دەرس بە چەند خوێندکار دەڵێیت ؟ هەرگیز هەستت کردوە پۆلەکەت قەرەباڵخە؟
لێرەدا نوسەرو ڕاوێزژکاری پەروەردەی “جادۆن ئەندرۆسۆن” جەخت لەسەر کێشەکان دەکاتەوە و دواتریش چەند چارەسەرێک دەخاتە ڕوو.
لەڕاستیدا پۆلەکانمان قارەباڵغن لەچاو ئەوەی کە خۆمان ئەمانەوێ، وەکو ڕوونیشە ئەو مامۆستایانەی کە وانە بە پۆلیک دەڵێنەوە کە کەمتر خوێندکاری تێدایە ئەوا بێگومان کەمتر ڕوبەڕوی دۆخە نەخوازراوەکان دەبنەوە.
بەڵام لێرەدا مەبەستی تەواومان چیە لە پۆلێکی قەرەبالغ ؟چ دۆخێکی نەخوازراو لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت ؟ وە چۆن دەتوانین بەسەریدا زاڵ بین و کۆنترۆلی بکەین لەکاتی وانە وتنەوەدا ؟
پێناسەکان بۆپۆلێکی قەرەباڵغ
پێناسەکردنی پۆلێکی قەرەبالغ بەپێی شوێن و دۆخەکە دەگۆڕێت. بۆ نمونە لە ئەوروپا ئەو مامۆستایانەی وانە لە قوتەبخانە سەرەتاییەکانی زماندا دەڵێنەوە پۆلەکانیان لە نێوان ١٠ بۆ ١٥خوێندکارە ، ئەگەر هاتوو بوو بە ٢٠ خوێندکار ئەوا ئەوان بە پۆلێکی قەرەباڵغ ناوی دەبەن. ئەمە لەکاتێکدا لە قوتابخانە حکومیەکاندا چ سەرەتای بێت یاخود ناوەندی وتنەوەی وانە بە پۆلێکی بیست خوێندکار زۆر ئاسودە و خۆشە وە بە پۆلێکی چل بۆ پەنجا خوێندکاری دەڵێن پۆلێکی قەرەباڵغ.
لەم بابەتەدا خاڵی ناوەندی وەردەگرین کە “٤٠”ە. وە وەکو هەمووشمان دەزانین کە وتنەوەی وانە بە پۆلێکی چل خوێندکاری کاریگەری دەبێت لەسەر فێرکردن و فێربونیش.
لە ئێستادا لە چ وڵاتێکدا بەڕێژەیەکی زۆر پۆلی قەرەباڵغ بەدیدەکرێت؟
بە زۆری لەم دوو وڵاتەدا پۆلی قەرەباڵغ بەدی دەکرێت:
*ئەفەریقا بەتایبەتی (سەب ساران ) وە *ئاسیا بەتایبەتی ( هیندستان و چین )
لەبەر ئەوە زۆربەی کات قەرەباڵغی پۆلەکان دەبەستینەوە بە ئاستی گەشەکردن لەو وڵاتەدا چونکە ئەگەروڵاتێک بودجەی پێویستی نەبێت بۆ دروستکردنی قوتابخانەی پێویست وە دابین کردنی هاتوچۆ بۆ مامۆستاکان ئەوا بێگومان ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە لەهەر پۆلێکدا قوتابی زیاتر لێبێت وە دەبێتە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغی لە قوتابخانەکەندا.
قەبارەی پۆلێکی مامناوەندی لەخوارووی ٤٠ قوتابیەوەیە
لەهەریەکە لە قوتابخانە سەرەتای و ناوەندیەکانی وڵاتی بۆتسوانا
ئەبێ ئەوەشمان لەیاد نەچێت کە هەبونی پۆلی قارەباڵغ لە زۆر وڵاتدا پەیوەندی نەبووە بە داهاتی ئەو وڵاتەوە کە ئەمەش دەبینرێ لە زۆربەی زۆری وڵاتانی جیهاندا، وەک ئەو دەرسە خۆڕییانەی بۆفێربونی زمانی ئینگلیزی دەوترێنەوە بە کۆچبەران لە ئەمەریکا، وەهەروەها ئەو وانانەی بە قوتابیە ئەوارەکانی ناو کەمپینەکان دەڵێردرێتەووە لە خۆرهەڵاتی ناوەراست وە لەزۆربەی وڵاتاندا لە زانکۆکاندا زیاتر لە ٢٠ قوتابی دەبینری لە هەر پۆلیکدا.
ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووت دەبێتەوە لە پۆلێکی قەرەباڵغدا.
دەتوانین ئەو ئاستەنگانە دابەش بکەین بەسەر دووبەشی سەرەکیدا :
١- ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕوی مامۆستایان دەبێتەوە بە گشتی TLC
٢- ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی مامۆستایانی زمان (ئینگلیزی) دەبێتەوە TELC
ئاستەنگەکانی پێکهاتوون لەمانەی خوارەوە : TLC
١_ ڕێکخستنی پۆل:
ئەمە ئەو ئاستەنگە گشتیانە لەخۆدەگرێت کە لەکاتی ڕێکخستنی پۆلەکەت و قوتابیەکان ڕووبەڕوت دەبێتەوە. لێرەدا ڕێنمای بدە و هەوڵی ڕێکخستن و کۆنتڕۆڵکردنی پۆلەکەت بدە بە دروستکردنی چەند گروپێک لە پۆلەکەدا، ئەمە یارمەتی قوتابیەکان دەدات تا زیاتر گفتوگۆ بکەن وە کەشوهەوایەکی خۆش و پڕ وزە دەدات بە پۆلەکە.
٢_بەشداری پێکردنی هەموو پۆلەکەت:
ئەمەیان لەوەدا خۆی دەبینێتەوە بەژداری پێکردنی تێکڕای قوتابیەکان بە چالاکیەکانی ناو پۆلەکە، بۆنمونە کاتێک دەتەوێ بیرۆکەیەکی نوێ ڕوون بکەیتەوە بۆیان و پرسیاریان لێ دەکەیت ، ئەوا داوایان لێ بکە کە تا چەند لە پرسیارەکە تێگەیشتون و بەژداریان پێ بکە یاخود مەشقیان پێبکە لەسەر ئەو وشە نوێیانەی کە فێری بوون.
چونکە وەک ڕوونە لە پۆلێکی قەرەباڵغدا سەختە دڵنیا بیتەوە لەوەی هەموو قوتابیەکان گوێیان لێتە ودەتوانن بەباشی بۆردەکە بخوێننەوە و هەست بکەیت کە هەموویان بەژدارن لەگەڵتدا.
٣_مامەڵە کردن لەگەڵ ئاست و توانا جیاوازەکاندا:
بێگومان لە پۆلێکی قەرەباڵغدا ژمارەیەکی زۆر لە ئاست و توانای جیاواز هەن بۆ نمونە هەندێ قوتابی هەیە زوو فێردەبن و لەهەمان کاتدا خوێندکاری تر هەیە پێویستی بە یارمەتی و کاتێکی زیاتر هەیە. ئەمە چەند ئاستەنگێک بەدوای خۆیدا دەهێنێت، بۆ نمونە، کاتێک دەتەوێت بیانکەیت بە چەند گروپێکەوە ئەوا ئەو قوتابیانەی کە توانای تێگەیشتنیان باشترە بەسەر گروپەکەدا زاڵ دەبن یاخود بێزار دەبن لەبەرئەوەی باسی بابەتێک دەکرێت کە ئەمان دەیزانن و پێشتر زانیاریان هەبووە لەسەری ئەمە لەکاتێکدا خوێندکارە ئاست لاوازەکان هەست بەشەرمەزاری و نائومێدی دەکەن.
٤_کاتی تاقیکردنەوە:
لەلای زۆربەی مامۆستایان ئامادەکردنی قوتابیەکان بۆ تاقیکردنەوە وە رەفتارکردن و ئەنجامدانى ئەم پرۆسەیە کارێکی قورسە، بەڵام لەوەش قورسترئەوەیە لەناو پۆلێکی قەرەباڵغدا ئەنجامی بدەیت وە دڵنیابیتەوە لەوەی کە هەمووقوتابیەکان ئامادەن وەئامادەکردنی پەرەی تاقی کردنەوە بۆ هەریەکەیان کارێکی هەروا ئاسان نییە.
٥_بابەت و سەرچاوەی پێویست:
لەبەرئەوەی پۆلی قەرەباڵغ زیاتر لەو ولاتانەدا دەبینرێ کە بژێوی ژیانیان بەپێی پێویست نیە بۆیە زۆربەی مامۆستاکانیان توشی کۆمەڵێ ئاستەنگ دەبنەوە کە لەتوانایاندا نیە بەپێی پێویست پەرتووک یاخود بابەت ئامادە بکەن تا وانەکەیانی زیاتر پێ چێژبەخشتر بکەن.
ئاستەنگەكانى TLC پەیوەندی هەیە بە هەموومامۆستایەکەوە بە گشتی، بەڵام ئاستەنگەکەنی TELC تەنها پەیوەندیان هەیە بە مامۆستەیانی زمانەوە، کە ئەمانیش دەتوانین بکەین بە دوو گروپەوە :
١_مەشقکردن لەسەر پێکهەتەکانی زمان:
هەموومان دەزانین کە بۆ فێربونی زمان دەبێت زمانەکە بەکاربهێنین. بەڵام هەوڵدان بۆ ئەوەی کە هەموو قوتابیەکان بەزمانی ئینگلیزی قسە بکەن لە پۆلێکی قەراباڵغدا کارێکی هەروا ئاسان نییە. چونکە لەوانەیە هەندێکیان هەست بە نا ئامادە باشی بکەن کاتێک دەیانەوێت بەو زمانە بیانیە قسە بکەن وە هەندێکیشیان لەوەنەیە پێویستیان بە یارمەتی بیت تا بڕیار دەدەن لەسەر چی قسە بکەن. وە کاتێکیش کە دەستیان پێ کرد دیسان ئاستەنگێکی تر دروست دەبێت کە دەبێت بتوانی کۆنترۆڵی دەنگی قوتابیەکان بکەیت. بەدەر لە سکیڵی قسەکردن سکیڵی خوێندنەوەشمان هەیە کە بۆ مەشقکردن لەسەر ئەم سکیڵەش پێویستمان بە کورتە چیرۆک دەبێت وە هەروەها بۆسکیلی گوێگرتن پێویستمان بە کەرەستەکانی دەنگ دەبێت وەکو ( سیدی و مکەبەرەی دەنگی)
٢_ هەندانی فێرخوازەکان بە دەستخۆشی لێکردن:
هاندانیان تا لە هەڵەکانیانەوە فێرببن ، فێرخوازانی زمان پیویستیان بە هاندانە ئەنجامدانی ئەم کارەش ئاسەن نیە لە پۆلێکی قەرەبەڵغدا. بەگشتی ئەم شێوازە بەکارهاتووە بۆیان لەسەر پەڕە بەڵام گرنگە هەمان شێواز بەکاربهێبین لەکاتی گفتوگۆکردن لەگەڵیان چ بە دەستخۆشی کردن بێت یان بە راستکردنەوەی هەڵە بۆیان وە هەروەها یارمەتی دانی هەریەکەیان بە جیا جیا.
بۆ ئەم حەوت ئاستەنگەی کە ڕووبەڕوی مامۆستایان دەبێتەوە لە قوتابخانە قەرەباڵغەکەندا دەتوانرێ مامۆستایانی قوتابخانەکە ببن بە تیمێک بۆ ئەوەی بە هەموویان ڕووبەڕوی ئاستەنگەکان ببنەوەو لە دوایشدا چارەسەری بۆ بدۆزنەوە.
کارکردن بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکانی پۆلێک
لەبەرئەوەی توێژينەوەيەكى زۆر کەم کراوە لەسەر وانەوتنەوەی زمانی ئینگلیزی لە پۆلێکی قەرەبەڵغدا بۆیە بەشی داهاتوی بابەتەكەمان لەسەر باسکردنی چارەسەرەکان نابێت بەڵکو چەند بیرۆکەیەکت دەداتێ کەیارمەتیت دەدات بۆئەوەی خۆت چارەسەری ئەو ئاستەنگە بدۆزیتەوە کە زۆرجار ڕووبەڕووت دەبێتەوە. .
ویبینارێک بۆ کونسوڵی بەریتانیا لەسەر وتنەوەی ئینگلیزی و چەند بارودۆخێکی نەخوزراو.
ڕیچاڵد سمیس وە ئامۆل پادواد فێرمان دەکەن کە چۆن بتوانین ئاستەنگەکان بگۆڕین بەشێوەی پرسیار وە چەند نمونەیەکیشیان داوە :
کێشەکە :قوتابیەکانم ناتوانن بە زمانی ئینگلیزی قسەبکەن.
پرسیار :چی بکەم تا هانی قوتابیەکانم بدەم بۆ ئەوەی بە ئینگلیزی قسەبکەن؟
هەرکە پرسیارەکەمان ئامادەکرد دەتوانین دەست بە پڕۆسەی توێژينەوەكەمان بکەین لە پۆلەکەدا ئەمەش بە تاقیکردنەوەی چەند بیرۆکەیەکی جیاواز. وە سەرنج بدەین و بزانین بیرۆکەکە بەکەڵک دێت، بەم ڕێگایە دەتوانین نزیک بینەوە لە دۆزینەوەی چارەسەرەکە یاخود چارەسەرێکی كاتی. ئەگەر ئەم ڕێگایەمان لەگەڵ هاوپیشەکانماندا(مامۆستاکانی تر) هاوبەشی پێکرد ئەوکات دەبێت بە لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەش وە دەتوانین لەڕوانگەی جیاوازوە سەیری کێشەو ئاستەنگەکان بکەین وە چارەسەرێکی بۆ بدۆزینەوە کە گونجاو بێت لەگەڵ کلتور وە کرداریانەش بێت لە پۆلەکەدا.
بەهۆی ئەمەوە دەرفەتمان دەبێت کە بگەڕێین بەدوای چارەسەرەکانی خۆماندا ،کە ئەمەش وامان لێ دەکات کە سەربەخۆ بین و پشت بەخۆمان ببەستین ، ڕەخنەگرێکی کارا بین وە چیتر پشت نەبەستین بە بیرۆکەی دەرەکی کە لەوانەیە ئەوانیش لە سەرچاوەی ترەوە وەریانگرتبێت وە باشتر وایە هەمیشە چاونەبڕیتە سەر ئەو بیرۆکانەی کە لە ئەمەریکا و بەڕیتانیا وەرگیراون کە ڕەنگە زۆر جیاواز بن لە شێوازی وتنەوەی وانە لە کۆمەمەڵگاکەی ئێمەدا. ئێمە لە جیاتی ئەوە دەتوانین سود لە ڕابردوو و مێژووی وانەروتنەوەی خۆمان ببینین و بیرۆکەی لێوەربگرین یاخود دەتوانین لە ڕێگەی ئینتەرنیتەوە بەدوای چارەسەرەکانی هەمان ئەو ئاستەنگانەدا بگەڕێین کە لە ولاتانی دەوروبەری خۆماندا ڕوویانداوە.
چەند نمونەیەک لە چارەسەری گونجاو بۆ وتنەوەی پۆلێکی قەرەباڵغ
ئەمانەی خوارەوە چەند بیرۆکەیەکی جیاوازن لە چەند روانگەیەکی جیاوازاوە کە یارمەتیت دەدەن لە وتنەوەی پۆلێکی قەرەباڵغ بەباشی. لەجیاتی ئەوەی چەند چارەسەرێکی جێگیرت بدەنێ بەڵکو چەند نمونەت دەدەنێ کەوات لێدەکات خۆت دروستکەر بیت وە خۆت مامەڵە لەگەڵ ئەستەنگەکاندا بکەیت کە لەناویاندا چەند ڕێگاو ستراتیژ، وە چەند چالاکیەک لەخۆدەگرێت.
چارەسەری خۆجێی: ئەو چالاکیانەی پەیوەندیان هەیە بە فێربونەوە (ABL)
ئەمە سەرەتا لە پۆلە قەرەباڵغەکانی هیندستانەوە گەشەی کرد ، وە ئێستاش بەردەوامە و لەچەند شوێنێکی تریش کاری پێدەکرێت. لەمجۆرە چالاکیەدا هەر قوتابیەک بەپێی توانای تێگەیشتنی خۆی فێردەبێت بۆ هەربەشێک لە بابەتەکە ، لەدوای تەواوکردنی چالاکیەکی دیاریکراو لەکۆتایی هەربەشیکی بابەتەکەدا هەریەک لە قوتابیەکان دەستخٶشی و پشتگیری وەردەگرن لەلایەن مامۆستاکەیانەوە. وە مامۆستاکە هەروانەیەک چەند دەقەیەک تەرخان دەکات لەگەڵ هەر قوتابیەک بەتەنها یاخود لەگەڵ چەند گروپێکی بچوک لەکاتێکدا ماباقی قوتابیەکانتی تر سەرقاڵی چالاکیەکەن.
ئەو چالاکیانەی پەیوەندیان هەیە بە فێربونەوە چەند سودێکیان هەیە ، ڕێگەدەدات بە هەموو فێرخوازکان لە هەمووجۆرە توانا و ئاستەکان کە زۆر بەباشی بخوێنن و بەتەواوی پێشکەون و. بە ڕاهێنان لەسەر ئەمە فێرخوازەکان دەتوانن ئاستێکی زۆر گەورە بەدەست بێنن لە خۆبەڕێوە بردن، واتە لەڕێی کردنیان بە گروپەوە فێری خۆبەڕێوەبردن دەبن کە ئەمەش یارمەتیدەردەبێت لە کەم کردنەوەی ئاستەنگەکان بۆ مامۆستاکە.
وە دەتوانن پێکەوە ڕاهێنان لەسەر سکیڵەکانی زمان بکەن بەتایبەتی خوێندنەوە و نوسین وە زیاتر پەرەیان پێبدەن وە تەنانەت زیاتر باوەڕیان بەخۆیان دەبێت و لە هەمان کاتیشدا ئەرکی سەرشانی مامۆستاکە کەمتر دەبێتەوە ، سوودە شاراوەکانی ئەم لايەنە یەکجار زۆرن. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا
پێویستی بە سەرچاوەی زیاتر هەیە لەوەی کەلە ئێستادا هەن لە پۆلێکیABL
قەرەباڵغدا، وە هەتا قەرەباڵغی پۆلەکە زیاتر بێت ئاستەنگەکانیش لە زیادبوندا دەبن.
ستراتیجیەک بۆ فێرکردنی هەموو پۆلەکە: think, pair, share
کاتێک کە فێرخوازەکە ئەم ڕێگەیەی گرتەبەروەک ڕێگەی پێشوو کەهەوڵی داوە بۆ پەرەدان بە خوێندن لە پۆلێکی
قەرەباڵغدا، وانەکانی مامۆستاکە کاریگەر دەبێت لە ڕووی خوێندن بە مندالان وە وتنەوەی زمانیش. توێژينەوەكانيش لەسەر پۆلێکی قەرەباڵغ ABL لەماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا جەخت دەکاتەوە لەسەر گرنگی قوتابی کاتێک بە هۆشی پەیوەست دەبێت.
ستراتیجیی فێرکردنی هەموو پۆلەکە زیاتر لەلایەن مامۆستایانی سەرەتاییەوە بەکاردێت بەڵام زۆریش بەناوبانگ نیە لە ELT کە پێی دەوترێت (بیربکەنەوە،يەك بگرن،بە يەكدى بڵێن)وە دەتوانێت سودى هەبێت بۆپشکنینی توانای تێگەیشتن لە خوێندنەوە و گوێگرتن وەهەروەها لەکاتی گەڕان بەدوای وشەیەکی تازەدا یاخود چەمکێکی گرامەریدا.
مامۆستاکە پرسیارێکی گرنگ دەکات بەڵام لەجیاتی ئەوەی یەکسەر وەڵام وەرگرێت (کەبەزۆری لەلایەن قوتابیەکی زیرەکەوە دەبێت ) مامۆستاکە دەڵێت،” قوتابيەکان بەبێدەنگی بیربکەنەوە بۆخولەکێک، دواتردوودوو گفتوگۆی لەسەر دەکەن ،پاشان مامۆستاکە قوتابیەک هەڵدەبژێرێت تا وەڵامەکە بڵێ بە هەموو پۆلەکە. ئەم ستراتیژیە ڕێگە بە قوتابیەکان دەدات کە بیربکەنەوە لە پرسیارەکە وە بەراوردی بیروڕاکانیان بکەن پێش وەڵامدانەوە. ئەمە هانی خوێندکارە لاوازاکانیش دادات بۆ وەڵامدانەوە، وە دەبێتەهۆی زیادبونی ڕێژەی وەڵامە دروستەکان ، ئەگەر قوتابیەکان گفتوگۆکەیان بە ئینگلیزی بکەن ئەوا ئەوە دەبێتە ڕاهێنانێکی باش بۆ قسەکردنی ئینگلیزیان.
چالاکیەک بۆ پرۆڤەکردن لەسەر نوسین و وەرگێڕان:
لەگەڵ ئەوەی چالاکیەکانی وەرگێڕان پشتگوێخراون لەخۆرئاوادا بۆ زیاتر لە بیست سەدەیە بەڵام لەئێستادا لە زۆر بەشی دنیادا بەکاردێنەوە و جارێکیتر چێژیان بەخشی بە بوژانەوەی دانیشتوان لە خۆرهەڵاتدا.
زۆربەی مامۆستایانی پۆلێکی قەرەباڵغ بەزمانی یەکەم قسە لەگەڵ قوتابیەکانیان دەکەن. ئەمە مانای ئەوەیە دەتوانن وەرگێڕان بەکاربهێنن نەک تەنها بۆ تێگەیشتنی زیاتر بەڵکو بۆ ڕاهێنانی زیاتری زمانەکە، بۆ نوسین و تەنانەت بۆ قسەکردنیش. هەرچەندە بۆ زۆرێک لە مامۆستایانی پۆلێکی قەرەباڵغ وتنی گرنگی تاقیکردنەوە و شارەزاییە لە نوسیندا، لەگەڵ ئەوەشدا وەرگێڕان لەوانەیە زۆر سودبەخش بێت لە یارمەتیدانی فێرخوازەکان کە پەرە بە نوسینیان بدەن بەبێ یارمەتیدانی مامۆستا. وە ئەمە دەکرێت بە بەکارهێنانی ئەم تەکنیکە” وەرگێڕانی دواوە” یاخود “وەرگێڕانی پێچەوانە” کە ئەمانە هەمووی لە لێکۆڵینەوەی وەرگێڕانەوە هاتووە. وە چوار بەش لەخۆدەگرێت. سەرەتا فێرخوازەکە دەقێكى دەخوێنێتەوە، درێژی و کورتی دەقەکە بە ئارەزوی خۆتە ، پاشان دەقەکە وەردەگێڕیتە سەر زمانی دایک ، وە دوای ئەوە دەقە ئەسڵەکە دەشاردرێتەوە وە ئەمجارە فێرخوازەکە دەبێت لەزمانی دایکیەوە وەریبگێڕێتەوە سەر ئینگلیزی. وە لەدوایدا هەردوو دەقەکە واتا دەقە ئینگلیزیە ئەسڵەکە و ئەوەی کەخۆی وەریگێڕاوە بەراورد دەکرێت لەگەڵ یەک ئەوکات هەست بە جیاوازیەکان دەکات وە لەکۆتایدا مامۆستاکە خەڵاتی دەکات ئەگەر دەقەکەی بە ڕوونی و و بەباشی وەرگێڕابێت.
خۆشبەختانە ئەو نمونانەی کە لەم بابەتەدا دراون هانی تۆیان داوە کە زیاتر بگەڕێیت بەدوای بیرۆکەدا تا یارمەتیت بدات زاڵبیت بەسەر ئاستەنگەکاندا و بەباشی وانەکەت بڵێیتەوە لە پۆلەکەتدا. لەڕێگەی گەشەدان بە دۆزینەوەی چارەسەرەکانی خۆتەوە لەهەمان کاتدا دەبیت بە کەسێکی دروستکەر و داهێنەر. وە ئەمانەی خوارەوە چەند سەرچاوەیەکی ترن بۆ هەر مامۆستایەک: ئيره ببينه
سەرچاوەی بابەت: ئيره ببينه
سەرچاوەی وێنە: ئيره ببينه
ئامادەکاریی بابەت: لؤي حاجي
وەرگێڕان: هدی علي فەرەج
هەڵەچن: دابان بەهمەن أحمد
دیزاینی وێنە: فێرۆپيديا