لەگەڵ ئەوەشدا، دەكرێت ئەوپۆلانەی هەرزەكارانیان تێدایە تام و چێژیان تێدا بێت و ببنە مایەی خۆشحاڵی خوێندكارەكان و مامۆستاكەشیان. بە بڕوای من ئەو كەرەستانەی كە مامۆستا لە پۆلدا بەكاریان دێنێت هۆكارێكی گرنگن بۆ بڕیاردان لە سەركەوتن یاخود سەرنەكەوتنی وانەكە.
- چیرۆكێكی ناو پۆل
- چ ئەزمونێكى لێوە فێربووين!
- بیرۆكە كردارییەكان
چیرۆكێكی ناو پۆل
چەند ساڵێك لەمەوبەر لە یەكێك لە پۆلەكان لە بەرشەلۆنە كە خوێندكارەكانی تەمەنیان پانزە ساڵ بوو ئەمویست دەست بكەم بە وانە وتنەوە، بەڵام دووان لە كچەكان بە زمانی كەتەلۆنی و بە دەنگی بەرز خەریكی گفتوگۆ بوون بەو هۆیەشەوە زۆر ئەستەم بوو كە سەرەنجی خوێندكارەكان بۆلای وانەكە رابكێشم.
لە كۆتاییدا بەو دوو خوێندكارەم ووت كە ئەگەر باسەكەیان بەو ڕادەیە خۆشە ئەوا باشترە بۆ هەموو خوێندكارەكانی بگێڕنەوە، یەكێك لە كچەكان دەستپێشخەری كرد بۆ گێڕانەوەی بابەتەكە كە لە بارەی هاوڕێیەكی خوێندنگاكەی بوو، گوایە ئەو هاوڕێیەی بەردەوام بۆتە هۆكاری كێشە بەهۆی ئەو درۆیانەی لەبارەی كەسانی ترەوە دەیكردن، بە گشتیش كەسێكی سەر بە كێشە بوو. لەوكاتەدا هەموو خوێندكارەكان بە تامەزرۆييهوە گوێیان گرتبوو و دواتریش پرسیاریان دەكرد، وە بۆچوون و پێشنیاری خۆیان دەخستە ڕوو، بەو شێوەیە گفتوگۆكە بۆ بیست خولەك یا زیاتر درێژەی كێشا. بە سوود وەرگرتن لەو گوێگرتنە باشەی خوێندكارەكان پرسیاری ئەوەم لێكردن كە هەستیان چۆن بوو لەبارەی ئەو چالاكیانەی لە ناو پۆل ئەنجاممان دا. پاشان گفتوگۆیەكی بێ پێچ و پەنامان كرد.
- یەكێك لەو خاڵانەی كە بە ئاشكرا خرایە ڕوو ئەوە بوو خوێندكارەكان بە گشتی پێیان وابوو ئەو ئاخاوتنانەی ئەنجام دران بە فیڕۆدانی كات بوو. منیش ئەو بیردۆزەم بۆ روونكردنەوە كە خوێندكار پێویستی بە گەشەكردنە لە بواری ڕەوانبێژیدا ئەویش لە ڕێگەی ئاخاوتنی نێوان دوو كەس یان بەشێوەی گرووپی بچووك دەبێت، هەروەها يهكێكيان گووتى كە لەم گفتوگۆيەى ئێستا بەشێك لە پۆلەكە هیچ قسەيان نەكرد. “بەڵێ، بەڵام تەماشاكە چەندێك چالاكي گويێگرتنمان ئەنجامدا ئەمڕۆ!”. دواتركە تەواو بووین خوێندكارێك هات بۆلام و پیرۆزبایی ئەو وانە ناوازەیەی لێكردم پاشان چەند خوێندكارێكی دی پرسیان كە ئایا دەتوانین لەم جۆرە چالاكی ئاخاوتنە دووبارە بكەینەوە.
چ ئەزمونێكي لێوە فێربووين!
زۆر بە ئاشكرا، خوێندكارەكانی پۆلەكەم باشتر لە هەمووكاتێكی دیكە بەشداریان لەو بەسەرهاتەی سەرەوەدا كرد لەبەرئەوەی زۆر تامەزرۆی ئەوە بوون كە هاوپۆلەكانیان باسیان دەكرد. سەركەوتنم لە جاری پێشوتردا بەراورد بەمەی ئێستا زۆر كەمتر بوو كاتێك هەوڵمدا هەمان ئەوخوێندكارانە ئاخاوتن بكەن وە گوێش بگرن چونكە بابەتەكانم هاندەر نەبوون بۆیان. بە ئاشكرا دیاربوو كە وانەی هەرزەكاران بەلای خوێندكارەكانەوە بایەخێكی زۆر زیاتری دەبێت ئەگەر مامۆستاكە هەوڵی دۆزینەوەی ئەو بابەتانە بدات كە خوێندكار لە توانایدا بێت ئاشنایەتی لەگەڵيدا پەیدا بكات ، نەوەك سەپاندنی بابەتانێك كە خوێندكاران سارد و ناچالاك بهێڵنەوە.
بيرۆكە كردارييەكان
چالاكييەكانى ئاخاوتن بەشێوەى گفتوگۆى كراوە
ئەگەر قەبارەى پۆلەكە گونجاوبێت، ئەوا مامۆستاكە دەتوانێت يارمەتى خوێندكارەكانى بدات لە گەشەكردنى تواناى ڕەوانبێژيان لەڕێگەى ڕێكخستنيان تا بە شێوەى بازنەيى دانيشن. پێويستە چەند ياسايەكيش بە ڕوونى دابنرێت، بۆ نمونە دەبێت خوێندكارەكان بە نۆبە قسە بكەن وە گفتووگۆكانيش پێويستە تەنها بە ئينگليزى بن. پاشان چەندين ڕێگا هەن بۆ گفتوگۆكردنى بابەتەكە. يەكێك لە ڕێگەكان ئەوەيە هەرخوێندكارێك چانسى ئەوەى پێبدرێت كە پرسيارێك لە هاوپۆلەكانى ياخود لە مامۆستاكەى بكات. ڕێگەيەكى ديكە ئەوەيە كە خوێندكارەكان چانسى پێشنيار كردنى چەند بابەتێكيان پێبدرێت كە لەتواناى هەموواندا بێت گفتوگۆى بكەن. ڕۆڵى مامۆستا لەم كاتەدا وەك بەرپرسى كۆبونەوەكەى لێدێت لەسەر كورسيەك دادەنيشێت و تەنها ئەوهەڵانە تۆماردەكات كە زۆر ديارن، دواتر لەپاش تەواوبوونى گفتوگۆكە لەسەر بۆردەكە دەيان نووسێت. خوێندكارەكان لەم كاتەدا دەتوانن هەوڵى ڕاستكردنەوەى ڕستە هەڵەكان بدەن
ژيانى خوێندكاران وەك سەرچاوەيەكى بەسوود لە ناو پۆلەكە
دەتوانين ڕاهێنان بە خوێندكارەكان بكەين لەسەر دروستكردن و نووسينى ڕستەى پرس پاشان پرسياركردن لە يەكترى. باشتر وايە مامۆستاكە خۆى دەستپێشخەرى بكات بە نووسينى پرسيارێكى گرنگ پێش ئەوەى خوێندكارەكان دەستبكەن بە نووسينى پرسيارەكانى خۆيان.
- بۆ نمونە، پرسيارێكى وەك ” حەزدەكەيت منداڵت هەبێت؟” باشترە لە پرسيارێك كە خوێندكارەكان وەڵامەكەى دەزانن ( بۆنمونە، “ئايا بە ڕووسى قسەدەكەيت؟”). بەمجۆرە پاش ئەوەى مامۆستاكە يارمەتى خوێندكارەكانى دا لە دروستكردنى پرسيارەكانيان بە تەنها، ئێستا بەشێوەى گروپى بچوك دادەنيشن و ئەوپرسيارانەى ئامادەيان كردووە بە نۆبە لە يەكدى دەپرسن و وەڵام دەدەنەوە. ئەم جۆرە چالاكييە ڕێگە خۆشكەرە بۆ خوێندكارەكان تا خۆيان بڕياربدەن باسى چى دەكەن نەوەك مامۆستاكە.
گرنگى خود
كاتێك زمانێكى نوێ بۆ خوێندكارەكانمان شيدەكەينەوە زۆر گرنگە چانسى ئەوەيان بدەينێ تا ئەو زمانە بۆ دەربڕين و باسكردنى شتێكى بەهادار بەكاربێنن لە بارەى خۆيانەوە.
- بۆنمونە، ئەگەر مامۆستاكە ياساى دووەمى ڕستەى مەرجى باسكردبوو، يەكێك لەو ڕێگەيانەى خوێندكارەكان دەتوانن بە هۆيەوە بە شێوەى پراكتيكى ڕاهێنانى بابەتەكە بكەن ئەوەيە كە هەريەكەيان پارچە وەرەقەيەكى پێ بدرێت ئەمانەى لەسەر نووسرابێت:
“If I won the lottery, I would………”,
“If I could be somewhere else just now, I would be…………”
and “If I could meet somebody famous,…..…………..”.
پاش ئەوەى خوێندكارەكان ڕستەكان تەواو دەكەن، وەرەقەكان دەنوشتێننەوەو دەيدەن بە مامۆستاكەيان، ئينجا بە نۆبە هەر خوێنكارێك وەرەقەيەكى دەدرێتێ كە پێويستە ڕستەكانى ناوى بە دەنگى بەرز بخوێننێتەوەو هەڵيبێنێت كام لە هاوپۆلەكانى ڕستەكانيان نووسيوە.
ڕاپرسىناو پۆل يان دەفتەرى بەدواداچوونى خوێندكار
دەتوانرێت ئەم ڕێگەيانە بەكاربهێنرێت تا بە هۆيەوە خوێندكاران بيرو بۆچونيان لەسەر چالاكيەكانى ناو پۆل دەرببڕن. هەروەها دەكرێت ئەم كارە بەردەوام ئەنجام بدرێت بە درێژايى ساڵێكى خوێندن ئەمەش بە پێدانى ئەم نيمچە ڕستانەى خوارەوە بە خوێندكارەكان بۆ ئەوەى تەواويان بكەن:
“The activities that have helped me learn so far this term have been……………………………”,
“The activities that I have not enjoyed so far this year have been…………..”,
“I prefer speaking in small groups/the whole class….” etc.
له كۆتايى دا
گرنگە ئەو وانانەى دەيڵێينەوە بە شێوەيەك بێت وا لە خوێندكارانى هەرزەكار بكات پەيوەست بن پێوەى. خۆ ئەگەر خوێندكارەكان بايەخيان نەدا بەو كەرەستەو ڕێوشوێنانەى ئێمە بەكاريان دێنين، بە دڵنياييەوە هەم خوێندكارەكان و هەم مامۆستاكەش بێزارو توڕە دەبن. لە هەمان كاتيشدا زۆربەمان ناچار كراوين پابەند بين بە چەند كتێبێكى دياريكراوەوەو ئەو كەرەستانەشى بەكاريان دەهێنن هەموو كات هاندەرنين بۆ خوێنكارەكان. هەروەها گرنگيشە ئەو ڕێوشوێنەى دامانناوە بۆ ووتنەوەى وانەكە بگونجێنين لەگەڵ ئەو چالاكيانەدا كە خوێندكاران دەگەڕێنێتەوە بۆ ڕاستى ژيانيان، وە هانيان بدەين تا بە ئارەزووى خۆيان بيروڕا دەرببڕن. ئەگەر مامۆستاكە واى پيشان دا كە ئارەزومەندى بيروبۆچوونى خوێندكارەكانە، ئامادەشە بۆ گونجاندنى وانەكە بەوشێوەيەى ئەوان پێشنيارى دەكەن، ئەوا كاريگەرييەكى زۆر ئەرێنى دەبێت لەسەر كەشى ناو پۆلەكە.
سەرچاوەى بابەت: ئيره ببينه
سەرچاوەى وێنە: ئيره ببينه
وەرگێڕ: دابان بەهمەن احمد
هەڵەچن: خهبات رهفيق محمد
دهنگ: تەرزە نەوزاد
ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا