سکۆت ثۆرنبێری لە كۆنفرانسێكى ساڵى ٢٠١٦دا ئاماژەى بە كتێبەكە دا، دەڵێت كە “زۆربڵاوبوو بەجۆرێک کە دەتتوانی دانەیەک بکڕی لەکۆشکی کتێب فرٶشەکان”! لەكۆنفرانسەكەدا، ووتەی نوسەرەکەی دوبارەکردۆتەوەدەڵێت”پێویستەخوێندکارڕابهێنرێت کە فێربێت تاچەندبتوانێت کەمترین هەڵەبکات”
ئەم بیرۆکەیەلەڕێگەکانی پێشوترەوە، وەک دایرێکت مێثۆدوئەودیۆلینگوالیزم مێثۆدسەرچاوەی گرتووە، تیشک خستنەسەرناوەڕۆک زیاترلەڕەوانبێژی لوتکەی پێش دەربڕینەکە بوو. ترسێکی گشتی هەبوولەهاندانی هەڵەکان بەوەی وازیان لێبهێنێت ڕوبدەن وەلەکۆتایداڕێگەیان پێبدات ببن بەبەرد.
دەساڵ دواتر، فێرخوازەکان ئیستازۆرهاندراون بۆئەوەی ڕەوانبیژی ڕێکبخەن. تاوەکوهەڵەبکەن ولەهەڵەکانەوەفێربن. لەئەنجامدا، لەم ڕۆژانەدا زۆرجاروانەکان دەگەشتەلوتکەلەقۆناغی ڕاستکردنەوەی هەڵەی دواکەوتو کە فێرخوازەکان ڕاوبۆچونی ڕاستیان دەدالەسەرئەوهەڵانەی کردویانەبەدرێژای وانەکە.
هەرچەندە، ئایەئەم گۆرینەلەناوەڕۆکەوەبۆڕەوانبێژی گەشەپێدانێکی تەواوباشەلەفێرکردنی زمانی ئینگلیزی یاخودئایەئێمەکێشەی نوێمان دروستکردووەبەچارەسەرکردنی یەکێکی تر؟بەردەوام بەلەخوێندنەوەتاوەکوزیاتربدۆزیتەوە…
ئێستاچی دەکەین
ئەم تیشک خستنە سەرهەڵەکردن ودواتر ڕاستکردنەوەیان بەدڵنیاییەوە هانی ژینگەیەکی فێربونی باش دەدات کەفێرخوازەکان لە هەڵەکردن بەوریای بێ وورەکراون. ئێستاتایبەتمەندی هەوڵدان هەیەودواترنیگەرانبە دەربارەی هەڵەکان.
لەکاتێکدا ئەمە باشە كە گواستنەوەلەتیشک خستنە سەر پێکهاتە ڕاستەکان بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکان ئەنجام بدەين..
لە وانەی زمانێکی نمونەیدا،فێرخواز پێکهاتەی پێدەدرێت تا بەکاریبهێنێت لە قسەکردندایان لەچالاکی گفتوگۆدا،وەکو ئەمانەی خوارەوەبۆدەربرینی حەزلێبوون و حەزلێنەبوون:
- …زۆرمەزنە!
- زۆرحەزم لە…
- …بەڕاستی شتی من نییە
- ناتوانم بیچێژم…
بەدرێژای وانەکە فێرخوازەکان هەوڵدەدەن ئەمانەبەکاربهێنن ولەوانەیەڕستەی ناتەواوبەرهەم بێنن، وەکو:
١.*زۆرحەزم لەسکەیتبۆردە
٢.*سەماکردن شتى من نییە
٣.*ناتوانم بیچێژم وەرزش کردن
بێگومان، مامۆستاکە بازدەداتە سەرئەم دەرفەتەو ئەم ڕستانە دەخاتە سەرتەختەکە بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەی دواکەوتوو. لەم بارەدا، لەوانەیە ئەنجامەکە هەندێ ڕاستكردنەوە بێت لەسەر بەکارهێنانی کردار بەشێوازی بەردەوام.
چی ناکەین
بەتیشک خستنەسەرهەڵەکان لە وانەکاندا، کەمن هاوڕام بەشی بنچینەی پرۆسەی فێربونە وەهەروەهاکەزۆرێک لەفێرخوازەکان واهەست دەکەن بانگێشتکراون، ئێمە بەتەواوەتی زمانەباشەکەی فێرخوازەکان بەرهەمی دەهێنن پشتگوێ دەخەین.
سەرەڕای ڕستەکانی سەرەوە، هەروەها فێرخوازەکان گووتیان:
من زۆرحەزم لەسکێتبۆردە. بۆماوەی چەندساڵێکە ئەیکەم. ڕاهێنانێکی زۆر باشە و هەروەهاخۆشە بەڵام سەماکردن شتەکەی من نییە. بەڕاستی من هیچ ڕیتمێکم نییە. کەجێی بەزەییە، بەڵام ناتوانم لەهەموو شتێکداباشبم. ناتوانم ڕاهێنانی فیزیای بکەم.
بەشە هێڵ بەژێرداهاتووەکان نمونەی زمانە کە دروستە نەک تەنهالەڕووی ڕێزمانەوە بەڵکو لەڕووی تێگەیشتن وشێوازی نوسین وهەروەها گونجانەوە. مامۆستاکە دەزانێت ئەمانەڕاستن ولەوانەیە بەکارهینانیان لەلایەن فێرخوازەوە زۆرکاریگەربێت، بەڵام ئایا فیرخوازئەمەدەزانیت؟
تۆ دەتوانیت مشتومڕ بکەیت کەفێرخواز پێویستە ئەو زمانەی بەرهەمی هێناوەبەدڵنیاییەوە بزانێت کەڕاستە،بەپێچەوانەوە(ئەگەرنا)بەرهەمیان نەئەهێنا. هەرچەندەئیمە ناتوانین لەوەدڵنیابین.چۆن فێرخواز دەتوانیت دڵنیابێت تاچەند دەربڕینەکانیان ڕاستە ئەگەر تەنها ڕاوبۆچون کە بەدەستی دەهێنن بریتی بێت لەئەمانەی خوارەوە:
- شێوازی دەربڕین
بەگوێرەی تێگەیشتن وگەیاندنی پەیامەکە بەسەرکەوتوويی، زمانەکە ئەوەندە ڕاستە کەواتاداربێت بۆ گوێگرو هەروەها تەواوکردنی ئاخاوتنەكە.
- ڕاستکردنەوەی هەڵە
تاکە ڕاو بۆچونێکی تر کە وەریدەگرن دەربارەی هەڵەکانە.
پێویستە چی بکەین
خۆم وەکوفێرخوازێکی زمان، دەزانم کەتۆ دەتوانیت بەهۆی پرۆسەی فێربونەوە بڕێکی زۆرنایاب لە زمان بەرهەم بێنیت و بەتەواوەتی ووریای ئەوەبیت كە تا چەند ووردە: هەمووئەوەی تائێستا دەیزانیت ئەوەیە کە پەیامەکەت بەسەرکەوتوويی گەیاندووە.
هەرچەندە،ثۆرنبێری ومێدینگ لەکتێبەکەیاندا(فێرکردنی لێکترازاو(٢٠٠٩:٦٤)دایاننا،”ئەگەری هەیەڕاستکردنەوەی هەڵە هاوسەنگ بێت لەگەڵ هاندان”
بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکەی لەپشتەوە بەجێماوە کاتێک ئ ل ت تیشک خستنە سەرەکەی لەووردییەوە گواستەوەبۆڕەوانبێژی. پێشنیاردەکەم مامۆستاکان چالاکانە ئەمانەی خوارەوە لەوانەکانیانداجێبەجێ بکەن:
١. کاتێک زمانی باش یان ڕاست دەبیستیت پیاهەڵدانی فێرخوازەکە بکە بۆى.
٢. چالاکانە گوێبگرە بۆ نمونە جوانەکان بۆئەوەی لەسەر تەختەکە بینوسیت وهاوبەشی پێبکەیت لەگەڵ پۆلەکەدا_دەتوانیت بەشێک لەتەختەکە تەرخان بکەیت بۆزمانە دروستەكە.
٣. سەرنجی فێرخوازەکان ڕاکێشە بۆزمانی درووست بەخوێندنەوە و گوێگرتن لەدەقەکان.
٤. هێڵ بێنە بەژێر قسەی باش لەنوسینی فێرخوازەکاندا.
بەجێبەجێکردنی ئەوانەی سەرەوە بەبێ ئەوەی بیرت بچێت سەیری هەڵەکان بکەیت. تۆیارمەتی فێرخوازەکان دەدەیت کە تێبینی قسە باشەکان بکەن. ئەگەرهێڵ بهێنیت بەژێر ئاخاوتنەكە کە لەلایەن فێرخوازێکەوە کرابێت لەوانەیە فێرخوازێکی تر هەمان قسەی کردبێت(تۆگوێت لێ نەبووەلەکاتی چاودێری کردندا)، لەبەرئەوەئەم ڕاو بۆچونە بەشێوەیەکی ئەرێنی پاڵپشتی ئەوان و فێربونی زمانەکەیان دەکات لە يەك كاتدا.
ئایاتائێستاهیج شتێکی هاوشێوەی ئەمەت کردووەلە پۆلەکەتدا؟ئەگەربیکەیت، پێم خۆشەبزانم چی دەکەیت وچۆن دەیکەیت. تکایەئازادبە لەبەجێهێشتنی لێدوان لە خوارەوە.
سەرچاوەى بابەت: ئيره ببينه
سەرچاوەی وێنە: ئيره ببينه
وەرگێڕ: کیژان عبداللە أحمەد
هەڵەچن: دابان بەهمەن أحمد
دەنگ: لانه سواره
دیزاینەری وێنە: فێرۆپيديا