هەڵسەنگاندنی ئینگلیزی بۆ فێرخوازەکان

پێش ئەوەی دەست پێ بکەم، با پێکەوە هەندێ وێژەی هونەری ڕاستەوخۆ بزانین. من باسی تاقیکردنەوە ناکەم. ئێمە وەك کۆمەڵگە پێویستمان بە تاقی کردنەوەیە. حکومەت و دامودەزگا گەورەکان ناتوانن بەبێ تاقی کردنەوە کارەکانیان جێ بەجێ بکەن. حکومەتەکان ناتوانن بەوردی لێکۆڵینەوە لەسەر کارەکان بکەن، سەربەخۆیی تاکەکەسی ڕێگە لە کارەکانیان دەگرێ بۆ دابەشکردنی خەڵکی بەسەر گروپە جیاوازەکاندا. پێویستە حکومەت بەپێی چڕی دانیشتوان پلان دابنێ. لە ٢٠ ساڵی داهاتوودا زانکۆکان چەند شوێنیان پێویستە؟ ئایا ئەم ناوچەیە پێویستی بە قوتابخانەی نوێ یاخود جیاواز هەیە؟ ئایا پێویستە ئێمە خەڵکی هان بدەین بۆ پیشەسازی؟ ئەم کارە بنچینەییەی حکومەت خەڵکی دابەش دەکات بەسەر گروپ و کۆمەڵه‌ ئابورییەکاندا بەپێی سیستمێکی پەروەردەیی.

هەروەهاکۆمەڵێ تاقی کردنەوەیتریش هەن. وەک تاقی کردنەوەی خولی شۆفێری و زۆریتر، کەواتە ئێمە دەبینین کە مشتومڕ لەسەر ئەوە هەیە کە تاقی کردنەوە پێویستە هەبێ. ئەی هەڵسەنگان؟ من مەبەستم لە “هەڵسەنگاندن” هەر کارێکە کە لەشێوەی هەڵسەنگاندندا دەربکەوێت بێ ئەوەی کە لەلایەن کەسێکی شارەزا داندرابێت یان بێ ئەوەی لەئاستێکی نەتەوەیی و نیشتیمانیدا بێ.

ئایا پێویستە هەڵسەنگاندن هەبێت؟ زۆربەی مامۆستاکان دەڵێن بەڵێ.

با پێکەوە هەندێ لەو مشتومڕانە ببینین، کە بۆچی؟

پێویستە من ئەوە بزانم کە ئایا فێرخوازەکانم ئەوە فێربوون کە من پێم وتون و فێرم کردوون؟

باشە، ئاسانترین وەڵام بۆ ئەمە زۆر بە سادەیی “نەخێر فێرنەبوون” بۆچی؟ لەبەرئەوەی ئەوان ئەوە فێربوون کە فێرکراون نەك ئەوەی کە تۆ پێت وتوونەتەوە. زۆرجار ئاماژە بەوە دەکرێ کە پەیوەندی نێوان “وانە وتنەوە و فێربوون” جیاوازە لە “فرۆشتن” و “کڕین” تۆ ناتوانی بڵێی “من پاسکیلەکەم بە ئەو فرۆشت، بەڵام ئەو نەیکڕی” کەچی لەهەموو دونیادا گوێمان لەو کەسانە بووە کە دەڵێن “من وانەی ڕانەبردووی تەواوم پێ وتنەوە، بەڵام ئەوان هێشتا فێر نەبوون”.

فێرخوازان ئەوە فێردەبن کە تێبینی دەکەن نەک ئەوەی کە مامۆستاکە تێبینی دەکات بۆیان. لەوانەیە شتێکی دڵخۆشکەر بێت کاتێک مامۆستا یارمەتی فێرخواز دەدات تا تێبینی بکات بەڵام ئەمە زۆر بە کەمی ڕوودەدات، چونکە کاتی تەواو و پێویست نیە تاکو بتوانرێ هانی فێرخواز بدرێ و یارمەتیان بدرێ بۆ ئەوەی سەرنجیان لەسەر شتە گرنگەکان بێت. لەبەرئەوەی ئەو کاتە بەرنامەی خوێندنەکە ئاشکرا دەبێت و هەموویان لە تێستەکەدا دەردەچن.

ئەمەوێ بزانم ئایا فێرخوازەکانم هیچ بەرەوپێش چوون

وەڵامەکەی ئەوەیە کەهەڵسەنگاندن( تێست) ئەوە بە تۆ ناڵێت. ئەو چانسەی کە ئێمە هەمانە بۆ دانانی تێستێک کە بتوانێ بەتەواوی هەمان بڕگە و ئاستەکان لە دوو باری جیاوازدا تێست بکات کەمە. کەواتە تێست چیمان پێ دەڵێت؟ ئەم کەسە بەرەوپێش چووە، باشە دەتوانێ پێمان بڵێی بۆچی؟ چۆن؟ دەتوانی پێمان بڵێی  ئایا ئەگەر ئێمە بەڕێگەی جیاواز وانە بڵێینەوە فێرخوازەکان هەمان بەرەوپێشچوونیان دەبێت؟ یان کەمتر؟ یان زیاتر؟ ئایا پێویستە ئەوان زیاتر لە پێشتر بەرەوپێش بچن؟ دوایی تۆ دەست بکە بە پرسیار کردن، “بەرەوپێشچوون” چییە؟

تێستی بەرەوپێش چوون ئەکرێ بە هەڵە بەکار بهێنرێ، هەندێ جار مامۆستاکان دەیانەوێ لە ڕێی تێستەوە ئەوە بسەلمێنن کە توانیویانە ئیشی خۆیان بەباشی ئەنجام بدەن. بە دڵنیاییەوە بەرەوپێشچوون هەستی تێگەیشتن دروست دەکات، لەبەرئەوە باشتر دەبیت ئەگەر لەفێرخوازەکان بپرسی “ئایا ئێوە هەست بە بەرەوپێشچوون دەکەن؟” لەوانەیە فێرخوازەکان لە پرسیارەکە ڕابمێنن ئەمەش دەبێتە سەرەتای دروست بوونی گفتووگۆیەک دەربارەی ئەوەی چ شتێک یارمەتی فێربوون دەدات؟  چۆن ئەوان هەست بە بەرەوپێشچوون بکەن؟  چۆن پڕۆسەی فێربوون دەتوانێ زیاتر یارمەتیدەر بێت؟ بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەم بەرنامەی خوێندنەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئێمە کاتمان نییە بۆ گفتوگۆ، بۆیە فێرخوازەکان یارییەکەیان بۆ ئاشکرا دەبێت و دەڵێن “بەڵێ، ئێمە زۆر بەرەوپێش چووین”، تۆش بڵێ باشە کەواتە دەتوانن بەرەوپێشچونەکانتان لەڕاپۆرتێکدا بنوسن بۆم؟ لەبەرئەوەی ئەوان بۆیان دەرەکەوێت کە قوتابخانە زیاتر گرنگی بە تێست دەدات نەک فێربوون.

پێویستە من بزانم کە ئەوان چی نازانن

 یەکێکیتر لەو تێستانەی کە پێی ئاشناین لەبری دانانە یان شیکردنەوەییە. ئەمانە بە گشتی ناخۆشترینی تێستەکانن. کە گروپێک لە مامۆستا  تێستێکی ڕێزمانی ئامادە دەکەن کە لە پێکهاتەو شێوەدا تەقلیدیە و کۆمەڵێ پێشگر و پاشگر و دەستەواژەی کرداری لەخۆدەگرێت.

لە کۆلێژەکاندا هەندێ لە بڕگەکان دەستکاری دەکرێن و وێنەی نوێ لەجێیان بەکاردەهێنرێ، بەمەش زمانێکی تازە دروست دەبێت، ئایا زمانی وتو وێژ لە “وەسفی گرافیکی” بەرزترە یان نزمترە؟ ناخۆشیەکە ئەوەیە کاتێک زانیارییەکان کۆ دەکرێنەوەو نمرەکان دیاری دەکرێن، ئەمە چی دەگەیەنێت؟ کێ ئەمە ڕوون دەکاتەوە ، ئەو کەسە شوێن چ لۆژیکێک کەوتووە؟ بۆچی ئەم تێستە بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ دەکرێ لەکاتێکدا دەتوانرێ بە ئاسانی ئەو پرسیارانە ڕووبەڕوو بکرێن؟ ئەمە وەک ئەوە وایە فێرخوازان بخەیتە ترسێکەوە. ئێمە پێویستمان بەوەیە کە توانای پڕۆفیشناڵی خۆمان پەرە پێبدەین بە ڕێگەی بەرهەم هێنانی خوێندنی تایبەت پاشان تێست.

بەفیڕۆدانی کات

زۆربەی ئەو تێستانەی کە ئێستا ئەنجامیان دەدەین تەنها کات بەفیڕۆدانن. هەموو نیشانەکانی وانەوتنەوەیەکی بەرپرسیارانەی تێدایە بەڵام لەبنەڕەتدا تەنها چالاکییەکی کات کوشتنە. مامۆستاکان ئه‌و تێستانە بەکاردێنن کە لە کاتە بەسودەکانی پۆل دەگرن، زۆرجار لەژێر ناوی سزادانی گشتی پۆل بەکاری دەهێنن، پاشان کاتی نمرەدانان دێت… “ئایا نمرەی تەواو دانێین یان نیوەی نمرەکە؟” ” بە ڕای من ئەو فێرخوازە ویستویەتی وای پیشان بدات کە لە پرسیارەکە تێگەشتوە” “ئایا ڕێنوس هەژمار بکرێت؟” ” ئەوە پیتی “س” ە یان شتێکی خوارو خێچە؟” بەسەربردنی چەند کاتژمێرێک بەم شتانەوە کاتی پشودانی قوتابخانەت دەبات و له‌ هەمان كاتدا وادەکات شەوان درەنگ لەگەڵ خێزانەکەتدا کۆبیتەوە لەکاتێکدا ئەندامانیتری خێزانەکەت لەژوورێکیتر سەیری تیڤی دەکەن و کاتێکی خۆش بەسەردەبەن.

ئەمە لەپێناو بەرهەم هێنانی … چیدا ؟

ڕێژە

تۆمارکردن لەڕێگەی سۆفت وێرەوە (کۆمپیوتەر)  ئەو کاتە دەستم پێکرد کاتێک ئێمە ڕێگەمان پێدرا کە بە رێژەی سەدی نمرە بۆ هەندێ لە فێرخوازەکان دابنێین بۆ ئەو ساڵەی خوێندن. ئێمە دەبوایە نمرەمان بۆ (پیتەر) دابنایە. دەبوایە ئێمە باڵانسی گرفتەکانی : توانای خوێندنەوە و شێوازی دەستو خەتی و فراوانی وشە و واتا و بەشداری کردنی و چالاکیمان بکردایە لەپۆلدا، بەڵام زۆر دواکەوتنی بۆ پۆل بەهۆی بردنی خوشکە بچوکەکەیەوە بۆ قوتابخانە ئەو کاتانەی دایکی لەسەر ئیش بوو. کاتێک پرسیم من لە کوێدا ئەم تێبینیانە بنوسم، پێم وترا لە سۆفت وێردا تێبینی نانوسرێ تەنها ڕێژە دادەنرێ. باشە کەواتە با ٥٨% دابنێین بۆی. بەدڵنیاییەوە هەموو مامۆستایەک لەقوتابخانەدا شێواز و پێوانەی جیاوازی تایبەت بە خۆی هەیە بۆ دانانی ڕێژەی نمرەکان. ئەگەر بەم شێوەیە بێت قوتابخانە ناپرۆفیشناڵ دەرەکەوێت، بۆیە داوامان لێ دەکرێ کە تێستێک بنوسین و فێرخوازان هەڵبسەنگێنین تاکو پڕۆسەکە تاڕاددەیەک دادپەروەرانەتر بێت.

سەرچاوەی بابەت: ئيره ببينه

سەرچاوەی وێنە: ئيره ببينه

 

وەرگێڕان: ئاڵا فرج حسین

هەڵەچن: خه‌بات ره‌فيق محمد

ده‌نگ: لانه‌ سواره

دیزاینی وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Ala Faraj

ئاڵا فرج حسین دەرچوی بەشی ئینگلیزی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتییە لە زانکۆی سلێمانی. پیشەی مامۆستایە. ئەو هەم زمانی ئینگلیزی و هەم پیشەکەی زۆر خۆشدەوێت، چونکە باوەڕی وایە بناغەی کۆمەڵگایەکی تەندروست بەندە لەسەر پەروەردەیەکی تەندروست. ئامانجی ئاڵا گەیاندنی خزمەتە بە کۆمەڵگاکەی بەگشتی و چینی مامۆستا بەتایبەتی لە بواری پەروەردەدا، وە دڵنیاشە کە لەگەڵ گروپی فێرۆپیدیادا زووتر بەو ئامانجەی دەگات.

لێرەش بگەڕێ

شەش ڕێگا کە خوێندکار دەتوانێ ئامادەکاری بکات بۆ سەرکەوتن لە ڕۆژی تاقیکردنەوەدا

هەموو کەس چەند ساتێک لە ژیانیدا هەیە کە تیایدا گومانی لە تواناکانی خۆی لا دروست …

Share via
Send this to a friend