شێوازی کۆنی پۆلەکانی ئەمریکا قاڵبێکی دیاریکراوی پێدرابوو: خوێندکارەکان ڕودەکەنە پێشەوە و کە لەوێدا مامۆستا وانە دەڵێتەوە.
خوێندکارەکان تێبینی دەنوسن وئەرکەکانیان تەواو دەکەن لەماڵەوە و هیوادارن تەواو لەبەرى بکەن بۆ ماوەیەکی ئەوەندە درێژ تاکو لە تاقیکردنەوەکاندا دەربچن سەرقاڵی وخۆشەویستی نێوان خوێندکار و مامۆستا کورتیان هێناوە. سیستەمەکە بەگوێرەی پێویست جێگای هەموو شێوازەکانی فێربوونی نەکردۆتەوە، ئەوانەی بەگوێرەی پێویست باش بوون هێشتا لەڕووی پێدانی وانە گرنگەکانی ژیانی ڕۆژانەی ئیش کورتیان هێناوە، وەکو ئەوەی چۆن داهێنەرانە کێشەیەک چارەسەر دەکەیت یاخود بە تەرکیزمانەوە، یان ئیشکردن وەک بەشێک لەتیم، و ڕێکخستنی بیرکردنەوەکانیان بە شێوەیەک کەسانی تریش لێی تێبگەن.
لێرەوە بوو کە فێربوون لەسەر بنەمای پڕۆژە هات بۆ ناو پرسیارەکە.
فێربوون لەسەر بنەمای پڕۆژە بەواتای چیدێت(PBL)؟
فێرکردن بە پشت بەستن بە پڕۆژە یان (PBL)،بڕێکی زۆر هەرا دروست دەکات لە دنیای خوێندندا و زۆرجار پەسن کراوە بە جێگرەوەی خوێندنی سست و دەرخیاتی دوبارە. ئەگەر خوێندنی کۆن کلاسیکی بوبێت ئەوا (PBL) مۆسیقای جازە. لە پۆلی (PBL) دا مامۆستاکان کێشەکان دروست دەکەن و پێویستە خوێندکارەکان بە گروپ چارەسەری بکەن.
لە جێگەی وتنەوەی ڕاستیەکان و هیواخوازبوون بەوەی هەندێکیان پەیوەست بن، مامۆستاکان ئەو سەرچاوانە دەدەن بە خوێندکارەکان کە پێویستە بۆ دۆزینەوەی بیرۆکەکان و جێبەجێکردنیان بە شێوەیەکی پراکتیکی. هەڵە ڕێگە پێدراوە و تەنانەت پێش بینیکراوە لە میانەی فێرکردنێکی مانا بەخشدا. لە ئەنجامدا: خوێندکاران زیاتر چالاک دەبن وەک لەوەی سست بن وەهەندێک كارامەیی شوێنی ئیش بەدەست دێنن. بێگومان ئەمەش پێویستی بە بڕێکی باش ژەمێکی تەندروستی جێگیر و ژینگەیەکی پاڵپشت بە هاوکاریکردن. ئەمانە چوار پێکهێنەری گرنگی پۆلێکی(PBL) سەرکەوتوون.
چوار یاسا کە پێویستە جێ بەجێ بکرێن بۆ نەخشە دانانی پۆلێکی (PBL)
١. شوێنی فێرکردنەکە یارمەتیدەری کارەکەیە
یەکێک لە تایبەتمەندییە دیارەکانی پۆلی (PBL) جەختکردنەوەیە لەسەر ئیشی گروپ: خوێندکارەکان لەگەڵ هاوتەمەنەکانیان کاردەکەن بۆچارەسەرکردنی کێشەکان. ئەمەش واتای ئەوەیە کە پێویستە شوێنەکە بە شێوەیەک ڕێکبخریت کە یارمەتی دەری ‘هاوکاریکردن بێت’ ڕیزی ڕێکی ڕوەو پێشەوە و مێزی ڕوەو یەک دوژمنی ئەمەن. لەپۆلە سەرەتاییەکانی کە بابەتیان زۆرە ئەو ڕایەخانەی کە ئاسان هەڵدەگیررێن گۆشە جێگرەوەیەکی نایابی ڕەحلە کۆنەکانن و لانیکەم لە کاتی ئیشی گروپدا.
مامۆستاکان هێشتا پێویستیان بە شوێنێکی ناوەندییە کەتیایدا هەمووخوێندکاران کۆببنەوە بۆ گوێگرتن لە چیرۆک و وانەو داواکارییەکانی پڕۆژە، بەڵام پێویستە ژووری تەواو هەبێت جیا لەمەش بۆ بڵاوبونەوە بۆ ئیشی گروپ. خوێندکارانی پێگەیشتوو لە لایەکی ترەوە زۆرجار پێویستیان بە ڕوبەری گەورەی ئیشکردن و کورسی ئاسودە هەیە. مێزی خڕی گەورەو لاکێشە نمونەیین، بەڵام ئەگەر موچە سنوردار بوو ئەوا مامۆستاکان دەتوانن هەر بە سادەیی ڕەحلەکان پیکەوە بنوسێنن و گروپی بچوک دروست بکەن.
هەنگاوێکی گرنگ؟هەوڵبدە باری شوێنەکەو جۆرەباوەکانی پڕۆژە لەبەرچاو بگریت. مێزی بچوکی نوسین لەوانەیە ئاسایی بێت بۆ بۆ خوێندکارانی زمانی ئینگلیزی بەڵام خوێندکارانی زانست پێویستیان بە ڕوبەری گەورەیە کە جێگەی ئیشی تاقیگەی تیابێتەوە. بەرهەمە دیجیتاڵیەکان پێویستیان بە داخڵبونی تەکنەلۆجیایە بۆئیشی پێویست هەروەک فێربونی بیردۆزەکانی مۆبایل، وە لە کۆمەڵگەی لەسەر پڕۆژە بنیادنراودا دەتوانێ سود لە داخڵبونی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و کەرەستەکانی بلۆگکردن و گۆڤارە ناوخۆییەکان وەربگرێت. تەنانەت هەل ڕەخساندن بۆ ڕوبەڕو یەکتر ناسین و ئاڵوگۆرکردن لەگەڵ ئەندامەکانی کۆمەڵگە.
٢.بیرکردنەوە بۆ گەیشتن بە زانیاری
(PBL) شێوازێکی فێرکردنی سەر پەڕە نیە. خوێندکارەکان پێویستیان بە بەکارهێنانی تەباشیرو بۆرد و سەرچاوەو کەرەستەی هونەری و پێشکەشکردنە. منداڵان فێرخوازی جوڵاو و حەزیان لە دەستلێدانە، لەبەر ئەوە شتێکی باشە ئەگەر ئەو پۆلانەی بۆ بابەتی هەمەجۆر بەکاردێن بەگوێرەی بابەتەکە دابەشبکرێن وە بەشێوەیەکی کارامەییانە ڕێکبخرێت وبابەتەکانی فێرکردن و کەرەستەکانی تر پیشانبدات.
پۆلێک بۆ خوێندکارانی بەتەمەن بەکاربێت دەبێت بۆ بابەتەکە تەرخانبکرێت تا مامۆستاکان بتوانن ڕوبەرێک بۆجوڵە و کەرەستە تایبەتیەکانی وانەکەو وە زیاد لەمەش پاشەکەوت کردنی کەرەستەی ساڵانە. ئاست و بابەت هەرچیەک بێت لەبیرت بێت کە پۆلەکانی (PBL) بەگوێرەی پێناسە پێشبینی نەکراوە وە تا ئاستیک خوێندکار ڕابەری دەکات. لەوانەیە نەزانیت کە پڕۆژەیەکی دیاری کراو بە چ ئاڕاستەیەکدا ئەڕوات، لەبەر ئەوە هەوڵبدە بە ڕاددەیەکی فراوان ماددەو کەرەستەت لەبەردەستدا بێت بۆ هاوکاری کردن نەک سنوردارکردنی داهێنان.
٣. تەکنەلۆجیا بە گوێرەی مەبەست بەکار بهێنە
لە کاتێکدا پۆلەکانی ئەمریکا تابێت زیاتر بە کارەباوە پەیوەستدەکرین، تایبەتمەندییەکی دیاری پۆلەکانی (PBL) بەکارهێنانێکی زۆری تەکنەلۆجیا پەروەردەییەکانە. یەکێک لە ئامانجەکانی(PBL) یارمەتیدانی خوێندکارە کە کارامەییەکانی ڕۆژانەی جیهان بەرەوپێش ببەن و شارەزاکانی ئێستا توێژینەوەکانیان لە سەر ئینتەرنێت دەکەن و پەڕەی جیاو داتابەیس بەکاردێنن بۆ ڕێکخستنی زانیاری و دەستکاری کردنی ڤیدیۆو پێشکەشکردنی سۆفت وێر بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری.
وەک
”ناتوانم بهێنمە بەرچاوم کە بەرنامەیەکی خوێندن دابنێم بەبێ کلیک کردن لە ئینتەرنێت و دەستکەوتنی ئەو ماددەو سەرچاوانەی کە هەن، ههروەها ناتوانم بهێنمە پێش چاوم کە خوێندکارەکانیشم نەتوانن هەمان شت بکەن.”
بیرت بێت، لەگەڵ ئەوەش، تەکنەلۆجیا زۆربەخێرای دەتوانێت سەرنج نەهێڵێت. بەکارهێنانی کۆمپیوتەر پێویستە چاودێری بکرێت و شارەزایانی تەکنەلۆژیای زانیاری دەبێت پشکنین بۆ ئەو کۆمپیوتەرە ڤایرۆساوی و تەمبەڵانە بکەن تاکو ئەزموونی فێرکردن کەم نەکەنەوه. هەروەها مامۆستاکان پێویستە ڕێنمای بدەن لە گونجاو بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا و لە سەرووی پلانی ئامانجی پڕۆژە.
٤.خۆت وەک کۆتاسەرچاوە ببینە
لەوانەیە گرنگترین توخمی پۆلی(PBL)مامۆستاکەی بێت. بە پێچەوانەی پۆلە تەقلیدەکان کەتێیدا مامۆستاکە بە گوێرەی بەرنامەیەکی دیاریکراو دەڕۆشتن. پۆلەکانی (PBL) بە سروشتی چاوەڕوانکراو نین و تا ڕاددەیەک ڕێبەری دەکرێت لەلایەن خوێندکارەوە. مامۆستاکان پێویستە خۆگونجێنەرو هاوکاریکەر بن و سەرقاڵ بن بە پرۆسەی فێرکردنەکەوە، تەنانەت هەندێک جار هەستدەکەن بینەرن.
پێویستە بابەت و ئامانجی پڕۆژەکە بناسێنن و دڵنیا ببنەوە کە خوێندکارەکان هەموو ئەو سەرچاوەو کەرەستانەیان هەیە کە پێویستیانە و پۆلەکەیان ڕێکخراوە. پێویستە ئەوەش بزانن کە چ کاتێک وانە بڵێتەوە و چ کاتێک تێبینی کار بێت و دواتر دەچنە دواوە تا ڕێبدەن خوێندکارەکان بهكارهكان ههڵبستن.
وتەیەک بۆ ژیری: لەهەندێ حاڵەت شێوەو شکڵ پۆلی (PBL) قوڵ دەکەنەوە.
بڕیاری بوون بە پۆلێکی (PBL) ،ئەگەر بۆ نیوەی کاتەکەش بێت، ئەوا ترسێنەرە بۆ هەر مامۆستایەک، بەڵام بەتایبەت بۆ ئەوانەی کە ڕێگەیان پێنادرێت. هەرکە (PBL)هێزی سەرنجڕاکێشان بەدەست دێنێت پێشبینی ئەوە بکە کە ببێت بە بەشێکی گرنگ و تەواوکەری ڕاهێنانی مامۆستا. تائەوکاتە زۆربەی مامۆستاکانی (PBL)فێردەبن لەڕێگەی بەردەوام پێدان بە پرۆگرامەکانی فێربوون و کۆنفرانس و کتێب و سەرچاوەکانی ئۆنلاین وەک پەیمانگای بانکی پەروەردەیی.
هەرکە دەستتپێکرد ئەزمونی خۆت لە (PBL)لەبەرچاو بگرە و کەوەک پڕۆژەیەکی خۆت بێت و ببێت بە بەشێک لەو فلسەفەی وانەوتنەوەیەت کە ویستت لە سەریەتی. ئەمەش بەو واتایە دێت کە بهوریای پلان دابڕێژەو وە خۆگونجێنەربەو و لەمانەش گرنگتر لە هەڵە خۆشبەو پێشبینی بکە.
سەرچاوەی بابەت: ئيره ببينه
سەرچاوەی وێنە: ئيره ببينه
وەرگێڕ: کانی عبداللە
هەڵەچن: خهبات رهفيق محمد
دهنگ: لانه سواره
دیزاینەری وێنە: فێرۆپيديا