بۆ زۆربه‌ى خه‌ڵك، وتاردان و وه‌ستان له‌ناو كۆمه‌ڵێكدا يهكيكه له گه‌وره‌ترين ترسهكانيان. به تايبه‌ت بۆ زۆربه‌ى خويندكارانى زمان ئه‌مه بارگرانييه‌كى بنچينه‌ييه.
له‌م بابه‌ته‌دا هه‌ندێك ڕێگا ده‌بينين كه به‌هۆيه‌وه ده‌توانين يارمه‌تى خوێندكارێكى ئاست مامناوه‌ند بده‌ين بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و بارگرانيانهى دێنه ڕێى، هه‌روه‌ها هه‌نێك ته‌كنيك ده‌خه‌ينه ڕوو بۆئه‌وه‌ى وته‌كانيان كاريگه‌ر و كارتێكه‌ر بن.
- وتاردان چى يه ؟
- بۆچى وتاردان به‌سوده بۆ خوێندكاران ؟
- ده‌توانين چ تهكنيكێك فێرى خوێندكاره‌كانمان بكه‌ين؟
- كێشه باوه‌كان و چاره‌سه‌ره‌كان
- پێدانى فيدباكى هانده‌رانه
وتاردان چى يه؟
وتاردان بريتى يه له قسه‌كردن له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكدا، به گشتى هه‌ندێك ئاماده‌كارى بۆ ده‌كرێت. ده‌كرێت له به‌رده‌م كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێكدا بێت كه دهيانناسيت (وه‌ك له ئاهه‌نگێكى خێزانى) ياخود له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك كه‌سى نه‌ناسراودا بيت. به پێچه‌وانه‌ى پريزێنتهيشن لێره به شێوه‌يه‌كى ئاسايى هه‌لى زۆر بۆ گفتووگۆ و كارلێك كردن ههڵناكهوێت له نێوان ئاماده‌بووان و قسه‌كه‌ردا . قسه‌كه‌ر قسه ده‌كات و ئاماده‌بوان گوێده‌گرن.
وتار هه‌ندێك كارى جياوازى هه‌يه، له‌وانه‌يه قايلكهر بيت ( بۆ نمونه ئاماده‌بوان قايل بكه‌يت ده‌نگت پێبده‌ن)، يان زانيارى ببهخشيت (بۆ نمونه قسه‌كردن له‌باره‌ى مه‌ترسييه‌كانى گۆڕانكارى كه‌ش و هه‌وا)، ياخود بۆ دڵخۆشى (بۆ نمونە وتارێك له ئاهه‌نگێكدا )، يان ئاهه‌نگێڕان (بۆ نمونه براوه‌ى خه‌ڵاتێك بناسێنيت). هه‌ندێك وتار ده‌كرێت زياتر له يهكيك له‌م ئامانجانه‌ى هه‌بێت.
بۆچى وتاردان به‌سوده بۆ خوێندكاران؟
زۆربه‌ى خه‌ڵك، له قۆناغێك له قۆناغه‌كانى ژيانيان پێويسته هه‌ستن و قسه بكه‌ن له به‌رده‌م كۆمه‌ڵێكدا. ئاشناكردنى خوێندكاران به خاڵه پێويسته‌كان بۆ وتاردان زياتر يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت بۆ وتاردانێكى زۆر به‌هێز و سه‌ركه‌وتوو .
له ئه‌نجامى مه‌شقكردن خوێندكاران به‌شێوه‌يه‌كى گشتى باوه‌ڕ به‌خۆبوونيان زياد ده‌كات و وه‌ك ده‌ستكه‌وتێك ياداشتى ده‌كه‌ن. زۆربه‌ى خوێندكاران به شێوه‌يه‌كى باوه‌ڕ پێنه‌كراو ده‌شڵه‌ژێن كاتێك يه‌كه‌مجار وتار ده‌ده‌ن له‌به‌رده‌م هاوپۆلهكانيان به‌ڵام به مه‌شقكردن ده‌ماره‌كان هێور ده‌بنه‌وه و دواتر دڵخۆش ده‌بن به هه‌موو پڕۆسه‌كه.
كاركردن له‌سه‌ر وتاردان يارمه‌تى خوێندكاران ده‌دات گه‌شه‌بكه‌ن له زمانپاراوى به شێوه‌يه‌كى گشتى و ديقهتدان له چۆنێتى قسه‌كردن و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى ده‌يڵێن. ئه‌مه‌ش يارمه‌تيده‌ره بۆ قسه‌كردن بۆ كۆمه‌ڵ يان هه‌ر جۆره قسه‌كردنێكى تر.
ده‌توانين چ تهكنيكێك فێرى خويندكارهكانمان بكه‌ين؟
بيرۆكه‌كان
زۆرێك له خوێندكاران ده‌ستپێكردن به كارێكى گران ئه‌ژمار ده‌كه‌ن. بيرۆكه‌يه‌كى باشه ئه‌گه‌ر وتارێكى گشتى ياخود بابه‌تێكى دياريكراو بده‌يت پێيان كه خۆت پێت خۆشه ئه‌وان ئه‌نجامى بده‌ن. زۆرجار به‌سوده داواكردن له خوێندكاران كه كاربكه‌ن وه‌ك گروپێك له قۆناغى پلانداناندا، كه يارمه‌تى يه‌كتر بده‌ن بيرۆكه‌ى زياتر پێشكه‌ش بكه‌ن.
ئاشناكردنى خوێندكاران به كۆمه‌ڵێك ڕێگاى جياواز بۆ نوسينى تێبينيه‌كان له‌سه‌ر بيرۆكه‌كان كارێكى باشه چونكه هه‌موو خوێندكاره‌كان حه‌ز به‌هه‌مان شێواز ناكه‌ن. له‌و ڕێگايانهش بيركردنه‌وه له نه‌خشه‌ڕێگايه‌ك، دروستكردنى ليستێك ياخود نوسينى بيرۆكه‌كان له‌سه‌ر پۆستى تێبينيه‌كان دواتر ڕێكخستنى له‌سه‌ر پارچه‌يه‌ك كاغه‌ز بۆ چه‌ند گروپێك.
پێكهاتن
هه‌ميشه جه‌خت بكه‌ره‌وه له‌سه‌ر هه‌بوونى سه‌ره‌تا و ناوه‌ڕاست و كۆتايى، ده‌توانيت دواتر پێشه‌كيه‌كى ستاندارديان پێبدهيت بۆ ئه‌وه‌ى به‌كارى بهێنن له يه‌كه‌م قسهياندا . وه‌ك ئێواره‌تان باش من ناوم X ئه‌مڕۆ ده‌مه‌وێت باسى F بكه‌م. باسى سێ لايه‌نى سه‌ره‌كى ده‌كه‌م له ,Y,Z X. دواتر سه‌رنجيان ڕابكێشه بۆ پێكهاته‌ى ته‌واوى وتاره‌كه. ڕه‌نگه وشك ديار بێت، هه‌رچه‌نده، كاتێك بيرۆكهكهيان وه‌رگرت به شێوه‌يه‌كى گرنگ كۆمه‌ڵێك ستايلى جياواز بۆ سه‌ره‌تا ده‌دۆزنه‌وه بۆ نمونه به‌كارهێنانى نوكته و چيرۆك.
زۆرێك له خوێندكاران زۆر هه‌ست به ئارامى ده‌كه‌ن كاتێك ده‌گه‌نه كۆتايى قسه‌كانيان ئه‌مه‌ش واده‌كات په‌له بكه‌ن له كۆتاييهكهدا يان هه‌ندێك جار خاڵێك به ته‌واوى له بير ده‌كه‌ن، دووباره هه‌مان پێكهاته ڕه‌نگه يارمه‌تيده‌ر بێت بۆيان كه ئه‌وه‌ى وتيان كورتى بكه‌نه‌وه و له كۆتايدا بيڵێن.
ج- زمانى جه‌سته
كۆمه‌ڵێك ئامارى جياواز له‌به‌رده‌ستدان سه‌باره‌ت به‌وه‌ى چه‌ند له گفتوگۆكانمان له ڕێى زمانى جه‌سته‌وه ئه‌نجام ده‌درێت . وا دياره كه ڕێژه‌كه له ده‌ورى %70 دايە. كه ئه‌مه‌ش به‌شێكى زۆره . بۆيه ئيشكردن له‌سه‌ر ئه‌م لايه‌نه بيرۆكه‌يه‌كى باشه.
- شێوازى وه‌ستان: ئه‌نجامدانى چالاكييه‌ك كه داوا له هه‌مووان بكه‌يت هه‌ستنه سه‌ر پێ و له‌پڕ جێگيربن كارێكى باشه. دواتر داوا له هه‌مووان بكه كه به جێگيرى بمێننه‌وه به‌ڵام سه‌يرى چوارده‌ورى خۆيان بكه‌ن و ببينن كه چۆن وه‌ستاون، دواتر هه‌وڵبده هه‌مووان به ڕێكى و پێكى بوه‌ستن له پشت سه‌كۆكه ئه‌گه‌ر هه‌بوو. سه‌رسامت ده‌كه‌ن به جوڵه‌يان له‌م لا بۆ ئه‌و لا يان جوڵانيان به ته‌مه‌ڵى. زۆر ساده دياره به‌ڵام جياوازييه‌كى گه‌وره دروست ده‌كات كه چه‌ند به متمانه و باوه‌ڕ به خۆبوونه‌وه كه‌سێك ده‌رده‌كه‌وێت له پێش چاويان.
- جوڵانى له‌ش به تايبه‌ت ده‌ست (ئاماژه‌كان): ڕێگه‌يه‌ك بۆ به‌رجه‌سته كردن ئه‌وه‌يه كه هه‌ندێك ڕسته بده‌يت كه هه‌ندێك ووشه‌ى سه‌ره‌كييان تێدا بێت وه‌ك ” ماسيهكم گرت ئه‌وه‌نه گه‌وره‌بوو! ياخود سێ هۆكارى سه‌ره‌كى هه‌يه كه ده‌بێت ده‌نگ به من بده‌ن داوا له خوێندكاره‌كان بكه كه ئه‌و ڕستانه دووباره بكه‌نه‌وه كه هه‌ڵده‌ستن و مه‌شق بكه‌ن كه كامه جوڵانى له‌ش گونجاوترينه بۆ ئه‌و ڕستانه. جه‌خت بكه‌وه له‌سه‌ر گرنگى پارێزگارى كردن له جوڵەيەكى كۆنتڕۆڵكراو .
- ڕوانينى چاو: زۆر گرنگه قسه‌كه‌ر چاوى بۆ هه‌موو جێگه‌كانى ژووره‌كه بڕوانێت، به گشتى له‌گه‌ڵ هه‌موو تاكێك به‌ڵام بۆ ئاماده‌بووى زۆر ئه‌مه ناگونجێت. زۆرێك له خوێندكاره‌كان ده‌خوازن چاويان له‌سه‌ر يه‌ك شوێن ياخود مامۆستا بێت. ڕێگايه‌ك بۆ به‌رجه‌سته‌كردنى ئه‌مه ئه‌وه‌يه داوا له هه‌ر خوێندكارێك بكه كه 30 چركه پێشكه‌ش بكات و له كۆتايدا ئه‌و خوێندكاره‌ى هه‌ستى كرد كه قسه‌كه‌ره‌كه چاوى له‌سه‌رى نه‌بووه ياخود سه‌يرى لاى ئه‌وى نه‌كردووه با ده‌ست هه‌ڵبڕێت .
به‌شبه‌ش كردن (وه‌ستان و په‌ستان)
ئه‌م ته‌كنيكه كه ده‌توانێت يارمه‌تى قسهكهرهكان بدات كه به باوهڕبهخۆبوونێكى زياترهوه ده‌ربكه‌ون ، هه‌روه‌ها به گشتى كاريگه‌رى وته‌كانيان زياد ده‌بێت. بيردۆزهكه بريتى يه له‌وه‌ى كاتێك ئه‌م جۆره له قسه‌كردن ئه‌نجام ده‌ده‌ين په‌ستان ده‌خه‌ينه سه‌ر وشه گرنگه‌كان له ڕسته‌دا كه واتا هه‌ڵده‌گرن . بۆ نمونه “I DON’T want you to just SIT there and Do NOTHING “
هه‌روه‌ها له دواى زۆربه‌ى وشه گرنگه‌كان وله كۆتايى ڕستهكانيشدا دەوەستين.
بۆ مه‌شقكردن له‌سه‌ر ئه‌مه ، هه‌وڵبده بابه‌تێكى قسه‌كردن بۆ خوێندكاره‌كانت لێبده – سوپاسنامهكهى ئێڕاڵ سپێنسه‌ر بۆ ديانا نمونهيهكى باشه بۆ ئه‌م بابه‌ته، ياخود (I have a dream) ى پاشا مارتن لوثه‌ر .
داوا له خوێندكاره‌كانت بكه كه گوێى لێ بگرن و وشه په‌ستان له‌سه‌ره‌كان و وه‌ستانه‌كان ديارى بكه‌ن له‌هه‌ر به‌شێكى بچوكى وتاره‌كه‌دا. دواتر مهشقبكهن بۆ وتنه‌وه‌ى به هه‌مان شێوه. پاشان ده‌توانن په‌ستانه‌كه يان وه‌ستانه‌كه دياريبكهن له قسه‌كانى خۆيان‌دا. مه‌شقكردن به هاوكارى ئه‌م بيرۆكه‌يه بۆ كاره‌كانى خۆيان. به‌ڕاستى جياوازى دروست ده‌كات!
كێشه باوه‌كان و چارهسهرهكانيان:
كه‌مى باوه‌ڕ به‌خۆ بوون:
ئه‌مه زۆر باوه و ته‌نها به مه‌شقكردنى زۆر ده‌توانين زاڵبين به‌سه‌ريدا. ده‌توانيت يه‌كه‌مجار خوێندكاره‌كانت له‌به‌رده‌م سێ چوار خوێندكاردا قسه بكه‌ن، دواتر ژماره‌كه زياد بكه كاتێك هه‌ستيان به باوه‌ڕ به‌خۆبوونى زياتر كرد.
به بير‌ى خوێندكاره‌كانى بهێنه‌وه كه به شێوه‌يه‌كى گونجاو هه‌ناسه بده‌ن كاتێك قسه‌ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها به شێوه‌يه‌كى ئه‌رێنى بير له تواناى قسه‌كردنيان بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش يارمه‌تى ده‌ر ده‌بێت هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاندانى زۆر!
قسه‌كردنى خێرا:
ئه‌مه‌ش كێشه‌يه‌كى باوى تره، به گشتى به‌هۆى شڵهژاويهوه ڕووده‌دات. هه‌وڵبده وايان لێبكهيت كه پێشه‌كى وته‌كانيان پێشكه‌ش بكه‌ن به شێوه‌يه‌كى زۆر خاو. كاتێك ئه‌مه‌يان ئه‌نجام دا بۆ چهندجارێكى كه‌م، ڕه‌نگه به ئاسانى شێوازێكى مامناوه‌ند بدۆزنه‌وه.
شياوى زمانى جه‌سته:
گه‌ر ئه‌مه كێشه‌يه هه‌وڵبده ڤيديۆى قسه‌كه‌ره‌كه بگره دواتر داوايان لێبكه سه‌يرى خۆيان بكه‌ن. خۆيان توانجيان ده‌بێت كه دياريبكهن كێشه‌كه له كوێدايه دواتر كار بۆ باشتركردنى بكه‌ن. بۆيە به‌رزكردنه‌وه‌ى هۆشيارى خاڵێكى گرنگه لێره‌دا.
- قسه‌ى بێزاركه‌ر:
به‌ڕاستى گرنگه وا له خوێندكاره‌كانت بكه‌يت به وريايى بير له ئاماده‌بوان بكه‌نه‌وه كاتێك پلانى وتارهكهيان داده‌نێن. بۆ نموونه ، كاتێك ده‌يانه‌وێت باسى مه‌ترسيه‌كانى جگه‌ره كێشان بكه‌ن، به‌ڵام هيچ كه‌س له پۆله‌كه‌دا جگه‌ره ناكێشێت. ئه‌مه نابێته بابه‌تێكى زۆر سه‌رنجڕاكێش. هانى خوێندكاره‌كانت بده كه بير له بيرۆكه‌ى داهێنه‌رانه بكه‌نه‌وه بۆ وتاره‌كانيان. پلانى قۆناغه‌كان له پۆلدا دابنێن بۆ ئه‌وه‌ى تۆ و خوێندكاره‌كانى تر چاو‌دێر بن و ڕێنمايى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه بده‌ن كه واديارن هه‌ندێك باوێشك به دواى خۆيان‌دا ده‌هێنن.
- شياوى شێواز:
لێره‌شدا به‌هه‌مان شێوه گرنگه خوێندكاره‌كان بير له ئاماده‌بووان بكه‌نه‌وه . ڕه‌نگه بتوانيت چه‌ندين نموونه‌ى جياواز له وتاره به‌ناوبانگه‌كان لێبدهيت و داوايان لێبكه قسه له‌سه‌ر شێوازه‌كه‌ى بكه‌ن، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌باره‌ى ئامانجى وتاره‌كه و ئاماده‌بووان بكه‌ن، پێش ئه‌وه‌ى بير له وتاره‌كه‌ى خۆيان بكه‌نه‌وه.
دزينى بابهتهكان:
به‌داخه‌وه ئه‌مه كێشه‌يه‌كى باوه. ڕێگه‌يه‌ك بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌مه ئه‌وه‌يه داوا له خوێندكاره‌كانت بكه‌يت كه قسه‌كانيان به ته‌واوى نه‌نوسن به‌ڵكو ته‌نها تێبينى گرنگ يان وشه سه‌ره‌كيه‌كان به‌كاربهێنن بۆ ئه‌وه‌ى يارمه‌تييان بدات وته‌كانيان بگوازنه‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌و چانسه زياد ده‌كات كه زياتر پشت به خۆيان ببه‌ستن له گهياندنهكهياندا. ڕێگه‌يه‌كى تر ئه‌وه‌يه وتاره‌كان كۆ بكه‌يته‌وه و له ئينته‌رنێت ڕسته‌يه‌كى كامڵ بنوسنه‌وه له وتاره‌كه بۆ ئه‌وه‌ى بزانيت كه هيچ ئه‌نجامێكى ده‌بێت يان هى خۆيانه. بێگومان ده‌بێت خوێندكاره‌كانت له گرنگى ئه‌نجامدانى كاره‌كانى خۆيان له‌لايه‌ن خۆيانه‌وه دڵنيا بكه‌يته‌وه!
پێدانى فيدباكێكى هانده‌رانه:
ئه‌مه به‌شێكى زۆرگرنگى پڕۆسهكهيه ده‌كرێت ببێته سێ فۆڕمى گشتى:
- هاو پۆلهكانيان
- له‌لايه‌ن مامۆستاوه
- ڕيكۆردى ڤيديۆى و لێدانه‌وه‌ى
- بۆ فيدباكى هاوپۆل و مامۆستا هه‌ندێك شوێنى دياريكراو هه‌ڵبژێريت بۆ پێدانى فيدباك بۆ هه‌ر وته‌يه‌ك، نه‌ك هه‌وڵدان بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر هه‌موو شتێك. ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه پشت ئه‌ستوور بێت به‌و تهكنيكانهى كه تۆ له‌م دواييانه‌دا تێبينيت كردوه له پۆله‌كه‌تدا. ( بۆ نموونه به‌كارهێنانى ئاماژه و به‌شبه‌ش كردن و پێكهاتن ….هتد) يان وه‌ك ئه‌نجامى فيدباكى وته‌كه‌ى پێشووى.
- بيرۆكه‌يه‌كى باشه كه چاودێرى خوێندكاره‌كان بكه‌يت كاتێك فيدباكى خۆيان ده‌ده‌ن چونكه هه‌ندێك جار خوێندكاران ده‌كرێت ناڕوون بن. ليستێك دروستبكه بۆ لايه‌نه‌كان كه ده‌بێت سه‌يرى بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئاگايان له كۆمێنتهكانيان بێت و هانيان بده كه به ئه‌رێنيانه و دروستكه‌رانه بدوێن.
- تۆماركردنى ڤيديۆ شێوازێكى بێهاوتايه بۆ يارمه‌تيدانى خوێندكاره‌كان كه خاڵه به‌هێز و لاوازهكانيان ببينن له چيدايه. ته‌نها كه‌م و كوڕى بريتى يه له لايه‌نه تهكنيكيهكهى به‌كارهێنانى كامێرا، هه‌روه‌ها ئه‌و كاته‌ى ده‌يه‌وێت كه تۆمارى بكه‌يت و لێى بده‌يته‌وه . ئه‌مه‌ش ده‌توانرێت چاره بكرێت به تۆماركردنى به‌شێك له وتهكان لهجياتى هه‌موو وتهكان بۆ هه‌ر خوێندكارێك.
له كۆتايى دا
له‌م بابه‌ته‌دا سه‌رنجمان له چه‌ند تهكنيكێكى جياوازدا، كه ده‌كرێت به‌كاربهێنرێن بۆ يارمه‌تى خوێندكاران گه‌شه به لێهاتووييه پێويستهكهيان بده‌ن بۆ وتاردان له به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكدا. مه‌شقكردن له‌سه‌ر ئه‌م به‌شانه يارمه‌تى خوێندكاره‌كانت ده‌دات كه باوه‌ڕ به‌خۆبوون و ڕەوانبێژيان زيادبێت، هه‌روه‌ها گۆڕانكارييەكى سه‌رنجڕاكێش و بهسوديش له ڕێك و پێكى كاره‌كانى زماندا بەرپادەكات .
سەرچاوەى بابەت: ئيره ببينه
سەرچاوەى وێنە: ئيره ببينه
وەرگێڕ: خه‌بات رهفيق محمد
هەڵەچن: دابان بەهمەن احمد
ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا