پاراستنی پۆلێکی باخچەی ساوایان لەسەر ڕێڕەوی خۆی دەکرێت بەرەنگاری بێت بۆمامۆستا نوێیەکان، لەبەرئەوە شارەزایەک هاوبەشی بە ئەو ستراتیجیانە دەکات کە گەشەی پێداوە.
کاتێک یەکەمجاردەستمکرد بەوەی ببم بە مامۆستای باخچەی ساوایان هەرگیزپێموانەبوو ڕێکخستن یەکێک دەبێت لە سەختترین بەرەنگاریەکان. بەڵام پلانەکان دەگۆڕێن بەجێبەجێکردنی ستراتیجیەکان لەماوەیەکی کورتدا تەنانەت دەکرێت ئەمە هاندەر بێت. هەروەها دژواربوو بە بەردەوامی ئەم گۆڕانکاریانە ڕووبەروو ببینیت. لەساڵی یەکەمم دا هەرزوو هەستم بەوەکرد کە هەڵەم.
چی ڕویدابوو؟ چۆن ووزە بێسنورەکەم دەتوانرێت زۆربەخێرای سنوردار بکرێت ؟ بۆچی هەندێک ڕۆتینەکان زیاددەکەن و ئەوانیتر کەمدەبنەوە و لەناودەچن؟
بەدڵنیاییەوە دەبووکێشەکانم لەگەڵ ڕێکخستندابێت. دەکرێت بۆپەروەردەکاران قورس بێت دانیپێدابنێن کە کێشەیان لەگەڵ ڕێکخستندا هەیە. لەکۆتایدا پلانی وانەکە دادەرێژین وهەوڵدەدەین تاوەکو دەتوانین لەسەرئەرکەکە بمێنینەوە بەڵام هەموومامۆستاکان جاروبار ئەزموونی ئەمە دەکەن پیویستە ئێمە تێبگەین چی کاردەکات بۆئەوەی خۆمان بگەڕێنینەوە سەر ڕێگەی ڕاست.
من زیاترلە ١٠ساڵە هێشتا وانەدەڵێمەوە بە باخچەی ساوایان. ئەمانە هەندێ لەسەرکەوتوترین ستراتیجەکانمە بۆ بەێوەبردنی ڕێکخستنی پۆل بەسەرکەوتوی. دەتوانن ئەرێنیانە پشتگیری دەستەی وانەوتنەوەکە بکەن بەپێدانی پلانی ئاشکراو ڕێکخراو هەروەها زیاتر بەشداری بەخوێندکاران بکەن بۆئەوەی منداڵەکان بێزارنەبن. باڕاستگۆبین، هەروەها یارمەتی منیشیاندا درێژە بە ژیریم بدەم وەک مامۆستایەک. هیوادارم هەندێ لەم رێنماییانە بتوانێت یارمەتیتان بدات.
پێنج ڕێنمای بەرەو ڕێکخستن و گەشەپێکردنی پۆلەکەت
- خۆت لەجێگەی کاتژمێرێک(کاتگرێک) دابنێ: بۆ مامۆستایەکی باخچەی ساوایان ئاسانە لەبابەتی سەرەکی لابدات یاخود دوای ساتێکی فێربوون بکەویت. کاتێک شتێکی چاوەڕوان نەکراو ڕوودەدات- کەبەردەوام ڕوودەدات- ڕێگەی ئامانجەکە یان بابەتەکە وون دەکەم لەبەرئەوەی خوێندکارەکانم سەرقاڵ کراون.
بۆ ئاراستەکردنی ئەمە کاتژمێرێکی چێشتخانەم کڕی وبەپێی پێویست کاتم دا بەخۆم. کاتێک دەزانم لەمەترسی لێکەوتێک نزیکبومەتەوە، سێ دەقیقە کات ڕادەگرم لەسەرکاتژمێرەکەو دەست دەنێم بەدوگمەی دەستپێکردندا، منداڵەکان پێیانخۆشە بەرپرسیاربم. بەڕاستی ئەمە بەباشی کاردەکات وەک بیرهێنەرەوەیەک بۆ کۆتای هێنان کاتێک کاتژمێرەکە زەنگ لێدەدات.
بەچەندین ڕێگا کاتژمێرەکە بەکاردەهێنم، بۆ تاقیکردنەوەکان وکاری سەربەخۆ وهەروەها بۆ کاتی گروپی بچوک بۆ نمونە. هەروەها بەکاریدەهێنم بۆڕێگەپێدان بۆ کاتی فێکردنی چاوەڕوان نەکراو پاش ماوەیەکی دیاریکراو دەگەڕێمەوە بۆ پلانەکە.
- پلانی ناوبڕەکان بۆمنداڵەکان- لەڕاستیدا دەیانبات: کێشەنیە پرۆگرامی خوێندنەکەت چییە. هەمیشەشتی لەتوانای تۆ زیاتردەبێت بۆ فێرکردن لەڕۆژێکدا. ساڵی یەکەم هەمیشە هەوڵم دەدا وانەکە تەواوبکەم وهەموو بابەتەکانی گفتوگۆکردن بدۆزمەوە و پرسیارێک هەبێت لەکۆتایدا.
پێتناڵێم ئامانجەکەت ئەوە نەبێت بەڵام باخچەی ساوایان گروپێکی ماندو و برسی و پرجوڵەوهەست ناسکی تەمەن پێنج ساڵانن. پێشترفێربوم کە ناتوانیت منداڵی ماندو یان برسی فێربکەیت هەروەها پێویست ناکات هەوڵبدەیت.
سێ دەقیقە لەگۆرانیە بێماناکان و سەما ساردوسڕەکان و کاتی سوکەژەمەکان یان GoNoodle.comتیمەکەت چالاک دەکات و مانای جیاوازی نێوان تەواوبون بەخۆشی و فێربون یان تەواوبون بەتوڕەیی و نائومێدی دەگەیەنێت.
- ڕێگا بەخۆت بدە کەدەرزی پێوەبکەیت: جاری وا هەیە سەرەڕای باشترین هەوڵەکانت تۆ ناتوانیت هەمووشتێک تەواوبکەیت. باشترین پلانەکانی وانەی ئامادەکراو هەرگیز پێشبینی ئاگری هەرەمەکی ناکات. بەهەر ڕێگەیەک بێت پسپۆرەکان شەکەت دەکرێن یاخود هەوکردنی گەدە وێنەی ڕێکخستنەکە تێکەڵ دەکات.
ئاساییە کە دەمبوسێک بکەیت بەئەرکی ماڵەوەتەوە. بوەستە لەجیاتی پەلەکردن بۆ تەواوبون لەگەڵ منداڵە بێتەرکیزەکاندا یان لەجیاتی کۆنترۆڵکردنی کاتی سەخت.
- ڕاهێنان بکە، ڕاهێنان بکە، ڕاهینان بکە: ڕۆتین و ڕێبازەکان بۆهەمووشتەکان ئەوانەیە کە باخچەی ساوایان شیاودەکات. چۆن داوای دەسڕێک دەکەیت؟ بەراستی خوێندکارێک دەتوانێت گەرماو بەکاربێنێت بەبێ قسەکردن؟
ڕێبازەکانت دابمەزرێنە و لەگەڵ پۆلەکەت و یاریدەدەرەکەت یان هەرکەسێکیترلە تیمەکەتدا هاوبەشی پێبکە. زۆرجار بەکاریان بێنە. باشترین کاتەکانت تۆماربکە، وەک ئاهەنگی باشتربوونەکەت.
- هەموو دەقەیەک بەرنامە دابڕێژە: کاتێک هەموو ئەوانیتر سەرنەکەوتن پێوانە مەزنەکان پێویستن. ئەگەربۆت دەرکەوت ناتوانیت بمینیتەوە لەسەرڕێکخستنەکە ئەواهەمووڕۆژێک خشتەکەت لەسەرتەختەکە بنوسە.
هەموو گواستنەوە و پۆل وناوبڕ و ڕۆتین و ڕێبازەکان کاتی دەستپێکردن وکۆتاییان هەیە. کە ڕۆژەکە تێدەپەرێنیت زانیاریەکان لە لیستەکەتدا دەربێنە وەک ڕێگەیەک بۆ دڵنیابونەوە لەوەی خوێندکارەکان هەر یەکەیان ئامانجەکەتی بەدیهێناوە.
تاوەکو ئەمڕۆ ئەم بەرنامەڕێژییە بەکاردەهێنم و زۆریش بەسودە. بەڕاستی خوێندکارەکانم خاوەندارێتی لە یارمەتیدانی ڕوبەڕوبونەوەی ئامانج و مەبەستەکانی ڕۆژانەمان دەگرنە ئەستۆ. لەبەرامبەردا ئەمە یارمەتی سەرجەم ڕێکخستنەکانی پۆل دەدات و ئامانجەکانی پرۆگرامی خوێندن دەبینین.
هەرچەندە گرنگی زۆرم نەدا بەڕێکخستن لەسەرەتای کارەکەمدا بەڵام هەرزوو فێربووم کە چەند گرنگە. من ئێستا زۆر بەپەرۆشم دەربارەی ئەوە تەنانەت پێناسەی خۆمم هەیە دەربارەی ئەوەی کە ڕێکخستنی پەروەردەیی چییە:
تێگەیشتن وتێکەڵکردنی بەرنامەی خوێندن وخشتە، پێشبینیەکانی خوێندنگە لەگەڵ سەرچاوەکانی پۆل وخوێندکار هەموو ڕۆژێک بەدرێژای کۆرسەکەی ساڵی خوێندن پێویستی بە پلانی کرداری هەیە.
دەزانم کە چارەسەرکردنی ڕێکخستن منی کردووە بە مامۆستایەکی باشتر. بۆیە هەموو ڕۆژێک بەردەوام دەبم لەڕاهێنان کردن لەسەر ئەم بیرۆکانە.
سەرچاوەی بابەت: https://www.edutopia.org/article/5-tips-kindergarten-pacing
سەرچاوەی وێنە: https://www.edutopia.org/article/5-tips-kindergarten-pacing
وەرگێڕ: کیژان عبدللە
هەڵەچن: خەبات رەفیق محمد