ئيمتياز!

جارێكيان مامۆستايەكى ئامادەييم بينى ڕابەرايەتى  چالاكيەكى ساكاربەڵام بەهێزى دەكرد بۆ ئاشناكردنى پۆلەكەى بە ئيمتيازات و جموجۆڵى كۆمەڵايەتى. وانەكەى بە پێدانى پارچە وەرەقەيەك بەهەر خوێندكارێك دەستپێكرد و داواى لێكردن هەريەكەو پارچە وەرەقەكەى لول بكات.

پاشان سەلەى خۆڵەكەى هێنايە بەشى پێشەوەى ژوورەكە.

مامۆستاكە ووتى، ” يارييەكە ئاسانە- ئێوە هەمووتان نوێنەرايەتى دانيشتوانى ووڵاتەكەمان دەكەن. هەرتاكێكى ووڵاتيش چانسى ئەوەى هەيە دەوڵەمەند بێت و بچێتە پلەيەكى بەرزترەوە.”

” بۆ ئەوەى بچنە پلەيەكى بەرزترەوە پێويستە هەريەكەتان ئەو پارچە وەرەقە لولكراوەى پێيەتى فڕێيداتە ناو سەلەكەوە بەڵام بە دانيشتنەوەو لەجێى خۆتاندا”

ئەوانەى لە دواوە دانيشتبوون خێرا ناڕەزاييان دەربڕى، ” ئەمە ناعەدالەتى يە!” كاتێ ئەو خوێندكارانەيان ئەبينى كە لە ڕيزەكانى پێشەوەن و چانسى زياتريان هەيە.

هەريەكەو وەرەقەى خۆى هەڵدا- وەكو پێشبينى دەكرا- زۆربەى ئەوانەى لەپێشەوە بوون پێكايان و وەرەقەكانيان تێكرد (بەڵام هەموويان نا) وە تەنها بەشێكى كەم لەوانەى ڕيزەكانى دواوە پێكايان.

پاشان مامۆستاكە كۆتايى بە ياريەكە هێنا و وتى، ” هەتا لە سەلەكەوە نزيكتر بن ئەگەرەكانتان باشتر دەبێت. ئيمتيازيش بەهەمان شێوەيە. تێبينيتان كرد ئەوەى كە ناڕازى بوو تەنها ئەوانەبوون لە دواوە دانيشتبوون؟”

” بە پێچەوانەوە، ئەو كەسانەى كە لە بەشى پێشەوەى ژوورەكەن كەمتر درك بەو ئيمتيازە دەكەن كە پێوەى لەدايك بوون. تەنها شتێك دەيبينن مەوداى ١٠ پێيە لەنيوان خۆيان و ئامانجەكەيان.”

” ئەركى تۆش- وەكو خوێندكارێك كە پەروەردە دەكرێيت- درك كردنە بەو ئيمتيازەى كە هەتە. پاشان بەكارهێنانى ئەو ئيمتيازە تايبەتەيە كە پێى دەوترێت “پەروەردە” بۆ خستنەگەڕى ئەوپەڕى هەوڵى خۆت لەپێناو گەيشتن بە شتە مەزنەكان بەوێنەى مەوداى ئەو داكۆكيكردنەى كە دەيەوێت وەكو خۆتان و ڕيزى دواى خۆتان.

سەرچاوەى بابەت: ئيره ببينه 

سەرچاوەى وێنە: ئيره ببينه

وەرگێڕ: دابان بەهمەن احمد

هەڵەچن: خه‌بات ره‌فيق محمد

ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Daban Bahman

دابان دەرچووى زانكۆى سلێمانى يە و هەڵگرى بڕوانامەى بەكالۆريۆسە لە پەروەردەى زمانى ئينگليزيدا. هەرەوەها هەڵگرى بڕوانامەى دبلۆمى بەڕيتانى (TEFL) و بڕوانامەى TESOLى زانكۆى بێرمنگهامە. ئەو لە ئێستادا ڕێگەپێدراوى ياساييە بۆ كارى وەرگێڕى و مامۆستاى ئامادەييشە، لە پاڵ ئەوەشدا مامۆستاى فێربوونى زمانى ئينگليزييە لە پەيمانگاى IDEL. دابان بە بەشداريكردنى لە چەندين خولى ڕاهێنان و كاركردن لەگەڵ كەسانى جياواز و لە پەيمانگاو ڕێكخراوى جياوازدا بۆتە خاوەن ئەزموونێكى بێهاوتا لە پيشەكەيدا. بۆيە ئەو پێى باشە مامۆستايانى كوردستان لە ڕێگەى بە دواداچوون و خوێندنەوەى زياترەوە تواناو لێهاتوييان پەرەپێپدەن و جەختيش دەكاتەوە كە ئەوان بەرپرسى يەكەمن لە گۆڕينى وانەيەكى وشك و بێزاركەر بۆ ئەزموونێكى لەبير نەكراو و پڕ چالاكى جا لە هەر ژينگەيەكدا بێت.

لێرەش بگەڕێ

بەرێوەبردنی پۆل: دوو هەنگاوەکەی هەڵوێست وەرگرتن

هەمومان دوچاری شێواندنی ناو پۆل بوینەتەوە کە  پشوو درێژیمان تاقیدەکاتەوەو سنورەکانمان دەبەزێنێت. ئەم ڕوداوانە دەتوانێت …

Share via
Send this to a friend