©Shutterstock.com/Monkey Business Images

چۆن قوتابییە سەرەتاییەکانمان فێری سەلامەتی ئینتەرنێت بکەین

چەند ساڵێک لەمەوپێش پۆستێکم نوسی بە ناویووتنەوەی مافی هاوڵاتی بوونی دیجیتاڵی لە پۆلێکی سەرەتاییدا ئێستاش دەمەوێت وانەیەک هاوبەشی پێبکەم دەربارەی فێرکردنی قوتابیان وەک قوتابی باخچەی ساوایان. بەڵێ تۆ ڕاست خوێندتەوە – باخچەی ساوایان.

لەگەڵ ئەو منداڵانەی کە کاتەکانیان بەسەردەبەن لەسەر هێڵ لە تەمەنێکی زۆر منداڵیدا، ئەوە زۆر گرنگە کە ئێمە بە ڕاشکاوی منداڵەکان فێربکەین چۆن خۆیان بپارێزن لە ئینتەرنێتدا. زۆربەی منداڵان لە قوتابخانە قسەیان بۆ کراوە دەربارەی مەترسی کەسە نامۆکان، بۆیە دەزانن چۆن مامەڵە لەگەڵ بێگانەکاندا بکەن لە کۆڵان و لە کاتی ڕووبەڕووبونەوەشدا.

ئەمەش سێ خاڵی پێشنیارکراوە لەکاتی باسکردنی سەلامەتییەکانی ئینتەرنێت بۆ خوێندکاران. یەکەم، گواستنەوەی زانیارییەکان دەربارەی مامەڵەکردن لەگەڵ بیگانەکان لە ژیانی ڕاستەقینەدا بۆ ئەوانەی لە ژینگەیەکی ڕاستیدا دەژین ئۆتۆماتیکی نییە. پێویست دەکات بوترێتەوە. دووەم، لەکاتێکدا زۆربەی پرۆگرامی مەترسی کەسە نامۆکان ئەوە فێردەکەن کە بێگانەکان خراپ و مەترسیدارن و دەیانەوێت منداڵان ئازار بدەن و دەستدرێژییان بکەنە سەر، ئەمە پێچەوانەی ئەو هاوکاریکردنە دەوەستێتەوە کە لە نێوان بێگانەکاندا ڕوودەدات لە ئینتەرنێتدا. مەرج نییە هەموو نامۆیەک مەترسیدار بێت. کۆتا دانە، لە ژیانی راستەقینەدا خوێندکاران دەتوانن هەڵبێن و ڕابکەن لەو هەڕەشانەی کە ئەگەری هەیە ڕووبەڕوویان ببێتەوە، بەڵام لە دونیای ئینتەرنێتدا مەترسییەکە لەناو ماڵی خوێندکارەکەدایە و قورسە لێی هەڵبێت ئەگەر شارەزایی پێویستی نەبێت لە مامەڵەکردن لە بارودۆخی سەختدا.

١٨بەرنامەی پەروەردەيی بەسوودی پۆلێنکراو بۆ سيستمى ئەندرۆيد

پاراستنی زانیارییە کەسییەکان لە ئینتەرنێتدا

ئەمە وانەیەکە کە تەواوم کردووە لەگەڵ قوتابییەکانی باخچەی ساوایان و پۆلی یەکەمدا بۆناساندنی ئەو بیرۆکەیەی کە بێگانە هەیە لە ئینتەرنێتدا و بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەوەی کە ئێمە چۆن مامەڵەیان لەگەڵ بکەین. تۆ پێویستت بە کۆمپیتەرێک و هێڵێکی ئینتەرنێت هەیە و باشتر وایە دەیتاشۆیەکیش لەبەردەستتدا هەبێت بۆئەوەی لەماوەی گفتوگۆکەدا پرسیارەکان لەسەر شاشەکە لەبەرچاو بن، ئەم پرسیارانە لە قوتابییەکان بکە:

  • “کەسی نامۆ کێیە؟” لەدوای وەرگرتنی چەند وەڵامێکی جۆراوجۆر، دڵنیابەرەوە کە قوتابییەکان لەوە تێگەیشتوون  کەسی نامۆ ئەو کەسەیە کە نایناسین. و ئەوە بیری خوێندکارەکان بهێنەوە کە هەندێک لە ئەو کەسە نامۆیانە لە هەوڵدان بۆ ئازاردانی ئەمان. بەڵام هەموو کەسێکی نامۆش خراپ نییە، دەتوانیت ئاماژە بکەیت بە چەند کەسانێکی نامۆ کە دەرگا بۆ تۆ دەکەنەوە یاخود شتێکت لێکەوتووە و بۆت دەگەڕێننەوە.
  •  “چ شتێک نابێت بوترێت بە کەسانی نامۆ؟” کۆمەڵێک وەڵامی هەمەجۆر لە خویندکارەکان وەربگرە، دڵنیابەرەوە کە دەبێت هەندێک شتی وەک “ناونیشان”،  “ژمارەی مۆبایل”، “ناوی تەواو” ئاماژە پێکرابن.
  •  “چ شتێک ئاساییە کە بە کەسی نامۆ بوترێت؟” ئەم پرسیارەیان دەکرێت گرانتر بێت بۆ قوتابییەکان بۆ وەڵام دانەوە. لەوانەیە ئەم وەڵامانەت دەست بکەوێت بۆ نمونە “سڵاو” یان “چۆنی؟” ئەگەر قوتابییەکان دوودڵبوون، ئەوا دەنگیان پێبدە بە پەنجە گەورەکەیان لەبارەی چەند شتێکی هەمەجۆری وەک “پەسەندترین ڕەنگ لەلات” یان” خۆشترین تامی ئایسکریم لەلات.” بۆیان ڕوون بکەرەوە کە چەند جۆرە زانیارییەکی دیاریکراو ئەوان ناخاتە مەترسییەوە.
  • ” ئایا کەسە نامۆکان لەسەر هێڵ هەن؟” هەندێک لە قوتابییەکان لەوانەیە یاری ئۆنلاین بکەن بۆیە لەوانەیە  چەند وەڵامێک بدەنەوە کە پەیوەندی هەبێت بەو ئەزمونانەوە. قوتابی باخچەی ساوایانم هەبووە کە وتویانە پێیان وایە کە کەسی نامۆ لە ئینتەرنێت هەیە لەبەرئەوەی کە تۆ هەمێشە نازانیت قسە لەگەڵ کێ دەکەیت. لە دوای گفتوگۆیەکی کورت لەسەر چەند ڕێگایەکی جیاواز دەتوانین پەیوەندی بە کەسە نەناسراوەکانەوە بکەین لە ئینتەرنێتدا( کە دەکرێت ئەو ڕێگایانە یاریش لەخۆبگرن)، ڤیدیۆیەکیان پیشان بدە لەبارەی ئەوەی کە چۆن دەتوانن مامەڵە لەگەڵ کەسی نەناسراودا بکەن لە ئینتەرنێتدا.

 با قوتابییەکان سەیری ڤیدیۆی سەلامەتی ئینتەرنێت بکەن لە برەین پۆپ جەی ئاڕ، دواتر داوایان لێبکە پێت بڵین کە چی فێربوون لەو فلیمەوە. دوای چەند وەڵامدانەوەیەک، بەو ووشانەدا بچنەوە کە لە ڤیدیۆکەدا هەن بە بەکارهێنانی چالاکی یاری ووشەکان کە لە سایتەکەدا هەیە. پاشان ڕێیان بدە چالاکی “بنوسە لەبارەیەوە” تەواو بکەن.

 چەند ڕێگایەک هەیە بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی قوتابییەکان لە وانەکە تێگەیشتوون:

  • یەکێک لە تاقیکردنەوە کتوپڕەکان چاپ بکە (قورس بێت یاخود ئاسان، بەپێی ئاستی قوتابییەکانت) بۆئەوەی بزانیت چی فێربوون.
  • با قوتابییەکانت سیناریۆیەک بکەن کە پیشانی بدات تا چەند لە بیرۆکە سەرەکییەکە تێگەیشتوون لە ڤیدیۆکەدا یان پراکتیزەی مامەڵەکردن لەگەڵ کەسە نامۆکان لە ئینتەرنێتدا بکەن.
  • داوایان لێبکە پۆستەرێک لەسەر سەلامەتییەکانی ئینتەرنێت ئامادە بکەن بە بەکارهێنانی بەرنامەیەکی وێنەکێشانی وەک توکس پێینت.

سەرچاوەی وتار: ئيره ببينه

سەرچاوەی وینە: ئيره ببينه

ئامادەکاری بابەت: لؤي حاجي

وەرگێڕان: هودا علی فەرەج

هەڵەچن: خەبات رەفیق محمد، هاوناز ئیبراهیم مەحمود

دیزاینەری وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Huda Ali

هدی علی فرج لەدایک بووی شاری سلێمانییە. لە ئێستادا خوێندکاری بەشی زمانی ئینگلیزیە لە زانکۆی سلێمانی. زمانی ئینگلیزی خولیای مناڵی بووە هەر لەبەر ئەمەش بووە کۆڵێژی زمانی ئینگلیزی هەڵبژاردووە وە لەگەڵ ئەوەشدا بەشداری کۆمەڵێک کۆرسی زمانی ئینگلیزی کردووە لە چەند پەیمانگایەکی جیاواز. هاوکات زۆر حەز بەکاری خێرخوازی و بوون بە خۆبەخش دەکات پێی وایە لەم ڕێیەوە کەسانی زیاتر دەناسێت و ئاشنا دەبێت بە کۆمەڵێک خەڵکی جیاواز تر وە لێێانەوە فێر دەبێت هەربۆیە بەشداری کۆمەڵێک کاری خۆبەخشی کردووە وەک وانەوتنەوەی تایبەت بەچەند مناڵ و خوێندکارێک وە هەروەها بوون بە مامۆستا بە ئۆنلاین لە هەمویان گرنگتر کارکردنی وەک وەرگێڕێک لە ڕێکخراوی فێرۆپیدیا ووەک خۆی دەڵێ کە چەند سودێکی بینیوە لەم ڕێیەوە چونکە خولیای ئەوەیە ببێت بە وەرگێڕێکی سەرکەوتوو .هدی پێیوایە ژیان وەکو "پیانۆ" وایە، دوگمە ڕەشەکان ناخۆشیەکانی ژیان وە دوگمە سپیەکانیش خۆشیەکانی ژیانن، بەبێ ژەنینی هەردوو دوگمەکە ئاوازێکی خۆش دەرناچێت. بۆیە هەمیشە هەوڵی داوە کەسێکی گەشبین بێت.

لێرەش بگەڕێ

تەکنەلۆژیا و فێرکردن: دۆزینەوەی هاوسەنگی

هیچ گومانێک نییە کە دۆزینەوەی کات بۆبەکارهێنانی تەکنەلۆجیا کارێکی سەختە بۆهەرتاکێک. بەدرێژای وانەکانی ڕۆژێک مامۆستاکان خۆیان دەبیننەوە لەچەندین لاوەڕاکێشراون. هەرچەندە لەئێستادا تەکنەلۆجیا بووە بە بەشێک لەزۆربەی شتەکان کە دەیکەین هەروەها زۆربەی کارەکان کە خوێندکارەکانمان روبەڕوی دەبنەوە. ئایا چۆن سەرپەرشتیاران هاوسەنگییەکی نمونەیی دەدۆزنەوە بۆ فێربوون ولەکۆتایدا بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا؟ فێربە چۆن؟

Share via