تەکنەلۆژیا و فێرکردن: دۆزینەوەی هاوسەنگی

هیچ گومانێک نییە کە دۆزینەوەی کات بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا کارێکی سەختە بۆ هەر تاکێک. بە درێژایی وانەکانی ڕۆژێک مامۆستایان خۆیان دەبیننەوە لە چەندین لاوە ڕاکێشراون. هەرچەندە لەئێستادا تەکنەلۆژیا بووە بە بەشێک لە زۆربەی شتەکان کە دەیکەین و زۆربەی کارەکان کە خوێندکارەکانمان ڕووبەڕووی دەبنەوە. کەواتە چۆن پەروەردەکاران هاوسەنگییەکی نمونەیی دەدۆزنەوە بۆ فێربوون دەربارەی تەکنەلۆژیا و تێکهەڵکێشکردنی؟ بە جۆرێک لە تیشک خستنەسەر دەستپێدەکات کە نەخشەسازییەکی پەروەردەیی باشی بەدوادا دێت- بەڵام لە کۆتاییشدا، هاوسەنگییەکی تەندروست.

خوێندەواریی داهاتوو

تەکنەلۆژیا ئەو خوێندەوارییەیە کە پێشبینی دەکرێت لە خوێندنی باڵا و لە ئابوریدا هەمانبێت. تەکنەلۆژیا زمانێکی جیهانی پەیوەندیکردنە لەتەواوی دنیادا بێ گوێدانە پیشەکە. خوێندکارە سەرکەوتووەکانمان بەرەنگاری یەکێک لە قورسترین بازاڕەکانی هەلی کار دەبنەوە لە ماوەی چەند نەوەی داهاتوودا. تێپەڕیوە ڕۆژگاری دەستکەوتنی کارێک و مانەوە تیایدا بە بێ کێشە بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ و زیاتر. هەرچەندە ناکرێت بڵێیت ئەو کارانە هیشتا بەردەست نین. بەردەستن، بەڵام کەمبونەوەتە لەگەڵ بەردەوامی فراوانبوونی بە ئەلیکترۆنیبوونی زۆربەی کارەکان و پشتبەستن بە کۆمپانیا دەرەکییە هەرزانترەکان لە ڕاپەڕاندنی هەندێک لە کارەکاندا.

بازاڕی هەلی کاری هاوچەرخ وا دەخوازێت خۆمان بگونجێنین، بە بەردەوامی فێرببین و چەندەها جۆر کارامەیی لە زۆر ئاڕاستەدا بەکاربهێنین. پێویستە ئێمە چەند کارێک لە هەمان کاتدا ئەنجام بدەین و لە دەرەوەی کارکردن پەیوەندیمان هەبێت، و هەروەها لە هەردوو ناوخۆ و دەرەوەی ناوخۆشدا پەیوەندیمان هەبێت و هەرەوەز بین. و لەکاتێکدا کە خۆمان پێشدەخەین، ئەو بەرکەوتنە لەگەڵ تەکنەلۆژیا و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکاندا بنەڕەتییە، و پێویستە بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە ئەمە ئەنجام بدەین. گرنگە خوێندکاران فێربکەیت کە هاوسەنگی دروست بکەن لە نێوان بەکارهینانی تەکنەلۆژیا لەگەڵ کۆمەڵایەتیبوون لە دەرەوەی چوارچێوەی ئینتەرنێت و کارامەییە کەسییەکانیاندا. بەڵام نابەرپرسیارانەیە ڕایبگەیەنیت کە تەکنەلۆژیا زۆر بە سادەیی لە دەوروبەر دایاندەبڕێت، کارامەییە کۆمەڵایەتییەکان کەمدەکاتەوە، و بەهایەکی کەمتری هەیە بەبەراورد بە پسپۆڕییەکانی دیکە. و هەروەها کردنی ئەمە، نەک تەنها خوێندکارەکانمان بێ ئومێد دەکات، بەڵکو ئەو دروشمانەش ڕەتدەکاتەوە کە لەسەر دیواری خوێندنگەکانمان نوسراون.

بە هەمان ڕادەش گرنگە کە خوێندکاران ڕووبەڕووی ئەو کارامەییە تەکنەلۆژییانە بکەینەوە کە بۆ ژیانی خویندن و ڕۆژانەشیان پێویستە. لەگەڵ گەشەکردنی داتابەیسەکان بەردەوام گەشەسەندنی زانیاری بۆ شێوازی ئەلیکترۆنی، گرنگە خوێندکاران فێربکەیت چۆن کاریگەرانە و کارامەییانە پرسیاریان بۆ دروست ببێت دەربارەی شتەکان. لە جیهانێکی پڕ لە زانیاریدا بۆ خوێندنەوە، کتێبخانەکان هەرگیز بەم ڕادەیەی ئێستا گرنگ نەبوون. لەگەڵ ئەو کارامەییە دیجیتاڵی و تەکنەلۆژییانەی کە پێویستن بۆ ژیانی خوێندن و ڕۆژانە، هێشتا گرنگە کە ئێمە هانی ئارەزووی خوێندنەوە بدەین و بەرەوپێشی بەرین بە هەموو شێوازەکانییەوە – لەگەڵ ئاسانکاری بۆ تێڕامان، شیکردنەوە، بەراوردکرن و یەکخستن لەگەڵ جۆرەکانی دیکەی میدیادا.

٣ نموونەی تەکنەلۆژیای تێکهەڵکێشکراوی هاوسەنگ

تێکهەڵکێشکردنی تەکنەلۆژیا مەرج نییە ژیانت داگیربکات وەک پەروەردەکارێک. لەڕاستیدا، ئەگەرکاتێکی کەم بەسەرببرێت لە بەکارهێنانی، بۆ نمونە، گووگڵ درایڤ دا، مامۆستایان دەتوانن لە کۆتاییدا کات و کاغەز بۆ خۆیان بگێڕنەوە، لە هەمان کاتیشدا کاریگەرانەتر کاربکەن لەگەڵ خوێندکارەکاندا. وەک خۆم، لەپۆلەکانی پێشووترم دا، هەوڵم نەدەدا کەرەستەی هەموو تۆڕە خۆڕاییەکان تێکهەڵکێش بکەم کە ڕیچارد بایرن پۆستیکردبوو. هەرچەندە، زۆر بە سادەیی سایتەکەی ئەو و زۆربەی ئەوانیترم وەک سەرچاوەیەک بەکاردەهێنا. ئاماژەم بە ئەو سەرچاوەیە دەدا لە سەرەتای هەر وەرزێکی نوێدا و بڕیارەکانم بەگوێرەی ئەوە دەدا کە دەموتەوە. لەکۆتاییدا تیشکم خستەسەر ئەو ئامانجە دیاریکراوانەی فێربوون کە دەمویست لەگەڵ خوێندکاراندا تەواوی بکەم، هەروەها کەرەستە دیجیتاڵییەکانم دۆزییەوە بۆ دەربڕین و باشترکردنی ئەو کارامەییانە.

ئەمانە چەند نمونەیەکن:

ئیدمۆدۆ

ئەگەر بمویستایە خوێندکارەکانم بەجیهانی فێربونی بەکۆمەڵ بناسێنم یاخود بەکارهێنانی سیستمی بەڕێوەبردنی فێربوون کەمبکەمەوە( LMS) ئەوا ئیدمۆدۆ بەکاردەهێنم. دەگەڕێـم بەدوای ئەونمونانەی کەچۆن مامۆستاکانی ترئەم ئامڕازەیان بەکارهێناوە تەنها بەجێبەجێکردنی گەڕان بەدوای”ئیدمۆدۆلەناوپۆلدا” ئەمە هێڵێکی سەرەکی بە من دەبەخشێت کەچۆن مامۆستاکانی تر ئەم ئامێرەیان بەکاردەهێنا. هەڵبژاردەیەکی ترئەوەیەل ەتویتەردا پرسیاربکەیت چۆن مامۆستاکان ئەم بەرنامەیە ئامادەدەکەن لەپۆلەکانیاندا. 

ماڵپەڕوپێگەکانی گووگڵ Google Sites

ئامڕازێکی تر کە بەکاریدەهێنم وهاوبەشی پێدەکەم لەگەڵ مامۆستاکاندا وەک سیستمێکی دیجیتاڵی بریتیە لە ماڵپەڕو پێگەکانی گووگڵ. دووبارە پێشنیاری گەڕان بەدوای “Google sites digital portfolio” دەکەم. ئەوەی کەدەستتان دەکەوێت خاڵێکی دەستپێکردنی گرنگە و ژمارەیەکی زۆر نمونەن دەربارەی چۆن ئەم ئامرازە دەتوانێت یارمەتیت بدات.

گووگڵ درایڤ Google Drive

بەدرێژای هەموو ساڵەکە کە وانەم دەوتەوە گووگڵ دڕایڤم بەکاردەهێنا. بەبۆچونی من یەکێکە لە باشترین ئامڕازەکان بۆ کارتێکردنی پرۆسەی نوسین لەبەر پاندانی سوور. دەتوانرێت لەناوپۆلدا گووگڵ دڕایڤ بەکاربهێنرێت بەچەندین ڕێگەی جۆراوجۆر. هەرچەندە ئەم پۆستە دەربارەی دۆزینەوەی هاوسەنگییەکی شیاوە لەنێوان فێرکردن وبەکارهێنانی تەکنەلۆجیا. دواجار کە دڕایڤم بەکارهێنا، فۆڵدەرێکی هاوبەشم دروستکرد لەگەڵ خوێندکاراندا پێش یەکەم رۆژی قوتابخانە. لەگەڵ فۆڵدەرە دیاریکراوەکان وئەرکەکاندا دامنا کە هەموو خوێندکاران ڕێی چونە ژورەوەیان هەبوو. هەروەها خوێندکارم هەبوو لەگەڵ من فۆڵدەرێکی هاوبەشی پێدەکرد بۆئەرکی ماڵەوە لە یەکەم ڕۆژیاندا. ئەم فۆڵدەرە دیجیتاڵ درۆپ بۆکسیان digital dropbox دەبێت.

دەرفەتەکان، بەرنامەکان نا

کلیلی هەموو ئەمانە بریتیە لە نەخشەسازی پەروەردەیەکی باش لەگەڵ تێڕوانینێکی هاوتا و بنیاتنانی شارستانی لەلایەن بەرێوبەرایەتی قوتابخانەوە. ئەو بەرنامانە بدۆزەرەوە کە پسپۆڕییە جۆراوجۆرەکان زیادو بەهێزدەکات  بۆ خوێندکارەکان نەک تەنهایەک یان دووان. بەرنامە ڕیزکراوەکانی سەرەوە دە هەزارهەڵبژاردە دەخاتەروو بۆفێرکردن وفێربوون بێجگەلە ئەوەی کە من هاوبەشیم پێ کرد. هەرچەندە کاتێک تۆ بەفێرکردن دەست پێدەکەیت، تەوەرەکە بدۆزەرەوە. بەشداریکردن لەناکۆتادا هەمیشە جیهانی تۆڕەکانی ٢.٠ فراوان دەکات. بەرنامەکان وئایپاد یان بەرنامەکانی ئەندرۆید تەنها سەر لە خوێندکارەکانت دەشێوێنێت هەروەها چاوەروانکراوانە بێهیوای دەکات. هەروەها گەڕان بەدوای پسپۆری فێرکردنی تەکنەلۆجیا یان راهێنەر لە خوێندنگەکەتدا بۆ یارمەتیدان. لە ئەوە تێبگە کە ئاساییە پرسیارلەخوێندکاربکەیت—ئەوان زۆر دەزانن.

وەک بریاردەرێک دەگەرێم بۆ بەرزکردنەوەی کەلتوری هاوبەشی پێکردنی تەکنەلۆجیا لەگەڵ ئەوهەنگاوەی کە بۆهەمووئاستەکانی بەکارهێنەرشیاوە. بەهێزکردنی ئەو بیرۆکەیە کە ئامانجەکانی فێربوون و کەرەستەکان هێشتاپابەندبونی پۆل بەڕێوەدەبات نەک ئامێرەکان وبەرنامەکان. گەورەترین هەڵەی جێبەجێکارئەوەیە تەکنەلۆجیا والێبکات وەک مادەیەکی خراوەتە ژێرفەرمان دەربکەوێت. هەروەها دڵنیابەکە تیمەکەت تێدەگات کەهەنگاوی هەڵەی تەکنەلۆجیای پۆل واتای هەڵسەنگاندنی نەرێنی نییە. بەڵکو وەکوهەنگاوێک لە پرۆسەی فێربووندا دەبینرێت.

پێش ئەوەی پەلەبکەین لەبریاردان لەسەرتەکنەلۆجیا وەک قۆناغێکی تری گسکدراو لە پەروەردەدا. پێویستە ئێمە تیشک بخەینەسەردۆزینەوەی هاوسەنگییەکی تەندروست بۆدرێژەدان بەتەکنەلۆجیا لە پۆلە بەرێزەکانماندا. شێواوی بەپەرۆشی و سوربون لەسەر فێربون پشتگوێ بخە هەروەها ئاراستەی خۆت بدۆزەرەوە بۆ دروستکردنی وانە ووتنەوەکانی خۆت. لەکۆتایدا ئەمە دەربارەی ئەوەنییە چەند بەرنامە بەکاردەهێنین بەڵکو دەربارەی ئەوەیە باشترین ڕێگەو بواربدەین بەخوێندکارەکانمان بۆ فێربونی سەرچاوە هاوچەرخەکان. وەکو پەروەردەکاران پێویستە ئێمە خوێندکارەکانمان ئامادەبکەین بۆ داهاتوویان نەک خۆمان.

سەرچاوەی بابەت: ئێره ببينه

سەرچاوەی وێنە: ئێره ببينه

ئامادەکاری بابەت: لؤي حاجي

وەرگێڕ: کیژان عبدللە احمد

هەڵەچن: خەبات رەفیق محمد

دیزاینەری وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Kizhan Abdulla

کیژان عبدللە احمد خوێندکاری قۆناغی چواره‌می بەشی زمانی ئینگلیزییە لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆيی، هەروەها هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمە لە ژمێریاریدا. لە ئێستادا ئەندامە لە فێرۆپیدیا و کاری وەرگێڕان دەکات. ئەو ئاواتەخوازە ببێت بە مامۆستایەکی دلسۆزو وەرگێڕێکی سەرکەوتوو كه‌ خزمەتى کەرتی پەروەردەبکات، هەربۆیە فێرۆپیدیای هەڵبژاردو هیوای بەردەوامی وسەرکەوتنی بۆ دەخوازێت. "هەرکەسێک هەوڵبدات بۆبەدەستهێنانی ئامانجێکی لە ژیان، بێگومان هەموو زروفێک یارمەتیدەری دەبێت بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکەی'

لێرەش بگەڕێ

ئایا ئەركی ماڵەوە بەسوودە؟ ئەو پێنج پرسیارەی کە پێویستە هەموو مامۆستایەک لە خۆی بکات

مامۆستایان هەموو ڕۆژێک مامەڵە لەگەڵ ئەركی ماڵەوەدا دەكەن، بەڵام ئایا بەڕاستی دەزانیت چۆن ئەرکی ماڵەوە بەکاربهێنیت. ئەمانەی خوارەوە ئەو پێنج پرسیارەن کە پێویستە بزانیت لەبارەیانەوە

Share via