ئەوە دەرکەوتووە کە ڕێکخستن و پلانى کات بەرهەمى تواناى قسەکردن زیاد دەکات. ئەو فێرخوازانەى لە ئاستێکى لاواز و نزمدان زۆربەى کات زۆر بەلایانەوە سەختە کە بێ هیچ گرێ و گۆڵەیەک قسە بکەن، هەر بۆیەشە ئەم چالاکییانە ماوەیەکى بیرکردنەوەى لەگەڵدایە کە لەو ماوەیەدا فێرخوازەکان دەتوانن ئامادەکارى بکەین بۆ قسەکردن تاوەکو پلانى ئەوە دابنێن کە چى بڵێن و چ پرسیارێک لە مامۆستا بکەن ، یاخود فەرهەنگ بەکاربهێنن بۆ گەڕان بەدواى ئەو زاراوە و وشانەى نایزانن. ئەم چالاکییانەى لەخوارەوە هەن چالاکى کورتن، کە مامۆستا دەتوانێت بە هۆکار و کاتێکى کەم ڕێکیان بخات. بۆ دروستکردنى جۆش و خرۆش لە ناوەڕاستى وانە یاخود لە کۆتاییدا دەتوانرێت ئەنجام بدرێن.
لیستى پێناسەکان
ئەم چالاکییە بۆ بیرخستنەوە یاخود پێداچوونەوەى وشە و زاراوە نوێیەکان ئەنجام دەدرێت کە لەوانەکانى پێشوودا خوێندراون.
ڕێگاکانى ئەنجامدان
- زاراوە و وشەیەک وەکو بابەت هەڵبژێرە (دەکرێت ئەو وشە و زاراوەیە لەپێشوودا خوێندرابێت یاخود بابەتێکى نوێ بێت). بە فێرخوازەکان بڵێ کە ١٠ وشە بنووسن کە پەیوەست بێت بەو بابەت و زاوەوە. بۆئەوەى چالاکییەکە کورت بێت، دەکرێت ژمارەى وشەکان کەمتر بکەیتەوە.
- بەرلە دەستپێکى بابەتەکە دەکرێت پێداچوونەوە بکەیت بۆ شێوازى خستنەڕووى پێناسە لە زمانى ئینگلیزیدا بۆنمونە دەکرێت بڵێیت: ئەم بابەتە لە…. هەیە. ئەم بابەتە ئاژەڵ/ شت/ شوێن… ئەوە پێچەوانەى….
- بە فێرخوازەکان بڵێ کە تەماشاى لیستەکەى خۆیان بکەن و ماوەیەکیان بۆ دابنێ کە بیر لە پێناسەى وشەکان بکەنەوە (٣ بۆ ٥ خولەک).
- ئینجا فێرخوازەکان پێکەوە (یان لە گروپى ٣ کەسیدا) کاربکەن بۆ پێناسەکردنى وشەکان. یەکێک لە تیمەکە پێشبینى ووشەکە دەکات و ئەوانى تر پێناسەى دەکەن.
بۆئەوەى چالاکییەکە بەشێوەیەکى خۆشتر ئەنجام بدرێت دەکرێت بگۆڕێت بۆ یارى بەشێوەى تیم.
- وشە و زاراوەکە بگۆڕە بۆ لیستى خەڵکانى بەناوبانگ/ کتێب/ فیلم/ و شتى تر.
- هەریەکێک لە تیمەکان دەبێت لیستێک بۆ تیمەکەى تر بنووسێت.
- بەرلە دەستپێکى چالاکییەکە پێکهاتە و شێوازى پێناسەکردنیان پێبڵێ لە زمانى ئینگلیزیدا.
- هەریەکێک لە تیمەکان کەسێک هەڵدەبژێرێت بۆ پێناسەکردنى وشەکان لەبرى تیمەکەیان.
- هەریەکێک لە تیمەکان ماوەى یەک خولەکیان هەیە بۆ پێناسەکردنى زۆرترین وشە.
خەریکى چى بوویت…؟ (بەتەما بوویت چى بکەیت..؟)
ئەم چالاکییە دەکرێت بۆ پێداچوونەوە بە دەمەکانى کار ئەنجام بدرێت (ڕانەبردووى سادە، ڕابردووى سادە، بەردەوام، دەمەکانى داهاتوو) بە گۆڕینى کات.
شێوازى ئەنجامدانى:
- چەند کاتێکى جیاوازى دیاریکراو لەسەر بۆردەکە بنووسە. بۆنمونە: دوێنێ کاتژمێر ٦، ساڵى ڕابردوو ئەم کاتانە، لە ١١ى سێپتەمبەرى ٢٠١١….هتد.
- پرسیار لە فێرخوازەکان بکە کە بەشێک لەو کاتانە هەڵبژێرن و بیربکەنەوە لەوەى کە لەوکاتەدا ئەوان خەریکى چى بوون. بە فێرخوازەکان بڵێ کە لەدواتردا ئەو زانیارییانە بە هاوپۆلێکیان دەڵێن یان لە گروپێکى بچووکدا باسى دەکەن.
- ماوەى پێنج خولەک بدە بە فێرخوازەکان بۆئەوەى پلان دابنێن بۆئەوەى بەنیازن باسى بکەن و بەدواى ئەو زاراوە و وشانەدا بگەڕێن کە پێویستیانە و دەیانەوێت بەکارى بهێنن.
- فێرخوازەکان رستەکان بە هاوپۆلێکیان یان لە گروپێکدا باس دەکەن. فێرخوازەکان هانبدە بۆئەوەى پرسیار بکەن لەبارەى زانیارى زیاترەوە. بۆنمونە ئەگەر فێرخوازەکە وتى دوێنێ کاتژمێر ٦ تەماشاى تەلەفزیۆنم دەکرد. با پرسیارى ئەوەى لێبکرێت کە: تەماشاى چیت دەکرد؟
- لەدواى قسە کردن، فێرخوازەکان بە تەواوى پۆلەکە دەڵێن کە چ زانیارییەکیان وەرگرتووە. بۆنمونە: مارى تەماشاى تەلەفزیۆنى دەکرد دوێنێ کاتژمێر ٦. حەزى لە بەرنامەى گفتوگۆیە.
ئاوەڵناوەکان
ئەم چالاکییانە سوودێکى زۆریان هەیە بۆ ڕاهێنان لەبوارى ئاوەڵناوەکاندا. فێرخوازان گفتۆکان دەکەن بە گفتوگۆى شەخسى خۆیان بە گفتوگۆکردن لەبارەى تێڕوانین و بۆچوون و ئەزموونەکانى خۆیان.
ڕێوشوێنى ئەنجامدانى
- لەسەر بۆردەکە چەند ئاوەڵناوێک بنووسە کە پەیوەندى بە دەربڕینى هەستەکانەوە هەبێت.
- داوا لە فێرخوازەکان بکە کە چەند ئاوەڵناوێک هەڵبژێرن (ژمارەى ئەو ئاوەڵناوانەى هەڵیدەبژێرن پەیوەستە بە ماوەى ئەو چالاکییەى دەتەوێت ئەنجامى بدەیت). پێیان بڵێ کە بیر بکەنەوە لەبارەى کاتێکەوە کە هەستەکانیان بەوشێوەیە بووە، و ئیتر لەبارەى هەستەکانیانەوە لەو کاتەدا بۆ هاوپۆلەکەیان یاخود بۆ گروپێک لەو بارەیەوە بدوێن.
- ماوەیەک بە فێرخوازەکان بدە کە پلانى خۆیان دابنێن و بزانین کە چى دەڵێن. دەتوانن تێبینییەکانیان بنووسنەوە یاخود ژمارەیەک وشە و زاراوە بدۆزنەوە کە پێویستیان پێیان هەیە.
- داوا لە فێرخوازەکان بکە کە چیرۆکەکانى خۆیان بگێڕنەوە.
- تێبینى و پێشنیازەکانتیان پێ بڵێ.
کاریکاتێر، چیرۆکى کاریکاتێرو وێنە نائاساییەکان
ژمارەیەکى زۆر لە کاریکاتێر و وێنەى نائاسایى هەن کە لە ماڵپەرەکانى ئینتەرنێت و کتێبەکانى وانەى ئینگلیزى دەستدەکەون. دەتوانرێت بە چەندین شێوەى جیاواز بەکاربهێنرێن.
چالاکى دۆزینەوەى زانیارى: ڕێکخستنەوەى چیرۆک
یەکێک لەو ڕێگایانەى کە دەکرێت زۆر سوودى هەبێت بۆئەوەى فێرخوازەکان بەباشى لەناو وانەکاندا چالاکییەکان ئەنجام بدەن یاخود پێکەوە کاربکەن ئەوەیە کە بەدواى زانیارییەکاندا بگەڕێن. لەم چالاکییەدا، فێرخوازەکان لەگەڵ هاوپۆلێکیاندا کاردەکەن و زانیاری و سەرچاوە و وێنەکانیان بەسەردا دابەش دەکرێت. پێویستە فێرخوازەکان پێکەوە کاربکەن بۆئەوەى چیرۆکەکە بەشێوەیەکى دروست ڕێکبخەنەوە. ئەم چالاکییە زۆر گونجاوە بۆ ئاستى پێش ناوەند و دواتر.
شێوازى ئەنجامدانى
- بەر لە وانەکە، کاریکاتێرێک بدۆزەرەوە کە بەلایەنى کەمەوە لە چوار بەش یان چوار قۆناغى جیاواز پێکهاتبێت. دەکرێت دیالۆگیشى لەگەڵدا بێت یاخود تەنها وێنەکە بێت. چەند بەشەکانى زیاتر بێت ئەوەندە سەختترە بۆ ئەنجامدانى.
- کاریکاتێرەکە چاپ بکە و بەپێى بەشەکانى لەت لەتى بکە. بەشێوەیەکى یەکسان بەسەر گروپى ئەى و بى دابەشى بکە.
- ماوەیەک بدە بە فێرخوازەکان بۆئەوەى بیربکەنەوە لەبارەى وێنەکان و ئەو زاراوانەى کە پێویستیان پێى هەیە.
- بەر لە دەستپێکى چالاکییەکە دەکرێت فێرخوازەکان یارمەتى بدرێن لەبارەى ئەو زاراوانەى کە بەکارى دەهێنن و شێوازى خستنەڕووى وێنەکان بە زمانى ئینگلیزى.
- بە فێرخوازەکان بلێ کە پێکەوە کاربکەن و چیرۆکەکە ڕێکبخەنەوە بەشێوەیەکى دروست.
- دەتوانیت داوا لە فێرخوازەکان بکەیت چیرۆکێکیش لەبارەى وێنەکانەوە بنووسن.
دیالۆگێک بنووسە
شێوازى ئەنجامدانى
- وێنەى کاریکاتێرێک یاخود وێنەیەکى نائاسایى وەربگرە کە ژمارەیەکى زۆر لە خەڵکیى یاخود کاراکتەرى تێدا دەربکەون. ئەگەر دیالۆگێک لەژێرەوە نووسراوە ئەوە بیسڕەوە.
- وێنە یان کاریکاتێرەکە پیشانى فێرخوازەکان بدە و پرسیاریان لێبکە لەبارەيەوە. ئەو کەسانەى ناو وێنەکە کێن؟ خەریکى چین؟ دواتر چى ڕوودەدات؟ چى بەیەکتر دەڵێن؟
- فێرخوازەکان دوو دوو یان لە گروپى بچووکدا پێکەوە کار بکەن. داوایان لێبکە بۆئەوەى بکەن بۆئەوەى دیالۆگێک یاخود کاپشنێک -نوسراوێك-بۆ وێنەکە بنووسن.
- فێرخوازەکان دیالۆگەکە دەخوێننەوە لەبەردەم فێرخوازەکانى تردا.
پرسیارەکە چییە؟
ئەم چالاکییە بۆ پرسیارکردن باشە یاخود بۆ زمان پاراوى لەسەر چەند بابەتى جیاواز.
چۆنیەتى ئەنجامدانى
- لیستێک لە پرسیار بنووسە کە پەیوەست بێت بەو بابەتەى دەتەوێت قسەى لەبارەوە بکرێت. بۆ هەر فێرخوازێک و پرسیارێک بنووسە. بۆنمونە: ئەگەر بابەتەکە لەبارەى میوزیکەوە بوو ئەوا پرسیارى لەمشێوەیە بکە: زۆرترین کات گوێ لە چ گۆرانیبێژێک دەگریت؟ چ گۆرانیەکت حەز لێیە بۆ سەما؟ چ کۆنسێرتێکت زۆر بەدڵە؟ چ گۆرانیبێژێکت بەدڵ نییە؟ پرسیارى لم شێوەیە بکە.
- هەر یەک لە فێرخوازەکان پرسیارێکى لەمشێوەیەیان پێبدە. داوایان لێبکە کە وەڵام بۆ پرسیارەکانیان بنووسن (نەک تەنها پرسیارەکە بنووسنەوە) لەسەر کاغەزێک وەڵامەکە بنووسنەوە. داوایان لێبکە کە جارێ وەڵامەکەى پیشانى هیچ فێرخوازێکى تر نەدەن.
- بابەتى وانەکە بۆ فێرخوازەکانت باس بکە (بۆنمونە بڵێ باسى میوزیک دەکەین). پێنج خولەکیان پێبدە بۆئەوەى پرسیارى پێویست لەوبارەیەوە ئامادە بکەن.
- داوایان لێبکە هەستنەسەر پێ و وەڵامەکانیان بەخۆیانەوە بگرن یان بە خۆیانەوە هەڵواسن. داوا لە فێرخوازەکان بکە تاوەکو بە ژوورەکەدا بسووڕێنەوە و پرسیار لە فێرخوازەکانى تریش بکەن لەبارەى ئەو پرسیارانەى لێیان کراوە.
- داوا لە فێرخوازەکان بکە کە پرسیارى زیاتر بکەن لەبارەى ئەو پرسیارانەى لێیان کراوە. بۆنمونە بچنە وردەکارى وەڵامى ئەو پرسیرانەى لێیان کراوە و زانیارى زیاتریان لێوەرگرن.
- پێشنیازەکانت بە فێرخوازەکان بدە و پرسیاریان لێبکە بزانە چى فێربوون.
سەرچاوەى بابەتەکە: ئيره ببينه
سەرچاوەى وێنەکە: ئيره ببينه
وەرگێڕ: کۆشان عەلى زەمانى
هەڵەچن: دابان بەهمەن أحمد
دهنگ :
ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا