ئەم زنجیرەیە تیشک دەخاتە سەر دەستکەوتە گەورەکان لەسیستەمی پەروەردەدا و قوتابخانە نمونەییەکان لەسەرانسەری جیهاندا، بۆ ئەوەی بزانین هۆکاری سەرکەوتنیان چین؟
دووەم وڵات لە دوای فینلەندا کە قسەی لەسەر دەکەین کەنەدایە. کەنەدا بەشێوەیەکی زۆر باش پەرەی بە سیستەمی پەروەردە داوە، وە چاوەڕوان دەکرێ کە ببێ بە یەکێک لە وێاتە یەکەمەکان لە بواری پەروەردەدا. لەم ڤیدیۆیەدا دەبینین کە چۆن لە ئۆنتاریۆ، کە یەکێکە لەشارەکانی کەنەدا. قوتابخانەکان نمرەی تاقی کردنەوەکان و ڕێژەی دەرچوانیان بەرزکردۆتەوە بە پێدانی هەنێ سەرچاوە وەک دابین کردنی مامۆستا تاکو بە کاتی زیادە یارمەتی سەرکەوتنی فێرخوازان بدات. کە ئەمەش هەم بۆ فێرخوازانی زمانی ئینگلیزی و ئەو فێرخوازانەیە کە پێویستیان بە یارمەتی هەیە.
هەندێ ڕاستی خێرا دەربارەی کەنەدا:
- ساڵانە نزیکەی ٤٠ هەزار فێرخوازی پەنابەر دێنە قوتابخانە گشتییەکانەوە.
- ١/٤ ی فێرخوازان لە ئۆنتاریۆ لەدەرەوەی کەنەدا لەدایک بون، وە ٨٠% یان بە ئینگلیزی قسە ناکەن.
- هەرێمە گەورەکەی ئۆنتاریۆ کە بە ٤٠% ی دانیشتوانی کەنەدا هەژمار دەکرێن، دوو ملیۆن فێرخواز دابەشکراون بەسەر نزیکەی ٥ هەزار قوتابخانەدا.
- لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٣ – ٢٠١٠ ڕێژەی دەرچون لە خوێندنگە ئامادەییەکاندی ئۆنتاریۆ بەرز بۆوە بۆ ٦٨% – ٧٩% . ئامانجی حکومەتی ئەو هەرێمە ئەوە بوو کە ڕێژەی دەرچون بگاتە ٨٥%
- هەموو قوتابخانەیەک لە ئۆنتاریۆ ستافەکانیان بەشێوەی کاتی زیادە ” مامۆستای سەرکەوتنی فێرخواز” کە کاتی خۆی تەرخان دەکات بۆ ئەو فێرخوازانەی کە زیاتریان پێویستە.
- سەرەڕای ئەوەی کە بە کۆمەڵێک بەربەستەوە دێنە وڵاتەکەوە، بەڵام مناڵە پەنابەرەکان بەگشتی دوای چەند ساڵێک لەگەشتنیان ئەرکەکانیان وەکو مناڵانی کەنەدی بەباشی ئەنجام دەدەن.
سەرچاوەی ڤیدیۆ: ئيره ببينه
ئامادەکاریی بابەت: لؤي حاجي
وەرگێڕان: ئاڵا فرج
ئامادەکاری ڤیدیۆ: دادوەر خالید