لەسەرەتای مانگی ئەیلولدا، خوێندکارەکانی پۆلی شەشم لە بەشی خوێندنی کۆمەڵایەتی دەستیان کرد بە یاری کردنی SimCityEDU beta . لەهەمان کاتدا، خوێندکارەکانی پۆلی حەوت دەستیان کرد بە یاریەک کە کۆمپیوتەری نەبوو بەڵکو گفتوگۆبوو کە یاریەکی بێ کەموکورتی بوو بە سیستەمی خاڵ تۆمارکردن و تۆماری پێشەنگەکانەوە. هەموو خوێندکارەکانم خەڵات دەکران لەڕێگەی پێوەکردنی باجێکی سیستەمی دیجیتاڵی بۆ بەرەوپێش چونی ئاستی زانسیان و ئەو دەستکەوتانەی بەدەستیان دەهێنا. لە پاش یەك مانگ، بۆم دەرکەوت کە خوێندکارەکانم هێشتا بە توندی رکەبەرایەتی دەکەن لەپێناو فێربوندا. بەیاری کردن پۆلەکە بەڕاستی لە گۆڕانکاریدا بوو.
یارییە ناکۆمپیوتەرییەکان
بەم دواییانە هەلێکم بۆ ڕەخسا کە سەردانی پەیمانگای دیزاینی یارییەکان بکەم لە شاری نیو یۆرك. پەیمانگاکە دیزاینەری یاری و مامۆستاکان بەیەکەوە کۆ دەکاتەوە بۆ بەیاری کردنی پرۆژەکان و وانەکان. یەکیک لەو بابەتە گرنگە ئامادەکراوانەی کە فێری بووم ئەوەبوو کە چۆن سود لە یاری کردن وەربگرم بۆ گەیاندنی ناوەڕۆکی وانەکان بە خوێندکارەکانم.
زۆربەی ئەو یارییانەی کەلەلایەن تاقیگەی پەیمانگای دیزاینی یارییەکانەوە دیزاین کراون یارییە ناکۆمپیوتەرییەکانن. ئەم جۆرە یارییانە بە شێوەیەکی گشتی پێکهاتوون لە کارت، زار یاوەخوت بۆردی یاریکردن. من وەکو بەشێک لە ئەنجومەنی مامۆستا راوێژکارەکانی پەیمانگای دیزاینی یارییەکان کە بە Octopus Pilots ناودەبرێت، هەلم بۆ ڕەخسا کە یارییەکی مرۆڤانەی پڕ وزە تاقی بکەمەوە کە پێی دەوترێت یاری Socratic Smackdown. ئەو یارییە لەلایەن تاقیگەی ئەرك ی سەر بە قوتابخانەی Quest to Learn دیزاین کرابوو بە هاوبەشی لەگەل مامۆستا ڕێبیکا گرۆندەر ی مامۆستای Quest to Learn دا.
لە Socratic Smackdown دا، خوێندکارەکان گفتوگۆ لەسەر ناوەڕۆکی بابەتەکان دەکەن وەکو یارییەك. لەگەڵ بەرەوپێشەوەچوونی ساڵدا، هەوڵ دەدەین بە ڕێکوپێکتر یارییەکان ئەنجام بدەین و هەندێ جاریش بەتایبەت لەم دواییانەدا بەسەر پێیەوە ئەنجاممان دەدا، خوێندکارەکان دەستیان کردووە بە پرسیار کردن لەناو پۆلدا” ئایا ئەمڕۆ ئێمە یاری Socratic Smackdownدەکەین؟”. ئێستا من لە هەوڵی ئەوەدام کە پرسیار لە خوێندکارەکان بکەم لەبارەی چۆنییەتی ئاڵوگۆڕ کردنی ئەزمونەکان بە زیاد کردنی خولی جۆراوجۆر یاخود گۆڕینی ڕێکخەری کات.
وا بڕیارە یاری Socratic Smackdown and Absolute Blast کە یارییەکی بیرکاریانەیە لەسەر شێوەی کارتە لە کاتێکی تر و لەم پایزەدا بڵاو بکرێتەوە. هەروەها وا پێشبینی دەکرێت کە تاقیگەی ئەرك یاری نوێ بڵاو بکاتەوە.
یاری SimCityEDU
خوێندکارەکانم بەشداریان کرد لە یاری SimCityEDU pilot لە پەیمانگای دیزاینی یارییەکانی گلاسلاب. یەکیک لە ئامانجەکانی ئەو پەیمانگایە ئەوەیە کە گرنگی بە ناوەڕۆک بدات لە ڕێگەی ئەو یارییانەی کە لەبنەڕەتەوە دیزاین نەکراون و لە زۆر لایەنەوە لە یاری”drill and kill” ی نمونەیی دەچێت کە یاریەکی پەروەردەییە بە شێوەیەکی پێشکەوتوو دیزاین کراوە و وانەو خەمڵاندنی تێدا دیزاین کراوە بۆ ئەوەی هانی فێربوون بدات. زۆر یاری ئاڵۆز هەیە کە ئەرك و ئاستی جیاوازیان هەیە و یارمەتی فێربوون دەدەن لە ناو پۆلەکانی خوێندندا. ئەو کاتەی خوێندکارەکانمم نەدەبینی کە بۆ چەند کاتژمێرێك یاری Assassin’s Creed 3 دەکرد لە خوێندنگەدا، توانیم هەندێك ڕۆڵم هەبێت لە بەدەست هێنانی هەندێك شیکاری وانە وتنەوە لەبارەی شۆڕشی ئەمریکا. بۆنمونە، ڕۆڵی “The Midnight Ride” (کە لەو ڤیدیۆیەی خوارەوەدا نیشاندراوە) وا لە یاریکەرەکان دەکات کە بەشداری بکەن لە ڕابەرایەتی کردنە بەناوبانگەکەی پاوڵ ڕیڤر . گلاسلاب یاری SimCityEDU ی دیزاین کردووە بە هاوبەشی کردن لەگەڵ ET S ،و Pearson and Electronic Arts (EA) ، و دروستکەری ڕاستەقینەی یاری SimCityEDU.
SimCityEDU بە زنجیرەیەک یاری دادەنرێت. لەگەڵ SimCityEDUدا: بەرەنگار بونەوەی پیس بونی ژینگە وەکو یەکەم چاکسازی دەبینرێت. یاریەکە کە جەختی کردووەتە سەر ڕێژەی زانست، دروست کراوە لەپێناو ئەوەی بگونجێت لەگەڵ بابەتەکانی بونیات نانی کۆمەڵگە لە لایەن خوێندکارانی توێژینەوە کۆمەڵایەتیەکانمەوە. بەپێی گلاسلاب، ئامانج لە بەرەنگار بوونەوەی پیس بوونی ژینگە، لەپێناو خوێندکارەکاندایە بۆ ئەوەی ” یاری The Role of Mayor ” کە بریتییە لە ئەنجام دانی” کاری بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ ڕەچاو کردنی کاریگەرییەکانی ژینگە لە میانەی درێژەپێدانی ئاستەکانی دامەزراندن و خۆشبەختی هاوڵاتیان”. خوێندکارەکانم زۆر بە خێرایی میکانیزمەکان فێر بوون و بەرەوپێشەوە چوون هەروەکو دیارە کە ئاستەکانیشیان لە بەرەنگاربوونەوەکەدا بەرز بووەوە.
ڤێرژنی بێتای یاری بەرەنگاربونەوەی پیسبونی ژینگە بەشی بونیات نانی تۆماری پێشەنگەکان تێدا بوو کە چالاکیەکانی خوێندکارەکانی کۆ دەکردەوە (خاڵەکان و باجەکان) . لە ئەنجامدا، خوێندکارەکانم ئەرکەکانیان دوبارە کردەوە لەپێناو پەرەپێدانی توانای فێربونیان. گەورەترین ئاستی کۆتایی بریتییە لە دوبارە بەکارهێنانەوەی هەموو ئەو بابەتانەی کە خوێندکارەکان فێری بوون ئەویش لەپێناو زاڵ بوونیانە بەسەر ئەستەمترین بەرەنگار بوونەوە.
هەر ئەرکێك کۆتایی دەهات بە نوسینی هاندانێك و ئەرکێکی بیرکردنەوەی سیستەمیانە کە لەڕاستیدا کۆمەڵێك چالاکی ” نەخشەی مێشک” ە کە بە شێوەیەکی بنەڕەتی کارلێککەرن. کەرەستەی سیستەمی نەخشەکێشانی یاری SimCityEDU دەقی زانیاری تێدا بوو وە یارمەتی خوێندکارەکانی دەدا کە کاردانەوەیان هەبێت بەرامبەر پەیوەندییە میکانیزمیەکانی یارییەکان بە پرۆسەی بڕیاردانی ئەوانەوە.
ئەو ڤێرژنەی یارییەی SimCityEDU’s کە ئێمە بەکارمان هێنا جۆری بێتا بوو کە ژمارەیەک جیاکەرەوەی تەواو و کۆتایی نەبوو وە وای بۆ دەچێت لە مانگی تشرینی دووەمدا بڵاو بکرێتەوە. دەستپێکەکەی هەموو خاسیەتەکانی تێدا دەبێت لەگەڵ تەختەی پێوانەی مامۆستا بۆ بەڕێوەبردن.
باج، فیدباك و دوبارە بوونەوە
لە هەفتەی سەرەتای خوێندندا، خوێندکارەکانم ئەکاونتێکیان لە هۆڵی خوێندنی خەیاڵی وێبسایتی باجی ئەلیکترۆنیدا دروست کرد. باجەکان وەکو نمرە بەکار نایەن بەڵکو وەکو ” چەکێکی پارە بە درێژایی ڕێگاکە ” بەکار دەهێنرێن. بەشێك بۆ پێکەنین هەیە لەناو ئەو سیستەمی باجەدا. ئەو سیستەمە دیزاین کراوە لەپێناو هەندێ دەستکەوتی گەوهەری و بەشێکی بنچینەییش نییە لە ئەزمونی فێربووندا. خوێندکارەکانم بون بە هۆی گەشەپێدانی هەندێك لەو باجانە کە لە نێوانیاندا ” باجی پێداچونەوە” هەبوو بۆ دیاری کردنی هەر هەڵەیەک لە ناو مەلزەمەکاندا یاوەخود وێبسایتەکان، هەروەها ” باجی بیرمەندە مێشک فراوانەکان” بۆ وەڵامدانەوە داهێنەرانەکان. بەدەستهێنانی ئاستە بەرزەکانی باج تا بێت و ئەستەمتر دەبێت بۆ خوێندکارەکان و مامۆستاکانیش. یەکیک لە خوێندکارەکان پێشنیاری بۆ پرۆژەیەك کرد کە بەهۆیەوە زنجیرەیەک باج دروست دەکەن کە کەسایەتییە مێژوییەکان دەتوانن سەرکەوتوببن تێیدا.
پێدانی فیدباک بەشێکی سەرەکییە لە سیستەمی فێربوون بەشێوازی یاری کردن چونکە هەلی کاردانەوەیان بۆ ئەو بابەتانەی فیری دەبن دەڕەخسێنێت. وە بە پێچەوانەی ئەوەشەوە، وەڵامەکانیان یارمەتیم دەدات لە باشتر کردنی ئەزمونی فیربونیان.
هەروەها سەرکەوتنێکی پلان بۆدانەدراوم بەدەستهێنا بە بڵاوکردنەوەی تۆماری پێشەنگەکان لەگەڵ تێکڕای خاڵە بەدەستهاتووەکان – هەروەها تیژیەک هەبوو لە تۆماری خاڵەکانی ئەو خوێنێندکارانەی کە دووبارە کارەکانیان ئەکردەوە بۆ بەدەستهێنانی خاڵی زیاتر. لەگەڵ خوێندکارەکاندا ئارەزوومان بۆ دوبارەکردنەوەی ئەرکەکە لە لوتکەدا بوو لە پێناو ئەوەی بە باشترین شێوە ئەنجامی بدەن. یارییەکان یارمەتی خوێندکارەکانمی دا کە ڕێگەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان بدۆزنەوە کە بە شێوەیەکی زیاتر لە ژیان دەچێت و کەمتر لە تاقیکردنەوە هاوشێوەکان دەچێت. لەبارەی یارییە کۆمپیوتەرییەکانەوە وەکو یاری Socratic Smackdown ، من بۆردی نوسینم بەکار هێنا بۆ تۆمارکردنی خالەکانی یاری هەر تاکێک و هەر تیمێك. هەنگاوی داهاتوم بریتییە لە بەیاریکردنی چالاکییە بەرجەستەکراوەکان و پرۆژەی بەکۆمەڵ .
بۆ زانیاری زیاتر، پەیمانگەی دیزاینکردنی یاری لەم دواییانەدا یاری و فێرکاری چاکسازی دیزاینی بەخۆڕایی بڵاو کردووەتەوە بۆ یارمەتی دانی مامۆستاکان لە بەیاری کردنی شێوازی فێر بوونی خوێندکاران.
سەرچاوەی بابەت: ئيره ببينه
سەرچآوەی وێنە: ئيره ببينه
ئامادەکاریی بابەت: لؤي حاجي
وەرگێڕ: شلۆڤە عمر ڕشید
هەڵەچن: دابان بەهمەن أحمد
دیزاینی وێنە: فێرۆپيديا