کاتێ ڕێکخراوی پەرەپێدانی ئەمریکی و پڕۆژەی نوسینی نەتەوەیی ڕاپرسییان لەگەڵ مامۆستاکاندا کرد دەربارەی بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەپۆلدا، بۆیان دەرکەوت کە ٧٨% پێیان باش بوو (٢٦% بەتەواوی لایان پەسەند بوو) کە تەکنەلۆژیا هانی فێرخوازان دەدات کە زیاتر بەهرەمەندبن و توانای ڕادەربڕینیان زیاتر بێت.
ئامێرە دیجیتاڵەکان دەبنە دەرفەتی بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، کە ئەمەش دەروازەیەکی بەهێزە تاکو لەو ڕێیەوە بتوانی وەک ئامێرێکی فێرکردن بەکاری بهێنی و جڵەوی پۆل بگریتە دەست، کە ئەمەش لەو باسە لامان دەدات کە بۆچی ئێمە ناتوانین توانای تۆڕکۆمەڵایەتییەکان بەرز بکەینەوە تاکو یارمەتی فێرخوازانی پێ بدەین بۆ بەهێزکردنی توانای نوسینیان؟
زۆربەمان ئەوە ئەزانین کە مەشق کردن دەبێتە هۆی ئەوەی ببین بە کەسێکی ئاست بەرز، بەتایبەت لەنووسیندا، تازیاتر بنوسین زیاتر ئەبین بە نوسەرێکی باش. تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەتوانێت وەک ئامێرێک ڕۆڵ بگێڕێت کاتێک فێرخوازان هان دەدرێن کە تواناو بەهرەکانیان بەکاربهێنن و لەگەڵ ڕاوبۆچونی خۆیاندا تءکەڵی بکەن تاکو لەو ڕێگەیەوە بتوانن پەرە بە نوسینەکانیان بدەن و بەهێزی بکەن.
نوسینی یاداشتنامە یەکێکە لە ڕێگە سەرەتاییەکان کە مامۆستا دەتوانێ بۆ گفتوگۆ بەکاری بهێنێ وەک یارمەتی بۆ فێرخوازە ئاست بەرزەکان. نوسینی یاداشتنامە دەتوانرێ وەک ئامێرێ بەکاربهێنرێ بۆ بەهێزکردنی توانای نوسینی فێرخوازەکان بەپێی تێپەڕبوونی کات. لەوانەیە هەندێ مامۆستا لەسەرەتادا دوودڵبن لە قبوڵکردنی نوسینی یاداشتنامە وەک ڕێگەیەکی ڕەسمی لە نوسیندا، ئەمەش ئەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕێگایانەی فێرکردنی نوسین و ئەو وتارە ئەکادیمیانەی کە چەندین ساڵە بەکاردەهێنرێت، هەرچەندە ئەو ڕێگایانە ئەو ڕێگایانە بۆ فێرخواز زۆر کەم بایەخ و بێ سود بوون.
بەکارهێنانی تویتەر وەک ڕێگەیەکی پەیوەندی بۆ بەهێزکردنی توانای نوسین سود و گرنگی خۆی هەیە، چونکە خۆی لە بنەڕەتدا داوا لە بەکارهێنەر دەکات کە بە کورتی و پوختی بنوسێت وە ئەم جۆرە پەیوەندییەش ڕێگە بە فێرخوازان دەدات مەشق لەسەر پوختێتی و روونێتی بکەن لە نوسیندا. بەکارهێنانی تویتەر دەتوانێ یارمەتیدەر بێت بۆئەوەی ڕاستەوخۆ ئامانجەکەیان بپێکن بێ ئەوەی پێویست بە بەکارهێنانی زاراوەی قورس و ئاڵۆز بکات لە نوسینەکانیاندا. هەروەها تویتەر هانیان دەدات کە نەک تەنها بە پوختی بنوسن بەڵکو دەبێ لەسەرخۆ و بەهەست و ژیر بن لە هەڵبژاردنی وشەکانیاندا.
ئینستاگرام وەک سەکۆیەکیتر زیاتر پەیوەندی بە لایەنی بینینەوە هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا لە ناونیشانەکەدا ڕێگەدەدات کە پێناسەیەکی پوخت یان سەردێڕێک یاخود باسێکی کورت دەربارەی وێنەکە بنوسرێت.
ئایا ئەم دەروازانە چۆن دەتوانن توانای نوسین لای فێرخواز بەهێز بکەن:
١-چون یەکی: پێویستە مامۆستا کار لەسەر پلانێک بکات تاکو بتوانێ نوسین لەڕێی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە بکات بە جۆرە مەشقێکی چونیەک و هەمیشەیی لەپۆلدا. ئیش کردن لەسەر پێویستی فێرخوازەکان و ئاست و لێهاتووییان یارمەتی مامۆستا و فێرخواز دەدات کە بۆیان دەربکەوێت کە ئایا لە هەفتەیەکدا چەنێک نوسین پێویستە بۆ بەرەوپێش بردنی توانای نوسین لە بوار و ئاستێکی دیاریکراودا.
٢-هەڵسەنگاندن: هەڵسەنگاندن ئەو هێزە نکۆڵی لێنەکراوەیە کە یارمەتی فێرخواز دەدات بۆ زیاتر باشکردنی توانای نوسین لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتیدەرە بۆ بایەخدان بە شێوازی پێشکەوتوو لە نوسیندا بەشێوەیەکی بەرپرسیارانە لەنێوان فێرخوازان خۆیاندا. ئێستا فێرخوازەکان هەست بە پێویستی و گرنگی نوسین و لێدوان و بەرەوپێش چوون دەکەن بۆ ئەوەی ئیش و تواناکانیان لەگەڵ هاوپۆلەکانیاندا بەش بکەن.
٣-متمانە بەخۆ بوون: لای زۆربەی فێرخوازان بڵاوکردنەوەی ئیش و تواناکانیان بەشێوەیەکی گشتی دەبێتەهۆی دوودڵی و ئەزموونێکی پڕ ترس، بەڵام بەتێپەڕبوونی کات و بەردەوامی مەشق کردن و هاندان و هەڵسەنگاندنی باش فێرخوازان متمانە بەخۆ بوون بەدەست دەهێنن و دەتوانن زیاتر کارەکانیان بۆ دەوروبەرو دنیای دیجیتاڵ بڵاو بکەنەوە، هەروەها هەرچەندە متمانە بەخۆ بوون نابێتە هۆی بەهێزبوونی نوسینەکانیان بەڵام تا زیاتر متمانەیان بەخۆیان هەبێ زیاتر چێژ لە ئەرکەکانیان وەردەگرن و بەردەوام دەبن لەسەری و بەرەوپێش دەچن.
٤-هاوکاری کردن: کاتێک فێرخوازان داوایان لێ دەکرێت کە دەربارەی هاوپۆلەکانیان بنوسن بە مەبەستی هەڵسەنگاندن و هاوکاری کردن، بەتایبەت ئەگەر هاوکاری کردنەکە ڕاستەوخۆ بێت لەڕێگەی (گۆگڵ و تویتەر)، ئەوا فێرخوازان دەتوانن بیرۆکەکانیان بەهێزبکەن و بەڵگەی قایلکەر بەکاربێنن و بەگشتی بەهرەمەندی خۆیان لە داڕشتنەکەدا بخەنەڕوو.
لەهەمان لێکۆڵینەوەی سەرەوەدا ٥٠% مامۆستایان دەڵێن تەکنەلۆژیای ئەمڕۆ کارئاسانی بۆ ئەوان کردووە تاکو فێرخوازەکانیان پەرە بە توانای نوسینیان بدەن. گەلێک هۆکار هەن بۆ بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەپۆلدا، بەڵام گرنگترینیان بۆ یارمەتیدانی توانای نوسینە لای فێرخواز.
سەرچاوەی بابەت: ئيره ببينه
سەرچاوەی وێنە: ئيره ببينه
وەرگێڕ: ئاڵا فرج
هەڵەچن: دابان بەهمەن أحمد
دهنگ: لانه سواره
دیزاینەری وێنە: فێرۆپيديا