له به‌شى يه‌كه‌م و دووه‌م دا سێ پرسيارمان ئاماژه پێدا، له‌م بابه‌ته‌دا كۆتا دوو پرسيار ده‌خه‌ينه ڕوو سه‌باره‌ت به خوێندكاره سستەكان.
4- ئايا وشه‌كانت بيركردنه‌وه‌يه‌كى گه‌شه‌كردوو ده‌دات به خوێندكاره‌كانت يان بيركردنه‌وه‌يه‌كى جێ‌گير؟
چى هه‌ڵه‌يه گه‌ر بڵێيت تۆ زۆر زيره‌كيت ؟ جوانه وايه؟ باوه‌ڕ به‌خۆبوونيان زياد ده‌كات وايه؟باشه ، له‌وه ئاڵۆزتره كه بير‌ى لێده‌كه‌يته‌وه . خوێندكاران هانده‌درێن بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بن له كارێكى گراندا كاتێك هه‌ست ده‌كه‌ن ده‌توانن باشتر ئه‌نجام بده‌ن له‌و كاره‌دا. ئه‌وه‌ش پێويستى به گه‌شه‌كردنى بيركردنه‌وه‌يان هه‌يه له‌گه‌ڵ باوه‌ڕێك كه پێيان وابێت زيره‌كى و تواناكانيان ده‌كرێت گه‌شه بكه‌ن به هه‌وڵدان. مامۆستايان ده‌كرێت كاريگه‌ريان هه‌بێت له‌سه‌ر شێوازى بيركردنه‌وه ، به‌و شتانه‌ى ده‌يڵێين به خوێندكاره‌كان. بۆيه كاتێك ده‌ڵێيت “تۆ زيره‌كيت” “تۆ توانايه‌كى سروشتيت هه‌يه له بيركاريدا” يان ” تۆ نوسه‌رێكى مه‌زنيت” . به خوێندكاره‌كان ده‌ڵێين ئه‌وه توانا سروشتيه‌كه‌يانه كه ئه‌مانى گه‌ياندووه‌ته ئه‌م ئاسته. ئێمه بيركردنه‌وه‌يه‌كى جێگيريان پێده‌به‌خشين . ئه‌مه‌ش هانده‌ر نى يه .
وه‌ڵامدانه‌وه‌ى من :
كاتێك له پۆلدا بووم ،هيچم نه‌ده‌زانى له‌باره‌ى گه‌شه‌كردنى بيركردنه‌وه‌وه. پێم وابوو منداڵان هه‌ست به گه‌وره‌يى ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر پێيان بڵێم ئه‌وان زيره‌كن يان لێهاتوون .هێشتا گفتوگۆيه‌كم بيرماوه له‌گه‌ڵ جه‌ين ، خوێندكارێك بوو كه فه‌رمانى به هاوڕێكانى ده‌كرد به‌شێوه‌يه‌كى زۆر ئاسان ، به‌ڵام زۆر ده‌كه‌وته كێشه‌وه له قوتابخانه‌ش باش نه‌بوو . بيرمه بردمه لايه‌كه‌وه و پێم وت ، پێم وايه كه ئه‌و كوالێتيه به‌هێزه‌كانى سه‌ركردايه‌تى تێدايه ، كه ئه‌گه‌ر بتوانێت نمره‌كانى به‌رز بكاته‌وه ، ئاينده‌يه‌كى ڕۆشنى له پێش ده‌بێت . ئه‌مه كارى نه‌كرد . ئه‌گه‌ر ويستبام نمره‌كانى به‌رزبكاته‌وه ئەوە باشتر ده‌بوو بوەستابام لە ستايشكردنى ئەو بۆ ئەو شێوازانەى بەكاريدەهێنان بۆ گروپه‌كه‌ى لەپێناو ئەوەى بيانگەڕێنێتەوە سه‌ر سكه له كاتى چالاكييه‌كى هه‌ره‌وه‌زيدا . ده‌بوو نيشانم دابا به ته‌واوى كه چ جۆره هه‌ڵبژاردەيەك گونجاوبوو بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتوو بيت .
چۆن ده‌توانين باشتر ئه‌نجام بده‌ين؟
- له جياتى پياهه‌ڵدان به شتێكى خۆڕسك و جێگيرى خوێندكار ، جه‌خت بكه‌ره سه‌ر شتانێكى تايبه‌ت كه خوێندكاران ده‌توانن به‌ڕاستى كۆنتڕۆڵى بكه‌ن . كه‌واته له‌جياتى ئه‌وه‌ى به خوێندكارێك بڵێيت كه ئه‌و خوێندكارێكى نايابه . تێبينى ناوه‌ڕۆكى ئاستى بكه. مارڤێڵ له ئاسته قورسه‌كاندا ، تواناى هه‌بوو كه شيكارى پرسيارێكى ئاڵۆزى بيركارى بكات . بزانە چه‌ند خۆ ئاماده‌كردنى ويستووه بۆ ئه‌نجامدانى پرێزنته‌يشنەكەى . ئاسانتر و خێراتره ته‌نها پێيان بڵێيت كه ئێوه باشن . به‌ڵام كات دياريكردن بۆ وردبوونه‌وه و جه‌ختكردنه سه‌ر هه‌وڵدان قازانجى زياترى ده‌بێت .
- كاتێك فيدباكێكى بنياتنه‌رت هه‌يه بۆ خوێندكاران شوێن هه‌مان پره‌نسيپ بكه‌وه و وردبه. نه‌ك به خوێندكار بڵێيت ده‌بێت” باشتر هه‌وڵبدات” له ئه‌ركه‌كه‌يدا . پێى بڵێ كار له‌سه‌ر چى بكات . ئايا ڕێك و پێكى كێشه‌يه؟ ئايا پێويسته پرسياره‌كان هێواشتر بخوێنێته‌وه ؟ ئايا شيكاره پێشكه‌وتووه‌كه‌ى بيركارى باش ئە نجامداوە، به‌ڵام تێكه‌ڵى كردووه له‌گه‌ڵ بنه‌ما سه‌ره‌كيه‌كانى كۆكردنه‌وه و لێده‌ركردن ؟ ئه‌گه‌ر خوێندكارێك بزانێت كار له‌سه‌ر چى بكات ، زۆر زياتر هانده‌درێن بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره .
5- چى ده‌كه‌يت بۆ ئه‌وه‌ى ناوه‌ڕۆكى بابه‌ته‌كانت هاوتابن له‌گه‌ڵ ژيانى خوێندكاره‌كانت ؟
پێم وايه ئه‌مه‌ش يه‌كێكه له‌و پره‌نسيپانه‌ى كه زۆر له‌مێژه هه‌بووه . پێمان وايه ئێمه ئه‌نجامى ده‌ده‌ين زياتر له‌وه‌ى كه له ڕاستيدا ده‌يكه‌ين . به‌ڵام به‌ڕاستى نيشاندانى چۆنيه‌تى په‌يوه‌ندى ناوه‌ڕۆك به ژيانى خوێندكارانه‌وه جياوازى دروست ده‌كات .كاتێك خوێندكاران هه‌ست ده‌كه‌ن كارێك ده‌كه‌ن كه ڕاسته‌قينه‌يه ، شتێك كه ژيانيان به‌ره‌و باشى ده‌بات يان هه‌ندێك كاريگه‌رى هه‌يه له سه‌رى ، به‌شێوه‌يه‌كى سروشتى هان ده‌درێن. كه‌واته چۆن كارده‌كه‌ين له‌م به‌شه‌دا؟ ئايا به‌شێوه‌يه‌كى ڕێك و پێك هه‌ل ده‌ڕه‌خسێنيت بۆ خوێندكاره‌كانت كه ئه‌وه‌ى فێرى ده‌بن بۆ جيهان په‌يوه‌ستى بكه‌ن به‌وه‌ى كه ئێستا تێيدان؟
وه‌ڵامدانه‌وه‌ى من:
ته‌واو لاوازبووم له‌م خاڵه‌دا. هه‌روه‌ك دروستكردنى ده‌ستپێكێكى باش و كۆتاييەكى باش بۆ هه‌ر ڕۆژێكى فێربوون. زۆرجار گۆشه‌يه‌كم ده‌بڕى كه بابه‌ته‌كانى هاوتا ده‌كرد . زياتر جه‌ختم له چونه ناو ناوه‌ڕۆكه‌كه و كاره‌كه ده‌كرده‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ى واى لێبكه‌م واتا به‌خش بێت . باش بووم له پێدانى بابه‌ت بۆ نوسين له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ى بۆ ئه‌وان جێگاى بايه‌خ بوون . به‌ڵام نازانم چه‌ند به ڕوونى ئه‌وه‌ى ئه‌نجاميان داوه به‌ستومه‌ته‌وه به‌وه‌ى چۆن ده‌توانێت يارمه‌تييان بدات . بۆ نمونه، له‌گه‌ڵ شتێك وه‌ك نوسينێكى گفتوگۆخواز ( argumentative writing) ، زياتر جه‌ختم له‌سه‌ر (( چۆنيه‌تى به‌ده‌ستهێنانى نمره‌يه‌كى باش )) كردوه‌ته‌وه وه‌ك له‌وه‌ى ((چۆن ده‌توانيت باوه‌ڕى كه‌سێك بگۆڕيت له‌ڕێى ئه‌مه‌وه )) .
چۆن ده‌توانين باشتر ئه‌نجام بده‌ين ؟
- پلانى بۆ دابنێ ، ئينجا بيڵێ . زياتر په‌يوه‌نديدار كردنى بابه‌ته‌كان ده‌كرێت سانا و ئاسان بێت وه‌ك ئه‌وه‌ى چالاكيه‌ك بوه‌ستێنيت و په‌يوه‌نديەكەى ڕونبكه‌يته‌وه . كاتێك ديبه‌يته‌كانى لينكۆڵن دۆگلاس ده‌خوێنين . هاوته‌ريبه‌كانى نيشان بده له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكايه‌تيه‌كه‌ى ئه‌م دواييه‌دا . كاتێك به‌كتريا ده‌خوێنيت ، باسى هه‌موو ئه‌و شوێنانه بكه كه ده‌بنه خانه خوێ بۆ به‌كتريا له ژيانى ڕۆژانه‌ى خوێندكاران‌دا .
دروستكردنى ئه‌و په‌يوه‌نديانه ، شتێكى سروشتى يه بۆ زۆربه‌ى مامۆستايان . به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ وه‌ك منيت، ڕه‌نگه بيرت بچێت ئه‌و په‌يوه‌نديانه زيادبكه‌يت بۆ وانه‌كه‌ت . كه‌واته ته‌نها زيادى بكه بۆ پلانى وانه‌كه‌ت. ده‌قا و ده‌ق ئه‌و په‌يوه‌نديانه بنوسه كه به‌نيازيت ئه‌نجاميان بده‌يت له ماوه‌ى وانه‌كه‌دا . دواتر پلانه‌كه‌ت بپشكنه پێش چونه پۆل بۆ دڵنيابوون له‌وه‌ى ئه‌نجامتداوه.
- بۆچوونى زياتر : پرسياركردن له خوێندكاران بۆ بيركردنه‌وه له‌وه‌ى چۆن بابه‌ته‌كانى كۆرسه‌كه په‌يوه‌ندى هه‌يه به ژيانيانه‌وه ده‌توانێت جياوازى دروستبكات. لە توێژينه‌وه‌يه‌كدا مامۆستاكان داوايان لە خوێندكارەكانيان كرد هه‌فتانه بۆچوونيان بنوسن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چۆن بابه‌ته‌كانى فێربوون په‌يوه‌ندى به ژيانيانه‌وه هه‌يه . دەركەوت خوێندكاره لاوازەكان باشتر كارەكەيان ئەنجامدا به به‌راورد به‌و پۆلانه‌ى كه مامۆستا دەستێوەردانى ئەنجامنەدابوو.
- كاره‌كانت وا ديزاين بكه كه به‌رهه‌مى گشتى هه‌بێت : له گرته‌يه‌كى ڤيدۆيدا ، په‌روه‌رده‌كار كاثرين كوشمان باسى خوێندكاره به‌شدار و چالاكه‌كان ده‌كات له قوتابخانه‌يه‌كدا كه په‌يڕه‌وه‌كه‌ى پشت به ئه‌نجامدانى پڕۆژه ده‌به‌ستێت له فێربووندا. پڕۆژه‌ى خوێندكاره‌كان ڕاسته‌قينه‌يه ، به‌رهه‌مى گشتى ده‌بێت وه‌ك ڤيدۆ ، پريزێنته‌يشنى ڕاسته‌وخۆ پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى ، وێبسايت . شتێك كه‌له كۆتاييدا به‌كارده‌هێنرێت له‌لايه‌ن خه‌ڵكه‌وه له ده‌ره‌وه‌ى پۆله‌كه‌ى خۆي‌دا . ئه‌مه به شێوه‌يه‌كى سروشتى وا له خوێندكاره‌كان ده‌كات كه هانبدرێن بۆ باشتر كاركردن له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانيان كه‌واته سه‌يرى په‌يڕه‌وه‌كه بكه و بزانه كه ده‌توانين ڕێگاى زياتر بدۆزينه‌وه بۆ بنياتنانى ئه‌ركى ڕاسته‌قينه كه به‌رهه‌مى گشتى هه‌بێت.
لێره‌وه به‌ره‌و كوێ؟
ئامانجى ئه‌م چالاكيه ئه‌وه نى يه سه‌رزه‌نشتى خۆمان بكه‌ين ، ته‌نها ڕێگه‌يه‌كه بۆ دياريكردنى ئه‌و كێشانه‌ى كه زۆربه‌ى مامۆستايان به ده‌ستيه‌وه گيرۆده‌بوون . جا شتێكى زۆر باش هه‌يه كه ته‌كنه‌لۆژيا و باوان و ده‌سه‌ڵاتپێدان كايگه‌ريان هه‌يه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه پێمانوايه هاندانى خوێندكاران كه‌م ده‌كاته‌وه . له هه‌مان كاتدا چانسێكى زۆر باش لەبەردەستە ئەويش ڕۆڵى بڕيارو ڕێنماييەكانى ئێمەيە.
كه‌واته جێيه‌ك هه‌ڵبژێره و له‌وێوه ده‌ستپێبكه . ڕێكخستنێكى بچووك بكه ئه‌م هه‌فته‌يه و بزانه چى ڕووده‌دات . له كۆمێنت شه‌يرى بكه گه‌ر پێتوابوو به‌ره‌و پێش چوويت . دواتر وه‌ره و پێمان بڵێ چ گۆڕانكارييه‌كى جياوازى دروستكرد. بۆ شيكاركردنى كێشه‌يه‌كى ئاڵۆزى وه‌ك هاندانى خوێندكاران . سيحرێك نى يه له جياتى ئه‌وه پێويستمان به هه‌ندێك ئامێر هه‌يه كه تێكه‌ڵى بكه‌ين و پوختى بكه‌ين به تێپه‌ڕبوونى كات . ئه‌م پڕۆسه‌يه به دڵنيايى هێواش ده‌بێت و زياتر بێزاركه‌ر ده‌بێت وه‌ك له‌وه‌ى چاره‌سه‌رێكى ئاسان بێت ، به‌ڵام ئێمه پڕۆفيشناڵين ئه‌مه ئيشى ئێمه‌يه ، ده‌توانين ئه‌نجامى بده‌ين .
سەرچاوەى بابەت: http://www.cultofpedagogy.com/student-motivation/
سەرچاوەى وێنە: http://www.cultofpedagogy.com/student-motivation/
وەرگێڕ: خه‌بات ره‌فيق محمد
هەڵەچن: دابان بەهمەن أحمد:
ديزاينەرى وێنە: فێرۆپیدیا