کاتێک مامۆستايان داوا لە فێرخوازان دەكهن بۆ ئهنجامدانى ئەرکێک بە گرووپ، ڕهنگه كێشهى نارازی بوون و نەگونجانی فێرخوازان لە گرووپەکاندا ڕوبدات.لێرەدا باس لە ٥ خالی سەرەکی دەکەین بۆ یارمەتيدانى فێرخواز بههيواى بەرهەم هێنەرى و بێ کێشەيى.
١. ڕوونى و دياريكراوى له خستنه ڕووى ئهركهكاندا
٢.بەرهەم هێنانی ئامانج
٣.گواستنەوەو پەیوەندی کردنێکی سەرکەوتوانە
٤. چاودێری کردنی پێشکەوتن و کات و دەنگ (ژاوەژاو)
٥.یەکگرتن و دروست کردنی کۆمەڵ
١. ڕوونى و دياريكراوى له خستنه ڕووى ئهركهكاندا
هیچ شتێک لەوە نا ئومێدکەر تر نیە کاتێ دەبینی دە فێرخواز دەست بەرز دەکەنەوەو دەلێن چی بکەین یاخود سکاڵا دەکەن لەوەی کە تێناگەن. “پێویستە چی بکەین؟” ئەگەر دەگونجێ ،زانیاریەکی زارەکی گشتی بە قوتابیەکان بدرێت دەربارەی ئەرکەکەیان .دواترپێدانی زانیاری وورد وچر بۆ ئاراستە کردنی هەر خوێندکارێک لە گرووپەکەدا.
رێگری کردن لە درووستبوونی هەر پرسیارێکی شاراوە لای فێرخواز كه سەريان لێ تێک بدات بە بەکارهێنانی شێوەیەکی لیستی دلنیابوون،پێدانی شتە بینراوەکان،تۆمارکردنی زانیاریەکان و گوێ گرتنی گرووپەکان لێیان لە ئای پاد،ئە مە زۆر بەسودە ئەگەر هاتو فێرخوازی زمانی ئینگلیزی هەبوو لە پۆلەکەدا.
رەچاو کردنی ١،٢،٣ دواتر من(دلنیادەبم لەوەی کە کامە خوێندکار پێوەستی بە دەقیقەیەک هەیە بۆ خوێندنەوەی رێنماییەکان بەبێ دەنگی ،٢ دەقیقە بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر رێنماییەکان لەگەل کەسێک یاخود هاورێیەکی لە گرووپەکەدا وە ٣ دەقیقە بۆ دانانی پلان بۆ قۆناغەکان دەربارەی ئەرکەکە پێش ئەوەی ئەوان داوای یارمەتیت لێ بکەن).
٢. بەرهەم هێنانی ئامانج
دانانى خوێندكارەكان لە گروپێكداو پێدانى بابەتێك پێيان تا بە نۆبە بيرۆكەكانيان لە بارەيەوە بخەنە ڕوو و هەروەها ڕاوێژ بە هاوڕێكانيان بكەن سەرەتايەكە بۆ دروستبوونى كارەسات. چونكە بە دڵنياييەوە زۆر ناخايەنێت گفتۆگۆكە لە بابەتەكە دەچێتە دەرەوە بۆ شتى ديكە. بۆ ئەوەى بەرهەم هەبێت پێويستە هەموو ئەندامانی گروپەکە بەشدارببن، باشترين ڕێگەش دانانى وێنەيەكە يان پۆستەرێک لە ناوەراستی مێزەكەدا کە هەموو فێرخوازان بتوانن بیرۆکەکانیان بەکار بهێنن (کاری پێ بکەن)، وە بيكە بە مەرج كە هەريەكەيان بەرپرسە لە تەواوكردنى بەشێكى. بۆ ئەم مەبەستەش پێيان بڵێ كە لە كۆتايدا لە هەر گروپێك وەرەقەيەك وەردەگرم و خۆشم هەڵيدەبژێرم. کاتێ کات تەواو دەبێت، هەندێ ئاماژەى دیاری کەر بەکار بێنە هەروەک(“کەسێکی قژ کورت لە گرووپەکەیدا هەیە “، یاخود کەسێک لەدایک بونەکەی نزیکە لە لەدایک بونی مامۆستاوە) بۆ دیاریکردنی کاغهزەکە کە هی کێ وهردهگيرێت.
٣. گواستنەوەو پەیوەندی کردنێکی سەرکەوتوانە
پیشاندانی میکانیزمە سەرەکیەکان بە خوێندکارەکان(نەک تەنیا بە زارەكى) کە ئەمەش گرنگی سەرکەوتن لەناو پۆلدا دەردەخات. لەوانەیە رۆشتن بێت لە شوێنەکانی ناو پۆلەکەدا،پرۆسەیەک بۆ بەکار هێنانی ستراتیژی گفتوگۆکردن ،یاخود چۆنیەتی بیرکردنەوەی دوو کەس لە ئەرکەکە. تەرخان کردنی چەن هەفتەیەکی سەرەتا بۆ بەرێو بردن و ئەزموون پەیداکردن (بۆ نموونە ،خوێندکارەکان ئەجولێن لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر ،خوێندکارەکان بابەتەکە وەردەگرن و دەیگێڕنەوە ،خوێندکارەکان بە رێک و پێکی تەکنەلۆژیا بەکار دەهێنن،هتد…..) فێرخوازی خۆبەخش بەکار بینە بۆ رۆڵ گێڕانی گفتوگۆکان بە نمونە یان بێ نمونە لەگەل هاورێکەی تەنیشی . شێواز و زانیاری ناو رستەکان وەک کەرەستەیەک بەکار بهێنە بۆ گفتوگۆی گرووپ . ئەم جۆرە لە وەبەرهێنانە یارمەتیدەر دەبێ بۆ فێرخوازان کە بتوانن بجوڵێن و ئاستی گفتوگۆ کردنیان بە شیوەیەکی کاریگەر بێت .
٤.چاودێری کردنی پێشکەوتن و کات و دەنگ (ژاوەژاو)
وا لە فێرخوازەکان بکە هاوکاری یەکتر بکەن،له پارێزگارى كردن له پێشكهوتنى يهكترو كاتهكانيان. هەروەها لە ئاستی دەنگی گونجاودا بیان هێڵەرەوە.ئەگەر گرووپەکان شتێکی دیاری کراویان بەرهەم هێنا،ئەوان و تۆش دەتوانن ئەوە بزانن کە چ شتێک ماوە ئهنجامى بدهن .دهتوانيت چەند بەرنامەیەک بهكاربهێنيت( بۆ نمونە.، Decibel 10th ، ئەم ئەپلیکەیشنەش لەلایەن (SkyPaw Co.Ltd ،یاخود دانانى ڕێگهيهك هەروەک Bouncy Balls (لەلایەن گووگل کرۆمەوە) بۆ بەدەست خستنی زانیاری دەربارەی پێوەر و قەبارەی ژوور . هەروەها کاتژمێری ئۆن لاینی بۆ رەچاوکردنی کات.( ئەمەش تاقی بکەرەوە لە یوتیوب five-minute countdown timer) دلنیابەرەوە لەوەی کە کەمترین کات بە فێرخوازەکان دەدەیت لەوەی کە بیری لێ دەکەیتەوە کە ئەوان پێویستیانە بۆ ئەوەی ئەنجامێکی گونجاو بنیاد بنێن. ئاگاداربە لە تەواوبونی کات لەوەی کە چەند گرووپ پێویستیان بە کاتی زیاترە.(“ئاماژە کردن بە پەنجە – پێویستان بە چەند دەقیقەی زیاترە ؟”)ئەگەر هەندێک لە گرووپەکان تەواو بوون پێش ئەوانی دیکە، هەنگاوى دواترت با پرسیاری تر یان ئەرکی تر بێت بۆ ئەنجام دان.
٥. یەکگرتن و دروست کردنی کۆمەڵ
هەندێک جار کارکردن بە گرووپ تێک دەچێت یاخود ناڕێک دەبێت لەبەر ئەوەی فێرخوازان هێشتا شارەزا نین دەربارەی یەک و یەکیان خۆشناوێت یاخود رێز لە یەکتر ناگرن.دروست کردنی کۆمەڵەیەک لە هەموو فێرخوازانی پۆلەکە چالاکیەکی گرنگە، بەلام بچوک کردنەوەی ئەم چالاکیە بە مەبەست بۆ گرووپی بچوکتر ئەمە زیاتر دەبێتە یارمەتی دەری فێرخوازانی ناو گرووپەکە و دووربونیان لە گرژیەکان و رزگار بونیان لە شلەژان وئهنجامدانى مەشقە کانیان. ئەمەش لەوانەیە ببێتە هاندانیان بۆ خێرا بەشداری کردنیان بۆ نموونه” پێش ئەوەی دەست پێ بکەیت باس لە تامی خۆشترین ئایس کرێم بکە كه خواردوته ” داوا کردن لە خوێندکاران بۆ پیاکێشانی کۆلە مست بە یەکتردا لە کاتی تەواو کردنی هەر هەنگاوێک لە ئەرکەکانیان.رەچاو کردن و پيشاندانی پالپشتی کردنی پرسیارەکانی ئەو فێرخوازانەی کە تەواو بوون لە ئەرکەکانیان.پرسیاری پەیوەندیدار بە بابەتەکەوە فێرخواز دەهێڵێتەوە لە لانە دانیان بۆ دەست کەوتنی زانیاری دەربارەی ئەرکەکە و گفتوگۆ کردنیان ، لە کاتی پێدانی یاساکاندا کە وا لە فێرخواز دەکات لە پشت ناوەرۆکی بابەتەکەوە پەیوەندی شتێک بەوی ترەوە بدۆزێتەوە .کە ئەمەش ئەکرێت پەیوەندیدار بێت بە بابەتەکەوە یاخود بە ئەرکەکەوە(“بۆ نموونە ئەم بابەتەت لە کوێ دیووە لە ژیانی راستەقینە یاخود لە میدیاوە؟”) یاخود بە دواداچون بۆ خواستی گشتی(بۆ نموونە” ئەگەر هێزێکی زۆرت هەبوایە چۆن ئەبویت و بۆچی”).
مامۆستا دەبێت دیزاین و بەڕێوبەری چالاکیەکانی گرووپ بکات بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت پلانی بە رێوبردنی خۆی هەبێت.وەرگرتنی هەنگاوی چالاکانە هەر وەک ئەوانەی باس کران کە دەتوانن هانی فێرخوازبدەن بۆ زیاتر بەشداری کردنیان و جلەوگیر کردنی پشێویەکان.
سەرچاوەی بابەت: ئيره ببينه
سەرچاوەی وێنە: ئيره ببينه
وەرگێڕ : تاژان آحمد محمد
هەڵەچن: خهبات رهفيق محمد
دهنگ: لانه سواره
دیزاینەری وێنە: فێرۆپيديا