لە ووڵاتە پێشكەوتووەكاندا وتنهوهى زمانى ئينگليزى(ELT) بەشێكە لە زۆربەى فاكەڵتييەكان، بۆ نمونە فاكەڵتى هونەر يان زمانەكان، ئەوانەى كە خوێندكارەكانيان بە ئينگليزى دەخوێنن، ياخود لە فاكەڵتيەكانى پەروەردە، ئەوانەى مامۆستاى ئينگليزى پێدەگەيەنن. لە لايەكى ترەوە، لەوانەيە كۆرسى ئينگليزى بە خوێندكارێك بڵێن كە تايبەتمەنديى ئينگليزيش نەبێت وەكو خوێندكارانى بەشى زانستى كۆمپيوتەر ياخود بەشى ئابوورى، كە ئەمان داوايان لێدەكرێت ئينگليزى بخوێنن وەكو بەشێك لە پڕۆگرامى بڕوانامەكەيان.
هەندێك ووڵات بەشەكانيان زۆر تايبەتمەندن. زۆربەى زانكۆكانى يەكێتى سۆڤيەتى جاران بۆ نمونە بەشى تابەتيان هەيە بۆ وەرگێڕان و زمانزانى. لە ليبيا،
(The Libyan English Teaching Universities Project) يان (LETUP) چەند سەنتەرێكى زمانى بۆ ئەو خوێندكارانە كردەوە كە دەرچووى زانكۆو پەيمانگاكانن و نيازيان هەيە بڕۆن بۆ بەڕيتانيا بە مەبەستى دەرێژەدان بە خوێندن. سەرەڕاى هەبوونى زنجيرەيەك بەشى ELT لە
لە ئاستى ووڵات و هەرێمەكاندا، كەچى زۆربەيان هەمان كێشەو هەمان پێويستيان هەيە بۆ چاكسازى. ئەمانەى خوارەوە حەوت لە هەرە باوەكانن.
چاكسازى پێكهاتەى بەڕێوەبردنى بەش
ليبيا نمونەيەكى گونجاوە بۆ ئەم لايەنە، لەبەرئەوەى هەربەشێكى ئاسايى ELT پێكدێت لە سەرۆكى بەش و جێگرو يەك يان دوو مامۆستاى خاوەن پايەو بە ئەزموون، كە لە ڕاستيدا ئەمە پێچەوانەى ئەو شێوازەيە كە ئێمە مەبەستمانە. زياتر لەوەش، ئەم ستافە سەرەڕاى پرۆفيشناڵى و ئەزموونيان بەڵام هيچ مەشقێكيان پێناكرێت لەسەر بەڕێوەبردن . كە ئەمە خۆى سەرچاوەى هەموو شتێكە هەر لە دانانى خشتەكانەوە( وانە يان خشتەى تاقيكردنەوە … هتد) هەتا گەشەپێدانى پڕۆگرامەكان، ئەمەش ئەو هۆكارە بوو كە لە ليبياو سۆدان چەند پڕۆگرامێكى بەڕێوەبردن و ڕابەرايەتيكردنم بۆ سەرۆك و جێگرى سەرۆك بەشەكان دانا.
باشتركردنى ياساكانى وەرگرتن
لە زۆربەى ووڵاتەكاندا بەشەكانى ELT ناچاردەكرێن ژمارەيەكى ئێجگار زۆر خوێندكار وەرگرن، زۆرێك لەوان ئاستى ئينگليزيان زۆر نزمە- تەنانەت ئەوانەشيان كە بڕوانامەى خوێندنگايان بۆكراوە كە گوايە لێهاتوون لە زماندا. بۆيە ئەو بەشانە سەرەڕاى ئەو سەرچاوە سنوردارەى كە لەبەردەستياندايە زۆرجار ناچاردەكرێن لەگەڵ چەند پۆلێكى گەورەو تێكەڵ لە ئاستە جياوازەكان مامەڵە بكەن. لە سودان بۆ نمونە، مامۆستام دەبينى لەگەڵ پۆلێك كارى دەكرد كە ژمارەى خوێندكارەكانى لە سەد كەس زياتر بوون. لەبرى ئەوە پێويستە بەشەكان سيستەمى تاقيكردنەوەى وەرگرتن پەيڕەو بكەن بۆ كۆنترۆڵكردنى ئاست و ژمارەى خوێندكارەكانيان.
خستنەگەڕ لە پێناو سەرچاوەكاندا
لە زۆربەى ووڵاتە پێشكەوتووەكاندا بەربەستە ئابوورييەكان دەبنە هۆى دابين نەكردنى سەرچاوەى پێويست لە كتێب، گۆڤارو ڕۆژنامە، كەرەستەى تەكنەلۆژياى زانيارى و پەيوەنديكردن ((ICT و سەرچاوەكانى فێربوون. لە ليبيا ئەم كێشەيە كەمێك جياوازتر بوو. لە پێش شۆڕش، حكومەتەكەى قەزافى لەگەڵ ئەوەى پارەى هەبوو بەڵام بڕيارى دابوو هيچ لە باشتركردنى ((ELTدا خەرج نەكات لەبەرئەوەى وەكو بابەتێكى سەرەكى و گرنگ نەيدەڕوانيە زمانى ئينگليزى. دواتر لە ٢٠١١دا نەبوونى شەفافيەت و كارايى لە دەستەبەركردنى خەرجى پێويست ببوە بەربەست لەبەردەم زۆربەى بەشەكانى ((ELT تاكو بودجەيەكى تەئمين بۆ سەرچاوەكانى وانەوتنەوەو فێربوون دابين بكەن.
دابينكردنى ميكانزمى پێويست لە گەشەپێدانى ستافەكاندا
زۆر دەگمەنە بەشەكانى ELT سيستەمێكى كاريگەريان هەبێت بۆ چاودێريكردنى كوالێتى پرۆگرام و ستانداردەكانى وانە وتنەوەيان كە ئەمەش دژى پێشبينيەكانە. بۆيە بە شێوەيەكى گشتى بەشەكان خۆيان پرۆگرامى كۆرسەكانيان دادەنێن- زۆركات لە دەقەكانى كۆتاييدا- كە ليستى كۆرسەكان و ئەو بابەتانەى هەريەكێكيان دەيگرێتە خۆ دەگرێتەوە. ئەمەش واتاى ئەوەيە كە ستانداردەكان جياوازن- تەنانەت لە ناو هەمان بەشيشدا مامۆستاكان هەر بە سەرزارەكى قبوڵى ئەو پرۆگرامەيانە كە شوێنى دەكەون، بۆيە هەر ئەو بابەتانە هەڵدەبژێرن كە خۆيان شارەزان تێيدا ياخوود پێشتر خوێندويانە. ئەگەر بەشەكان شوێن سيستەمێكى ووردى دڵنيايى جۆرى بكەون ئەوە چانسێكى باشتريان دەبێت لە دابينكردنى ئەو رێنمايى و وانانەى خوێندكاران پێويستيانە. لە كۆتاييشدا، ئەم جۆرە سيستەمە پشتگيرى ئاستى باوەڕپێكراويى زانكۆكە دەكات، لەبەرئەوەى هەر بڕاونامەيەك كە لەو زانكۆيانە دەدرێت، لە لايەن زانكۆ بيانيەكانەوە هەڵسەنگاندنى بۆدەكرێت.
دانانى سيستەمێكى كاريگەرى هەڵسەنگاندن
بەهۆى بوونى كاتى دياريكراوى ستافەكان و ژمارەى خوێندكارەكان، لە زۆربەى بەشەكانى ELTدا پشت دەبەسترێت بە جۆراوجۆريى لە تاقيكردنەوەكاندا، ئەمەش بە واتاى تێستكردنى خوێندكارەكان دێت هەركاتێك كە بەشێكى دياريكراويان خوێند بە مەبەستى هەڵسەنگاندنيان. بۆيە هيچ يەكێك لە سكيڵەكان هەڵسەنگاندنى بۆ ناكرێت بە تايبەتى قسەكردن و نووسين، لە كاتێكدا ئەم سكيڵانە ئامانجى سەرەكى خوێندكارەكانە. هۆكارێكى ديكەش ياساى بەشەكانە كە زۆر دەگمەن دەتوانێت خوێندكارە كەوتووەكان لە پێدانى بڕوانامە دووربخاتەوە، زۆربەى بەشەكان هەوڵدەدەن هەموو خوێندكارەكان دەربچێنن. لە ئەنجامدا، هەڵسەنگاندنى خوێندكارەكان بە شێوەيەكى ناڕێكوپێك ئەنجامدەدرێت، تەنانەت ئەوانەش كە خراپ دەبن بڕوانامە وەردەگرن.
ئەم شێوازە دەرەنجامى زياتريشى لێدەكەوێتەوە بە تايبەت ئەوكاتەى خوێندكارەكان دەگەڕێن بەدواى ئيشێكدا كە پێويستى بە زمانى ئينگليزى بێت. بۆيە ئەگەر بڕيارە وەرگرتنى بڕوانامە لەسەر بنەماى توانا ڕاستەقينەكانى خوێندكاران بێت، پێويستە بەشەكان سيستەمێكى هەڵسەنگاندنى كاريگەر بنيات بنێن. ئەو خوێندكارانەشى كە ئاستێكى باش پێشكەش ناكەن پێويستە بە شێوەيەكى ديكە خەڵات بكرێن، بۆ نمونە بڕوانامەيەكى تەخەڕوجى مامناوەند. لێكدانى ئەم ڕێگەيە لەگەڵ باشتركردنى ياساكانى وەرگرتن و جێبەجێكردنى ميكانزمى دلنيايى جۆريى وادەكات سيستەمى هەڵسەنگاندن ڕێكخراو و بەديهێنەرى ستانداردەكان بێت.
گەشەپێدانى كلتورى لێكۆڵينەوە پەروەردەييەكان
توێژينەوەى زانستى يەكێكە لە لايەنە گرنگەكانى زانكۆ، بەڵام لە ووڵاتە پێشكەوتووەكاندا بەشەكانى ELT زۆر بە دەگمەن بەدواداچوونيان بۆ ئەكەن. هۆكارى ئەمەش كۆمەڵێك فاكتەرە لەوانە، نەبوونى ڕاهێنان و هاندان، كاتى سنووردار، ئەو ڕێچكەيەى زۆربەى ستافەكە دەيگرنە بەر، لەگەڵ ئەوەى بەشێكيان بروانامەى دكتۆراى بەڕيتانيشيان هەيە، كەچى تەنها ڕۆڵى مامۆستايەك ئەگێڕن.
لێكۆڵينەوەكان ( لە لايەن تايلەر، لۆن و بێلۆك و ئەوانى ديكە) دەريان خستووە كە سياسەتێكى كارا بۆ توێژينەوە زانستيەكان فاكتەرێكى گرنگن لە گەشەكردنى لايەنى ئەكاديمى زانكۆكان. هەروەها كاريگەرى لەسەر ناوبانگ و پێشكەوتنى ستافەكەش هەيە، بە هەمان شێوە بەرەو باشتر چوونى ئەم لايەنانەش دەگرێتەوە، ستانداردەكانى وانە ووتنەوە و هاندانى ستافى بەشەكە. لە ڕاستيدا مشتومڕێك لە ئارادايە كه هانى ستافى وانەووتنەوە دەدات بۆ جێبەجێكردنى ئەركى توێژينەوەكان لە زانكۆكانياندا ئەمەش كاريگەرترين ڕێگەيە بۆ درك كردن بە كێشەكان و چارەسەركردنيان لە پێناو چاكسازى كردن لە لايەنەكانى هەڵسەنگاندنى خوێندكار و بەدەستهێنانى سەرچاوەكان.
سەرچاوەى بابەت: ئيره ببينه
سەرچاوەى وێنە: ئيره ببينه
وەرگێڕ: دابان بەهمەن أحمد
هەڵەچن: خهبات رهفيق محمد
ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا