photo: thesweetsetup.com

دروستکردنی پرێزنتێیشنی سەرنجڕاکێش بە بەرنامە خۆڕاییەکانی ئایپاد

بەشداری پێکردنی بینەر(بیسەر) بەشێکی گرنگە لە گەیاندنی بابەتەکە  لە ڕێگەیەوە، ئەگەر تاقەتت چوو لە ڕۆتینی ئاسایی خۆت، هەوڵ بدە زانیارییەکانت لەپۆلدا بەش بکەیت، ناساندنی بابەتێک لەگەڵ ڤیدیۆدا یان بڵاوکردنەوەی وێنە  بۆ گواستنەوەی زانیارییەکان هەندێ ڕێگە هەیە کە وا لە خوێندکارەکان بکەیت حەزیان لە بابەتەکە بێت و سەرقاڵیان بکەین بە پرێزنتەیشنەکە.

ڕێژەیەکی زۆر ئەپڵیکەیشنی نایاب هەن کە زۆر سودبەخشن بۆ پۆل،ئەگەر ئایپادی خۆت هەیە بۆ دروست کردنی پرێزنتەیشن یان خوێندکارەکانت خۆیان ئەپڵیکەیشن دروست دەکەن ئەوا پێویستە ئەم ئەپڵیکەیشنانە لە ئایپادەکەتدا هەبن:

Keynote

ئەپلیکەیشنی ئایپاد هەر لەگەڵ ناساندنی بەربڵاو بووە، سلایدی ئاسان بۆ پرێزنتەیشن، ئەو ئامرازانەی بۆ بەرنامەکە دانراوە زۆر ئاسانە، دەتوانی بە سەدان وێنە بۆ سەدان پرێزنتەیشن دابنێی. خوێندکار و مامۆستا وێنە زیاد بکەن، یان دانانی شێوازی نوسین بۆ سلایدەکان دابنێن. بۆ زیادکردنی ئەو بابەتەی کە دەیبینی لەسەر شاشەکە ئەم ئەپڵیکەیشنە یارمەتی بەکارهێنەران دەدات بۆ زیادکردنی ئەنیمەیشن. ئەم بەرنامەیە بە خۆڕاییە بۆ ئامێرە تازەکانی ئایپاد، بەڵام بۆ ئامێرە کۆنەکان دەبێت بیکڕیت.

Haiku Deck

ئەپلیکەیشنێکی نایابە بۆ پۆل و بە ڕاددەیەکی زۆر بۆ خوێندکار. ئەم ئەپلیکەیشنە دیزاین کراوە بۆ دروستکردنی سلاید لەگەڵ باگراوندی وێنە، نوسراوی کەم. بەڵام ڤێرژنە تازەکەی دەتوانرێت بەکاربێت بۆ نوسینی زۆر. ئەم ئەپلیکەیشنە گەلەرییەکی تێدایە بۆ هەڵبژاردنی وێنەکان لەڕێگەیەوە. نوسینی وشە بۆ یارمەتیدانت لە دۆزینەوەی بیرۆکەی باگراوندەکان. هەروەها دەتوانیت وێنەی هەڵبژاردەی خۆت بەکاربێنی. ئەم بەرنامەیەم بۆ بڵاوکردنەوەی بابەتی فێرکاری بەکارهێناوە.

Canva

ئەگەر دەتەوێ پرێزنته‌یشن بکەی لەسەر بنەمای سلاید ئەوا بە ئاسانی دەتوانی دیزاینی سلایدەکەت بۆ ئەم ئەپلیکەیشنە بگۆڕی، ئەم ئامرازی دیزاینی وێنەیە وا لە بەکارهێنەر دەکات کە بتوانێ پۆستەر، ڕۆژمێر و زیاتر دروست بکات. هەردوو ئەپلیکەیشنی ئایپاد و وێبساید خاسیەتێکن بۆ هەڵبژاردنی سلاید، دەتوانیت دیزاینی سلاید بکەیت بە هەزاران وێنە و باگراوند و شێوە و هەڵبژاردنی دیزاینی نوسین.

Show me

ڕێژەیەکی کەم ئەپلیکەیشنی خۆڕایی هەیە کە حەزم لێیە به‌کاریان بهێنم بۆ داڕشتنی شاشە. ئەم مەشقە باشترین ڕێگەیە بۆ مامۆستا تا بابەتەکانی پیشانی پۆلەکە بدات و زۆر باشە بۆ خوێندکاران تا پرێزنتەیشن دروست بکەن، ئەم ئەپلیکەیشنە سودی زۆری بۆ بەکارهێنەران هەیە کە دەتوانن بابەتەکانی سەر شاشە لەگەڵ دەنگی خۆیان تۆمار بکەن  بەو شێوەیەی کە دەینوسن، دروستی دەکەن، یان ڕوون کردنەوەی وێنە، ئەمە ئەپلیکەیشنێکی  زۆر باشی خۆڕاییە بۆ بەکارهێنەرانی ئایپاد.

NearPod

کەرەستەیەکی زۆر نایابە بۆ فێرخوازەکان. مامۆستا دەتوانێت پرێزنتەیشنێکی سەرنجڕاکێش دروست بکات بۆ فێرخوازەکانی کە دەتوانن لەڕێگەی ئایپادەکانیانەوە بەکاریبهێنن کاتێک بابەتەکە تاقیکردنەوەیەکی لەناکاو یان وەڵامدانەوەی پرسیارێک بێت، خوێندکارەکان دەتوانن بەشداری بکەن، زۆر بەسودە بۆ پۆل چونکە بە هەزاران هەڵبژاردەی خۆڕایی تێدایە بۆ خوێندکار.

Snap guide

ئەگەر بە شوێن ڕێگەیەکی ئاسان دەگەڕێی بۆ دروست کردنی شێوازی پرێزنتەیشن بۆ پۆلەکەت یان دەتەوێت کە خۆیان هەنگاو بە هەنگاو پرێزنتەیشن بۆ خۆیان دروست بکەن کەواتە دەبێت ئەم ئەپە  بەکاربهێنیت. ئەم ئەپلیکەیشنە خۆراییە وا لە بەکارهێنەران دەکات کە هەموو هەنگاوەکان بە نوسین و وێنە و ڤیدیۆ دروست بكه‌ن. وێنەی سناپ یان ڤیدیۆ ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ئایپادەوە بگیرێت، نوسین بۆ هەر سلایدێک زیاد بکە و بڵاوی بکەرەوە، بۆ خوێندکاریش زۆر ئاسانە کە خۆیان سلاید دروست بکەن

Prezi 

ئەپلیکەیشنێکی خۆراییە کە بۆ پرێزنتەیشن زۆر بەسوودە، ئەم ئەپلیکەیشنە لە جیاتی سلایدی جوڵاو

بەکاردەهێنن، هەموو زانیارییەکانی پرێزنتەیشنەکە دەچێتە لاپەڕەیەکەوە وە هەموو وێنە و سلایدەکان بەو شێوەیە دەبێت کە خۆت دەتەوێت، ڕێگەیەکی زۆر ئاسانە بۆ دروستکردنی ڕۆتینی خۆت و فێربونیشی قورس نیە.

سەرچاوەی بابەت: ئيره ببينه

سەرچاوەی وێنە: ئيره ببينه

ئامادەکاریی بابەت: لؤي حاجي

وەرگێڕ: شیراز ئەحمەد فرج

تایپ: ئاڵا فرج حسین

هەڵەچن: خه‌بات ره‌فيق محمد

دیزاینەری وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Shiraz Ahmad

شیراز احمد مامۆستای زمانی ئینگلیزیه، ده‌رجوی به‌شی ئینگلیزی / كۆلیزی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تیه‌. بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی هه‌یه‌ له‌ بواره‌كه‌یدا. ئه‌و شانازی به‌وه‌وه‌ ده‌كات كه‌ مامۆستایه‌ و كه‌سێك له‌وه‌وه‌ فێربێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی شاره‌زای له‌ زۆر شوێن كاری كردوه‌ وه‌ك باخجه‌ی ساوایان و خولی هاوینه‌ و كۆرس زمانی ئینگلیزی وه‌ ئێستا له‌ قوتابخانه‌ی وایز مامۆستایه‌ . بڕوای وایه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌زمونی زیاتر جه‌ند هه‌وڵ بده‌ی كه‌مه‌.

لێرەش بگەڕێ

ئایا ئەركی ماڵەوە بەسوودە؟ ئەو پێنج پرسیارەی کە پێویستە هەموو مامۆستایەک لە خۆی بکات

مامۆستایان هەموو ڕۆژێک مامەڵە لەگەڵ ئەركی ماڵەوەدا دەكەن، بەڵام ئایا بەڕاستی دەزانیت چۆن ئەرکی ماڵەوە بەکاربهێنیت. ئەمانەی خوارەوە ئەو پێنج پرسیارەن کە پێویستە بزانیت لەبارەیانەوە

Share via
Send this to a friend