پێنج پرسيار له‌ خۆت بكه‌ سه‌باره‌ت به‌و خوێندكارانه‌ت كه‌ سستن (به‌شى دووه‌م)

له‌ بابه‌تى پێشودا چه‌ند زانياريه‌كمان به‌خشى سه‌باره‌ت به‌ رۆڵى مامۆستا له‌ هانداندا،

له‌م بابه‌ته‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر دوو پرسيارى تر ده‌كه‌ين سه‌باره‌ت به‌ هاندانى ئه‌و خوێندكارانه‌ى كه‌ هاننه‌دراون.

  • خوێندكاره‌كانت چه‌ند هه‌ڵبژاردنيان هه‌يه‌ ؟

توێژينه‌وه‌ له‌سه‌ر توێژينه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌ هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن وه‌ك هۆكارێكى سه‌ره‌كى له‌ هانداندا . زۆربه‌مان ده‌شێت گوێمان له‌مه‌ بوبێت . به‌ڵام ڕه‌نگه‌ به‌ته‌واوى جێبه‌جێمان نه‌كردبێت . دواى هه‌مووشت پێدانى هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت ناڕێك بێت . ته‌واوكردنى ئه‌ركه‌ جياوازه‌كان له‌ مه‌وداى جياوازدا له‌گه‌ڵ خوێندكاران. پابه‌ندبوون به‌ هه‌ڵسه‌نگاندن گران ده‌كات . ده‌كرێت ئاماده‌كارى زياتر مانابه‌خش ‌بێت  : ئه‌گه‌ر تۆ سێ هه‌ڵبژاردنى جياواز بده‌يته‌ خوێندكاره‌كانت له‌سه‌ر بابه‌تێك ئه‌مه‌ ماناى وايه‌ ده‌بێت هه‌ر سێ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ئاماده‌ بكه‌ين پێشتر . ئايا ئه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌يت؟ ئايا ئه‌و جۆره‌ خۆئاماده‌كردنه‌ زياتر له‌سه‌ر هێڵى كاغه‌زى ئاماده‌كراوى وانه‌وتنه‌وه‌يه‌ . له‌ كوێ خوێندكاره‌كان كارێكى ئاست نزم ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه‌ زۆربه‌ى له‌لايه‌ن مامۆستاوه‌ ئاماده‌كراوه‌ ؟

ئه‌گه‌ر خوێندكاره‌كان بێنه‌ ناو پڕۆژه‌يه‌كى مه‌ودا درێژ و ڕاسته‌قينه‌و داهێنه‌رانه‌وه‌ . زۆر ئاسانتر ده‌بێت هه‌ڵبژاردنيان پێبده‌يت . چونكه‌ هه‌ميشه‌ هه‌وڵناده‌ين كه‌ هه‌موو ڕۆژێك كارێكى ئاڵۆزى تريان پێبده‌ين.

وه‌ڵامدانه‌وه‌ى من:

من زۆرباشبووم له‌ ڕێدان به‌ خوێندكاران بۆ هه‌ڵبژاردنى تۆپيكێك بۆ نوسينى بابه‌ته‌كايان . به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا داواى كۆمه‌ڵێك كارم ده‌كرد كه‌ له‌ شوێنى خۆيان ئه‌نجامى بده‌ن . ده‌مويست خوێندكاره‌كان كاره‌كانيان به‌هه‌مان هه‌نگاو ئه‌نجام بده‌ن . هيچم نه‌ده‌زانى له‌باره‌ى جياوازى نێوانيان . ئێستا بير له ‌مات‌ ده‌كه‌مه‌وه‌ ، ئه‌ويش خوێندكارێكى سستى پۆلى حه‌وتم بوو ، كه‌ زيره‌كيه‌كه‌ى باوه‌ڕ پێنه‌كراو بوو .له‌ ڕيزى دواوه‌ داده‌نيشت له‌ وانه‌ى زماندا . زياتر له‌ خوێندكاره‌كانى تر ئاماژه‌ى بۆ ده‌كرا له‌ باشيدا به‌ڵام كه‌مترين هه‌وڵى ده‌دا . هه‌مان شێوازى بۆڵه‌بۆڵكردنم به‌كارهێنا كه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌ندرێ به‌كارم هێنا . زۆر سه‌ركه‌وتوونه‌بووم. ئێستا كه‌ زياتر ده‌زانم له‌باره‌ى جياوازيه‌كان و هه‌ڵبژاردنه‌كان، پێموايه‌ ده‌متوانى گفتوگۆ بكه‌م له‌گه‌ڵ مات له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ڕێگاى بده‌م قوڵتر و پێشكه‌وتوانه‌تر كاربكات له‌سه‌ر شتێك. ده‌كرا ڕێگام به‌ ئه‌و و هاوپۆله‌كانى بدايه‌ زياتر قوڵبونايه‌ته‌وه‌ له‌و ئه‌ركانه‌ى پێمده‌دان .ئه‌گه‌ر كارى زۆر چالاكانه‌ترم دابايه‌ مات له‌ فێربونيدا، ده‌كرا زياتر بوونى هه‌بوايه‌ و به‌شدارى كردبا له‌ پۆلدا .

چۆن ده‌توانين باشتر ئه‌نجام بده‌ين؟

كۆمه‌ڵێك ڕێگاى زۆر هه‌يه‌ كه‌ ده‌توانيت ڕێگا به‌ هه‌ڵبژاردنى زياتر بده‌يت له‌ پۆله‌كه‌تدا به‌بێ پێويستى بۆ چاككردنى ته‌واوى ڕێگاكه‌ت له‌ ئه‌نجامدانى كاره‌كاندا . ته‌نانه‌ت زيادكردنى كه‌مێك له‌ هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ خوێندكاران هه‌يانه‌ له‌ ئێستادا چاكسازييه‌. 

وادابنێ ڕێيانده‌ده‌يت هه‌ڵبژاردن بكه‌ن له‌ :

  • شوێنه‌كان :ئايا هه‌ندێك خوێندكار ده‌توانن هه‌ندێك كاربكه‌ن له‌سه‌ر زه‌ويه‌كه‌ دابنيشن؟ يان له‌ ڕاڕه‌وه‌كاندا ؟ يان له‌ جێگه‌ جياوازه‌كاندا .
  • كار به‌ گروپ بكه‌ : هه‌ندێك خوێندكاركاتێك گه‌شه‌ ده‌كەن كه‌ له‌ گروپدان له‌ بەرامبەردا هه‌ندێكى تر باشترن كاتێك ته‌نها بن .
  • وه‌رگرتنى جۆراوجۆر : ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت خوێندكاريكت كتێبێكى دياريكراو بخوێنێته‌وه‌ كە  ڤێرژنهده‌نگيه‌كه‌شى به‌رده‌سته‌. ده‌توانيت ئه‌وه‌ بكه‌يته‌ هه‌ڵبژاردن .
  • به‌هه‌مهێنانى جۆراوجۆر : بۆ هه‌ندێك كار ڕه‌نگه‌ گونجاو بێت خوێندكاران به‌ تۆمارێكى ده‌نگى يان ڤيديۆيى وه‌ڵامه‌كانيان بگه‌يه‌نن له‌وه‌ى به‌ نوسين.
  • كات : ئه‌گه‌ر خوێندكاره‌كان ناتوانن هه‌مان شت به‌ هه‌مان كات ئه‌نجام بده‌ن . بۆچى ڕێگايان پێناده‌يت ڕيزبه‌ندييه‌ك هه‌ڵبژێرن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن .

  • ئايا زۆر پشت به‌ پاداشت و سزا ده‌به‌ستيت؟

زۆربه‌ى مامۆستايان پشت به‌ خه‌ڵات كردن و سزادان ده‌به‌ستن بۆ هاندانى خوێندكاران . ئه‌وانه‌ى توێژينه‌وه‌يان له‌سه‌ر هاندان كردووه‌ پێمان ده‌ڵێن پشتگيرى ده‌ره‌كى ده‌كرێت هانده‌ر بێت ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌ شتێكى ئاسان بێت: ئه‌گه‌ر هه‌وڵده‌ده‌يت خوێندكاره‌كانت به‌خێرايى پۆله‌كه‌ پاك بكه‌نه‌وه‌، بۆ نمونه‌ خاڵێك ببه‌خشه‌ به‌و گروپه‌ يان به‌و كه‌سه‌ ئه‌مه‌ش وايان لێده‌كات خێرابن. به‌ڵام بۆ ئه‌و كارانه‌ى داهێنه‌رانه‌ن و بيرۆكه‌ى ئاڵۆزيان تێدايه‌، خه‌ڵاتى ده‌ره‌كى له‌ ڕاستيدا هاندان كه‌م ده‌كاته‌وه‌. له‌ پۆله‌كه‌تدا چه‌ند له‌ هاندانه‌كانت ده‌ره‌كين؟ چه‌ندجار نمره‌ و مامه‌ڵه‌ و مافى تايبه‌تى و سزا به‌كارده‌هێنيت بۆ هاندانيان بۆ ئه‌نجامدانى شتێك كه‌له‌ ڕاستيدا نايانه‌وێت ئه‌نجامى بده‌ن شتێك كه‌ حه‌زى ڕاسته‌قينه‌يان نيه‌ بۆى؟ ئه‌گه‌ر پشتگيرى ده‌ره‌كى شێوازى له‌ پێشينه‌ته‌ ، ڕه‌نگه‌ له‌ ڕاستيدا هه‌ر هاندانێكى سروشتى بكوژێت كه‌ خوێندكاره‌كان ده‌شێت هه‌يان بێت يان هه‌يان بووبێت .

وه‌ڵامدانه‌وه‌ى من :

لێره‌ه‌دا نمره‌ى كه‌م به‌خۆم ده‌ده‌م . وه‌ك مامۆستايه‌ك به‌ڕێوه‌بردنى پۆلم شێواو بوو هه‌تا فێربووم چۆن كۆنتڕۆڵى خوێندكاران بكه‌م به‌ ناوه‌كانيان له‌سه‌ر بۆرده‌كه‌، متمانه‌ى زياتر ، خه‌ڵاتكردنى هه‌موو پۆله‌كه‌ بۆ ڕه‌وشته‌ باشه‌كانيان. ياخود پشت به‌ستن به‌ سيستمى پاداشت و سزا . من ئه‌وانه‌م ئه‌نجامدا چونكه‌ كاريگه‌ربوون. به‌ڵام جياوازييه‌ك هه‌يه‌ له‌ نێوان ئه‌وه‌ى وا له‌ منداڵان بكه‌يت ئه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ تۆ ده‌ته‌وێت به‌ڕاستى و له‌وه‌ى به‌ قوڵى هانيان بده‌يت.

چۆن ده‌توانين باشتر ئه‌نجام بده‌ين؟

هه‌وڵبده‌ خۆت بگريت و جارى داهاتوو كه‌ خه‌ريكبوو چالاكييه‌كى پڕ كێشمه‌كێشم ئه‌نجام بده‌يت بۆ خه‌ڵات كردن يان گه‌شتنه‌ ئاكام. كاتێك كارێك ده‌ناسێنيت ، هه‌وڵبده‌ جه‌خت بخه‌ سه‌ر حه‌ز و به‌ها خۆڕسكيه‌كه‌ى. يان چه‌نده‌ فێرده‌بن خوێندكاران لێوه‌ى زياتر له‌وه‌ى جه‌خت له‌ خه‌ڵاتيكى جيا يان نمره‌يه‌ك بكه‌يته‌وه‌ .

سه‌رنجى جياوازى بده‌ له‌نێوان ئه‌م دوو وته‌يه‌ى خواره‌وه‌دا:

  • هه‌ندێك پرسيارى بيركاريتان پێده‌ده‌م ، 10 دانه‌ى يه‌كه‌م داواكراوه‌ و دوو دانه‌ى كۆتايى بۆ به‌ده‌ستهێنانى نمره‌ى زۆرتره‌.
  • هه‌ندێك پرسيارى بيركاريتان پێده‌ده‌م ، 10 دانه‌ى يه‌كه‌م ئاسانن ، به‌ڵام ده‌مه‌وێت ببينم چه‌ند له‌ ئێوه‌ ده‌توانن دوو دانه‌ى كۆتايى شيكاربكه‌ن ،ئه‌وانه‌ بريتين له‌ پرسيارى هزر جوڵێن . ئێوه‌ هێنده‌ فێربوون كه‌ پێم وايه‌ ده‌توانن لانى كه‌م يه‌كێكيان شيكار بكه‌ن . ڕه‌نگه‌ هه‌ردووكيان شيكار بكه‌ن .

ئه‌گه‌ر حه‌ز ده‌كه‌يت يه‌كه‌م خاڵ جێبه‌جێ بكه‌يت ،ئەوە تۆ ده‌ڕۆيت بۆ بردنه‌وه‌ ئاسانه‌كه‌ پشتگيرى ده‌ره‌كى . ئه‌گه‌ر بينيت ئه‌مه‌ كارناكات بۆ هاندانى خوێندكاره‌ ئاست نزمه‌كان هه‌وڵبده‌ زياتر به‌ره‌و دووه‌م هه‌ڵبژاردن هه‌نگاو بنێيت وه‌ ببينه‌ گه‌ر گۆڕانكارييه‌ك ڕوويدا.

 

سەرچاوەى بابەت: http://www.cultofpedagogy.com/student-motivation/

سەرچاوەى وێنە: http://www.cultofpedagogy.com/student-motivation/

وەرگێڕ: خه‌بات ره‌فيق محمد

هەڵەچن: دابان بەهمەن أحمد

ديزاينەرى وێنە: فێرۆپیدیا

دەربارەى Tarza Nawzad

تەرزە نەوزاد ابوبکر لە دایک بووی شاری سلێمانییە. لە ئێستادا خوێندکارە لە زانکۆی ئەمریکی، بۆ پەرەپێدان و فێربوونی زمانی ئینگلیزی بە باشی بەشداری چەند کۆرسێکی کردووە لەوانە پەیمانگای پاوەر، پەیمانگای IDEL. وە بڕوای وایە ئەم ژیانە چانسیکە ئەگەر بزانی بەکاری بێنی دەتوانی سەرکەوتووبیت لە هەموو کارەکانتدا.

لێرەش بگەڕێ

بەکارهێنانی ووچانەکانی مێشک بۆ گەڕاندنەوەی سەرنجی خوێندکاران

دەربارەی زانست و شیانی ئەم چالاکیە خێرایانەی فێربوون بۆ پۆل بزانە.  ووچانەکانی مێشک چین؟  بۆ …

Share via
Send this to a friend