٩ ستراتیژ بۆ هاندانی خوێندکاران لە وانەی بیرکاریدا

هاندانی خوێندکاران لە پێناوی ئەوەی وەرگرێکی بە پەرۆشبن بە یەکێک لە دیوە گرنگە کانی پێدانی ڕێنمای دەربارەی  بیرکاری دادەنرێت و دیوێکی رەخنەگرانەیە  لە هەر بابەتێکی خوێندن. مامۆستا کاریگەرەکان سەرنجی خۆیان لەسەر ئەو خوێندکارانە دادەنین کە کەمترین گرنگی دەدەن بەوانەکە و ئەو خوێندکارانەی کە بەپەرۆشن بۆ وانەکە. لەم وتارەدا ئاماژە بە ٩  تەکنیک دەکرێت کە ئامادەکراون لەسەر بنەمای هاندەری ناوەکی و دەرەکی کە دەتوانرێت بەکار بهێنرێت بۆ هاندانی خوێندکارانی قۆناغی ناوەندی و ئامادەی لە وانەی بیرکاریدا. 

هاندانی ناوەکی و دەرەکی

هاندانی دەرەکی خۆی دەبینێتەوە لەو پاداشتانەی کە لەدەرەوەی توانای فێرخوازان دەردەکەون. ڕەنگە پاداشتەکان بریتیبن  لە کۆمەڵێک پاداشتی مادی لەبەرامبەر  هەڵوسوکەوت و کاری باش و دوورکەوتنەوە لە سزا لەڕێی ڕەفتاری باش ، دەست خۆشی کردن لەسەر کاری باش  هتد.

هەرچۆنێک بێت، زۆرێک لە خوێندکارەکان هاندانی ناوەکی پێشان دەدەن لە حەزیان بۆ تێگەیشتن لە بابەتێک یان بیرۆکەیەک کە پەیوەندی بەباتەکەوەیە،  لەپێناو تێپەڕاندنی خوێندکارەکانی تر یاخود بۆ سەرنج ڕاکێشانیان وەک هۆیەکی کۆمەڵایەتی بوون. ئامانجی کۆتای خۆی دەبینێتەوە لە کردنەوەی بەربەستی نێوان هاندانی ناوەکی و دەرەکی .

بەهەند وەرگرتنی ئەم چەند بیرۆکە سادانە، کۆمەڵێک تەکنیکی دیاری کراو هەن کە دەتوانرێن فراوان بکرێن  و بگۆرین و بگونجێندرین لەگەل کەسایەتی مامۆستاکە و لەسەروو ئەمانەوە  شیاوبێت بۆ ئاستی توانای فێرخواز و ژینگەکەی. ستراتیژەکان بەشە گرنگەکان بۆ ئەوەی لە بیر و مێشکدا بن و نمونەش بەردەست کراون بۆ ئەوەی بەجۆرێک هاوکار بێت لە تێگەیشتن لە تەکنیکەکان .

 ستراتیژەکانی زیادکردنی هاندانی خوێندکار لە وانەی بیرکاری

١. ئاگادارکردنەوەی خوێندکار لە بی ئاگا بونی لە زانیاری: 

ئاشکرا کردنی بۆشای لە توانای تێگەیشتنی خوێندکاران  سود بەخش دەبێت لە حەزیان بۆ فێربوونی زیاتر. بۆ نمونە ،کۆمەڵیک نمونەی سادە پیشان بدرێت  کە پێشتر بینیویانە  و بەدوای دا کۆمەڵیک نمونەی تر کە کە ئاشنا نەبن پێ کە دەربارەی هەمان بابەتە. تا زیاتر بۆشای لە تێگەیشتن دەربخەیت هاندانەکە کاریگەر تر دەبیت .

٢. پیشاندانی زنجیرەیەک لە دەستکەوت:

ئەم تەکنیکەیان پەیوەندیکی پتەوی لەگەڵ تەکنیکی پێشوو هەیە کە بریتیە لەوەی خوێندکارەکان ڕیزبەندی بیرۆکە لۆژیکیەکان بنرخێن. ئەم تەکنیکەیان لە تەکنکی پێشوو جیادەبێتەوە بەوەی کە پشت دەبەستێ بە خواستی خوێندکارەکان بۆ زیادکردنی ئاستی زانیاریان نەک تەواوکردنی. نمونەیەک لە پرۆسەی زنجیرەی وەک چوارلا کە چۆن بە تایبەتیانە لە خالێکەوە دەچیت بۆ خالێکی تر بە پشتبەستن بە خاسیەتەکانی.

بیرکاری – سێ ئەرکی کرداری: مۆدێلکردنی لێدەرکردن

٣. دۆزینەوەی شێواز:

زۆر جار ڕیکخستنی حاڵەتێکی دروست کراو کە ببێتە هۆی ئەوەی خوێندکارەکان شێوازێک بدۆزنەوە  دەتوانریت ببێتە هاندەری باش، زۆر چێژ دەبین لە دۆزینەوە و خاوەنداریەتی کردنی بیرۆکەکە. نمونەیەک دەتوانریت وەک کۆکردنەوەی ژمارە ١ تا ١٠٠ بێت. وەک کۆکردنەوەی ژمارەکان بەشیوەی زنجیرەی، خوێندکارەکان ژمارەی یەکەم و کۆتای کۆدەکەنەوە (١+١٠٠=١٠١)، وە دواتر دووەم ژمارە و ژمارەی پێش کۆتای (٢+٩٩=١٠١)، هەتا دوای. دواتر ئەوەی لەسەریانە کە ئەنجامی بدەن بریتیە لە ٥٠ کە کەڕەتی ١٠١ بکرێت واتە (٥٠*١٠١=٥٠٥٠).  نمونەکە تاقیکردنەوەیکی باش و بەسود دەبێت کە بەڕاستی  کاریگەریەکی دریژ خایەن دەبێت لەسەریان. ئەمانە شێوازن کە دەبنە هۆی هاندان، بەتایبەتی بێگومان  ئەگەر خوێندکار خۆی بیدۆزیتەوە، چاودرێری بکریت لەلایەن مامۆستاوە.

٤. کێبڕکێیەکیان پێشکەش کە:

کاتێک  خوێندکارەکان کێبڕکێیەکی فکری کران، پەرۆشانە وەڵام دەدانەوە. دەبێت وریایانە کێبڕکێکە هەڵبژێردرێت. پرسیارەکە ( ئەگەر کێبڕکێیەکە مەبەست لێ ئەو جۆرە بیت) پێویستە خۆی لە دەورووبەری وانەکە ببینێتە و لە ئاستی تێگەیشتنی توانای خوێندکار بێت بۆ پرسیارەکە. پێویستە وریای ئەوە بیت کە کێبڕکێکە لە وانەکە دەرنەچیت بەڵکو بەرەو وانەکەی بەرێت.

٥. فریو دانی پۆلەکە بەدەستکەوتی باشی بیرکاری :

نمونەی زۆر هەن لە جیهانی بیرکاری کە زۆرجار نا مەنتیقین. ئەم بیرۆکانە سروشتی خۆیان وایە  دەتوانن ببن بە هاندەر. بۆ نمونە، بۆ هاندانی بیروڕایەکی  سادە دەربارەی ئەگەرەکان، هاندانیکی کاریگەربریتی دەبێت لە ئەنجامدانی گفتوگۆیەک  دەربارەی بەناوبانگترین پرسیاری کە ( یادی لەدایک بوون )ە، کە ئەنجامی چاوەڕوان نەکراو لە یادی لەدایک بوونی وەک یەک  دەدات لە گروپی بچوکدا. سەر سوڕهینەر و نایاب دەبێت ئەو دەرئەنجامانەی پۆلەکە پێ بەجێ هێڵێت.

تێبینی وەرگێر: (مەبەست لە پرسیاری یادی لەدایک بوون بریتیە لەیەکێ لە پرسیارە بەناو بانگەکانی ناو بابەتی ئەگەرە سازانەکان کە ئامانج لێی دۆزینەوەی ئەو ئەگەرەیە لە ناو کۆمەڵێک خویندکاری پۆلێکدا یان هەر شوێنێکیی تر کە خاوەن هەمان ڕۆژی یادی لەدایک بوون بن)

سەرچاوەی پرسیاری یادی لەدایک بوون: ئيره ببينه

٦. ئاماژەکردن بە سودی بابەت:

باسکردنی سودێکی جێبەجیکاری بابەتەکە لەسەرەتای وانەکە سەرنجی پۆلەکە بۆ خۆی ڕادەکێشێت. بۆ نمونە، لە بابەتی ئەندازەی دواناوەندی، دەکرێ داوا لە خوێندکار بکریت تیرەی قاپێک بدۆزێتەوە کاتێک ئەو زانیاریەی ئەو خوێندکارە کوڕە یان کچە هەیەتی تەنها بەشێکە لەو قاپە کە زۆر بچوکە لە نیوە بازنەیەک.  کردارە جێ بەجێ کاریەکان پێویستە کورت و سادەبن بۆ هاندانی وانەکە وەک پەراوێز خستنی.

١٤ کەرەستەی ڕاستەقینە بۆ وانەی بیرکاری لە پۆلدا

٧. بەکارهێنانی بیرکاری بە چێژ و داهێنەرانە:

هاندانی داهێنەر و چێژبەخشانە خۆی دەبینیتەوە لە مەتەڵ و یاری و پارادۆکس یاخود مەبەست لە بینای قوتابخانە یان ئەو بینایانەی تری دەورووبەری. لەپێناو ئەوەی بتوانریت هاندانێكی تایبەتی بەدەست بهێنرێت پێویستە  ئەو کەرەستانەی بەکاردێن سادە و کورتکراو بن. ئەنجامدانی ئەم تەکنیکە بە شێوەیەکی کاریگەرانە ڕێگە بە خوێندکارەکان دەدات هەوڵە داهینەرانەکانیان کۆتای پێ بهێنێن بێ خۆ ئەزێت دان. دووبارە، ئەو خۆشیەی کە نمونە داهێنەرەکان دروستی دەکەن پێویستە بە وریایەوە مامەڵەی لەگەڵ بکریت، بۆئەوەی کە دڵنیای بدات لە  وانەکە دوور ناکەوێتەوە .

تێبینی وەرگێڕ: پارادۆکس بریتیە لەو دەقەی کە خۆی دژی خۆی دەوەستێتەوە وئەنجامەکەی لەڕووی لۆجیکەوە دانپێدراو جێگای قبوڵ نیە ، لەساڵێ ١٩٠١ دا بیرکاریزان و لۆجیکزان و فەیلەسوفزان  (بیرناڵد ڕاسل)  ئەو پاردۆکسەی بەکار هێنا بۆ دەرخستنی هەندێ کەم و کورتی لە تێۆری کۆمەڵە سەرەتایەکان. سەرچاوە:کتێبی (بیرکاری لە چەند خولەکێک)

٨. چیرۆکێک باس بکە کە پەیوەندی هەبێت بابەتەکە:

چیرۆکێک دەربارەەی ڕووداوێکی مێژووی بۆ نمونە، ئەو چیرۆکەی کە چۆن (کاڕ فریدرک گاوس ) ژمارە ١ تا ١٠٠ ی لە یەک خولەکد کۆکردەوە کاتێک  تەمەنی ١٠ سال بوو (ساڵێ ١٨٧٨) یاخود  باردۆخێکی کاریگەر کە بتوانریت خوێندکارەکان هان بدات. پێویستە لە باسکردنی چیرۆکەکە مامۆستاکان پەلە نەکەن لەبەر ئەوەی پەلە کردن لە باسکردنی بابەتێک لە تواناو سودی بابەتەکە کەم دەکاتەوە .

تێبینی وەرگێڕ: بیرکاریزانێک بەناوی (کاڕ فردریک گاوس) لەتەمەنی ( ١٠)  ساڵی دوای ئەوەی مامۆستاکەی لە پۆلدا لە پێناو ئەوەی خویندکارەکان سەرقاڵ بکات، پێیان دەلێت ژمارە ١ تا  ی ١٠٠ بۆ کۆبکەنەوە، دوای چەند چرکەیەک (گاوس) ی زیرەک و بەتوانا دەڵیت : مامۆستا ئەنجامەکە ٥٠٥٠ و بەبیستنی ئەمە مامۆستا باوەڕی پێناکات و زلەیەک لە گاوس دەدات) سەرچاوە :(کتێبی بیرکاری لە چەند خولەکێک).

٩. خوێندکارەکان چالاکانە بەشدار پێبکە لە سەلماندنی بیرۆکە بیرکاریەکان:

یەكێ لە تەکنیکە کاریگەرەکان بۆ هاندانی خوێندکارەکان بریتیە لە  داواکردن لێیان کە پرسیاریك بسەلمێنن، وەک بۆ نمونە کاتێک کۆی کۆلکەکانی ژمارەیەک کە دەتوانریت دابەش بکریت بەسەر ٩، ژمارە بنچینەیەکەش توانای دابەش بوونی هەیە بەسەر ژمارە ٩. پێویستە خوێندکارەکان ئاشنا و ئاسودە بن لەگەڵ بیرۆکە جوڵینەرەکانی بیرکاریدا پێش ئەوەی کێبڕکێان بکەیت بۆ ئەوەی ئەنجامی بدەن.

مامۆستایانی بیرکاری لەسەریانە لە هاندانە بنچینەیەکانی کە لە فێرخوازەکانیاندا هەیە تێبگەن. مامۆستا دەتوانێت کار بکات لەسەر ئەم هاندانانە  لەپێناو زیاد کردن و باشترکردنی ئاستی کاریگەری پرۆسەی وانە وتنەوە. دەتوانریت کێشەکانی خوێندکاران یان کێشەی کەسە نزیکەکانیان بەهەند وەربگیرێت بۆ دروست کردنی پرسیار و سیناریۆ بۆ بەرەو پێشبردنی بابەتە بیرکاریەکان. بەڵام ئەگەر ئەم جۆرە ڕێگایانە حەز بۆ بابەتەکە دروست بکات، تەکنیکەکان باش و ڕاستن.

سەرچاوەی وتار: ئيره ببينه

سەرچاوەی وێنە : ئيره ببينه

ئامادەکاریی بابەت: لؤي حاجي

وەرگێر: جودی ساهۆ حسێن

هەڵەچن: خەبات رەفیق محمد

دیزاینەری وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Judi Shaho Hussein

بانگم ئەکەن بە (Coolest Math Teacher) من (جودی شاهۆ حسێن) م، خوێندکاری بەشی ئینگلیزی نیم هیوام ئەخوازت لەوێ بوومایە بەلام من ئیستا خویندکاری قۆناغی چوارەمی بەشێ ماتماتیکم لە کۆلیجی پەروەردە - زانکۆی سلێمانی، لە منالێمەوە خولیای فیربونی زمان بووم و لە ئێستادا ( بە ٣ زمان قسە ئەکەم و بە ٢ زمانی تر کاری خۆم بەڕی ئەکەم) هەوڵم بۆی داوە بە تایبەتی زمانی ئینگلیزی و هەرشتێ پەیوەندی بە ئینگلیزیەوە هەبێت بەشدار بوم تیێدا و هەڵبژاردنی فیرۆپیدیا بۆ من دەگەڕێتەوە بۆ هۆکارێک کە بریتیە لەوەی خویندکاری ئینگلیزی نیم و وەرگێری یاسای نیم بەڵام لەخوا بەزیابێت لەو کارو کۆنفرانسانەی بەشداریم تێدا کردون وەک وەرگێری زمانی (ئینگلیز و عەرەبی ) کارم کردوە و جێ دەستم هەبووە لەبەر ئەوەش ویستم فیرۆپیدیا بکەم بە ویستگەیەکی تر بۆ پیشاندانی جێدەستی خۆم و تواناکانم بەرەو پێش بەرم و بتوانم سودیك ببەخشم بە کۆمەڵگای کوردی لەڕێ وەرگێڕانی ئەو وتارانەی کە تایبەتن بە وانەی ماتماتیک (بیرکاری ) لەبەر ئەوەی لە کۆمەڵگای کوردیدا مامۆستای ماتماتیک زۆرن بەڵام مامۆستا دانسقە و بەتواناکان کە هەوڵ ئەدەن وانەی ماتماتیک لای خوێندکار خۆشەویست کەن و بیبەستن بە ژیانی ڕۆژانەمان زۆر زۆر کەمن.

لێرەش بگەڕێ

خوێندکاران لە سەرنەکەوتنیان دەیانەوێت چی بە بیر ئێمە بهێننەوە

قوتابخانەکانمان لە ئەمەریکا شایەنی ڕێزلێنانە: قوتابیەکان نمرە بەدەست دەهێنن بەپێی بەدەستهێنانەکانیان و دواتر دەکرێن بە …

Share via
Send this to a friend