٦ ستراتیژی کاریگەر بۆ فێرکردنی پێگەشتووان

بە پێی یو ئێس نیوز و ۆڵد ڕیپۆرت، ڕێژەی ناو تۆمارکردنی پێگەشتووان لە خوێندنی باڵادا زیاتر لە  %٥٠ زیادی کردووە لە نێوان ساڵەکانی ١٩٩١ بۆ ٢٠٠١. ئەم خواستە پشانی دەدات کە پێویستە مامۆستایان و ڕاهێنەری کۆمپانیاکانی ئەمڕۆ خۆیان بگونجێنن لەگەڵ پێداویستیە جیاوازەکان، و شێوازەکانی فێربوون و ئەو گرفتانەی کە بە هۆی وانە ووتنەوە بە پێگەشتووان دێنە پێش.

با وانەکانت پەیوەندیدار بن

خوێندکارە پێگەشتووەکان بە ڕاستی بەو وانانەوە پەیوەست دەبن کە هەست دەکەن پەیوەندیدارە. پێویستە ئەوان لەوە تێبگەن کە چۆن ئەو لێهاتووییانەی کە فێری دەبن ژیانی ڕۆژانەیان بەرەوپێش دەبات. ئەگەر ئەوان باوەڕیان وابێت کە وانەیەک کاریگەریەکی زۆری دەبێت، ئەوە زۆر زیاتر لەگەڵ وانەکە سەرقاڵ دەبن و پەیڕەوی وانەکە دەکەن. 

چۆن ئەمە بەدەست بهێنرێت؟ پیشەسازی سەرچاوەی خوێندنی ئەلکترۆنی پێشنیاردەکات “ئەو بەها ڕاستیەی کە تۆ لە ئەزموونی پەروەدەییدا دابینیدەکەیت” ڕەچاو بکرێت. لە کاتی وانە ووتنەوە بە پێگەشتووان، پێویستە مامۆستایان و ڕاهێنەرەران ڕەچاوی کاریگەری دنیای ڕاستی لەسەر چۆنیەتی کارکردن یاخود هەڵسوکەوتی کەسێک لەگەڵ خێزاندا بکەن. خوێنداکارە پێگەشتووەکان یاد بخەرەوە کە دەکرێت وانەی بیرکاری یارمەتیان بدات باشتر لەوە تێبگەن کە هەموو ڕۆژێک دەیکەن، یاخود خولەکە ئەو ئەزموونەیان دەداتێ کە پێویستیانە بۆ بەرەوپێشچوون لە پیشەکانیاندا. ئەنجامەکانی دونیای ڕاستی، خوێندکاری پێگەشتوو هاندەدات کە هەوڵی زیاتر بخاتەکار لە خولێکدا. 

پێشینەی خوێندکارەکانت لە یاد بێت 

ئەزموون یەکێکە لە جیاوازیە زۆرەکانی نێوان فێرخوازانی پێگەشتوو وە ئەو فێرخوازانەی کە تەمەنیان کەمترە. فێرکردنی پێگەشتووان دەبێت پشت بەو ڕاستیە ببەستێت کە ئەوان ئەزموونی ژیانیان زۆر زیاترە. ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە دەبێت ناوەڕۆکی فێرکردنی تۆ ڕەنگدانەوەی ئاستی ئەو خوێندنە بێت کە تەواویانکردووە، ژیانی ڕۆژانەیان چۆنە و ئەوان بۆ چی دەگەڕێن لە خولەکەدا. ئەگەر تۆ وانەی بەدەستهێنانی بڕوانامە بە ئەندازیاران دەڵێیتەوە، ئەوە پێویستە ئەو زاراوە و چەمکانە بەکاربهێنیت کە ئەوان بەشێوەیەکی ڕۆژانە بەکاری دەهێنن. شکستهێنان لە ئەنجامدانی ئەمەدا گرنگی خولەکەت کەم دەکاتەوە.  

هەست و سۆز تێهەڵکێشی وانەکان بکە

فێرکردنی پێگەشتووان بە شێوەیەکی سەرکەوتوو، واتە لەبەرچاو گرتنی ئەوەی کە زۆر جار ئەم فێرخوازانە بەوە دەناسرێن کە؛ زیاتر لەگەڵ ئەو ناوەڕۆکانەدا پەیوەست دەبن کە بە شێوەیەکی عاتیفی دەیانبزوێنێت. ئەمە وا لە خولەکەت دەکات کە زیاتر پەیوەندیدار بێت، و ئەو هاندانە ئەرێنیە ببەخشێت کە خوێندکار پێویستیەتی بۆ ئەوەی سەربکەوێت. دەکرێت ئەمە لە ڕێی چیرۆک گێڕانەوەوە بە دەست بێت. سوود لە ئەزموونە ڕاستەقینەکانی ژیان وەربگرە، جا ئایا ئەزموونی خۆت یاخود ئەزموونی خوێندکارەکانت بێت. بابەتی بینراو دروست بکە بۆ یاوەریکردنی وانەکە، و هەوڵ بدە ئاوێتە بوون دروست بێت بە درێژایی وانەکە. کاتێک ناوەڕۆکی وانە پەیوەندیەکی عاتیفی بە خوێندکارە پێگەشتووەکانەوە دەبێت، ئەو کاتە ئەوان سەرنجی زیاتر دەدەن بە وانەکە.   

هانی گەڕان و دۆزینەوە بدە

زۆربەی خوێندکارانی ئاسایی حەزدەکەن فێربکرێن، بەڵام فێرخوازانی پێگەشتوو لایان پەسەندترە کە خۆیان بەدوای بابەتێکدا بگەڕێن. ئەم شێوەیە بە زۆری پێی دەوترێت “وانە ووتنەوە بە شێوەی فێرکاری” ، بە گوێرەی کتێبی “فێرکردنی پێگەشتووان و فێربوون بە درێژایی ژیان: تیۆری و کردار”. لە وانە ووتنەوە بە شێوەی فێرکاریدا، چالاکی و ئەرکەکان بەشێوەیەک داڕێژراون کە دەرفەت بە خوێندکارەکان بدەن کە خۆیان فێرببن. بابەتی سەرەکی وانەیەک بریتیە لە پرسیار یاخود کێشەیەک کە پێویستە وەڵام بدرێتەوە یاخود چارەسەر بکرێت. ئەمە ڕێ بە خوێندکاران دەدات ئەزموونی تایبەتی خۆیان تێهەڵکێشی ئەوە بکەن کە فێریدەبن. پێویستە مامۆستایان ئەو پڕۆژە بە کۆمەڵانە پێشکەش بکەن کە  هانی هاوکاری ڕاستەقینە و  گەڕان دەدەن. ئەگەر خوێندکارەکانت  خۆیان توانیان لەسەر بابەتەکە ڕێک بکەون، ئەوە دەنگدانەوەی زیاتری دەبێت.

با ئەرکەکان گونجاو بن

خوێندکارە پێگەشتووەکان زۆر سەرقاڵترن لە خوێندکارە ئاساییەکان. ئەوان کار، خێزان و پابەندبوونی زۆریان هەیە کە پێویستە بەڕێوەی بەرن. ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە پێویستە ئەرکەکان گونجاو بن بۆ تەواو کردن. دەکرێت چەند پارچەیەکی بچووک لە دەقێک، چەند خاڵێک، و لیستە ڕەنووسکراوەکان وا لە ناوەڕۆکێک بکەن زیاتر قابیلی تێگەشتن بێت وەک لە خوێندنەوەی دوور و درێژ. تەنانەت دەکرێت هەندێک لە ئەرکەکان لە ڕێی مۆبایلەوە تەواو بکرێن، بۆ ئەوەی خوێندکارەکان بتوانن لەهەر شوێنێک تەواوی بکەن. کاتێک دەرفەتی زیاتر دەدەیت بە خوێندکارەکانت بۆ تەواو کردنی ئەرکەکان، ئەوە ئەگەری زیاتر هەیە کە ئەوان ئەرکەکان ئەنجام بدەن. 

هەمیشە تێبینی پێشکەش بکە

ئەگەر خوێندکارەکان هەڵەیەکیان کرد، دەکرێت دەستبەجێ پێدانی تێبینی وانەکە زیاتر کاریگەر بکات. کاتێک خوێندکارەکان ناتوانن لە چەمکێک تێبگەن، ئەوە ڕوونکردنەوە یاخود ڕێگەیەکی جێگرەوە پێشکەش بکە. ئەمە ئەو دەرفەتە بە خوێندکارەکان دەدات کە هەڵە بکەن، بەڵام بە خێرایی لێوەی فێر ببن. زۆر دواخستنی پێدانی تێبینی هەرگیز پێشنیارێکی باش نیە، بە تایبەتی لە کاتی فێرکردنی پێگەشتوواندا. ڕەنگە ئەمە ببێتە هۆی لەدەستدانی دەرفەتەکان.  

سەرچاوەی بابەت:

https://online.pointpark.edu/education/strategies-for-teaching-adults/

سەرچاوەی وێنە:

https://online.pointpark.edu/wp-content/uploads/2021/05/PPU_Best-Practices-and-Strategies-for-Teaching-Adults%E2%80%AF.jpg

وەرگێڕ:  شۆخان محمد هادی 

دیزاینەری وێنە: فێرۆپیدیا 

دەربارەى Tarza Nawzad

تەرزە نەوزاد ابوبکر لە دایک بووی شاری سلێمانییە. لە ئێستادا خوێندکارە لە زانکۆی ئەمریکی، بۆ پەرەپێدان و فێربوونی زمانی ئینگلیزی بە باشی بەشداری چەند کۆرسێکی کردووە لەوانە پەیمانگای پاوەر، پەیمانگای IDEL. وە بڕوای وایە ئەم ژیانە چانسیکە ئەگەر بزانی بەکاری بێنی دەتوانی سەرکەوتووبیت لە هەموو کارەکانتدا.

لێرەش بگەڕێ

لە ماوەی مانگی ڕابردوودا مامۆستاکان چی فێربوون لە چین ؟

قوتابیەکی ئەمریکی لە پۆلێک دایە لە پەکین، لە ئێستادا لە ڕیی ئۆنلاینەوە باس لەوەدەکات کە خۆی و تیمەکەی چی فێربوون لەو کاتەوەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبۆتەوە، ئەمەش لە کاتێدایە کە مامۆستا ئەمریکییەکان هەمان گۆڕانکاری ئەنجامدەدەن.

Share via
Send this to a friend