکاتەوە.
هەر مامۆستایەک کە بەم پڕۆسەیەدا دەڕوات ئەوا دەبێت بەو مامۆستایەی کە بەردەوام لە بەرەوپێش چووندایە.
سەرچاوەی بابەت: ئيره ببينه
سەرچاوەی وێنە: ئيره ببينه
وەرگێڕان: ئاڵا فرج
هەڵەچن: خهبات رهفيق محمد
دیزاینی وێنە: فێرۆپيديا