دروستكردنى گورپه‌و هاوڕێكانى

با پشه‌و هاوڕێكانى دروست بكه‌ين.

كه‌ره‌سته‌كان:

  • لوله‌ى كلێنسى ته‌والێت يان مه‌تبه‌خ(6 دانه‌)
  • بۆيه‌ يا ماجيكى ڕه‌نگاو ڕه‌نگ
  • كه‌تيره‌
  • مقه‌ست
  • فڵچه‌ى بۆيه‌كردن
  • داگرتنى پشه‌ و هاوڕێكانى دواتر بڕينيان
  • كرته‌ له‌م لينكه‌ بكه‌ بۆ داگرتنى گورپه‌و هاوڕێكانى ….

http://www.redtedart.com/wp-content/uploads/2014/04/Make-Poppy-Cat-and-friends-2.pdf

تێبينى / گه‌ر ئاره‌زوى بۆيه‌كردنت نى يه‌ ‘  ده‌توانيت لوله‌كان به‌قه‌ڵه‌م ڕه‌نگ بكه‌يت يان كاغه‌زى ڕه‌نگاو ڕه‌نگى پێوه‌ بنوسێنيت .

هه‌ نگاوه‌كان:

هه‌نگاوى يه‌كه‌م:

ده‌ست بكه‌ به‌ بۆيه‌كردنى لوله‌كان به‌ڕه‌نگى گونجاو، پرته‌قاڵى بۆ گورپه‌ و ڕه‌نگه‌كانى دى بۆ هاوڕێكانى . بۆ دروستكردنى ئاژه‌ڵه‌  بچوكه‌كان پێويسته‌ هه‌ندێ له‌  لوله‌كان ببڕيت . چاوه‌ڕێ بكه‌ تا بۆيه‌كه‌ وشك ده‌بێته‌وه ، دواتر ده‌توانيت سكى گورپه‌ زه‌رد بكه‌يت و هێڵى سورى تێدا دروست بكه‌يت. به‌هه‌مان شێوه‌هاوڕێكانيشى ڕه‌نگ بكه‌ وه‌ك له‌ وێنه‌كه‌دا ديارن .

هه‌نگاوى دووه‌م:

گو‌رپه‌و هاوڕێكانى چاپ بكه‌و دواتر بيانبڕه ، با كه‌سێكى گه‌وره‌ يارمه‌تيت بدات له‌ بڕينه‌كه‌دا .  بۆئه‌وه‌ى به‌ ئاسانى بنوسێن به‌ لوله‌كه‌وه‌ هه‌ندێ زياده‌ به‌جێبهێڵه‌ له‌ كۆتايى قۆڵه‌كاندا .

هه‌نگاوى سێ هه‌م:

كاتێك لوله‌كه‌ وشك بويه‌وه‌ ، مقه‌ستى بچوك به‌كاربهێنه‌ بۆ بڕينى نيمچه‌ بازنه‌يه‌ك له‌ خواره‌وه‌ى لوله‌كه‌دا . ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆى دروست بوونى قاچ بۆيان. ئه‌م كاره‌ش بۆ به‌شى پێشه‌وه‌و دواوه‌ى لوله‌كه‌ بكه‌ . ڕه‌نگه‌ پێويستت به‌ يارمه‌تى گه‌وره‌كان بێت!

هه‌نگاوى چواره‌م:

ئێستا قۆڵ و ڕوخساره‌كان بلكێنه‌ به‌ لوله‌كانه‌وه‌.

با هه‌مويان وشك بنه‌وه‌ ئينجا ئاماده‌ن  يۆ ياريكردن.

سەرچاوەى بابەت: ئيره ببينه

سەرچاوەى وێنە: ئيره ببينه

وەرگێڕ: خه‌بات ره‌فيق محمد

هەڵەچن: دابان بەهمەن أحمد

ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Khabat Rafiq

خه‌بات ره‌فيق محمد، مامۆستاى زمانى ئينگليزى و هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى به‌كالۆريۆس له‌ زمان و ئه‌ده‌بى ئينگليزيدا، هه‌روه‌ها خاوه‌نى بڕوانامه‌ى TEFL ى به‌ريتانى بۆ وتنه‌وه‌ى زمانى ئينگليزى. مامۆستا خه‌بات به‌شدارى ده‌يان خولى ڕاهێنان و گه‌شه‌سه‌ندن و شياندنى مامۆستايانى كردووه‌ ده‌يان بڕوانامه‌ و سوپاسنامه‌ى به‌ده‌ستهێناوه‌. له‌ ئێستادا له‌ پاڵ پيشه‌ى مامۆستايى دا وه‌رگێڕو هه‌ڵه‌چنه‌ له‌ فێرۆپيديا. مامۆستا خه‌بات باوه‌ڕى ته‌واوى به‌ گيانى هاوكارى و كاركردن به‌كۆمه‌ڵه‌. له‌ كۆتايدا ئه‌و ده‌ڵێت: تۆ دوو ده‌ستت هه‌يه‌ يه‌كه‌م بۆخۆت، دووه‌م بۆ يارمه‌تيدانى خه‌ڵكى.

لێرەش بگەڕێ

چۆن قوتابییە سەرەتاییەکانمان فێری سەلامەتی ئینتەرنێت بکەین

وانەیەکی داڕیژراو کە یارمەتی قوتابیەکان و منداڵانی باخچەی ساوایان بدات بۆئەوەی فێرببن کەچۆن سەلامەتبن لەسەر هێڵی ئینتەرنێت.

Share via
Send this to a friend