مانەوەی سەرنجی خوێندکاری منداڵ لە پۆلدا

ئەم زانیاریە سەرەتاییە دانراوە بۆ یارمەتیدانی تۆى(مامۆستا)کە چۆن وا لە خوێندکارەکانت بکەیت حەزی لە وانەکە بێت،چەند هۆکارێک هەیە کە بۆچی خوێندکار لە وانەکەدا خەیاڵی دەڕوات تەنانەت جاری وا هەیە هەست دەکەیت کە وانە بۆ خۆت شەرح دەکەیت.

لێرەدا هەندێک زانیاری بەسود دەربارەی فێرکردنی خوێندکار و ڕێگريكردن لەوەى خەیاڵیان لە وانەکەدا نەڕوات، وە هەندێک بیرۆکەو ستراتیژی کە چۆن وا لە منداڵەکان بکەیت پەرۆشی وانەکە بن دەخەينە ڕوو.

مەبەست:

  • زیاتر وریا بیت لەو هۆکارانەی کە بۆچی منداڵەکە نایەوێت گوێت لێ بگرێت یان نایەوێت ئەو کارە ئەنجام بدات کە داوات لێ کردوە ئەنجامی بدات.
  • هەندێک چارەسەر بۆ ئەو کێشانە دابنێیت کە لەوانەیە ئەزمونت کردبێت لە ناو پۆل.

سەرەتا بیر لە سەرچاوەی کێشەکان دەکەینەوە،دوای ئەوە ڕەچاوی چارەسەرەکان دەکەین کە بۆچی لە پۆلدا تەرکیزیان نامێنێت یان خەیاڵیان دەڕوات .

١- لە ڕێنماییەکان  تێناگەن.

٢- خوێندکارەکان نازانن کە بۆچی ئەم چالاکیە دەکەن.

٣- چالاکیەکە بێزار کەرە.

٤- چالاکیەکە زۆر ئاسانە.

٥- چالاکیەکە زۆر قورسە.

٦- خوێندکارەکان هیلاکن

٧- .ڕێژەیەکی زۆر خوێندکار هەیە کە ئەیانەوێت بە زمانی خۆیان قسە بکەن (زمانی دایک) دەربارەی بابەتێکی تر.

٨- مامۆستاکە نازانێ چیبکات بابەتەکەی ئامادە نەکردوە

٩- ئەو بابەتەی بۆ چالاکیەکە پێویستە بیرى چووە بیهێنێت.

١٠- ئەو ئامێرانەی بۆ وانەکە بەکاریدەهێنیت کار ناکەن

١١-  ناتوانێت سەرنجی خوێندکار بەلای خۆیدا راکێشێت.

منداڵەکان لە ڕێنماییەکان تێناگەن.

ڕێنماییەکان: هەمیشە بابەتەکانیان پیشان بدە،لە جیاتی ئەوەی لێیان بپرسی کە تێگەشتون، پرسیارێکیان لێبکە وەک (پێویست ئەکات وێنەکە لەم پاکەتەیا بکەین یان لەو پاکەتەیا) کە ئاماژەت بۆ پاکەتەکان کرد پێویست ناکات ڕێنماییان بدەیتێ تا بە تەواوی پۆلەکە بێدەنگ دەبێت بۆیە لەم کاتەیا خوێندکارەکان بە یەک دەڵێن کە بێدەنگ بن ،دوای ئەوە ڕێنماییان بدەرێ.

خوێندکارەکان نازانن کە بۆچی ئەم چالاکیە دەکەن:

یارمەتی خوێندکارەکان بدە ببن بە خوێندکاری چالاک بە کورتی بۆیان شەرح بکە کە بۆچی ئەو چالاکیە ئەنجام دەدەن، (با یارییەک بکەین بۆ ئەوەی ئە ڕەنگانەی کە دوێنێ خوێندومانەبیرمان بکەوێتەوە) دوای ئەوە فیدباکیان لێ وەرگرە دەربارەی ئەو بابەتە بۆ ئەوەی بزانی کە چەن لە بابەتەکە تێگەشتون. منداڵەکان ئەم بابەتە وەک چالاکیەکی بۆشای پرکەرەوە نابینن، تەنها وەک یاریەک دەیبینن،دوای تەواو بونی یاریەکە پرسیاریان لێ بکە “یاریەکەتان بە دڵ بوو؟” “چەند ڕەنگتان بیرماوە؟” وەک بەڵگەیەک بۆ خوێندکارەکان کە هۆکاری ئەم چالاکیە ی کە کردیان چی بوو.چالاکیەکانی وانەکە دەبێت پەیوەندیان بەیەکەوە هەبێت، هەروەها گونجاو بن وە ئەم وانەیە پەيوەندی بە وانەکەی ترەوە هەبێت.

چالاکیەکە بێزارکەرە:

سەرەتا بیرکەرەوە :کە چالاکیەک بۆ یەکەمجارە ئەنجامی دەدەیت ،سەرەتا بیرکەرەوە کە ئەتەوێ چیان فێر بکەیت،ئەو چالاکیەی کە ئەتەوێت فێریان بکەیت خۆت حەزت لێیەتی ،پێش ئەوەی وانەکە دەستپێبکات بیرکەرەوە لە پلانەکەت ،ئەم بیرکردنەوەیە یارمەتیت دەدات لە پێشبینی کردنی ئەو کاتانەی کە هەست دەکەیت بانەتەکە بێزارکەرە،لەوانەیە سەرت بسوڕمێ لەو بابەتەی کە وا بیرت دەکردەوە کە بێزارکەرە بەڵام ببێتە هۆی سەرکەوتنی چالاکیەکە و منداڵەکان سودی لێ ببینن لەبەر ئەوە ئەستێرەیەک لە تەنیشت بابەتەکە لە پلانەکەدا دا بنێ جارێکی تر لە پۆلێکی تر هەوڵی لەگەڵ بدەرەوە ،لە ڕاستیدا تۆ واتێبینی دەکەیت کە ئەم چالاکیە پێش ئەنجام دانی یان سەرکەوتوو دەبێت یان سەرکەوتوو نابێت ،بەڵام ئەم بیرکردنەوەو هەوڵ دانە ئەبێتە یاریدەدەرێک کە بتوانی چارەسەر بۆ هەر کێشەیەک بکەیت کە سەر هەڵدەدات.

چالاکیەکە زۆر ئاسانە / قورسە:

خوێندکارەکان بکە بە چەند گروپێک،هەندێ لە خوێندکارەکان خێرا بابەتەکە تەواو دەکەن، دەست دەکەن بە تێکدانی پۆل،ڕاستەوخۆ سەیری وەڵامی ئەوانە بکە کە لە چالاکیەکە تێگەشتوون، بەڵام سەیر دەکەیت بە هەڵە تێگەشتووە یان نیوەی وەڵام داوەتەوە یان ئەوەی پێویستە تەنها ئەوەی کردوە،بۆ  ئەو خوێندکارانەی کە زوو تەواو دەبن پێویستە بە شتێکی ترەوە مەشغوڵیان بکەیت وایان لێ بکەیت پەرۆشی بابەتەکە بن یان پاکەتێک لە چالاکی جیاواز هەبێت بۆ ئەوەی سەرقاڵ بن بەو چالاکییەوە تا خوێندکارەکانی تر تەواو دەبن ،بۆیە پێویست ناکات دانیشن و چاوەڕوان بن ، بەم چالاکیە دەتوانیت داوایان لێ بکەیت کە وەڵامی ٤ بۆ٨ خاڵ بدەنەوە خوێندکاری ئاستی بەرز وەڵامی هەر ٨ خاڵەکە دەداتەوە لە کاتێکدا ئاستی نزم دەتوانێت وەڵامی ٤ خاڵ بداتەوە کاتێ کە ئاستی جیاواز لە خوێندکارەکاندا هەبێت قورسە کە هەریەک لە خوێندکارەکان ئەرکێکی جیاوازی بۆ دابنێیت،لەگەڵ ئەوەشدا لە جیاتی ئەوەی هەوڵ بدەیت ئاستی مامناوەند دیاری بکەیت کە هەندێ کات ئاستی بەرزە بۆ خوێندکارەکەو هەندێ کات ئاستەکەی نزمە بۆ خوێندکارەکە، (واتا ئاستی خوێندکاری مامناوەند دەگۆڕێت بەپێی چالاکیەکان ) بۆیە دەتوانیت گروپی (پەپولە) ئەرکێک ئەنجام بدات و گروپی (جاڵجاڵۆکە) ئەرکێکی تر.

خوێندکارەکان هیلاکن:

ڕەچاوی بارودۆخەکە بکە،تێبینی کاتی ئەو ڕۆژە بکە کە لە پۆلدای،کە وانەکەت زوو یان دڕەنگ بێت،لەوانەیە هێشتا خەواڵو بن یان دەیانەوێت بخەون ،لە وانەیە برسی بن یان تێر بن، بۆیە ئەگەر تێبینی ئەم کێشانە بکەیت ئەوا دەتوانی پلان بۆ چالاکیەکان بە چەندهەنگاوێکی جیاواز  بۆ تێگەشتنی ئەم هۆکارانە دابنێیت.لەوانەیە یەکێ لە خوێندکارەکان بیەوێت بچێت بۆ تەوالێت بەڵام نەزانێت چۆن پرسیار بکات ،ئەگەر پۆلەکە بەجێ بهێڵێت دڵنیا  بەرەوە کە بابەتەکەی بیرنەچۆتەوە کاتێک کە دەگەڕێتەوە پۆل، يان بابەتێکی گرنگی لەدەست نەچووە یان ئاگای خوێندکار یان پۆل تێک نەدات.

ڕێژەیەکی زۆر خوێندکار هەیە کە ئەیانەوێت بە زمانی خۆیان قسە بکەن (زمانی دایک) دەربارەی بابەتێکی تر:

کارتی سور: پێشتر باسی کارتی سورم کردوە بەڵام لێرەداجارێکی تر باسی دەکەمەوە ،وەک بیرخەرەوەیەک کارتی سور بۆ ئەوە دانراوە کە وا لە خوێندکارێک بکەیت کۆنترۆڵی هەڵسوکەوتی خۆی بکات لە جیاتی ئەوەی ١٥ جار بە (فەڕەنسی) بڵێیت (تکایە قسە مەکە) خوێندکارەکان خۆیان کارتە سورەکە دەگەیەنن بەو کەسەی کە بە زمانی خۆی(زمانی دایک) قسە دەکات،هەروەها دەتوانی لە کاتی تردا بەکاری بهێنیت بۆ نمونە کاتێ گوێ لە بابەتەکە ناگرن کە پێویستە گوێ بگرن ،کارتەکە دەدەیت بە یەکەم خوێندکار کە گوێ ناگرێت کارتە سورەکە لای ئەو خوێندکارە دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەی خویندکارێکی تر گوێ لە بابەتەکە ناگرێ ئەو کاتە کارتەکە لای ئەو خوێندکارەی تر دەمێنێتەوە،مەبەستەکە لێرەدا ئەوەیە نابێت کارتەکە تا کۆتايی وانەکە لاى ئەو خوێندکارە بمێنێت ،بەپێچەوانەوە دەبێت سزا بدرێت ئەویش بە سڕینەوەی تەختەکە یان دەبێت  کتێبەکانی مامۆستا هەڵبگرێت.

مامۆستاکە نازانێ چیبکات بابەتەکەی ئامادە نەکردووە:

 بوونی ڕۆتین: بونی ڕۆتین یارمەتیدەرە بۆ منداڵ بۆ ئەوەی هەست بە ئارامی بکەن،چونکە پێویستیان بەوە هەیە بۆ ئەوەی بزانن کە چی ڕودەدات ،هەروەها یارمەتی مامۆستا دەدات بۆ هەبوونی هەندێک ڕێکخستن لە پۆلدا ، تاكو بزانیت کەی دەچیت بۆ پۆل هەروەها کەلو پەلەکانت ئامادە بکەیت وە خوێندکارەکان ئامادە بکەیت بۆ گۆرانی سەرەتا یان کۆتای وانە کە. يان کۆياندەکەیتەوە لە بازنەیەکدا کە گۆرانى ماڵئاوا بڵێن،ئەو کاتە بەشێوەیەکی باوەڕ بەخۆبوو دەردەکەویت،ئەگەر ڕۆتین هەبێت ئەوا چالاکیەکانیش کاریگەر تر دەبن چونکە تۆ دەزانی کە چیت دەوێت لە خوێندکارەکان وە خوێندکارەکانیش دەزانن چیان دەوێت.

ئەو بابەتەی بۆ چالاکیەکە پێویستە بيری چووە بیهێنێت:

خۆت ئامادە بکە:لیستێک لەو کەلوپەلانەی پێویستە لە پلانی وانەکەدا بینوسە بیکە ئەو جانتایەت کە بەکاریدەهێنیت دوای ئەوە ئەو کەلوپەلانەی پێتە لەسەر مێزەکە دایبنێ. ئەگەر تۆ پێویستت بە ٥ دەقەیە بۆ ئەوەی ئەو پەڕەیە بدۆزیتەوە کە بەکاری دەهێنیت لە چالاکی داهاتوودا ئەوا ئەو کاتە ئاگای منداڵەکانت لەدەست دا و منداڵەکان تاقەتیان چووە.

 ئەو ئامێرانەی بۆ وانەکە بەکاریان دەهێنیت کار ناکەن:

کەلوپەلەکان ئامادە بکە:پێش وانەکە سەیری DVD بکە بزانە کار دەکات، با کەلوپەلەکان لە جێگای تایبەتدا بێت بۆ ئەوەی بەدوور بیت لە بەفیڕۆدانی هیچ دەقەیەک لە دۆزینەوەی گۆرانیەکەدا چونکە منداڵەکان تاقەتی وانەکەیان نامێنێت.

چۆن ئاگای خوێندکار بەلای خۆتدا ڕادەکێشیت:

ئاماژەیەکی هێمن و ئاسان بۆ ناسینەوە بەکار بهێنە،ئەگەر هاوار بکەیت بۆ ئەوەی ئاگایان لە وانەکە بێت ئەوانیش هاوار دەکەن،بۆ خوێندکارە منداڵەکان ئاسانترین  شێوە ئەوەیە دەست بخە سەر سەرت چاوەڕێبە دەست بکە بە قسە کردن بە بێ ئەوەی هیچ دەنگێک بەکار بهێنیت ،بەرە بەرە هەوڵدەدەن بزانن دەڵێی چی ،هەموو ئاگاییان بەرەو لای تۆ دەبێت.

 سەرچاوەی بابەت: ئيره ببينه

سەرچاوەی وێنە: ئيره ببينه

وەرگێڕ: شیراز ‌احمد فرج

هەڵەچن : دابان بەهمەن أحمد

ده‌نگ: چرا به ختیار

دیزاینەری وێنە : فێرۆپيديا

دەربارەى Shiraz Ahmad

شیراز احمد مامۆستای زمانی ئینگلیزیه، ده‌رجوی به‌شی ئینگلیزی / كۆلیزی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تیه‌. بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی هه‌یه‌ له‌ بواره‌كه‌یدا. ئه‌و شانازی به‌وه‌وه‌ ده‌كات كه‌ مامۆستایه‌ و كه‌سێك له‌وه‌وه‌ فێربێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی شاره‌زای له‌ زۆر شوێن كاری كردوه‌ وه‌ك باخجه‌ی ساوایان و خولی هاوینه‌ و كۆرس زمانی ئینگلیزی وه‌ ئێستا له‌ قوتابخانه‌ی وایز مامۆستایه‌ . بڕوای وایه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌زمونی زیاتر جه‌ند هه‌وڵ بده‌ی كه‌مه‌.

لێرەش بگەڕێ

چۆن قوتابییە سەرەتاییەکانمان فێری سەلامەتی ئینتەرنێت بکەین

وانەیەکی داڕیژراو کە یارمەتی قوتابیەکان و منداڵانی باخچەی ساوایان بدات بۆئەوەی فێرببن کەچۆن سەلامەتبن لەسەر هێڵی ئینتەرنێت.

Share via
Send this to a friend