دەرچوانى پۆلى شەش لە كۆمەڵگاكەى مندا بابەتێكى گرنگە ،لەهەر خوێندنگايەكى سەرەتايى، منداڵەكان شانۆگەريەك ئهنجام دهدهن، گۆرانى دەڵێن، تەنانەت بەسەر شانۆكهدا تێدەپەڕن بۆ ئەوەى بڕوانامەكەيان بەدەست بهێنن و تەوقەيەك لەگەڵ بەڕێوهبەرەكە بكەن. ئەمە ڕووداوێكە كە ئاماژە بەكۆتايى هاتنى بەشێكى ژيانى خوێندنگايان دەكات. بۆ ماوەى حەوت ساڵ، لە باخچەوە بۆ پۆلى شەش، ئەوان ڕۆيشتوون بەناو هەمان هۆڵ و لهگهڵ هەمان خوێندكار و ئەو ياسايانە ژياون كه له دەوروبەريان بوون. لە ساڵى كۆتايى، ئەوان دەبن بە منداڵە گەورەكانى خوێندنگاكەيان، يارمەتيدەر دەبن وەكو هاوڕێى خوێندنەوە بۆ منداڵانى باخچە، ڕۆڵى مۆدێلێك دەبينن بۆ خوێندكارە بچوكترهكان لهخۆيان. ئێستا ئهوان ئامادهن بۆ بوون به نهوجهوان و خوێندكارى ناوەندى. پێشتر لە پيشەكەى مندا وانەى ئينگليزيم دەوتەوە لە پێشدا كەوهك بەشێكى بچووك ناسرابوو. سەيرى خوێندكارە نويێە كانى پۆلى حەوتم دەكرد كە هەموو ساڵێك بە جانتا نوێيەكانيان و دهم و چاوە ترساوەكەيان دەهاتنە ژوورەوە. ئەوان زۆر گەنج دياربوون بە بەراورد لەگەڵ پۆلى نۆيەكان كە ئەوان سەركردەى قوتابخانە كە بوون ئەوان زۆر جار ون دەبوون لەكاتى گەڕان بەدواى پۆلەكانيان لە قوتابخانەيەكى گەورە ههروهها تووشى سەر لێشێواندن دهبوون لەلايەن خشتهيهكى خولاوەى پۆ لەوە. بيريان دەچويەوە چۆن لۆكەرەكانيان بدۆزنەوە. هەتاچوار خوێندنگاى سەرەتايى بەيەك دهگەن لەيەك خوێندنگاى ناوەندى.
ئەوان پێويستە جارێكى تر گروپى نوێى هاوڕێ دابمەزرێنن و خەڵكى تازە بدۆزنەوە بۆ ئەوەى مێزێكى لەگەڵ بەش بكات لە ژوورى نان خواردن. دەبێت ڕابێت لەسەر ئەوەى كە شەش حەوت مامۆستايان هەبێت لە جياتى يەك يان دووان.
دەبێت فێرى ئەوەببن كە چۆن ئەركەكانى ماڵەوەيان زياتر بەگرنگ ببينن وەك لە پێشتر لەبەر ئەمەيە كەوا ترساو ديارن. لەبەر ئەوەيە كە ڕێژەى نەهاتنەوەى خوێندكار لهڕاده بهدهر بەرزە لە هەفتەكانى سەرەتادا.
دايك وباوكان دەتوانن ئيشێكى باش بكەن لە يارمەتى دانيان لەم گواستنەوەيەدا كاتێك منداڵان دەچنە ژينگەيەكى تازەوە لەگەڵ هەندێك هەستى چاوەڕوانى. ئەوان زياتر وەكو ئەوە ديارن كە سەركەوتوون، كەمتر وا دەردەكەون كە لە ناو بچن. يارمەتى منداڵەكان بدەن كەزاڵ بن بەسەر بارودۆخەكەدا بە نانى چەند هەنگاوێك پێش دەسپێكى خوێندن.
ئاسوودە بوون:
- سەردانى خوێندنگا نوێيەكە بكەن: يارمەتى منداڵەكەت بدە بەوەى كە وێنەيەك دروست بكەيت لە مێشكيدا دەربارەى نەخشەكان. هەندێ قوتابخانە بەپێى پۆلەكان جياكراونهتەوە كە هەر پۆلێك لەبەشێكى جياوازى قوتابخانەكەدايە. هەندێكى تريان ڕێكخراون بەپێى بەشەكان بۆ نموونە لە ڕاڕەوى A بەشى ئينگليزى لێيەو لەڕاڕەوى B بەشى بيركارى.
ههروهها هەندێكيان ڕێكخراون بەپێى گروپى مامۆستايان كە كار دەكەن لەگەڵ گروپێك لە خوێندكاران لەناو پۆلێكدا. بگەڕێن و بزانن خوێندنگاكە چۆن ڕێكخراوە. سەير بكەن بزانن دەتوانن گەشتێكتان هەبێت بەناو قوتابخانەكە لەگەڵ خوێندكارێكى ئەوێ يان كەسێكى ئەو خوێندنگايە بگەڕێن هەتا ئەوكاتەى منداڵەكەت هەست دەكات دەتوانێت پۆلەكە، كتێبخانەكە، هۆڵى وەرزشەكە لەگەڵ كافترياكە بدۆزێتەوە، ههروهها بيرى بهێنەرەوە كە ئاڵۆزتر دەردەكەوێ كاتێك كە ژمارەى زۆرى خوێندكارى لێبوو.
- بگەڕێ بزانە منداڵەكەت دەتوانێ چاوى بە هەندێك لە مامۆستاكانى يان رێبەرەكانى ئەوێ بكەوێ: هەندێ جارستافەكە چەند هەفتەيەك پێش دەسپێكى خوێندن دادەمەزرێ لە پۆلەكان. هەندێكيان خۆش حاڵ دەبن بەوەى كە چەند دەقيقەيەك لە كاتيان بگرن و تەوقەت لەگەڵ بكەن و بڵێن سڵاو. زياتر مەمێنەرەوە لە بەخێر هاتنەكەت. ئەم كەسانە كارى زۆريان هەيە. بەڵام تەنها ئەگەر بزانيت هەندێك لە مامۆستاكان شێوەيان چۆنە ئەوە دەتوانێت منداڵەكەت زياتر ئاسوودە بكات.
- جلەكان. بهڵێ، جلەكان: بۆ خوێندكارێكى ناوەندى، بيرۆكەى ڕۆيشتن بۆ قوتابخانە بە جلێكى ناشاز شتێكى ترسناكە. يارمەتى منداڵەكەت بدە لەبير كردنەوەى دەربارەى ئەوەى چۆن دەيەوێت خۆى پيشانبدات لە يەكەم ڕۆژيدا. ئەمە ماناى ئەوە نيە كە دەبێت بچيت دنيايەك پارە سەرف بكەيت لە جل وبەرگدا. ماناى ئەوەيە كە بەيەكەوە بگهڕێن كە منداڵەت چى هەيە و پێويستى بەچى هەيە بۆ ئەوەى هەست بەوە بكات كە باوەڕى بەخۆى هەيە. بگەڕێوە دواوە بۆ فرۆشيارەكانى قوتابخانە. هەروەها ئەوەت بيربێت كە ((Sal`s Boutiqu)) “دووكانێكە سەربە ڕێكخراوێكى هەژاران و ئاينيە بازارى ئابوورى و فرۆشيارە يارمەتيدەرەكان دەتوانن ببن بە گەنجينەيەكى بە نرخى فاشيۆن بۆت.
- بەيانيان: هەندێك لە قوتابخانە ناوهندييەكان زووتر لە قوتابخانە سەرەتايەكان دەست پێ دەكەن. دوو هەفتە پێش ئەوەى خوێندن دەست پێ بكات، وا خۆتان ڕابهێنن كە زوو بخەون و زوو هەستن. ئەمە ڕێكخستنێكى گەورەيە بۆ هەندێك لە خێزانەكان. بەڵام منداڵێكى هيلاك باش نابێت لە قوتابخانە. ڕۆتينێكى باشى خەوتن دابمەزرێنە لەسەرەتاوە.
سەرچاوەى بابەت: ئيره ببينه
سەرچاوەى وێنە: ئيره ببينه
نوسهر: Marie Hartwell-Walker
وهرگێڕ: شانۆ لهتيف حهمه شكور
تايپ: ژيان سهلمان
هەڵەچنى زانستى: خهبات رهفيق محمد
ههڵهچنى زمانهوانى: ههوار جلال حمه
دهنگ:
ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا