ڕۆيشتن بۆ خوێندنگا هەنگاوێكى زۆر گرنگە بۆ زۆرينەى خوێندكاران و بۆ هەندێكيش ئاسان نيە. لەبەر ئەوە دايك وباوكان پێويسته چى بكەن كه ئهم ئهزموونه ئهرێنى بكهن بۆ منداڵەكانيان؟ بزانە كە دايك وباوكان دەتوانن چى بكەن پێش ئەوەى خوێندن دەست پێ بكات، ئەم ساڵ يارمەتى دايك و باوكێك و منداڵيك بدە بەتاگ كردنى ئەو كەسەى كە پێويسى بەم ئامۆژكاريە گرنگە هەيە.
ئامادەكاريەكى باش و پێشكهوتوو دەتوانێ هەفتەى يەكەم ئاسان بكات.
- ڕاهێنان بكە بۆ ڕۆيشتن بۆ خوێندنگا: ڕاهێنان بكە لەگەڵ منداڵەكەت بۆئەوەى ئاشنا بێت لەگەڵ ئەو ڕێگا و رۆتينە. ديمەن و شوێنى خۆش پيشانى مناڵەكەت بدە. تێبينى جۆلانەو خليسكێنە يان شتى ترى چێژبەخش بكە كە وابير بكەيتەوە مناڵەكەت حەزى لێى بێت و بەيەكەوە تاقى بكەنەوە.
- وەسفى يەكەم ڕۆژى خوێندنى بۆ بكە… ئەوە بزانە كە يەكەم دەستپێكى خوێندن بۆ منداڵێك يان ڕۆيشتن بۆ خوێندنگهيهكى تازە لەوانەيە قورس بێت و خەياڵ بكات كە چى ڕوودەدات (تۆ پێشتر چوويت بۆ خوێندنگا، بەڵام ئەوان نا).
- (ديان لێڤين)، پڕۆفيسۆرى پەروەردە لە كۆلێژى(ويلۆك) ئامۆژگاريمان دهكات و دهڵێت: قسەكردن لە بارەى بنچينه يهك لە دوايەكەكانى ڕۆژانە يارمەتى منداڵەكەت دەدات هەنگاوێكى هزرى بنێت بۆ شتە جاوەڕوانكراوەكان. منداڵهكان وێنە دروست دەكەن لە مێشكياندا و پيشاندانەوەى ئەم پڕۆسەيە بە وردە كارييەوە وا لە منداڵەكە دەكات كەشەكان زياتر لاى ناسراوبێت و كەمتر بترسێت لە يەكەم ڕۆژى قوتابخانه.
- پرسيارى ناچارى لە منداڵەكەت بكە: پرسيارى تايبەت يارمەتى منداڵەكەت دەدات كە خەياڵ بكات خوێندنگا چۆن دەبێت و يارمەتيت دەدات قسە بكەيت لەسەر شتە خۆش و شتە قورسەكان. لەوانەيە پرسيار بكەيت.
- پێتوايه كە قورسترين بهشى قوتابخانه چۆن دەبێت؟
- هيج شتێك هەيه كەوات لێ بكات نيگەران بيت لەبارەى دەست پێ كردنى قوتابخانهوه؟
- تۆ بهڕاستى بهدواى چيدا دهگهڕێيت؟
- زووتر نوستن: يەك يان دوو هەفتە پێش ئەوەى قوتابخانه دەست پێ بكات دەست بكە بەكەم كردنەوەى كاتى پشوو بۆ ناوجێگا بەپێى خشتهى قوتابخانه بەهێواشى دەست پێ بكە، چارەكێك زووتر منداڵەكەت هەستێنە لەخەو هەموو بەيانيەك و چارەكێك زووتر بچنە ناو جێگاى نووستن هەموو شەوێك هەتا منداڵەكەت ڕابێت.
- چاوتان بە منداڵهكانتان بكەوێت لە ناو پۆلدا: ئەگەر منداڵەكەت دەچێت بۆ قوتابخانهيهكى تازە ئەوا بگەڕێ بە دواى پۆلێك كە كۆيان بكاتەوە پێش يەكەم ڕۆژى خوێندن. ئەمە دەتوانێت يارمەتى دەربێت بۆ بينينى رووخسارى ناسراو كاتێك كە دەچێتە پۆلێكى تازە هەتا ئەگەر منداڵەكەشت هاوڕێى هەبوو لە قوتابخانه. بەپێى خشتهيهك چەند ڕۆژێك بۆ يارى كردن ڕێك بخە لەگەڵ ئەو مناڵانەى كە منداڵەكەت لە هاويندا لەوانەيە نەيبينيبن.
- فێربوون دەربارەى سياسەتەكانى گەياندن: سياسەت و ياساى خێزانەكان بزانە كە مناڵەكانيان ئەگەێننە پۆل ههروەها چەند دەتوانن بمێننەوە. ئەگەر پێت وايە منداڵەكەت كاتى پێويستە تاڕابێت لە پۆلەكە قسە لەگەڵ مامۆستاكە بكە پێش دەسپێكى قوتابخانه ئەگەر دەتوانيت.
- بامنداڵەكەت كۆنترۆڵى ئەوشتانە بكات كەدەتوانێت كۆنترۆڵى بكات.
هەڵبژاردەى سادەى بخەرە بەردەست لەوانەيە هێمنى بكاتەوەو منداڵەكە دڵخۆش بكات. بۆ نموونه، ئەگەر جانتايهكى تازە يان لهنچ بۆكسى تازە هەڵبژێرێت،با مناڵەكەت ڕەنگەكەى هەڵبژيژێت. ئەگەر دەچيتە بازاڕكردن بۆ كەلوپەلى قوتابخانه، با منداڵەكەت شتەكان بدۆزێتەوە لە فرۆشگاكە و چێكى بكاتهوه له ليستهكهتدا. ڕۆژێك پێش ئەوەى قوتابخانه دەست پێبكات با مناڵەكەت جلەكانى هەڵبژێرێت بۆ يەكەم ڕۆژى قوتابخانه _ بەڵام هێزى قەدەغە كردن بپارێزە.
- پلان بۆ ئەوە دابنێ چۆن خواحافيزى بكەيت: بيربكەرەوە كە مناڵەكەت بێويستى بەچييە لە خواحافيزيدا. چى زۆر يارمەتى دەردەبێت؟
خواحافيزيەكى بە پەلە، يان باوەش پياكردنێكى 5 دەقيقەيى لەگەڵ تۆدا؟
- كتێبێك بخوێنەرەوە دەربارەى دەسپێكى خوێندن: ئەگەر بچيت بۆ قوتابخانهيهكى تازە يان پۆلێكى تازە، كتێب خوێندنهرەوە لەو بارەيەوە وادەكات مناڵەكە هەست بە ئاسودهيى بكات وە به ئاسودهيى قسە بكات. بۆ نموونە هەندێك لەوانە: (The Berenstain Bears Go to School) لەلايەن (Berenstain Stan and Jan)، (Annabelle Swift Kindergartner) هى (Amy Schwartz). (First days Jitters) هى(Julie Dannenberg)، (For School I Am to Small) هى(Lauren child)، وە(Second grade Amber brown Get ready for) هى(Paula Danzinger).
سەرچاوەى بابەت: ئيره ببينه
سەرچاوەى وێنە: ئيره ببينه
وەرگێڕ: شانۆ لەتیف حەمە شکور
تایپ : ژیان سەلمان
هەڵەچنى زانستى: خهبات رهفيق محمد
ههڵهچنى زمانهوانى: ههوار جلال حمه
ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا