چەند تێبینیەک بۆ یارمەتیدانی منداڵان لە فێربووندا: سێ “L”

من مامۆستایی وەک کاری بەکۆمەڵ دەبینم- وەک پرۆسەیەکی هاریکاری لە نێوان خۆم و پۆلەکەمدا. وەکوو تیمێک- یەکەم شت کە لە دەستپێکی هەموو ساڵێکی خوێندن دا دەیکەین، دانانی “ڕێکەوتنێکی هاوبەشە” بە چەشنێک کە منداڵان بۆ خۆیان سنور و یاساکانی پۆل دابنێن.

ئەو لێک تێگەیشتنەی لەپۆلەکاندا هەمانە، بناغەیە بۆ سەرکەوتن. جۆرە ژینگەیەک دروست دەکات کە لەبار بێت بۆ فێربوون و گەشەکردن.نمونەی ئەم لێک تێگەیشتنانە: “لەسەرەخۆ هەنگاوبنێ”  “دەستکاری کەلوپەلی کەس مەکە”  یاخود “ووشەی شیاو بەکاربێنە”،  ئەمانە یاساگەلێک نین، من دروستم کردبن؛ من و پۆلەکەم پێکەوە ئەم لێکتێگەیشتنەمان دروست کردووە، کە بەشێکی گرنگی پڕۆسەکەیە. منداڵان زۆر هەست بە خاوەنداریەتی لە بەرمبەر یاساکان دەکەن, کاتێک جێ بەجێیان ناکەن. من ڕێزی ئەم پڕۆسەیە دەگرم، چونکە جۆرێک لە مەودا دروست دەکات کە منداڵان دەیانەوێت هەیانبێت. هەروها ئەو تێگەیشتنەیان پێدەبخشێت کە چی گونجاوە و چی نە گونجاوە. من ئەم پڕۆسەیەم لەچەندین پۆل بینیوە کە جێبەجێکراوە. هەروها دەکرێ بە هەمان شێوە لە ماڵیشدا ئەنجام بدرێت، ئەمە دەرفەتی ئەوە بە خێزانەکان دەدات کە پێکەوە بڕیار لە بيرۆكەكانى ماڵەوە بدەن، بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان ماڵ و قوتابخانە.

سنورەکان (یان یاساکان) 

پێکەوە پێشنیاری ڕێکەونتنەکانتان بکەن، پێویستە پۆزەتیڤ بن. لەجیاتی ئەوەی بنوسی “شەڕەشەق قەدەغەیە” دەتوانی بنوسیت ” جەستەیەکی تەندروست

ڕێکەوتنەکان لەشوێنێک هەڵبواسە بە جۆرێک هەموو کەس بیانبینێت. بە گەورەیی بینووسە تاوەکوو منداڵەکان بە ئاسانی بیخوێننەوە. لە تەنیشت هەر ڕێکەوتنێک وێنەیەک دابنێ. ئەمە یارمەتی منداڵەکان دەدات باشتر لە یاساکان تێبگەن.

لە کۆتایدا، بەدواداچوون بکە. ئەگەر ڕێکەوتنەکان جێبەجێ نەکران، قسەیان لەسەر بکە.

تەنها لەبەر ئەوەی ئێمە ئەو بيرۆكانەمان داناوە، مانای ئەوە نیە منداڵەکان هەمیشە گوێڕایەڵی دەبن. منداڵان سنوری شتەکان تاقی دەکەنەوە. ئەوە سروشتی و پێشبینی کراوە و بە هۆی گەورە بوونیانەوەیە. منداڵان سنورەکان تاقی دەکەنەوە تا هەست بە سەلامەتی بکەن. دەیانەوێت بزانن تا چەند دەتوانن پەستان لە گەورەکان بکەن بۆ ئەوەی باشتر لە خۆیان تێبگەن. بە تاقیکردنەوەی سنورەکان منداڵان لە خۆیان دەپرسن، “منت بینی؟ تۆ چی دەکەی؟” کاتێک لە ناوپۆلدا منداڵان سنورەکان تاقی دەکەنەوە؛ بە هەمان شێوە دەتوانم بەو لێکتێگەیشنانەی ببەستمەوە کە دروستمانکردبوون

وەکوو گەورەیەک، زانینی سنوەرەکان زۆر گرنگە. زۆرجار، کاتێک منداڵان تێدەکۆشن سنورەکان تاقی بکەنەوە لەبەر ئەوەیە کە ئێمە (گەورەکان) ڕوون نیین – تەنانەت لەگەڵ خۆشمان- سەبارەت بەوەی چی باشەو چی باش نییە.

Laughter پێکەنین

پێکەنین زۆر گرنگە کاتێک دێنە سەر بنیاتنانی پەیوەندی لەگەڵ منداڵان. کاری سەرەکی یارمەتیدانی منداڵانە تاوەکوو چێژ لە ژیان وەربگرن.  هەمووکات منداڵ ناتوانێ بە ئاسانی بەسەر ڕوداوەکاندا تێپەڕن. هەندێک جار ماوەیەکی زۆر لە شتێک نیگەران دەبن و بیرو هۆشیان دادەگرێ. من منداڵێک شەش ساڵانم هەبوو، سەرەتای هەموو ساڵێک خوێندنی بە توڕەیی دەست پێ دەکرد، چونکە ئەوشتانەی بەبیر دەهاتەوە کە ساڵی ڕابردوو، ڕوویدابوو.

هەندێکجار منداڵان بۆ تۆڵەکردنەوە بڕوا بە ئەوانی تر دەکەن. ئەگەر منداڵێک بە ڕێکەوت پەستانيان لێ بکات، وا هەست دەکەن بە ئەنقەست بووە. دواتر ئەم بیرۆکە ناکامڵەی خۆیان بەکار دەهێنن، کاتێک   هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکە دەدەن. بۆ ئەوان زەحمەتە دونیا لە چاوی کەسێکی ترەوە ببینن. بڕوایان وایە  بیرۆکەکەی خۆیان بیرۆکە ڕاستەکەیە.  

بیرۆکەی پێکەنینم وەک کەرەستەیەکی بەهێز داناوە تا یارمەتی منداڵان بدەم شتەکان قبوڵ بکەن. یارمەتیان دەدات بپچرێن، ئارام ببنەوە، وە بڕوا بەخۆ بوونیان زیاد بکات. ئەگەر من پێکەنین بەکار بهێنم لەگەڵ منداڵێک کە نیگەرانە، کاتێک کاتی چارەسەرکردنی کێشەکە دێ، زیاتر ئامادەی قبوڵکردنی ووشەکانی منداڵەکەی بەرامبەری یان کەسێکی تر دەبێ. بۆ نموونە، ئەگەر منداڵێک نیگەران بێت، ڕەنگە بڵێم، “ئەرێ هیچ عارەبانەیەک لە ناو لوتم هەیە؟” ئەوان بە شێوەیەکی سەیر منیان دێتە پێش چاو، ئینجا هەموومان پێکڕا پێ دەکەنین.

هەروها پێکەنین یارمەتی منداڵ دەدات لەوە تێبەگەن کە ئێمە هەموومان هەڵە دەکەین و پێویست ناکات هەموو شتێک بە جدی وەرگرین. وەختێک منداڵان بە کاتێکی سەختدا تێدەپەڕن. لەبەر ئەوەیە کە لە خۆیان نا ئومێد دەبن. ئەگەر بتوانن بە خۆیان پێبکەنن، دەتوانن ئەوەندە ئارام بن هەتا لە ڕووداوەکان دەرس وەرگرن.

Love خۆشەویستی

خۆشەویستی لێخۆشبوونە. خۆشەویستی خواردنێکە وا دەکات لێبووردە بین. خۆشەویستی گرنگە چوونکە ئێمە هەموومان هەڵە دەکەین. ئێمە ئەو ساتانەمان هەیە کە هیوا دەخوازین شتەکانمان بە شێوەیەکی تر بکردایە. منداڵان پێویستە بزانن ئەوان خۆشەویستن. ڕەنگە ئەمە ڕوون بێت، بەڵام من کارم لەگەڵ چەندین منداڵ کردووە کە دڵنیا نەبوون لەوەی ئەوان خۆشەیستن. خۆشەویستی بە چەند شێوەیەک دەردەبڕدرێت- بە ووشە، هەروها بە کرداریش. کاتێک ئێمە منداڵان فێردەکەین کە بەرپرس بن لە کردراەکانی خۆیان و ئاگاشیان لەیەکتر بێت. کاتێک شتەکەن بە ڕێک وپێکی ئەنجام نادەن، ئێمە فێری هاوسۆزی و تێگەیشتن لەیەکتریان دەکەین. زانینی ئەوەی خۆشەویستن و لێیان دەبوورین، بە ئەزموونی خۆم دەزانم،ئەمە وا ناکات منداڵان بە خراپ سوود لە یەکتر وەربگرن.  بەڵکوو پەیوەندیەک لە نێوانیان دروست دەکات کە ڕێگە خۆشکەرە بۆ گەشەکەردن، هەوسۆزی و لێک تێگەیشتن.

سەرچاوەی بابەت: ئيره ببينه

سەرچاوەی وێنە: ئيره ببينه

وەرگێڕ: هەڵوێست محمد خەیات

هەڵەچن: دابان بەهمەن أحمد

دیزاینەری وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Feropedia

فێرۆپيديا پڕۆژەيەكى په‌روه‌رده‌يى كوردييە كە ئامانجى مامۆستايان و كەسانى پەروەردەيى و بەڕێوبەرو پلاندانەر ودايك و باوكانە بە تايبەتى. به‌گشتيش قوتابخانەو دامەزراوە پەروەردەيى و زانكۆو پەيمانگاكانە. بيرۆكەى پڕۆژەكە لەلايەن گروپێك لە مامۆستايانى دەرچووى زانكۆو خاوەن بڕوانامەى باڵاو توێژەرانى بوارى پەروەردە و وانە ووتنەوەو ڕاهێنەرى مامۆستايان لە ناوو و دەرەوەى كوردستان داڕێژراوە. ئەم دەستەيه‌ ئيش لەسەر وەرگێڕانى بابەت و توێژينەوە پەروەردەيى و دەركراوە ئەكاديمى و ڤيديۆ پەروەردەييەكان دەكات بۆ زمانى كوردى لە پێناو خستنەڕوويان بۆ خوێنەرانى كورد بە شێوەيەكى ئاسان و بينراو و بيستراو.

لێرەش بگەڕێ

خوێندکاران لە سەرنەکەوتنیان دەیانەوێت چی بە بیر ئێمە بهێننەوە

قوتابخانەکانمان لە ئەمەریکا شایەنی ڕێزلێنانە: قوتابیەکان نمرە بەدەست دەهێنن بەپێی بەدەستهێنانەکانیان و دواتر دەکرێن بە …

Share via
Send this to a friend