كه‌ره‌سته‌كان:
- سێ لوله‌ى كلێنسى ته‌والێت بۆ سێ به‌رازه بچكۆله‌كه
- يه‌ك لوله‌ى كلێنسى مه‌تبه‌خ بۆ گورگه گه‌وره و خراپه‌كه
- بۆياخ يا ماجيك
- چاو وه‌ك له وێنه‌كه‌دا دياره
- جل بۆ به‌رازه بچكۆله‌كان
- كه‌تيره
- كاغه‌ز و پێنووس
- وه‌ره‌قه‌ى ساده بۆ خانوى نوشتاوه
چۆنێتى دروست كردنى به‌رازه بچكۆله‌كان و گورگه‌كه:

1- داوا له منداڵه‌كان بكه يارمه‌تيت بده‌ن له ڕه‌نگكردنى لولهكاندا. سێ دانه‌يان هاوشێوه‌ى به‌رازه‌كان ڕه‌نگ بكه و 1 لولهش ڕه‌نگى ڕه‌ش بكه بۆ گورگه‌كه .

2- كاتێك لوله‌كان وشك بونه‌وه ، مقه‌ست به‌كار بهێنه بۆ بڕينى شێوه‌كان . مه‌به‌ستمان بڕينى به‌شى سه‌ره‌وه‌يه بۆ دروستكردنى گوێكان و بڕينى به‌شى خواره‌وه بۆ دروستكردنى قاچه‌كان. بۆ دروستكردنى لمۆز بۆ گورگه‌كه ده‌بێت ناوه‌ڕاستى سه‌رى ببڕين و دواتر به‌كاغه‌ز ددانى بۆ دروست بكه‌ين وه‌ك له وێنه‌كه‌دا دياره.
3- پاشان چاوه‌كان و لمۆزهكان و جله‌كان داده‌نێين بۆيان (ده‌توانيت خۆت وێنه‌يان بكێشيت). برژانگ و قژيشمان بۆ گورگه گه‌وره‌و خراپه‌كه دروست كرد J.
ئێستا به‌رازه بچكۆله‌كان و گورگه‌كه ته‌واو بوو . پێويستمان به خانوو هه‌يه بۆيان!
چۆنێتى دروستكردنى خانووى نوشتاوه
له منداڵيدا زۆر حه‌زمان له نوشتانهوهى كاغه‌زه‌كان بوو ‘ تا شتيان لێ‌دروست بكه‌ين وه‌ك به‌له‌م و كۆلاره و فرۆكه و ….هتد . با ئێستا فێرى خانووى نوشتاوه بين .

1- پارچه كاغه‌زێكى چوار گۆشه بێنه (لاكێشهش ده‌بێت).

2- له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه بينوشتێنهوه.


3- لاكانى به‌ره‌و يه‌ك بنوشتێنه‌وه دواتر بيكهرهوه.

4- دوباره لاكانى بۆ ناوه‌وه بنوشتێنه‌وه به‌ڵام تا ناوه‌ڕاستى كاغه‌زه‌كه دڵنيابه له‌وه‌ى هه‌ردوو لا به جوانى دهنوشتێنيتهوه تا ناوه ڕاست.

5- ئێستا سه‌قفى خانووه‌كه دروست ده‌كه‌ين به كردنه‌وه‌ى قه‌راغه نوشتاوهكه. په‌نجه‌ت بخه سه‌ر قه‌راغى كاغه‌زه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى جوان بنوشتێته‌وه به‌شێوه‌ى سێگۆشه .

6- به ڕێكى بۆ خواره‌وه بينوشتێنهوه تا جوان ده‌رچێت. ده‌بێت له كۆتايدا سه‌قفێكى هاوشێوه‌ى ئه‌م وێنهيهت بۆ دروست بێت.

7- بۆ لاكه‌ى تريش هه‌مان كار دوباره بكه‌وه.

8- دڵنيابه له‌وه‌ى نوشتانهوهكانت ڕێك و وه‌ستاون . گه‌ر خوارو خێچ بوو تكايه نوشتاوه‌كان باش بكه.

خانووه نوشتاوهكه ڕه‌نگ بكه تا ئاماده‌بێت بۆ به‌رازه بچكۆله‌كان.
سەرچاوەى بابەت: ئيره ببينه
سەرچاوەى وێنە: ئيره ببينه
وەرگێڕ: خه‌بات رهفيق محمد
هەڵەچن: دابان بەهمەن أحمد
ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا
Feropedia پەروەردەيەكى نێودەوڵەتى بە زمانى كوردى