دەتوانيت لە سایتی (Learn English kids) ڕێژەیهکی زۆرگۆرانی لە هەردوو جۆری (کۆن و تازە) بەکار بهێنیت بۆ خوێندکارەکانت(http://learnenglishkids.britishcouncil.org/en/songs) کە لە لایەن کۆمەڵێ گەنجی فێرخوازەوە نوسراوە کە شارەزان لە بواری فێرکردن و مەبەستیان فێرکردنی منداڵە بۆ زمانی ئینگلیزی وەک زمانی دووەم یان وەک زمانێکی بیانی.
بۆچی لە پۆلی سەرەتای گۆرانی بەکاردەهێنرێت؟
گۆرانی مەبەستێکى تیایە ئەویش دوبارە بونەوە لەگەڵ هەبونی کێش و سەروایەکی بەهێز،خوێندکاری سەرەتای بە ئاسانی فێری دەبن خێراش دەبێت بە یەکێک لەو گۆرانیانای کە حەزی لێدەکات بەهۆی شارەزا بونی لە گۆرانیەکەدا.ئەم گۆرانیانە دڵخۆشکەرن لە هەمان کاتدا هاندانێکە بۆ منداڵ کە یارمەتی زمانی منداڵ ئەدات بەهێز بێت بە شێوەیەکی سروشتی لە رێگای نوسراو بە هەردوو شێوەی ڕستەيی یان ووشەکاری.
هەموو گۆرانیەکان بڕوابەخۆبونی منداڵ بنیات دەنێن تەنانەت ئەو منداڵانەی کە شەرمنن دڵخۆش دەبن بە گۆرانی وتن یان نواندنی گۆرانیەکە وەک بەشێ لە گروپ یان هەموو پۆلەکە ، گەشە بە کەسایەتی خوێندکارەکان دەدات ،منداڵ شانازی بەوەوە ئەکات کە فێری بووە حەز بە بوونی دەرفەتێک دەکات کە پشانی خێزانەکەی یان هاوڕێکانی بدات .
زۆرێک لە گۆرانیەکان یارمەتی گەشە کردنی بیرکردنەوەو تەرکیزی منداڵ دەدەن بۆ نمونە کاتێک مامۆستاکەی کۆمەلێک جوڵەی جیاواز دەکات بۆ گۆرانیەکە، ئەو گۆرانیە دەتوانێ دەسپێکێکی جوان بێت بۆ بابەتێک له لێهاتویەکانی زمان یان بابەتەکانی فێربوون .
لێرەدا هەندێ زانیاری دەخەینە ڕوو دەربارەی بەکار هێنانی گۆرانی لە پۆلدا:
١. بۆ دڵنیا بوون لە خاڵێکی ڕێزمان:
هەندێک لە گۆرانیەکان بە شێوەیەکی سروشتی ڕێگایەکن بۆ فێربونی یان دووپات کردنەوەی خاڵێکی ڕێزمان یان یەکگرتنەوەیەک بێت بۆ وانەکان و بهخشینی ئەو بابەتەی کە پێویستی پێیەتی زانیاری ئەبەخشێ بە هەموو مەبەستەکانی وانەکە،گۆرانی ئەتوانێ ڕۆڵێکی باش ببینێت لە فێرکردندا بە تایبەتی بۆ ئاستی نزم کە هێشتا فێری بابەتە سەرەتاییەکانی ڕێزمان دەبێت.
چەند جۆرێکی جیاواز گۆرانی لە سایتی (learn English kids) دا هەیە کە ئەتوانرێت بەکار بهێنرێت بۆ نمونە گۆرانی (quiet please) بەسودە بۆ مەشق کردن لەسەر وتنی دەستەواژەی (?….Can I have) مەشق کردن لەسەر دەستەواژەکانی تر لە پۆلدا بەکار دەهێنرێت دەتوانی گوێ لە گۆرانیەکە بگریت یان دەتوانی کۆپی بکەیت لە ڕێگای ئەم سایتەوە: http://learnenglishkids.britishcouncil.org/en/songs/quiet-please وە گۆرانی (over the mountain) کە مهشق کردنە لەسەر ڕانەبردوی بەردەوام کە نوسراوەکە دەربارەی گەشت کردنە بۆ نمونە من (سەیارە لێدەخوڕم) چەند جارێک دوبارە بۆتەوە دوای ئەوە منداڵەکان دەتوانن خۆیان ڕستەی تر دروست بکەن http://learnenglishkids.britishcouncil.org/en/songs/over-the-mountains .
٢. فێرکردنی وشەکاری لە فەرهەنگێکی تایبەتەوە:
توێژینەوەیەک دەربارەی زمانی منداڵ : دەریدەخات کە بابەتە فەرهەنگیەکان پێویستی بە دوبارە کردنەوە هەیە پێش ئەوەی ببیت بە بەشێک لە منداڵەکە. گۆرانی باشترین شێوەیە بۆ دوبارە کردنەوەو دڵنیا بوون لە فێربونی وشەکاری هەروەها گونجاو بێت بۆ تواناکانی منداڵ بۆ نمونە گۆرانی (پیتزا و پەتاتەی سورەوکراو ) ئاسانترین شێوازی دوبارە کردنەوەیە وە فێربونی ڕۆژەکانی هەفتە ،ئەم گۆرانیە بۆ هەموو تەمەنێک گونجاوە : http://learnenglishkids.britishcouncil.org/en/songs/pizza-and-chips ئەم گۆرانیە زۆر بە ئاسانی ئەگونجێ لەگەڵ بابەتەکان یان ڕێگای زمانەوانی .
بابەتی شێوەی ئاژەڵەکان بەشێكە لەبەرنامەی زۆربەی فێرخوازە گەنجەکان هەروەها چەند گۆرانیەکی تر هەیە ئەتوانرێ بەکار بهێنرێت بۆ ئەم بابەتە گۆرانیەکی باوی کۆن هەیە : ‘Old Macdonald had a farm’ (http://learnenglishkids.britishcouncil.org/en/songs/old-macdonald-had-farm), هەروەها چەند بابەتیکی تر هەیە وەک یاری (work people) کە پەیوەندی بەم بابەتەوە هەیە کە پاڵپشتێکی باشە بۆ یارمەتیدانی فێربونی منداڵ ،هەروەها گۆرانیەکی تری فێرکاری هەیە کە یارمەتی منداڵ دەدات بۆ فێربونی ناوی کارەکان کە بە شێوەیەکی خۆش ڕێکخراوە و ناوی کەسەکان لەگەڵ کارەکەكانيان کێش و سەروای هەیە
http://learnenglishkids.britishcouncil.org/en/songs/people-work
٣. گەشەپێدان بە لێهاتوی گوێگرتن:
بەشێوەیەکی گشتی ئەو گۆرانیانەی کە هۆنراوەکەی زۆرە شێوە ڕستەی جیاواز و وشەی زۆری تیا بەکاردێت کە زۆر گونجاوە بۆ گەشەپێدانی لێهاتوی گوێگرتن بۆ نمونە (The ballad of Lisa the lemur) کە چیرۆکەکەی باس لە دارستانێکە کە بەشێوەیەکی گشتی باسی ئاژەڵ و ژینگەکەی دەکات کە لە مەترسیدان ،هەرچەندە گۆرانیەکە زۆر دەخایەنێت بەڵام منداڵ بە ئاسانی ئەتوانێت فێری بێت
http://learnenglishkids.britishcouncil.org/en/songs/the-ballad-lisa-the-lemur هەندێ لە گۆرانیەکان بەستراونەتەوە بە چیرۆکێکەوە بۆ ئەوەی منداڵ بە ئاسانی شارەزای بێت و فێری بێت،چیرۆکێکی کۆن هەیە دەربارەی goldilocks لەگەڵ سێ ورچەکە دا کە لەو چیرۆکەوە گۆرانیەکە وەرگیراوە: : http://learnenglishkids.britishcouncil.org/en/songs/the-goldilocks-song
٤.گۆرانی وتن:
زۆرێک لە گۆرانیەکانی (learn English kids) گونجاوە بۆ ئەوەی لە پۆلدا بوترێت یان هەر مندالێک بە تەنها خۆی بیڵێت ،گۆرانی وتن بە کۆمەڵ سودی ئەوەی هەیە کەهەموو منداڵەکان بەشداری دەکەن بە تایبەتی کاتێک بە جوڵەوە بێت یان لاسای کردنەوەبێ، بە گشتی وەڵامدانەوەی جەستەت زۆر گونجاوە بۆ فێرخوازی منداڵ.
منداڵ خۆشی ئەبینێت لە گۆرانی وتن ، گۆرانیش ئەتوانێت چاکەرەوەیەک بێت بۆ هاندانەکانی ،هەروەها ئەتوانێت ڕێگایەک بێت بۆ چاک کردنەوەی شێوازی وتنی وشەکان ،ئاوازی وشەکان بە تایبەتی بۆ خوێندکارە بچوكهكان.لە ئاستی سەرەتايی بۆ فێرکردنی وشەکاری تەرکیز ئەکرێتە سەر وشەی تاک. گۆرانی یارمەتی فێرکار ئەدات کە فێری دەستەواژەی مانادار بێت وەک لەوەی فێری وشەی تاک بێت ،هەروەها فێر ئەبێت چۆن دەنگەکان پەیوەندیان بەیەکەوە هەیە چۆن دروست دەبن ،منداڵەکان هۆشیارتر دەبن لە بەکارهێنانی کورتکردنەوە(contraction) گۆرانیە کۆنەکان بە شێوەیەکی تایبەت سودبەخشن بۆ گەشە کردنی شێوازی وتن pronunciationڕاهاتنیان لەسەر دەنگی وشەکانی زمانە تازەکە .
گۆرانی ئاسان زۆر دوبارە دەکرێتەوەلە لایەن فێرخوازی منداڵ (the alphabet song) باشترین خاڵی دەستپێکە و دڵنیا بونەوەیەکە بۆ فیربونی ئەلف و بێ: http://learnenglishkids.britishcouncil.org/en/songs/the-alphabet-song
پێش ئەوەی گوێ بگرن:
ئەوە بیرۆکەیەکی باشە کە لە سەرەتاوە هەندێ زانیاریان هەبێت،ئەتوانی ئەو بابەتەی کە ئەتەوێت فێریان بکەیت لە سەرەتاوە بە شێوەیەکی بینراو بابەتەکەیان بۆشەرح بکەیت بۆ نمونە (‘Old MacDonald had a farm) ئەتوانیت فێری ناوی ئاژەڵەکانیان بکەیت بە بەکار هێنانی وێنە (فلاش کارت) یان بوکەڵەیان بۆ بهێنە کە لە شێوەی ئاژەڵەکەدا بێت بۆ(‘The Goldilocks song) ئەتوانی هەندێ لە کەلوپەلی ماڵیان بۆ بهێنی وەک ٣ قاپ و کەلوپەلی نان خواردن .
- منداڵەکان پێشبینی یان خەمڵاندن بۆ ئەو وشەیە ئەکەن کە لە گۆرانیەکەدا هەیە بۆ نمونە پێشبینی بۆ ئاژەڵەکان دەکەن کاتێ کە دەڵێ(ئێمە دەچین بۆ باخچەی ئاژەڵان) : http://learnenglishkids.britishcouncil.org/en/songs/were-going-the-zoo
- هەوڵ دەدەن خەمڵاندن بۆ وشە ناديارەكانى گۆرانیەکە بکەن.
- ئەتوانن بازنە یان هێمای ڕاست بدەن لەو رەسمەی کە لە گۆرانیەکەدا بەکار هاتوە بۆ نمونە A bear named Sue ’: http://learnenglishkids.britishcouncil.org/en/songs/bear-named-su
- لەوانەیە داوای وێنە یان ئەو وشەیە بکەن کە گوێیان لە دەبێت.
- ئەتوانن بۆشاییەکان پربکەنەوە.
- ئەتوانن شەرحی دێری هۆنراوەکە بکەن .
- ئەتوانی داوایان لە بکەیت کە نیوە دێڕی هۆنراوەکە بگەیەنن بە یەکتر.
- مامۆستا ئەتوانێ ڕستەی ڕاست و هەڵە دروست بکات.
لە کاتی گوێگرتن
کاتێک گۆرانیە تازەکە پشانی خوێندکارەکان دەدەیت ڕێگەیان بدە کە سەیری بکەن و گوێی لێبگرن بۆ چەند جارێک تا شارەزای مۆسیقاکەی دەبن و ئەو وشانەی کە نایزانن بۆیان شەرح بکە بە بەکارهێنانی بينراوەكان ( visuals ) وەک فلاش کارت. داوایان لێ بکە کە ئاماژە بۆ هەریەک لەو بابەتە بینراوانە بکەن ،منداڵەکان بە شێوەیەکی سروشتی دەست دەکەن بە گۆرانی وتن بە بێ هیچ هاندانێک لە مامۆستاکەوە، بەڵام پیشاندانی چەند جوڵەیەک لەگەڵ گۆرانیەکەدا باشترین ڕێگەیە بۆ هاندانی منداڵەکان بۆ نمونە گۆرانی :
‘If you’re happy and you know it’ (http://learnenglishkids.britishcouncil.org/en/songs/if-youre-happy-and-you-know-it) ئەم جوڵانە بۆ منداڵەکان باشە بۆ ئەوی بەشداری بکەن لە هەمان کاتدا کاتێکی خۆش بەسەر دەبەن زۆربهی وشەکان یان دێڕەکان دەتوانرێت لە لایان مامۆستاکەوە دروست بکرێت ،داوا لە منداڵەکان بکە کە یارمەتیت بدەن لە دروست کردنی جوڵەی گونجاو بۆ وشەکان
دوای گوێ گرتن:
زۆرێک لە گۆرانیەکانی سایتەکە بابەت یان کورتەی بابەت و نواندنی بە شێوەی هاندەرێکی سروشتی هەیە بۆ نمونە گۆڕینی وشە یان زیاد کردنی دێڕی هۆنراوە . زۆرێک لە گۆرانیەکان work sheets هەیە کە پاڵپشتێک دەبێت بۆ منداڵەکان?What can it be
:http://learnenglishkids.britishcouncil.org/en/songs/what-can-it-be . ،زۆرێک لە گۆرانیەکان دەیانەوێت هونەری داهێنراو و چالاکی دروستکراو بن بۆ نمونە ‘Old MacDonald had a farm’ کە دەتوانیت دیواری پۆلەکە بکەیت بە کێڵگەی ئاژەڵان بە هەڵواسینی وێنەی ئاژەڵەکان یان scary skeleton: http://learnenglishkids.britishcouncil.org/en/songs/the-scary-skeleton کە منداڵەکان داتوانن پەیکەری مرۆڤ دروست بکەن : http://learnenglishkids.britishcouncil.org/en/craft-downloads/skeleton هەندێ لە گۆرانیەکان دەرفەتی ئەوەی هەیە کە وەک دراما بەکار بهێنرێن یان گێڕانەوە بە شێوەی نواندن بۆ نمونە گۆرانیەکەی
(The Goldilocks) دەتوانی دایبەزێنیت بەکاری بهێنیت بۆ نواندن هەم وەک گۆرانی یان وەک چیرۆک
http://learnenglishkids.britishcouncil.org/en/craft-downloads/goldilocks-play
بەڵام باشتر لە هەمویان گوێگرتن و وتنەوەی گۆرانیەکەیە!
سەرچاوەی بابەت: ئيره ببينه
سەرچاوەی وێنە: ئيره ببينه
وەرگێڕ: شیراز احمد فرج
هەڵەچن: دابان بەهمەن أحمد
دیزاینەری وێنە: فێرۆپيديا