ڕێگاکانی سودوەرگرتن لە یاری پۆکیمۆن لە پۆلدا

ڕێگاکانی سودوەرگرتن لە یاری پۆکیمۆن لە پۆلدا. شاراوەکەی ئەوەیە کە بە شێوەیەکی ناکۆتا دەتوانرێ لەبواری فێرکردندا بەکاربهێنرێت. لێرەدا باسی کۆمەڵێک بیرۆکەی نایاب و جوان دەکەین لەسەر چۆنێتی بەکارهێنانی پۆکیمۆن لە بواری فێرکردندا. ئەم بیرۆکانە دەتوانرێ لە فێرکردنی ئینگلیزی و بیرکاری و زانست و هونەر و کۆمپیوتەر و زۆریتردا بەکاربهێنرێن. پێمان بڵێ تۆ ئەتوانی کام بیرۆکەیەیان لە پۆلدا بەکار بهێنی.

پۆکیمۆن یارییەکی بەڕاستەقینە کراوە کە تێیدا تۆ دەگەیت بە جیهانی ڕاستەقینە لەڕێی بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنی مۆبایلەوە بۆ گرتنی ئەو بونەوەرە شاراوانەی کە ناویان پۆکیمۆنە، کە لەسەر نەخشەیەک دەردەکەون و ئەتوانرێ کۆ بکرێنەوە و مەشقیان پێ بکرێت و گەشەیان پێ بدرێ و لە جەنگدا بەکار بهێنرێن. یاریەکە ئەتوانرێ وەک خاڵی دەست پێکردنی فێربوون بەکاربهێنرێ لە زۆر بابەتدا.

زۆرێک لەم چالاکییانەی خوارەوە دەتوانرێ لەپۆلدا تەواو بکرێن لە دوای کۆرسێکی گرتنی پۆکیمۆن لەدەرەوە.

فێرکردنی بیرۆکە و ڕێگەچارە

ئینگلیزی:

٠ دانانی کۆمەڵێک مەشق و ڕێنمایی بۆ فێرکردنی خەڵک بۆ چۆنێتی یاریکردن بە پۆکیمۆن.

٠ پێداچوونەوەیەک بۆ یاریەکە بنوسە. پاشان سەیری ئەو پێداچونەوەیە بکە کە لە ئەپستۆر بۆ یاریەکە نوسراوە، ئایا توانیوتە هەمان وشە و دەستەواژەکان بەکاربێنی؟

٠ پێناسەیەکی کاراکتەری پۆکیمۆن بکە.

٠ چێرۆکێکی خەیاڵی بنوسە لەسەر بنەمای یەکێک لەو سەرکێشیانەی کە پۆکیمۆنێک هەیەتی.

٠ لە ڕوانگەی ئەو کەسایەتیەی کە لە یاریەکەدا ڕۆڵی تۆ دەبینێت یادنامەیەک بنوسە

٠ فایلێکی ڕاستی دروست بکە دەربارەی ئەو پۆکیمۆنەی کە خۆت لات پەسەندە

٠نامەیەکی قایلکەر بۆ مامۆستاکەت بنوسە و داوای لێبکە کە ڕێگە بدات یاری پۆکیمۆن لە وانەکاندا بەکاربهێنن.

٠ گفتوگۆیەکی هاوسەنگ بنوسە و ئاماژە بە لایەنە باش و خراپەکانی بەکارهێنانی ئەو یاریە بکە لە قوتابخانەدا.

٠ سەروتارێک بۆ ڕۆژنامە بنوسە دەربارەی بڵاوبونەوەی یاری پۆکیمۆن بە جیهاندا.

بیرکاری:

٠ لەکاتی یاری کردن بە پۆکیمۆن مەودای ئەو دووریە هەژمار بکە کە بڕیوتە.

٠ یاریەکە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر شوێن و ئاڕاستە بەکاربێنە، بۆنمونە: نزیکترین پۆکیمۆن لەکام ئاڕاستەوەیە؟

٠ هەروەها دەتوانی ئاڕاستەکانی پێ بپشکنی(بەئاڕاستەی میلی کاتژمێر، بەپێچەوانەی میلی کاتژمێر)، بۆنمونە: پێویستە چەند پلە بسوڕێم تا بگەم بە نزیکترین پۆکیمۆن؟

٠ بەراوردی نێوان بەرزی و کێشی پۆکیمۆنە جیاوازەکان بپێوە و بەکاربێنە بۆ شیکارکردنی چالاکییە ئامارییەکان.

٠ کاتێ هەوڵی گرتنی پۆکیمۆن دەدەی، نێچیرەکە لە بازنەیەکدایە، تۆ ئەمە بەکاربێنە وەک سەرەتای خاڵێک بۆ ئیشکردن لەسەر ڕووبەر و بەشەکانی بازنە.

٠ سەیری گەشتەکەت بکە لە یارییەکەدا و جیاوازی کات لە نێوان ڕووداوەکاندا هەژمار بکە.

زانست:

٠ پۆکیمۆنێک هەڵبژێرە و ڕاپۆرتێکی لەبارەوە بنوسە. لەکوێ ئەژی؟ چ جۆرە خۆراکێک دەخوات؟ لەگەڵ چواردەورەکەیدا چۆن خۆی دەگونجێنێ؟

٠ پۆکیمۆنەکە دەتوانێ لەگەڵ بونەوەریتردا گەشەبکات و پەرە بسێنێ. پەرەسەندن چییە؟ ڕووەک و ئاژەڵ بە درێژایی مێژوو چۆن پەرەیان سەندووە؟

٠ لەیارییەکەدا ئەگونجێ هێلکەکان هەڵبێن، کەواتە مەبەست لە هەڵهێنانی هێلکە چییە؟ ئەر هەلومەرجە جیاوازانە چیین کە ڕووەک و ئاژەڵ پێویستیانە تا گەشە بکەن و بمێننەوە؟

٠ لەکاتی یاریکردندا مۆبایلەکەت بکوژێنەوە و بڕوانە خوونەریتەکانی دەوروبەرت، چ جۆرە ڕووەک و ئاژەڵێک لەدەورت ئەژین؟

کۆمپیوتەر:

٠ ڤیدیۆیەکی فێرکاری دروست بکە، کە خەڵکی فێری ئەوە بکات چۆن ئەم یارییە بکەن. لێرەدا ئاماژە بە چەند نمونەیەک دەکەین:

٠ داتابەیسێک دروست بکە کە جۆرەها زانیاری جیاوازی تێدابێت دەربارەی جۆرەکانی پۆکیمۆن.

٠ ڤیدیۆیەک دروست بکە  بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی یارییەکە لای ئەوانیتر.

٠ مەبەست چییە لە (بەڕاستەقینە کردن)؟  ئایا ئەتوانی هیچ یارییەکیتری لەوجۆرە پەیدابکەی؟ ئایا ئەتوانی دیزاینی یارییەکی تری لەوجۆرە بکەی و خۆت پلانی یارییەکە دابنێی؟

٠ لقێکی داتابەیس دروست بکە بۆ ئەوەی یارمەتی ئەوانیتر بدەیت کە جۆرە جیاوازەکانی پۆکیمۆن بناسنەوە.

٠ هەوڵبدە یارییەکی نوێ دیزاین بکەیت لەسەر بنەمای کاراکتەرەکانی پۆکیمۆن.

٠ ڤیدیۆیەکی ئەنیمەیشن دروست بکە بەسودوەرگرتن لە کاراکتەرەکانی پۆکیمۆن.

٠ هەندێ بڕگەی نوێ دیزاین بکە کە لەناو بازاڕی یارییەکەدا بتوانرێ بفرۆشرێ بۆئەوەی یارییەکە ئاسانتر بکرێت.

٠ گفتوگۆ لەسەر هەندێ پرسی شاراوەی سەلامەتی بەکارهێنانی یارییەکە بکە.

دیزاین کردنی تەکنەلۆژیا:

. یارییەک بە ستایلی تایبەتی خۆت دروست بکە لەسەر بنەمای یاری پۆکیمۆن.

٠ دیزاینی ڤێرژنێکی یارییەکە بکە کە بەبێ ئینتەرنێت بەکاربهێنرێ، لەگەڵ هەندێ بەڵگەی پێویست تا یارمەتی بەکارهێنەران بدات بونەوەرە شاراوەکان بدۆزنەوە.

٠ دیزاینی شێوەی یەکێک لە پۆکیمۆنەکان دروست بکە، یاخود لەسەر شێوەی دیزانی تایبەتی خۆت.

هونەر:

٠ پۆکیمۆنێکی نوێ دیزاین بکە.

٠ کۆمەڵێک نیشانەو بەرهەمی نوێ بۆ بەکارهێنەران دیزاین بکە.

٠ فیلم کارتۆنێک دروست بکە کە چیرۆکێک دەربارەی پۆکیمۆنەکان باس بکات.

میوزیک:

٠ کۆمەڵە ئاوازێکی نوێ ڕێک بخە تا لەکاتی یاریکردنەکەدا لەسەری بێت.

جوگرافیا:

٠ نەخشەیەکی ئەو جێگەیە بکێشە کە خۆتی لێیت لەیارییەکەدا و ئەو پۆکیمۆنانە پیشان بدە کە لەو شوێنەدا دۆزیوتنەوە.

٠ لەسەر نەخشەکە شوێنی جیاواز جیاواز هەڵئەبژێردرێ، لەبەرئەوە ڕێنیشاندەرێک دروست بکە تاکو بەکارهێنەران شارەزاییان هەبێت دەربارەی ئەو شوێنەی پێی ئەگەن.

٠ ئەو شوێنەی خۆتی لێیت و شوێنە گرنگەکانیتریش بناسێنە، گرنگی بوونی ئەو شوێنانەش ڕوون بکەرەوە.

٠ لە ناوچەکەی خۆتدا پلانێک دابنێ بۆ ڕێگەی نێوان پۆکیمۆنە جیاوازەکان، بزانە نێوانی دوو پۆکیمۆن چەنێک دوورە.

مێژوو:

٠ خشتەیەک دروست بکە کە مێژووی پۆکیمۆن و یارییەکانیتری پۆکیمۆن پیشان بدات.

فیزیا:

٠ لە یارییەکەدا پێویستە تۆپێک بهاویت بۆ گرتنی هەر پۆکیمۆنێک. ئایا تۆ ئەتوانی یارییەکی هاوشێوەی ئەوە لەڕاستیدا دروست بکەی؟

پەروەردەی تەندروستی تاک و کۆمەڵ

٠ نەخشەیەکی ڕێنیشاندەر دروست بکە تاکو لەڕێیەوە خەڵکی فێرببن کە چۆن لەکاتی یاریکردن بە پۆکیمۆن بەسەلامەتی بمێننەوە. ئەتوانی هەندێ زانیاریش دەربارەی سەلامەتی ڕێگا و مەترسییە نامۆکان بنوسیت.

سەرچاوەی بابەت: ئيره ببينه

سەرچاوەی وێنە: ئيره ببينه

وەرگێڕ: ئاڵا فرج حسین

هەڵەچن: دابان بەهمەن أحمد

دیزاینی وێنە: فێرۆپيديا

                                      

دەربارەى Ala Faraj

ئاڵا فرج حسین دەرچوی بەشی ئینگلیزی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتییە لە زانکۆی سلێمانی. پیشەی مامۆستایە. ئەو هەم زمانی ئینگلیزی و هەم پیشەکەی زۆر خۆشدەوێت، چونکە باوەڕی وایە بناغەی کۆمەڵگایەکی تەندروست بەندە لەسەر پەروەردەیەکی تەندروست. ئامانجی ئاڵا گەیاندنی خزمەتە بە کۆمەڵگاکەی بەگشتی و چینی مامۆستا بەتایبەتی لە بواری پەروەردەدا، وە دڵنیاشە کە لەگەڵ گروپی فێرۆپیدیادا زووتر بەو ئامانجەی دەگات.
Share via