پێدانی کارتی شانازی رێگایه‌کی ساده و خۆشه بۆ خه‌ڵاتکردن و هاندانی خوێنکار و ئاشنا بوون به ئامانجی ئه‌کادیمی و که‌سایه‌تی و ڕه‌فتاری! پێدانی کارتی شانازی به منداڵه‌کان یارمه‌تیم ده‌دات که وا له منداڵه‌کان بکه‌م زیاتر هه‌ست به شانازی بکه‌ن وه‌ک له پێدانی دیاری و شیرینی. من به‌کاریان ده‌هێنم بۆ جه‌خت کردنه‌وه له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچون نه‌ک پله‌به‌ندی له پۆل دا.
ئه‌م کارته به‌شێوه‌یه‌کی هەڕەمهکی نادرێت به خوێندکار (جگه کارتی یه‌که‌م ڕۆژی قوتابخانه). سه‌ره‌تا بڕیارمدا که چ جۆره کارتێک ببه‌خشم به خوێنکاره‌کانم؟ ئه‌و جۆره کارتی شانازیه‌م هه‌ڵبژارد که خوێندکار به ئاسانی بزانیت چۆن به ده‌ستیان بهێنێت وه‌ک، زانیاری زانستی، ماوه‌ی خوێندنه‌وه و زانینی ژماره‌ی ووشه‌ی دووباره بووه‌وه له ده‌قێکدا. هه‌روه‌ها چه‌ند کارتێکی ڕه‌وشت و که‌سایه‌تی و ڕه‌فتاری جوان. ئه‌و کارتانه‌یان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ره‌و پێش چوونی ڕه‌فتار و زیره‌کیان پێده‌ده‌م. ته‌نانه‌ت خوێندکاره لاوازهکانیشم ده‌توانن به‌ده‌ستی بهێنن.
هه‌موو ڕۆژی شه‌مه‌یه‌ک ئاهه‌نگی به‌خشینی کارته‌کان ده‌گێرین، له ماوه‌ی هه‌فته‌که‌دا هه‌ر خوێنکارێک کارتی پێبدرێت، له ڕۆژی ئاهه‌نگه‌که‌دا بانگ ده‌کرێت و له‌به‌رده‌م هاوڕێکانی کارتی شانازی پێده‌درێت و چه‌پڵه‌ی بۆ لێده‌درێت. ئێمه به‌یه‌که‌وه ئاهه‌نگی به‌ره‌وپێشچوونی خوێندکاره‌کان ده‌گێڕین. خوێندکاره‌کان هه‌ست به هاندان ده‌که‌ن و زۆر خۆشحاڵ ده‌بم که ده‌بینم خوێندکاره‌کانم هاوکاری یه‌کتر ده‌که‌ن بۆ گه‌شتن به ئامانجه‌که‌یان.
له هه‌فته‌که‌دا هه‌موو خوێنکاره‌کان کارتی شانازی وه‌رناگرن. ئه‌وه ئاساییه، هه‌ندێک له ئامانجه‌کان کاتی زیاتری ده‌وێت بۆ به‌ده‌ست هێنانیان. ئێمه پێشبڕکێی یه‌کتر ناکه‌ین، به‌ڵام جه‌خت له‌سه‌ر به‌ره‌و پێشچونمان ده‌که‌ینه‌وه.
دوای کۆتایی هاتنی ئاهه‌نگه‌که، خوێندکاره‌کان کارته‌کانیان بۆ ته‌واوی ڕۆژه‌که له مل ده‌که‌ن، ده‌مه‌وێت خوێندکاره‌کان شانازی به‌و کاره بکه‌ن که ئه‌نجامیان داوه و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به ئامانجه‌که‌یان بگه‌ن. منداڵه‌کان زۆر خۆشحاڵ بوون کاتێک به‌ڕێوبه‌ر هاته پۆله‌که‌مان له ڕۆژی شه‌ممه و ئه‌وان کارته‌کانیان له مل بوو.
زۆر جار لێم ده‌پرسن که چۆن بیرم ده‌مێنێت که کێ چ کارتێکی وه‌رگرتووه؟ وه‌ڵامه‌که ئه‌وه‌یه که بیرم نیه، واته خشته‌یه‌کم هه‌یه بۆ زانیاری زانستی و ماوه‌ی خوێندنه‌وه. به‌ڵام بۆ بابه‌ته‌کانی تر کاتێک پییان ده‌ده‌م که خوێندارهکه به‌ره‌وپێش بچێت. ئاساییه ئه‌گه‌ر بۆ زیاتر له جارێک هه‌مان کارت وه‌ربگرن! کاتێک خوێندکارێک به‌شێوه‌یه‌کی باش به‌ره‌و پێش ده‌چێت، من به تێبینی لای خۆم ئه‌ی نووسم و ڕۆژی شه‌ممه کارتی شانازی پێده‌ده‌م.
خوێندکاره‌کان ته‌نها له ڕۆژی شه‌ممه کارته‌کانیان له‌مل ده‌که‌ن. و ڕۆژه‌کانی تر کارته‌کان له‌شوێنێکی پارێزراو هه‌ڵده‌گرن. زۆرێک له مامۆستاکان ته‌خته‌یه‌کی هه‌ڵواسین دروست ده‌که‌ن و کارته‌کانی پێدا هه‌ڵده‌واسن، من ئه‌و بیرۆکه‌یه‌م زۆر پێ جوانه چونکه بیرخه‌ره‌وه‌یه‌کی باشه بۆ خوێنکاره‌کان.
به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پۆله‌که‌ی من زۆر بچووکه و ناتوانم کارتی ٥٥ خوێندکار هه‌ڵبواسم. خوێندکاره‌کانم کارته‌کانیان له مه‌حفه‌زه‌ی پێنوسهکانیاندا هه‌ڵده‌گرن. ئه‌مه‌ش ڕێگایه‌کی باش و کاریگه‌ره، هه‌ر کاتێک خوێندکاره‌کان که‌ره‌سته‌کانیان به‌کار بهێن کارتهکانیشیان ده‌بینن. ئه‌م ڕیگایه بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌ش باشه که له چه‌ند شوێنێک وانه ده‌ڵێنه‌وه.
بۆ هه‌ر خوێندکارێک ملوانکه‌یه‌ک دروست ده‌که‌م، به زنجیرێک یاخود شریتی قردێله که درێژیه‌که‌ی ٢٤ ئینج (٦٠ سم ) بێت، دواتر کونێکی بچوک له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی کارته‌که ده‌که‌م، خوێندکاره‌که چهندکارت وه‌ربگرێت هه‌مووی به‌و ملوانکهیهوهی ده‌که‌م. باشتره پێش وه‌خت کارته‌کان ئاماده بکه‌یت، له پشووی هاوین، یاخود داوا له ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ت بکه‌يت که هاوکاریت بکه‌ن له دروست کردنی کارته‌کان.
کارته شانازیه‌کان ده‌توانرێت به چه‌ن شێوه‌یه‌ک هه‌ڵبگیرێت، هه‌ندێک مامۆستا بۆکسێکی تایبه‌ت به‌کار ده‌هێنن که چه‌کمه‌جی بچووکی هه‌یه، به‌ڵام من له‌به‌ر نه‌بوونی شوێن ئه‌م بۆکسهم به‌کارهێنا.
سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت: ئيره ببينه
سه‌رچاوه‌ی وێنه: ئيره ببينه
ئامادەکاریی بابەت: لؤي حاجي
وه‌رگێڕان: ساز لوقمان محێدین
هه‌ڵه‌چن: خه‌بات رفيق محمد
ده‌نگ: لانه سواره
دیزاینی وێنه: فێرۆپيديا