لە هەرە پێناسە ووشەیی و فەرهەنگیەکەیدا پەروەردە بریتیە لە پرۆسەی ئاسانکاری فێربوون یان دەسکەووتنی زانیاری، شارەزایی، بیرۆکەکان، بەها و نەریتەکان.میتۆدەکانی پەروەردەش چیروک خوانی، گفتووگۆ، مەشق، ڕاهێنان و تۆێژینەوە لە خۆدەگرێت. کۆی گشتی پرۆسەکە لە پێناوی ئامانجێکی باڵا و گرنگدا دێتە ئەنجامدان ئەویش بەرەوپێشچوونی توانای مروییە، کە بە باخچەی ساویان دەست پێدەکات وەک ناساندن و بە زانکۆ دەگاتە لووتکە بە داهێنان و دیدی ڕەخنەگرانە بۆ کۆی زانستە جیاوازەکان.کۆتا وێستگە مڕۆڤێک بێتە بوون هەمیشە پرسیار و گوومان لەسەر کۆی شتەکان دابنێت و بهڵگە و دۆکۆمێنتی کۆنکرێتی پێوەربێت بۆ گەیشتن بەهقیقەت گەر ڕێژەیش بێت.
سیاسەتی پەروەردە، کە کۆی ئەو یاسا و ڕێسایانە وەک پاکێجێک پێکەوە دەبەستێتەوە چ ژێرخانی پەروەردەیی و سایکۆلۆجیای پەروەردەیی کە ئەو کەشەی پرۆسەکەی تیادا بەڕێوە دەچێت بۆ خزمەتکردنی بەهای بەرزی پرۆسەکە.لەم نێوەندەدا گەشە و توانستی تاک لە ڕووی جەستەیی، هزری، دەرونی، بونیادی کەسایەتی، ماتەوزەی خۆێندکار لە مادەیەکی خام و کاڵەوە بگۆڕدرێت بۆ گەییوو و پێگەشتوو. کەرتی حکومی، سروشت و ستراکچەری ئەم کەرتە لەمڕودا ڕووبەڕوی شکستی مەزن و کاریگەر هاتوەتەوە.ئارێشەکانیش هێندە قووڵن بە سانایی چارەسەر نابن.
ئەمڕوی سەردەمی تەکنولوجیا و شار، وەها کەرتێک ناتوانێت وەڵامدەرەوەی داهاتوو بازاڕ بێت.سەردەمی پێشبڕکێ و سەرمایەداری، وەها کەرتێک وەک چۆن لە ئاستی کرداریدا ئەم دۆخە قەیرانی و بۆگەن کراوەی بەسەردا هاتووە، ئایندەش بەرەو داڕمانی زیاتر و دواکەوتوویی کارەساتبارتری دەبات بە بەراورد بە کەرتی تایبەت. ئەم دوو کەرتە هەرگیز ناتوانن هاوتەریبن لە سەر ئاستی کرداریدا.ڕوون و ئاشکرایە، ئەوەی لەم چەشنە لە ئەتمۆسفیەردا دەمێنێتەوە، خێزانە هەژار و ناوچە پەراوێز خراوەکانی دوور لە سەنتەر و ناەوەندی شارەکانە.
کەرتی تایبەت، مێژوویەکی زۆر نۆێی هەیە بە بەراورد بە کەرتی گشتی یان حکومی، لانی کەم لەم ناوچەیەی خۆمان بەڵام پێشکەوتن و خواستێکی زۆری لەسەرە لەم ماوە کورتەدا.ئەوەی لەوێدا پێشکەش دەکرێت، گۆڕینەوەی دراوە بەرامبەر بە خودی مودێرنە.کۆی ئەو ئایتم و دراوانەی هەنە لەبەرامبەر دراودا دەبێت هەنگ ئاسا ڕەنج و کۆشش بکەن، ئەگەرنا قبووڵ ناکرێن.مامۆستایان وەک پاڵەیەکی هەنگ لەو چوارچێوەیەدا بەکار دەبرێن ئەمەش لە کەرتی گشتیدا غایبە و بنەمایەکی سەرەکیشە بۆ پەک کەووتن و شکستپێهێانی چونکە لە بنەڕەتدا سیستەمەکە ئەزمونکراوی ووڵاتانی خاوەن پەروەردەی پێشکەوتووە.ئەم سستی، لاوازی و کەم ئاوەزییە لە کەرتی گشتیدا ئێجگار تۆخ و ڕەنگ ڕێژە. “چی بچێنیت، ئەوە دەدرویتەوە” ئەم ووتەیە، لێرەدا ئەتوانرێت بەکارببرێت.
توانست و جوهدی ئایتمەکانی پرۆسەکە بۆ بەجێگەیاندنی یاسا و ڕێسا نوسراوەکان بۆ سەر پراکتیک لە کەرتی تایبەتدا ڕێکخراوتر و پلاندارێژراوتر جێبەجێدەکرێت، بچووکترین هەنگاو لە بەرچاو دەگیرێت بەڵام ئەمە لە کەرتی گشتیدا بوونی نیە یان گەر هەشبێت پڕ بازدانە و بە هەوراز و نشێودا تێپەڕ دەبێت.
تێبينى: مهرج نيه ئهو بابهتانهى دهنوسرێن و بيروڕاى فێرۆپيديا بێت، بهڵكو دهمانهوێت هانى ههموو نووسهره كوردهكان بدهين و سهكۆيهك بين بۆ گفتوگۆكردن لهسهر بابهته پهروهردهييهكان.
نووسهر: Hersh Sherxan
ههڵهچن: خهبات رهفيق محمد
ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا