يه‌كێك له گه‌وره‌ترين ئه‌و شتانه‌ى كه له خولى ده‌لتا فێرى بووم, باشتر تێگه‌يشتن بوو له ڕۆڵى مامۆستا له‌ناو پۆلدا.ئه‌مه بابه‌تێك نه‌بوو كه ته‌نها له كۆرسه‌كه‌دا گرنگى پێبدرێت, به‌ڵكو به‌شێوه‌يه‌كى به‌رچاو له‌ماوه‌ى كۆرسه‌كه‌دا تێڕوانينى منى بۆ ڕۆڵى مامۆستا گۆڕى.
ڕۆڵى مامۆستا له‌كاتى وانه وتنه‌وه‌دا گه‌لێك جۆرى هه‌يه.
هه‌ندێك كات مامۆستا “زانا” يه ( ئه‌و كه‌سه‌ى زانيارى له‌لايه), هه‌ندێك كات له هاوڕێ يان هاوپۆل زياتره.
پێش خولى ده‌لتا كه وانه‌م ده‌وته‌وه, ڕۆڵى سه‌ره‌كيم له‌پۆلدا ئه‌وه‌بو كه چالاكييه‌كان ڕێك بخه‌م و ئاماده‌يان بكه‌م و ڕێگه به فێرخوازه‌كان بده‌م كه خۆيان چالاكييه‌كان ئه‌نجام بده‌ن و پاشان من هه‌ڵسه‌نگاندنيان بۆ بكه‌م له‌سه‌ر چالاكييه‌كان. له‌ڕاستيدا, هه‌رشتێك ببوايهته هۆى ئه‌وه‌ى كه بابه‌ته‌كه‌م بيربچێتهوه ته‌واو پێى توڕه و بێزار ده‌بووم, پێم خۆش نه‌بوو له‌كاتى ئه‌نجامدانى چالاكييه‌كاندا فێرخوازه‌كان لێم بپرسن كه ئايا وه‌ڵامه ڕاسته‌كه كامه‌يه. هه‌موو كات پێم ده‌وتن چاوه‌ڕێ بن و خۆيان هه‌وڵى له‌گه‌ڵ بده‌ن.
ئێستا پاش خولى ده‌لتا ڕۆڵى مامۆستا ته‌واو جياوازه. مامۆستا “زانا” يه (ئه‌و كه‌سه‌ى زانيارى له‌لايه). ئه‌و تايبهتمهنديهى كه پێويسته هه‌موو سه‌روه‌تت بده‌يت له‌پێناوى. مامۆستا ده‌زانێت كه چى ڕاسته و چى هه‌ڵه‌يه, هه‌روه‌ها ده‌توانن بۆت ڕوون بكه‌نه‌وه كه بۆچى ئه‌م شته ڕاسته و ئه‌و شته هه‌ڵه‌يه.
ئه‌مه‌م له مێشكمدا چه‌سپاند. ئێستا كاتێك كه چالاكييه‌كان ئاماده ده‌كه‌م, لهجياتى ئه‌وه‌ى كه ته‌نها به ئه‌وانى ئه‌نجام بده‌م, خۆم له‌نزيكه‌وه چاودێرى و ڕێبهرييان ده‌كه‌م و هه‌وڵ ده‌ده‌م به‌شێك بم له فێرخوازه‌كان. كاتێك ئه‌وان سه‌رقاڵى شيكارى ڕاهێنانهكانيانن بهناوياندا دێم و ده‌چم, ئه‌گه‌ر پرسياريان هه‌بوو يارمه‌تيان ئه‌ده‌م.
له‌كاتى چاودێرى و ڕێبهريكردنيشياندا سه‌رنج ده‌ده‌م تا بزانم ئايا هيچ چالاكيه‌ك به هه‌ڵه ئه‌نجام ده‌ده‌ن, ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌يان كرد ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامه ڕاستهكهيان پێناڵێم, به‌ڵكو هه‌ڵه‌كانيان بۆ ديارى ده‌كه‌م و پێيان ده‌ڵێم ” ئه‌و وه‌ڵامه ته‌واو نييه” يان “جارێكيتر هه‌وڵ بده”.
ئه‌مه بۆ فێرخوازه‌كان واتاى ئه‌وه ده‌گه‌يه‌نێت :
- -كه سه‌رنجم لاى ئه‌وانه (ئه‌مه‌ش به‌هايه‌كى زۆرى هه‌يه بۆيان)
- -سه‌رنجى يه‌كه به يه‌كه‌ى ئه‌ندامانى گروپه‌كه‌ى به‌لاى خۆي‌دا ڕاكێشاوه. ( ئه‌مه‌ش خۆيان پێشبينى ناكه‌ن, به‌ڵام دواتر پێى ده‌زانن)
- -فێرى ئه‌وه ده‌بن كه خۆيان بتوانن هه‌ڵه‌كانيان ڕاست بكه‌نه‌وه, هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵبسه‌نگێنرێن. (ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌يه كه ئه‌وان ده‌يانه‌وێت و پێويستيشيانه)
سوده هه‌ره گه‌وره‌كه‌ى به‌كارهێنانى ئه‌م ڕێگه‌يه ئه‌وه‌يه كه به چاودێرى كردنێكى ساده‌ى مامۆستا و به‌شداربونى له پڕۆسه‌ى فێركردنهكهدا ده‌توانن هه‌نگاوێك بچنه پێش.
هه‌روه‌ها مامۆستاكه‌ش دڵنيا ده‌بێته‌وه كه له چ كاتێكدا پێويسته خێرا و چ كاتێك پێويسته هێواش هه‌نگاو بنێت, كاتێك به پۆله‌كه‌دا هاتوچۆ ده‌كات ده‌توانێت بزانێت فێرخوازه‌كان چه‌ندى چالاكييهكانيان ئه‌نجام داوه.
هه‌روه‌ها يارمه‌تيت ده‌دات تا بزانى كام فێرخوازه ده‌ست نيشان بكه‌يت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن. له‌كاتێكدا كه تۆ ناته‌وێت هيچ كامێكيان شه‌رمه‌زار بكه‌ى به‌وه‌ى كه داواى لێ بكه‌يت وه‌ڵامى پرسيارێكت بداته‌وه كه له‌وانه‌يه وه‌ڵامه‌كه‌ى نه‌زانێت. بۆيه له كاتێكدا كه به ژووره‌كه‌دا هاتوچۆ ده‌كه‌يت ئه‌و تێبينيه له مێشكتدا دروست ده‌بێت كه كام فێرخواز وه‌ڵامى كام پرسياره‌ى به‌ڕاستى داوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئهتوانى ئه‌م شێوازه پێشكهوتوهى چاودێرى كردن به‌كاربێنى بۆ ئه‌وه‌ى ديارى بكه‌يت كه له كام بواردا هه‌ڵسه‌نگاندن پێويسته و له كام بواردا پێويست نييه. كاتێك به‌ناو پۆلدا هاتوچۆ ده‌كه‌يت ده‌بينى فێرخوازه‌كان پرسيارى 9,6,4,1يان ڕاست وه‌ڵام داوه‌ته‌وه, كه‌واته چ پێويست به هه‌ڵسه‌نگاندنى دوباره ده‌كات؟ بۆ ئه‌وه‌ى فێرخوازه‌كان ئه‌مه‌يان لا ناڕوون نه‌بێت ده‌توانيت پێيان بڵێيت “وه‌ك ده‌بينم هه‌مووتان وه‌ڵامى 9,6,4,1 تان ڕاسته كه‌واته پێويست ناكات دوباره‌ى بكه‌ينه‌وه.
سەرچاوەی بابەت: ئيره ببينه
سەرچاوەی وێنە: ئيره ببينه
وەرگێڕ: ئاڵا فرج ، شیراز احمد
هەڵەچن: دابان بەهمەن أحمد
دیزاینەری وێنە: فێرۆپيديا