لەماوەی سێ مانگی پێشودا بەشداری پڕۆسەیەکم کرد ئەو زانیاریانەی کە هەمبوو لەسەر شێوازی فێرکردن، کردنی بە چەند پارچەیەکەوە و فڕێی دانە هەواوە و چاکسازی لە هەندێکیاندا کرد، هەروەها پیشانیدام کە چۆن ڕێگە کۆنەکان وازلێ بێنم و ڕێگەی نوێ بهێنمە کایەوە. یارمەتیدام تاکو دەست بەکار بوون لەبواری فێرکردندا زیاتر پەرە پێ بدەم. ئەو پڕۆسەیەش کۆرسی دێلتا بوو.
بابەتێک کە لەماوەی کۆرسەکەدا باسی زۆر لەسەر کرا و دیار بوو بابەتی دولەتکاری زمان دروستی و زمان ڕەوانی بوو، کام لەم دوانە پێویستە زیاتر جەختی بکرێتەسەر؟ کامیان دەبێتە هۆی باشترکردنی زمان لای بەکارهێنەر؟
مێژووی دروست بوونی کەمپی گفتوگۆ لەسەر زمان دروستی دەگەڕێتەوە بۆ کاتێکی زۆر پێش ئێستا، کاتێک کە فێرکردنی زمان لە ڕۆژەکانی سەرەتادا بوو، ئەوە ئەو کاتە بوو کە هەڵەکردن وەکو تاعوون ترسێنەر بوو ، خۆیان لێ دەپاراست. ئەو کاتە زمان دروستی تاکە ڕێگەی هەڵسەنگاندنی باشی زمان بو بۆ کەسێک. کاتێک شێوازی دەربڕین هاتەکایەوە بوو بە ڕێگەی یەکەم تاکو فێرخواز بەکاریبێنێ بۆ پەیوەندی کردن و گفتوگۆکردن بەو زمانەی کە فێری دەبن.
ئەو پەیامەی کە دەربڕین هەڵیگرتوە لەپێناو گفتوگۆکردندایە، کەواتە پێویستە زیاتر جەخت لەسەر دەربڕین بکرێتەوە و پەیامەکەی بگەیەنرێ، ئەمەش دەمانگەیەنێتە ئەو ئەنجامەی کە لە دەربڕیندا زمان ڕەوانی لە زمان دروستی گرنگترە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر تەنها گرنگی بە زمان ڕەوانی بدرێ ئەوا زمان دروستی لەژێر مەترسیدا دەبێت. ئێمە لە مێژە ئەوە دەزانین کە ئەگەر تەنها جەخت لەسەر زمان دروستی بکرێتەوە ئەوا توانای زمان ڕەوانی بەرەو لاوازی دەچێت وە بە پێچەوانەشەوە ئەگەر تەنها جەخت لەسەر زمان ڕەوانی بکرێ ئەوا زمان دروستی بەرەو لاوازی دەچێ. کەواتە کام وەڵامەیان هەڵەیە؟
یاخود شتێک هەیە لەو نێوەندەدا؟
کاتێک کۆمەڵێک فێرخواز لە دوو ئاستدا دانران، بینرا کە سەرەتا فێرخوازەکان زیاتر بەلای فێربوونی زمان ڕەوانیدا دەچن هەروەها پێشنیاری ئەوەشیان بۆ کرا کە بۆ ئەوەی فێری زمانێکیتر ببن باشتر وایە لەسەرەتادا زیاتر جەخت لەسەر زمان ڕەوانی بکرێت پێش زمان دروستی چونکە ئەو شێوازە باشتر و کاریگەرترە بۆ فێربوون. بەم جۆرە بیرۆکەی فێربوونی ووشە دەنگی دایەوە بۆ ئەوەی ئەگەر لە پشووەکاندا سەفەرت کرد بتوانی پەیامی خۆت بگەیەنیت و ئیشی خۆت جێبەجێ بکەیت. هەرچەندە لەوانەیە ئەو ووشانەی کە فێریشیان دەبیت لەڕووی ڕێزمانەوە بە دروستی دەریان نەبڕیت.
ئەگەر ئێمە ئەوە بزانین کە پێویستە باڵانسێک هەبێت و بزانین کە دەبێت چۆن چۆنی هەڵسەنگاندن بۆ زمان دروستی بکەین بەپێی ژمارەی هەڵەکان، دواتر ئایا چۆن هەڵسەنگاندن دەکەین و لەوەش گرنگتر چۆن زمان ڕەوانی فێری فێرخوازان بکەین؟
لە یەکێک لە کۆرسەکاندا دوو ڤیدیۆ پیشان دران کە دوو گەنجی ئیتاڵی بە زمانی ئینگلیزی قسەیان دەکرد، داوا لە ئامادەبووان کرا کە بڕیار لەسەر زمان ڕەوانیان بدەن. بەشێوەیەکی چاوەڕوانکراو زۆربەی ئامادەبووان بەتایبەت ئەوانەی لە بنەڕەتدا ئینگلیز نین ئەوەیان بۆ دەرکەوت کە یەکێک لە قسەکەرەکان زیاتر نیشانەکانی زمان ڕەوانی تێدا بووە.
بەڕێوەبەری کۆرسەکە پرسیاری کرد کە بۆچی و لەسەر چ بنەما و پێوانەیەک زمان ڕەوانی ئەوان هەڵسەنگێنرا؟ ئامادەبوان ئاماژەیان بەچەند گومانێکی ئاسایی کرد وەک: هەمەجۆری یاسا ڕێزمانییەکان، هەبونی ئاستێکی فراوانی وشەسازی و فەرهەنگی، هەروەها دەربڕینێکی هێواش و ڕوون لەگەڵ کەمێک هەڵوێستەکردن و وەستان.
من بەخێرایی نارەزایەتی خۆم دەربڕی و وتم کە بەلای منەوە قسەکەرەکەیتر زیاتر زمان ڕەوان بوە، هەندێ لە ئامادە بووان ئاماژەیان بەوە دا کە قسەکەرەکەیتر نەیتوانیوە زمان ڕەوان بێت لەبەرئەوەی:
– توانای رێزمانی سنوردار بوە و پێکهاتەی ڕستەکانی سادە بوون.
– ئاستی وشەکاری و فەرهەنگی لاواز بووە و وشە و دەستەواژەی دووبارەی زۆر بەکارهێناوەتەوە.
– زۆر دەوەستا.
– زۆر بەکارهێنانی ” ئممممم” و دوبارەکردنەوەی وشەی کۆتایی.
– دەست پێکردن بە هەڵە و گەڕانەوە بۆ سەرەتا تاکو هەڵەکان ڕاست بکاتەوە.
ئەم وەڵامە بەڕێوەبەری کۆرسەکەش هاوڕابوو لەگەڵی. کۆمەڵێ بنەما هەن کە زمان ڕەوانی پێ پێوانە دەکرێت، ئەویش ئەو بنەمایانەن کە هاوڵاتییە ڕەسەنەکان لەسەری دەڕۆن و قسەی پێ دەکەن. لەو ڤیدیۆیەدا یەکێک لە قسەکەرەکان هەموو ئەو بنەمایانەی بەکارهێنا بۆیە پێی وترا کە زۆر زمان ڕەوانە،
ئەمەش بۆ زۆربەی ئامادەبووان جێگای سەرسوڕمان بوو، یەکێک لە ئامادەبوان ئاماژەی بەوەدا کە تێگەشتن لەو قسەکەرە زۆر ئاسانتر بوە لەبەرئەوەی ئەو بنەمایانەی بەکارهێنا کە هاوڵاتییە ئینگلیزەکان قسەی پێ دەکەن وەک: ڕێزمانێکی سادە و هەڵوێستە کردن.
بەڕێوەبەری کۆرسەکە نوسراوێکی لەبارەی دوو قسەکەرەکە خستەڕوو کە ئەوەی پیشان دەدا کە یەکەمیان هەڵەیەکی زۆری کردووە، بەڵام قسەکەری دووەم(ئەوەی کە زمان ڕەوان بوو) زۆر بە دەگمەن هەڵەی کردووە، کەواتە قسەکەری دووەم تەنها زمان ڕەوان نەبوە بەڵکو زۆر زمان دروستیش بووە.
ئەمەش وای لە من کرد کە ئەو بیرۆکەیەم لا دروست ببێت کە ئایا بۆئەوەی زمان ڕەوان بیت پێویست بەوەش ناکات کە زمان دروستیش بیت؟
[su_quote]زمان ڕەوانی بریتیە لە توانای گەیاندنی شێوەی تێگەشتنی زاراوەیی لەکاتی خۆیدا[/su_quote]
بەکورتی بۆ ئەوەی زمان ڕەوان بیت دەبێت:
– پێکهاتەکانی زمان بەشێوەیەکی دروست لە بارەکانی ئاخاوتندا بەکاربێنی.
– زاراوەی دروست لەکاتی ئاخاوتندا بەکار بێنی.
– بەکارهێنانی هەڵوێستەیەک(وەستانێکی کورت) لە دوای کۆمەڵێک دەربڕین، ئەمەش ئەوەیە کە هاوڵاتییە ئینگلیزەکان بەکاریدێنن.
بەکارهێنانی زمانێکی زاراوەیی و دوبارە کردنەوەی وشە و پێکهاتەکان.
ئەمەش دەمانباتەوە سەر ئەو پرسیارەی کە چۆن لەپۆلدا فێرخوازان فێری زمان ڕەوانی بکەین؟
دەتوانین چ جۆرە ڕاهێنانێک بەکاربێنین؟
سەرچاوەی بابەت: ئيره ببينه
سەرچاوەی وێنە: ئيره ببينه
وەرگێڕان: ئاڵا فرج حسین
هەڵەچن: خهبات رهفيق محمد
دهنگ: لانه سواره
دیزاینی وێنە: فێرۆپيديا