هەندێ کەس ڕێگەی تایبەتی خۆی هەیە بۆ فێربوون، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە سنوردارکردنی ڕێگەکانی فێرکردن کارێکی قورسە و ناتوانرێ یەک رێگەی قەبارە گونجاو بۆ هەموو شێوازەکان لە فێرکردندا کاری پێ بکرێ. هەرچەندە هەندێ ڕەفتار هەن کە دەتوانن یارمەتی فێرخواز بدەن بۆ بەرەوپێش خستنی تواناکانی مێشک و کارپێکردنی پڕۆسەی فێرکردن.لەکاتێکدا لەوانەیە ئەمە بۆ هەموو کەسێک وەک یەک سودی نەبێ، بەڵام ئەمانە بەگشتی خوی باشن بۆ بەرەوپێش بردنی ناوپۆل و ڕێژەیەکی بەرچاوی فێرخوازان لێی سودمەند دەبن.
١- پرسیار بکە:
فێربون واتای مەردایەتی ناگەیەنێت. لە نرخی فێربوون کەم ئەکەینەوە ئەگەر بڵێین فێربوون وەرزشێکی پڕ بینەر نییە. بەتایبەت بۆ فێربونی زمان ئەمە ڕاستە چونکە نەک تەنها داوای فێربونی وشەی نوێ و یاساکانی رێزمان دەکات بەڵکو داواشت لێ دەکات کە ڕۆژانە زانیاریەکانت بۆ گفتوگۆکردن بەکاربهێنی و بتوانی خێرا تێبگەیت، کاتێک گوێ لە شتێک دەگریت یان شتێک دەخوێنیتەوە ئەوا پڕۆسەی فێربوونەکە زۆر بەنرخ دەبێت، کاتێک تۆ بەتەواوی بەشداری تێدا دەکەیت ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە تۆ تەنها گوێ بگریت و ئەرکەکانت جێ بە جێ بکەیت بەڵکو پێویستە بەردەوام پرسیار بکەیت و هەوڵ بدەیت وەڵامی ئەو پرسیارانە بدۆزیتەوە کە مامۆستا وەک ئەرکێک پێت دەدات. گەورەترین شت دەربارەی پرسیار کردن ئەوەیە کە ئەگەر پرسیارەکەش زۆر سادە و سەرەتایی بێت هەر یارمەتیدەرە بۆ دروست بونی گفتوگۆیەکی پەیوەست بە بابەتەکە کە ئەمەش دەبێتە هۆی باشتر تێگەیشتن.
٢-سود لە هەموو دەرفەتەکان وەربگرە بۆ مەشق کردن:
هەرچەندە لەوانەیە وتنی تۆزێ بازاڕی بێت، بەڵام ئەو قسە کۆنەی کە دەڵێت ( مەشقکردن وات لێ دەکات بێ کەموکوڕی بیت) هەرگیز ڕاست نییە بەتایبەت لە فێربوونی زماندا. مادام زمان بەندە لەسەر گفتوگۆ و پەیوەندی لەگەڵ خەڵکدا، کەواتە ببە بە کەسێکی گفتوگۆکەر و پەیوەندیدار هەم لە نوسین هەم لە قسەکردندا، پێویستە جڵەو بگریتە دەست و لەو پلەیەدا بەرەوپێش بچیت.
پەیوەندی کاریگەر لەخۆوە بەرەوپێش ناچێت، بەڵکو لەڕێگەی ژمارەیەکی زۆر مەشقی بەرنامە بۆ داڕێژراوەوە دەبێت، دەست پێکردن و بەشداری کردن لە گفتوگۆ بە زمانی بیانی لەسەرەتادا ئاسان نییە، بەڵام ئەگەر تۆ لە هەموو دەرفەتێکدا مەشق بکەیت ئەوا وردە وردە ئەو زمانە بیانییە دەبێت بە زمانی دووەمی تۆ.
دەرفەتەکان بریتین لە: چونە دەرەوە و دۆزینەوەی کەسێک تا مەشقی لەگەڵ بکەیت یان لەگەڵ ئەو هاوڕێ و گروپانەی کە مامۆستا لەپۆلدا ڕێکتان دەخات بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکان. هۆکاری ئەوەی کە بۆچی مامۆستا داوات لێ دەکات کە بە گروپ چالاکییەکان ئەنجام بدەن ئەوەیە تا دەرفەتی گفتوگۆ و پەیوەندییان هەبێت لەگەڵ یەکدا لە هەموو ساتەکانی وانەکەدا.
٣-سەرنج بدە وانەکە نەک تێبینییەکان:
ڕێژەیەکی زۆری فێرخوازان بەشێکی زۆری کاتەکانیان بەنوسینی تێبینی بەشێوەیەکی تێروتەسەل بەفیڕۆ دەدەن، ئەمە لە کاتێکدا کە ئەم جۆرە تێبینی نوسینە پێویستی بە تواناو سەرنجدانێکی زۆرە، بۆیە لەکاتی ئەنجامدانی ئەمەدا ناچاری کاتێکی زۆری وانەکە بکەیتە قوربانی بۆ ئەم چالاکییە. بۆیە ئەم کارە مەکە، فێربونی زمان پڕۆسەیەکی دەمارییەو پێویستی بە مەشق کردنێکی زۆر و فراوان هەیە، لەمەش زیاتر پەیوەندییەکانی ژیانی ڕۆژانە لەسەر نوسینی تێبینی و فەرهەنگی وشە بنیات نەنراوە، بەڵکو هەمووی بریتییە لە کاردانەوەی خۆڕسک و خێرا بیرکردنەوە و وەڵامدانەوە. ئەمە واتا پێویستە تۆ لەکاتی وانەکەدا تەنها تێبینییە گرنگەکان بنوسیت و زۆرترین کات تەرخان بکەیت بۆ ئەو چالاکییانەی کە یارمەتی مێشک دەدەن بۆ فێربونی ئەو زمانەی کە دەتەوێ فێری ببیت، نمونەی ئەو چالاکییانەش وەک : ڕاهێنان، پرسیارکردن، وەرگرتنی مەشقێکی زۆر.
٤-نوسینی تێبینییەکان بە دەستی خۆت:
بیرهاتنەوە هۆکارێکی گرنگە لە فێربوونی هەرشتێکدا، کە ئەمەش پەیوەندی بە توانای مێشکەوە هەیە بۆ بیرهاتنەوەی هەموو ئەو زانیاریانەی کە پێشتر لەشوێنیتر فێریان بوین. هەر لەبەرئەوەیە کە پێداچونەوەی باش جەخت ئەکاتەوە لەسەر ئەوەی کە تا چەند دەتوانی زانیارییەکانی وانەی پێشوت بە وردی بیر بکەوێتەوە.
بەپێچەوانەی زۆربەی شتەکانیتری بواری فێرکردنەوە، بیرهاتنەوە لەلایەن تەکنەلۆژیاوە دەستی بەسەرا نەگیراوە، لەڕاستیدا وەک زانا ئەمریکییەکان ڕاپۆرتیان لەسەر داوە، ئەو فێرخوازانەی کە بە دەستی خۆیان تێبینییەکان دەنوسن ئەوا لەکاتی تاقی کردنەوەدا باشتر وەڵام دەدەنەوە لەچاو ئەو فێرخوازانەی کە تێبینییەکان بە کۆمپوتەر یان لاپتۆپ چاپ دەکەن. هەرچەندە نوسینی تێبینی گرنگە بەڵام من پێشنیار دەکەم بکرێت بە خوو کە لەکاتی وانەدا تەنها تێبینییە گرنگ و سەرەکییەکان بنوسرێت و دوایی دوای تەواو بونی وانەکە بگەڕێنەوە سەریان و تەواویان بکەن تا بزانن تا چەند دەتوانن سود لە بیرهاتنەوەی خۆیان وەربگرن بۆ فراوان کردن و درێژکردنەوەی تێبینییەکان، ئەمەش یارمەتی بیرهاتنەوە دەدات.
٥-پێداچونەوە، پێداچونەوە، پێداچونەوە:
کاتێک وانەیەک دەخوێنرێت لەسەر بابەتێکی دیاری کراو، ئەوا فێرکردن و بیرهاتنەوە و بەکارهێنانی زانیارییەکان بە تەنها ناتوانن یارمەتیدەر و کاریگەر بن بۆ فێربوون. کاتێک وانەیەک لەسەر ڕانەبردوی تەواو ئەخوێنی، بە دڵنیاییەوە ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە تۆ بەتەواوی و دروستی لەپاش تەواوبونی وانەیەک بتوانی لە ڕانەبردووی تەواو تێبگەیت و بەکاری بێنی. بۆیە زۆر گرنگە کە بگەڕێیتەوە سەر وانە کۆنەکان و بەسەریاندا بچیتەوە، پێشنیار ئەکەم کە لایەنی کەم ٢٤ کاتژمێر دوای تەواوبونی وانەکە جارێکیتر پێداچونەوە بکەن و پاشان دوای هەفتەیەک جارێکیتر و پاشان دوای مانگێک جارێکیتر پێداچونەوەی بۆ بکەن
سەرچاوەی بابەت: ئيره ببينه
سەرچاوەی وێنە: ئيره ببينه
وەرگێڕ: ئاڵا فرج
هەڵەچن: دابان بەهمەن أحمد
دهنگ: لانه سواره
دیزاینەری وێنە: فێرۆپيديا