گوێگرتن لە ووشە گرنگەکان لە گۆرانی دا

ئەمە چالاکییەکی خۆشە کە یارمەتی خوێندکاران دەدات گوێ بۆ ووشە گرنگەکان بگرن. ئەمە بەتایبەتی بەسودە بۆهاندانی خوێندکارەکان بۆ ناسینەوەی ووشە باوەکان تەنانەت لە دەقە قورسەکانیشدا. ئەم چالاکییە باش کار دەکات لەگەڵ هەموو جۆرەکانی گۆرانیدا و دەتوانرێت بۆ ناساندنی گۆرانی بەکاربهێنرێت یاخود وەک گەرمکەرەوەیەکی قایلکەر.

ئامادەکردن

پێویستە گۆرانییەک هەڵبژێریت بۆ پۆلەکەت و هۆنراوەکەیت هەبێت. هەروەها پێویستە دەستەیەک کارت دروست بکەیت بۆ هەر گروپێکی ٤ بۆ ٥  کەسی، هەژمار بکە بزانە چەندت پێویستە بۆ پۆلەکەت. دەستە کارتەکان (هەریەکێیان لە زەرفی نامەدا بن) پێویستە نزیکەی ٢٠ ووشە بن و هەندێک لە گۆرانییەکە وەربگیرێت (خوێندکارەکانت ووشەکان دەناسنەوە) لەکاتێکدا ئەوانیتر لە گۆرانییەکەدا نەبن بەڵام لە مانا و دەنگەوە لەیەکەوە نزیک بن لە ووشەکانی گۆرانییەکەوە.

دەتوانیت ئەمە داببەزێنیت  The World’s Greatest’ by R. Kelly.

قۆناغەکان

  • لەگەڵ هەر گروپێکی دەوری مێزەکە، بە خوێندکارەکان دەڵێم کە من بەنیازم هەندێک ووشەیان لە گۆرانییەکە پێبدەم. خوێندکارەکان چەند خولەکێکی کەمیان هەیە کارتەکان ڕێکبخەن و بڕیار بدەن کە گۆرانییەکە دەربارەی چییە. ئەگەر خوێندکاران پێویستیان بە یارمەتی بوو، چەند پرسیارێکی کەم دەکەم:
      •  ئایا پێتوایە ئەمە غەمگینە یان دڵخۆشکەرە؟
      • ئایا گۆرانی خۆشەویستییە؟
      • بۆچی؟ چ ووشەیەک وایلێکردیت ئاوا بیربکەیتەوە؟
  • دواتر بە خوێندکارەکانم دەڵێم کە لەڕاستیدا تەنها هەندێک لەو  ووشانە لەناو گۆرانییەکەدا هەن و ئەوان گوێ لە گۆرانییەکە دەگرن بۆ ئەوەی بزانن کام  لەو ووشانەی تێدایە.
  • ئەگەرخوێندکارەکان گوێیان لە یەکێک لە ووشەکانی سەر یەکێک لە کارتەکان بوو، ئەوا پێویستە ئەو کارتە ڕابکێشن. لێرەدا ئەوە ڕوون دەکەمەوە کە ئەمە کارکردنی بەکۆمەڵ نییە بەڵکو پێشبڕکێیە. لە کۆتایی گۆرانییەکەدا کارتەکانیان دەپشکنن و١ خاڵ وەردەگرن بۆ کارتە ڕاستەکان و ١ خاڵ لەدەست دەدەن بۆ کارتە هەڵەکان.
  • تەنها یەک جار گۆرانییەکە لێدەدەم بۆ خوێندکارەکان هەتاوەکو گوێی لێبگرن و کارتەکە ڕاکێشن.
  • دواتر پرسیار لە خوێندکارەکان دەکەم چەند کارتیان دەستکەوتووە. هۆنراوەکەیان پیشان دەدەم و داوا لە خوێندکاران دەکەم ووشەکانی بدۆزنەوە.
  • هەر گروپێک، ناوی ئەو خوێندکارەی زۆرترین خاڵی هەیە، بۆ پۆلەکە ڕادەگەیەنێت بۆئەوەی چەپڵە لێبدەن.
  • لەدوای ئەم چالاکییە دەتوانم بەردەوامبم لە بەکارهێنانی گۆرانییەکە بۆ چەندین مەبەست بۆ نمونە وەک دەقێک بۆ خوێندنەوە یان ڕاهێنانی زمان یان بۆ ئەوەی  پۆلەکە بەیەکەوە گۆرانی بڵێن.

تێبینی: ئەم چالاکییە دەتوانرێت لەگەڵ هەموو ئاستەکاندا بەکاربهێنرێت. تەنها پشت بەو ووشانە دەبەستێت کە دەیخەیتە سەر کارتەکان. گۆرانییە قورسەکان دەکرێت پەسەند بکرێن ئەگەر ووشە هەڵبژێردراوەکان ئاسان و سادە بن. هەروەها گۆرانی ئاسانیش دەتوانرێت قورستر بکرێت بۆ خوێندکارە ئاست بەرزەکان لەڕێگەی هەڵبژاردنی ئەو ووشانەی کە بە سەختی دەبیسترێن یان دانانی ووشەکان لەگەڵ دەنگی نزیک لە ووشەکە.

سەرچاوەی بابەت:  ئيره ببينه

سەرچاوەی وێنە: ئيره ببينه

ئامادەکاری بابەت: لؤي حاجي

وەرگێڕ: کیژان عبدللە احمد

هەڵەچن: خەبات رەفیق محمد، هاوناز ئیبراهیم مەحمود

دیزاینەری وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Kizhan Abdulla

کیژان عبدللە احمد خوێندکاری قۆناغی چواره‌می بەشی زمانی ئینگلیزییە لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆيی، هەروەها هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمە لە ژمێریاریدا. لە ئێستادا ئەندامە لە فێرۆپیدیا و کاری وەرگێڕان دەکات. ئەو ئاواتەخوازە ببێت بە مامۆستایەکی دلسۆزو وەرگێڕێکی سەرکەوتوو كه‌ خزمەتى کەرتی پەروەردەبکات، هەربۆیە فێرۆپیدیای هەڵبژاردو هیوای بەردەوامی وسەرکەوتنی بۆ دەخوازێت. "هەرکەسێک هەوڵبدات بۆبەدەستهێنانی ئامانجێکی لە ژیان، بێگومان هەموو زروفێک یارمەتیدەری دەبێت بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکەی'

لێرەش بگەڕێ

١١ ڕێگە بۆ چاندنی حەزی خوێندنەوە لە ناخی منداڵەکەتدا

خوێندنه وه یارمه تیمان ئه دات له هه موو بواره کانی ژیانماندا سه رکه وتوو بین، له خوێندنگا و پاشان کاروباره‌کانمان، پاشان بۆ گه شه کردن وه‌ک تاکێک به ئاشنابونمان به زانیاری نوێ یان به‌وه‌ی که وامان لێبکا هه نگاو بنێینه ناو پێڵاوی کاسێکی تر.

Share via
Send this to a friend