- پێشەکی
فێربوونی هەرەوەزی یەکێکە لەو ڕێگا تازانەی فێرکردن وە دەيسەلمێنێت کە ڕێگایەکی زۆر سەرکەوتووە.. بەم دواییانە، هەندێ توێژینەوەم ئەکرد لەسەر فێربوونی هەرەوەزی. ئەمانە هەندێ لە ستراتیجییە پەسەندەکانمە کە بەکاری دەهێنم لە پۆلدا. پێمان بڵێ، تۆ دەتوانی کامیان بەکار بهێنی لە پۆلەکەتدا؟
- گۆشەکان
مامۆستا وەڵامەکان بە هەر سوچێکی پۆلەکەدا هەڵدەواسێت. کاتێک پرسیارەکان دانرا، خوێندکارەکان دەڕۆن بۆ گۆشەیەک و وەڵامەکانیان تاووتوێ دەکەن لەگەڵ ئەوانەی هەمان هەڵبژاردنیان کردووە.
- شارەزاکان( پسپۆڕەکان)
گروپەکان لێکۆڵینەوە لە شتێک دەکەن ( هەموویان دەبن بە ” پسپۆڕ” لە بابەتەکانیاندا). دواتر تێکەڵيان بکە و شارەزاكان هەموو ئەو زانیارییانەی کە فێرى بوون ئاڵوگۆڕی دەکەن.
- ! ؟ —
فێرخوازەکان تێکستەکان دەخوێننەوەو نيشانەى:
! بۆ زانیاری نوێ
؟ بۆبابەتە نا ڕوونەكان
— بۆ ئەو زانيارييەى تێيگەشتوويت
دادەتێن پاشان بە گروپ، یاخود بە دوو کەسی پێکەوە گفتوگۆی دەکەن/ چارەسەری دەکەن.
- بپرسەو بدۆزەروە
خوێندکارەکان لەسەر کاغەزێک ئەو پرسیارانە دەنوسن کە نایزانن لەسەر بابەتەکە. ئەمە پەیڕەوبکە، پێویستە بسوڕێنەوە، کەسێک بدۆزنەوە کە بتوانێت وەڵامی بداتەوە. هەروەها پێویستە هەوڵبدەن و وەڵامی پرسیارەکان بدەنەوە.
- شۆوداون (پاکتاوکردن)
خوێندکارەکان بەشێوەی بازنەی دادەنیشن و مامۆستاکەش پرسیاریان لێدەکات. پێویستە وەڵامەکان بە نهێنی بمێنێتەوە، کاتێک مامۆستاکە وتی ” شۆوداون” پێویستە هەموو بۆردەکان پیشان بدرێن.
- بیرکەنەوە، لەگەڵ يەك بن، بڵاوی بکەنەوە
دوای پرسیارکردن، کات دەدرێت بە فێرخوازەکان بۆ ئەوەی بیربکەنەوە، پاشان کاتیان پێدەدرێت پێکەوە گفتووگۆبکەن، دواتر هەموو پۆلەکە پێکەوە گفتووگۆدەکەن.
- بازنەکان
پۆلەکە دەکەین بە ٢ بازنەوە، بازنەیەکیان لەناو بازنەکەی تر دەبێت ( واتە پیکەوە دابنیشن). مامۆستاکە پرسیاریان لێ دەکات، پاشان پێکەوە گفتووگۆی دەکەن. دواتر، ژمارەیەک بڵێ، بازنەکەی دەرەوە بە ئاڕاستەی میلی کاتژمێر دەروات بۆلای ئەو ژمارەی خوێندکارەی بانگ كرا.
- باڵندە دەنگ خۆشەکان کۆکەینەوە
دوو دوو خوێندکارەکان پێکەوە گفتوگۆى بابەتەکە دەکەن. لەیەک کاتدا- بەسەرە قسە بکەن. باشترە بابەتەكە شتێك بێت لە تواناياندا بێت.
- ٣٠ چرکە وتاردان ( قسەکردن)
لەسەر بابەتە تازەکان پێویستە خوێندکارەکان ئامادەبن بۆ ماوەی ٣٠ چرکە قسە بکەن. پاشان بە گروپ زانییاریەکان ئاڵوگۆر بکەن.
- ڕێڕەوەی گەلەری
لەکۆتای وانەکەدا، خوێندکارەکان کارەکانیان بە کراوەی بەجێ دەهێڵن و دەڕۆن سەیری کارەکانی ئەوانیتر دەکەن. دەتوانن تێبینی بە جێ بهێلن و بەم شیوەیە تێبینی دروستکەر بنووسن.
سەرچاوەی بابەت/ EDTECH 4 Beginners
وەرگێڕ: فێرۆپیدیا
هەڵەچن:دابان بەهمەن أحمد
ديزاينەرى وێنە: فێرۆپیدیا