پەروەردەی بنچینەیی هەنگاوێکی نوێیە لە پەروەردەی ئەمریکادا بۆ یارمەتی دانی فێرکار و فێر خوازەکان لە تێگەیشتنیان دەربارەی چۆنییەتی کاردانەوەی مەشقە ئە کادیمییەکانی وەک زانست ،تەکنەلۆژیا ،هەندەسه، بیرکاری،لە سەر ژیانیان و ئامادەکردنیان بۆ هێزی کار لە داهاتودا .
بنچینە کان فرەچەشنەن، بە پشت بەستن بە یەکگرتوویی و رێکخستنەوەی زانیارییەکان لە جیهانێکی تازەدا .تەکنەلۆژیا یارمەتیدەرمانە بۆ گفتوگۆ ، بیرکاری زمانه ، زانست و هەندەسە بریتین لە پرۆسەیەک بۆ بیرکردنەوە ،هەموو ئەمانە دەبنە هۆکارێکی پێشەنگ بۆ نوێ خوازی.
پەروەردەی بنچینەی زۆر زیاترە لە پێشکەش کردن و بڵاو کردنەوەی زانیاریەک یاخود گەشەی بواری کشتوکاڵی. پەروەردەی بنچینەیی بریتیە لە پرۆسەیەک بۆ وتنەوەو و فێر بوون کە هەلێکی وا دەداتە فێرخواز کە هەست بە وە بکات کە ژیان پێویستی بە بارگاوی کردنەوەی ئەوانە لە بوارەکانی فێربوندا ، زیاتر لە جیا کردنەوەو دابڕان لە ناوەرۆکی فێر بوون.لە بناغەی ژینگەی فێربووندا کەمتر جەخت دەکرێتە سەر ئەو چالاکیانەی کە پەیوەستە بە سەلماندنی ناوەڕۆکی زانستی و زیاتر جەخت کردنەوەیە لەسەر ئەو چالاکیانەی کە وا لە فێرخواز دەکات هەماهەنگ بێت لەگەل کێشەکانی جیهان و بە چالاکی و ئەزموونی خۆی دەبێتە پێشەنگ بۆ بیرێکی باش.
فێر بوون لە بناغەدا فێرخواز ناچار دەکات بۆ تێگەیشتن لە بار و دۆخ ،پوختەکردنی کێشەکان و تێگەیشتن لە پرۆسەکان کە دەبێتە هۆی دۆزینەوەی چارەسەرەکان.
بەمەش فێرخوازان فێر دەبن لە رێگەی ئەزموونی ئەو شوێنەی کە گفتوگۆی تیادا دەکەن و هان دەدرێن بۆ گفتوگۆ کردن هەروەها فێر دەبن لە ڕێگەی شێوەکانی مشت و مڕ و چارەسەر کردنی کێشەکان لە بوارە جیاوازەکانی وەک پرسیار کردن لە بابەتە زانستیهکان ، نەخشە دانان، دروست کردن و کۆکردنەوەی ناوبانگەکان.
لە ڕێگەی خستنە کاری بنچینە پەروەردەییەکان و باشتر پراکتیکە کردن و زیاتر کردنی شێوازەکان ،فێرکاران دەتوانن ژینگەی فێر بوون پێک بهێنن کە تیایدا فێرخوازان هەلی دروست کردنی ئەزموون ،قسە کردن ،گفتوگۆکردن،دۆزینەوە،پلاندانان،داهێنان و بنیادنانیان پێ دەدرێت .هەروەها دەتوانن فێر بن بۆ پێشەنگی کردن لە رێگای نوێ خوازی ..هەوەک چۆن فێربوون لە ئەمرۆدا دەبێتە هۆی باشتر کردن لە دوارۆژدا..
سەرچاوەی بابەت: ئيره ببينه
سەرچاوەی وێنە: ئيره ببينه
وەگێر : تاژان آحمد محمد
هەڵەچن: خهبات رهفيق محمد
دهنگ: لانه سواره
ديزاينهرى وێنه: فێرۆپيديا