سەرچاوەی وێنەhttps://thumbor.forbes.com/thumbor/

چۆن بتوانی لە چاوپێکەوتنی کاردا بۆ پیشەی مامۆستایی سەرکەوتوو بیت

چاوپێکەوتنی کار زۆر گرنگە بۆ بەدەستهێنانی کار، لەم بابەتەدا لە شارەزایانەوە فێری ڕێنماییەکان ببە بۆ دۆزینەوەی ئەو قوتابخانەیەی کە بۆ تۆ گونجاوە. بۆ ئه‌وه‌ى چاوپێکەوتنەکەت بەسەرکەوتویی ئەنجام بده‌يت.

پێمان وتراوە کە کەموکوڕی مامۆستا هەیە، واتە قوتابخانەکان بە دوای مامۆستادا دەگەڕێن، بەڵام بیرت بێت، جگە لەوەی کە تۆ مامۆستای نوێیت یاخود شارەزایت، تۆ تەنها بەدوای ئەو قوتانخانەیەدا ناگەڕێیت کە دەتەوێت چاوپێکەوتنت لەگەڵ بکەن، بەڵکو تۆش هەروەها چآوپێکەوتن لەگەڵ قوتابخانەکەدا دەکەیت.

پێش ئەوەی ئیمەیڵیان بۆ بنێری، هەندێک زانیاری بزانە دەربارەی قوتابخانەکە و ناوچەکەی و هەروەها کەمێکیش دەربارەی دەستەی کارگێری قوتابخانەکە بزانە. پێشبینی ئەوە بکە کە لە چاوپێکەوتنەکەدا چ پرسیارێکت لێ دەکرێ و باشترین هەنگاوی خۆت بنێ بە پێدانی پوختەیەکی دیجیتاڵی کە پیشانی بدات کە تۆ فێرکەرێکیت کە دەزانی چۆن بایەخ بە فێرخوازەکانت بدەیت لە دنیای نوێدا.

دەربارەی ئەو قوتابخانەیەی کە وانەی تێدا دەڵێیتەوە شت بزانە. پێش ئەوەی دەست بکەیت بە وانە وتنەوە گرنگە کە ڕەچاوی ئەوە بکەیت کە تۆ بەدوای چیدا دەگەڕێیت لە قوتابخانەدا.

بیر لەم پرسیارانەی خوارەوە بکەرەوە:

١- ئایا ڕێژەی سەرمایەی ستافەکە چەندە؟

بەرزی ڕێژەی سەرمایە لەوانەیە  تۆ ڕازی بکات و لەوانەیە ڕازیشت نەکات. هەندێ مامۆستا بەدوای قوتابخانەیەکدا دەگەڕێن کە بۆ هەتایە لێی بمێننەوە، لەکاتێکدا هەندێکیتریان لە جیاتی ئەوە بەدوای کۆکردنەوەی ئەزموونی زۆر و جیاوازدا دەگەڕێن لەوانەیە بەنیاز نەبن لەچەند ساڵێک زیاتر لەهەمان قوتابخانەدا بمێننەوە.

٢-ئایا ئەوان چ جۆرە بەرەوپێشچوونێک و پشتگیرییەکی پرۆفیشناڵی پێشکەش دەکەن؟

لەوانەیە وەڵامی ئەمەت لەڕێی سیستەمی قوتابخانەکە و لەڕێی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە دەست بکەوێت وەک( تویتەر، ئینستاگرام، فەیس بووک)، ئایا بەرەوپێشچوونە پڕۆفیشناڵییەکان جەخت دەخەنە سەر بەرەوپێش بردنی فاکەڵتییەکە لەڕووی بەکارهێنانی ئامێر و بەرنامە و بیر و بۆچونە هەنوکەییەکان؟

٣-ئایا ئەو قوتابخانەیە یان ئەو ڕێکخراوە چ جۆرە فەلسەفەیەک لەخۆ دەگرێت؟

بۆ نمونە ئایا ئەو شوێنە لەسەر بنەمای پڕۆژەی فێربوون بنیات نراوە؟ ئایا قوتابخانەکە هیچ جۆرە فەلسەفەیەک یان دەستەواژەیەکی مژدەدەری لەخۆ گرتووە کە تۆ پشتی پێ ببەستی؟

ئایا ستراتیژیەکانی فێرکردنی سەدەی ٢١ دەستەبەر کراون؟ ئایا جۆر و کوالیتی ئەو مەنهەجەی کە ئەوان پەیڕەوی دەکەن لە چ ئاستێکدایە؟

هەشت هەنگاو بۆ ئەوەی ببیت بە مامۆستایەکی داهێنەر

٤-ئایا تایبەتمەندییە خۆییەکانی ئەو قوتابخانە و ئاسانکارییەکانی چین؟

ئەگەر توانیت ماوەیەک پێشتر سەردانی قوتابخانەکە بکە، بزانە شوێنی حەوانەوەی ستافەکە چۆنە؟ ئایا دەستەی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان، ئەو کەسانەی کە کاتی سەردانی کردنی قوتابخانەکە  یەکەم کەس دەیانبینی، شوێنەکە بەشێوەیەک دەردەخەن کە وەک یەک بەخێرهاتنی هەموو کەس دەکەن؟

پێشبینی ئەوە بکە کە چ پرسیارێکت لێدەکەن:

کۆمەڵێک پرسیار هەیە کە بەردەوام لە چاوپێکەوتنەکاندا دوبارە دەبنەوە.  کۆمەڵێک کێبڕکێ هەیە کە چۆن وەڵامێکی نایاب ئامادە بکەیت کە شارەزایی و توانا تاکەکەسیەکانی لەخۆ گرتبێت. ئەمە پێویستی بە خۆئامادەکردن و بیرکردنەوە هەیە.

هەندێک لەو پرسیارانەی کە لەوانەیە ئاڕاستەت بکرێ:

١- وەک پەروەردەکارێک، خاڵە بەهێزەکانت کامانەن؟

 نمونەیەکی واقعی دەربارەی ئەوەی کە لە خاڵە بەهێزەکانتەوە چ ئەنجامێکت بەدەست هێناوە.

٢-وەک پەروەردەکارێک، خاڵە لاوازەکانت کامانەن؟

 ئەمەیان پرسیارێکی ئاڵۆزە، بەڵام پێویستیشە. ئەوان دەیانەوێت کە کاردانەوەت و ئاستی تێڕوانینی تۆ بزانن. ڕێگایەک بدۆزەرەوە تاکو خاڵە لاوازەکانت بکەیتە ئامانجێك بۆ بەرەوپێش چوونی خۆت.

٣-چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو فێرخوازانەدا دەکەیت کە ……؟

ئەم پرسیارە لەوانەیە دوو شێوە لەخۆ بگرێت، لەوانەیە دەربارەی ڕێکخستنی ناوپۆل پرسیارت لێ بکەن، بۆ نمونە فێرخوازێکی یاخی و مشاغیب یان مناڵێک کە لەناکاو هەست بە نەخۆشی بکات.

٤-چۆن وەڵامی ئەو دایکوباوکانە دەدەیتەوە کە …..؟

پرسیارێکی سیناریۆییە دەربارەی ئەوەی کە تۆ چۆن گفتوگۆ لەگەڵ دایکان و باوکان و سەرپەرشتیاراندا دەکەیت. کەسێکی کراوەبە تاکو بتوانی بە چەندین ڕێگای جیاواز و بەشێوەیەکی کاریگەر لەپەیوەندیدا بیت لەگەڵیاندا.

دروستکردنی پرێزنتێیشنی سەرنجڕاکێش بە بەرنامە خۆڕاییەکانی ئایپاد

٥-چۆن بەپێی پێویستی بابەتەکانی خۆت دەگونجێنیت؟

ئەم پرسیارە وەک دڵی پەروەردە وایە. ئایا ئەزموون و بیرۆکەکانت کامانەن لەیارمەتیدانی فێرخوازانی زمانی ئینگلیزیدا؟ ئەی چی دەربارەی ئەو فێرخوازانەی کە لە ژینگەیەکی پەروەردەیی تایبەتدان؟ یان ئەو فێرخوازانەی کە زۆر پێشکەوتوو و بەهرەدارن؟

لەبیرت نەچێ هەندێ پرسیار ئامادە بکە. هەندێ لێکۆڵینەوە بکە دەربارەی قوتابخانەکە یان ڕێکخراوەکە و هەندێ پرسیاری بەرجەستەیی و سنوردار بکە کە ئەوە دەربخات کە تۆ ئەرکی خۆتت بەجێ گەیاندووە.

دۆسیەیەکی دیجیتاڵی دروست بکە:  یەکێک لە باشترین ڕێگاکان کە یارمەتیت بدات کە وەک مامۆستایەک خۆت ببینی و لە دڵەڕاوکێ بەدوور بیت ئەوەیە کە دۆسیەیەک بۆ خۆت دروست بکەیت کە بگەڕێتەوە بۆ بنچینەی کارەکە.

دۆسیەکە دەکرێ وێبسایتێکی سادە بێت کە تەنها بۆ ئەو مەبەستە بەکاری بهێنیت.

کۆمەڵێکی زۆر پەیجی جیاواز هەن کە تۆ دەتوانی خۆتی ڕاستەقینەی تێدا دەربخەیت.

ئەمانە کۆمەڵێک کلیلی دانانی پەیجن:

– هۆم پەیج : ئێرە زانیارییەکانت و پەیامەکانت و وتەکانت و وێنەکانت لەخۆ دەگرێت، لەوانەیە دە کەس لە ئێوە هەمان فێرخوازتان هەبێ و لەهەمان قوتابخانەدا پێکەوە کار بکەن.

– پوختە:  هەروەها دەتوانی لێرەدا لینکی ئەو قوتابخانەیە یان ئەو ڕێکخراوە دابنێی کە تێیدا کار دەکەیت.

– مەشقەکانت بکە بەشێوەیەکی کرداری: وێنە و ڤیدیۆی کاتی وانەوتنەوەت تۆمار بکە و شەیری بکە، بەتایبەت ئەو کاتەی فێرخوازەکان خەریکی ئەرکەکانیانن تاکو لەوێوە ئامانجی وانەکە و چۆنێتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکەش ڕوون ببێتەوە.

– ڕاسپاردە: لێرەدا لینک یاخود نامەی ڕاسپاردە بە پی دی ئێف دابنێ لەگەڵ ئەو هەڵسەنگاندنانەی کە کۆتکردونەتەوە.

سەرچاوەی بابەت: ئيره ببينه

سەرچاوەی وێنە: ئيره ببينه

ئامادەکاریی بابەت: لؤي حاجي

وەرگێڕان: ئاڵا فرج

هەڵەچن:خه‌بات رفيق محمد

 ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Ala Faraj

ئاڵا فرج حسین دەرچوی بەشی ئینگلیزی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتییە لە زانکۆی سلێمانی. پیشەی مامۆستایە. ئەو هەم زمانی ئینگلیزی و هەم پیشەکەی زۆر خۆشدەوێت، چونکە باوەڕی وایە بناغەی کۆمەڵگایەکی تەندروست بەندە لەسەر پەروەردەیەکی تەندروست. ئامانجی ئاڵا گەیاندنی خزمەتە بە کۆمەڵگاکەی بەگشتی و چینی مامۆستا بەتایبەتی لە بواری پەروەردەدا، وە دڵنیاشە کە لەگەڵ گروپی فێرۆپیدیادا زووتر بەو ئامانجەی دەگات.

لێرەش بگەڕێ

ئایا ئەركی ماڵەوە بەسوودە؟ ئەو پێنج پرسیارەی کە پێویستە هەموو مامۆستایەک لە خۆی بکات

مامۆستایان هەموو ڕۆژێک مامەڵە لەگەڵ ئەركی ماڵەوەدا دەكەن، بەڵام ئایا بەڕاستی دەزانیت چۆن ئەرکی ماڵەوە بەکاربهێنیت. ئەمانەی خوارەوە ئەو پێنج پرسیارەن کە پێویستە بزانیت لەبارەیانەوە

Share via