خوێندنەوە له هه موو بوارەکانی ژیانماندا یارمەتیمان دەدات. یارمەتیمان دەدات سه رکەوتوو بین له خوێندنگە و پاشان کاروبارەکانمان و یارمەتیمان دەدات لە گەشەکردن وەک تاکێک به ئاشنابونمان به زانیاری نوێ یان به‌وه‌ی کە هەنگاو بنێینە ناو پێڵاوی کەسێکی تر. هەروه‌ها خوێندنه‌وە یارمه تیمان دەدات زیاتر میهره‌بان و بەسۆز بین، چێژ و حەوانه‌وەی تەواوەتیشمان پێ دەبەخشێت. چاندنی حه‌زی خوێندنەوە له ناخی منداڵەکەتدا یەکێکه لە بەنرخترین دیارییەکان کە بتوانیت لە ژیانیدا پێی ببەخشیت .
١١ ڕێگە بۆ چاندنی حه‌زی خوێندنەوە له ناخی منداڵەکەتدا:
- بە شێوازێکی ڕێک و پێک بۆیان بخوێنەرەوە، لەگەڵ گۆڕینی ده‌ربڕین و تۆنی دەنگتدا.
- نمونەی خوێنەر بە، وا بکه منداڵەکەت ببینێت که زۆربەی کات دەخوێنیته‌وه. دەکرێت ئەو کتێبانەی دەیانخوێنیتەوە کتێبی دروستکردنی خۆراک، گۆڤار، ڕۆژنامه، ڕۆمان یان بابەتی دیکەی دوور لە چیرۆک و ڕۆمان بن.
- لەسەر ئه‌و بابەت و کتێبانە بدوێ که خوێندوتنەوه یاخود دەیانخوێنیتهوه. ئەمە باشترین شتە که بیکەیت له‌کاتی نان خواردنی ئێوارەدا. باسی ئەو دا‌و و خرۆشاندنانە بکە که ئەزمونت کردون.
- ٣٠ خولەک لە کاتتان دابنێن له دوای نان خواردنی ئێوارە یاخود هەموو ئێوارەیەکی پێنجشەممان وه‌ک “کاتی خوێندنەوەی خێزانی”.
- “یانەی کتێبی خێزانی” خۆت دەستپێبکه ئەگەر منداڵەکانت ته‌مه‌نیان لە نێوان ١٠ بۆ ١٨ ساڵدایه. ئەگەر منداڵەکەت لە قوتابخانەدا ڕۆمانێکی دیاریکراو دەخوێنێت، بۆچی ئەو ڕۆمانە ناکەیت بە کتێبی ئەو مانگەی یانەکە خێزانییەکەت؟
- ئه‌و کتێبانە بکڕه کە ناوه‌کانیان دیار و ناسراون، ئەوە تەکنیکێکی زۆر باشە بۆ هاندانی خوێنهرە سه‌ره‌تاییەکان. ئه م شێوازه زۆر بە باشی له‌گه‌ڵ مندا کاری کرد کە منداڵ بووم. لە خوێندنگە هەمیشه ئەو خوێندکارە بووم کە ته‌نها وه‌رزی یه‌که‌م و کۆتام له کتێبهکەدا دەخوێندهوه له‌گه‌ڵ کورتکراوەکاندا، هەتا دایکم ڕۆمانێکی ناسراوی بۆ کڕیم کە ئه‌کته‌رە سه‌ره‌کییه‌که‌ی ناوی ئێرین بوو. ڕۆمانێکی سادە و لەهەمان کاتدا به‌هێز بوو.
- به‌دوای ئەو کتێبانه‌دا بگه‌ڕێ کە سیدییان لەگهڵدایە لە کتێبخانە بێت یاخود فرۆشگای کتێب، بەم شێوه‌یە منداڵەکەت دەتوانێت گوێ بگرێت و دوای ڕێنماییەکانیش بکەوێت، هەروەها ئەمە ڕێگایەکی باشیشه بۆ هاندانی خوێنەره دوودڵەکان و باشتر هاندانی ئەو منداڵانه‌ی کە دەناڵێنن بەدەست فێربوونی شێوازی خوێندنهوەوە.
- هه میشە به‌لایەنی که‌مه‌وە کتێبێک بکە بە دیاری بۆ ڕۆژی له‌دایک بوون، سەری ساڵ، جەژنی سوپاسگوزاری، یان پشوو.
- کتێب ببەخشەرەوە “تەنها لەبەرئەوەی” ئەرکە بەکۆمەڵەکان “کە ناسراویشن بە ئیش و کاری ناو ماڵ” بەباشی ئەنجامدراون یان لەبەرئەوەی تیبینیت کردوون ڕەفتاری باشی ئەرێنی وەک هاوسۆزی دەنوێنن.
- منداڵەکەت ناو بە ناو و بە ڕێک و پێکی ببە بۆ کتێبخانە. ئه‌گه‌ر بۆ بەشداری کردن بێت لەبەرنامهیهکی کتێبخانە یاخود تەنها بۆ کات به‌سه‌ربردن و خوێندنه‌وه‌ش بێت. یان بۆ هه موو یهکشهممانێکی دووەمی مانگەکە ناکه‌یت به ڕۆژی خێزانی کتێبخانە و قاوەیەکی گەرمیش بکەیت بەدوایدا بۆ ئەوەی هەمووان پێکەوە بتوانن قسه لەسەر ئەو کتێبانە بکەن کە خوێندوتانەتەوه.
- خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و کتێبانەی کراون به فیلم بە دەنگی بەرز، پاشان سه‌یرکردنی فیلمه‌که و به‌راورد کردن له نێوانیاندا بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت فیلمەکه باشتر بوو یان کتێبەکه. ٥ ساڵ لەمەو پێش کتێبی “کۆرالین”م بۆ خوێندکارەکانم خوێنده‌وه ئێستاش وا فیلمه‌که‌ی پەخش دەکرێت و خوێندکاره‌کان گه‌وره بوون و خۆیان ئاماده دەکەن بۆ سه‌یرکردنی فیلمه‌کە و بەراوردکردنی بە کتێبەکە.
سه‌رچاوەی بابه ت: ئێره ببينه
سه‌رچاوه‌ی وێنه: ئێره ببينه
ئامادەکاری بابەت: لؤي حاجي
وه‌رگێڕ: کاشان کامیل
هەڵەچن: دابان بەهمەن ئەحمەد، هاوناز ئیبراهیم مەحمود
دیزاینەری وێنە: فێرۆپيديا