وه‌ك ئاشكرايه له ته‌واوى دنيا و وڵاتان پشووه‌كان كه‌م تا زۆر داڕێژراون به هيواى پێدانى پشووى ده‌رونى و كۆمه‌ڵايه‌تى و زانستى، به‌ڵام هه‌ندێك جار پشووه‌كان زۆر له ئه‌ندازه‌ى پێويست زياترن و مرۆڤ ده‌كرێت بيانكاته خاڵێكى وه‌رچه‌رخان له ژيانيدا. لێره‌دا ئاماژه به سێ لايه‌ن ده‌كه‌ين كه چۆن بتوانن پشووهكانيان بكه‌ن به خاڵى وه‌رچه‌رخان. ئه‌وانيش مامۆستايان و دايكان و باوكان و خوێندكارانن.
١. مامۆستايان: هه‌موو تاكێك پێويستى به ئارامى ده‌رونى و كۆمه‌ڵايه‌تى هه‌يه، به‌ڵام ده‌كرێت له‌پاڵ ئه‌و ئاراميیهدا كۆمه‌ڵێك دهستكهوتيش به‌ده‌ست بهێنرێت بۆ نمونە مامۆستايان ده‌كرێت گرنگى به به‌ره‌وپێشبردن و گه‌شه‌كردنى زانستيیانه و پيشه‌ييانه‌ى خۆيان بده‌ن و كار له‌سه‌ر خاڵه لاوازه‌كانى ژيانيان بكه‌ن. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر مامۆستايه‌ك دابنيشێت و خاڵه لاوازه‌كانى خۆى ده‌ستنيشان بكات به دڵنيايى چه‌ند خاڵێكى ده‌ست ده‌كه‌وێت چونكه هه‌موومان خاڵى لاوازمان هه‌يه و ئه‌وه‌ش ڕاستيیه‌كى ئاشكرا و حاشا هه‌ڵنه‌گره، دواتر ده‌توانێت ده‌ستبكات به خوێندنه‌وه و گه‌ڕان و توێژينه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت ئه‌و خاڵه لاوازانه گه‌شه پێبدات و چيتر به‌ده‌ست خاڵێكى لاوازه‌وه گيرۆده نه‌بێت له كاتێكدا چه‌ندين خاڵى جوان و په‌سه‌ند و گه‌شاوه‌ى تێدايه.
كه‌واته ده‌كرێت خاڵێكى لاواز زۆرێك له جوانيیهكانى ژيانى پيشهيیت بشارێته‌وه. وردتر باسى بكه‌ين گه‌ر مامۆستايه‌ك نه‌توانێت پۆله‌كه‌ى به‌شێوه‌يه‌كى باش به‌ڕێوه‌به‌رێت و ئه‌زمونى پێويستى نه‌بێت، هه‌ميشه به چاوێكى كه‌متر سه‌ير ده‌كرێت له چاوى هاوپيشهكانييهوه. ئه‌گه‌ر چى مامۆستايه‌كى پڕ زانست و زانياريش بيت، گه‌ر ڕێگاكانى گه‌ياندنى وانه‌كه‌ت وه‌ك پێويست و هه‌مه چه‌شن نه‌بن دڵنيابه خوێندكاران كه‌مترين سود له تۆ ده‌بينن ئه‌گه‌ر يه‌كێك له دانه‌رانى په‌ڕاو و كتێبه پهروهردهييهكانيش بیت. كه‌واته زيرهكترين بڕيار بريتى يه له چالاككردنى خاڵه كه‌م چالاك و ناچالاكهكان به هيواى ئاينده‌يه‌كى گه‌شتر و نايابتر له ژيانى پيشهيیتدا.
٢. دايكان و باوكان: گرنگترين ئه‌ركى كۆمه‌ڵگه سپێردراوه به دايكان و باوكان ئه‌ويش ئاگاداربوونه له باشتر به‌ڕێوه‌چوونى ته‌واوى قۆناغه په‌روه‌رده‌يى و زانستيیهكانى منداڵه‌كانيان. ئه‌م ئاگاداربوونهش بێگومان به‌م ده‌سته‌واژانه‌ى وه‌ك “ڕۆڵه كۆشش بكه!”، “بڕۆ بخوێنە!”، “سه‌يرى ته‌له‌فيزيۆن مه‌كه!” و چه‌ندانی تر بهدينايهن. به‌ڵكو ڕێكخستنى چاك و به‌رنامه بۆ داڕێژراوى ده‌وێت كه ته‌واوى لايه‌نه په‌روه‌رده‌يى و زانستيیهكانى منداڵه‌كانت فه‌راهه‌م بكات.
ئايا له پشووه‌كاندا كار له‌سه‌ر گه‌شه‌ى زانستى و په‌روه‌رده‌يى منداڵه‌كانت ده‌كه‌يت؟ چۆن؟ يه‌كه‌م شت كه ده‌بێت كارى له‌سه‌ر بكه‌يت وه‌ك دايك و باوك بريتى يه له دانانى به‌رنامه‌يه‌كى گونجاو كه له‌گه‌ڵ ژيان و قۆناغ و ته‌مه‌نى منداڵه‌كه‌ت بگونجێت، دواتر ده‌بێت چاودێرى به‌ڕێوه‌چوونى به‌رنامه‌كان بكه‌يت زۆر به وردى تا به ته‌واوى ده‌چێته سه‌ر سكه‌ى خۆى و لاى منداڵه‌كه‌ت ده‌بێته ڕۆتين. بيريشت بێت كه هه‌ميشه پێويسته هاوكارى پێشكه‌شى منداڵه‌كه‌ت بكه‌يت بۆ ئه‌وه‌ى ببێته تاكێكى سه‌ركه‌وتوو، نه‌ترس، كراوه و زيره‌ك له كۆمه‌ڵگه‌دا. ده‌كرێت هاوكاريیهكانت له‌ناو به‌رنامه‌ى منداڵه‌كه‌تدا جێبكهيتهوه، ڕه‌نگه باسى ژيانى خۆت و سه‌ركه‌وتنه‌كانى خۆتى بۆ بكه‌يت چونكه تۆ نمونهيهكى به‌رزى ڕۆڵهكهتى. ئه‌ويش وانه‌يه‌كى باشى لێوه‌رده‌گرێت يان هه‌وڵده‌دات به ڕێگه‌ى خۆى سه‌ركه‌وتنه‌كانى تۆ دووباره له‌خۆيدا به‌رجه‌سته بكات. ياخود ده‌كرێت باسى گۆڕانكارييه دهروونيیهكانى ئه‌م قۆناغه‌ى ژيانى بۆ بكه‌يت و هه‌ڵه‌كانى بخه‌يته به‌رده‌م و چاكهكانيشى لا جوانتر بكه‌يت. هيچ كات ئه‌زموونى به‌سه‌رچووى خۆت مه‌سه‌پێنه به‌سه‌ريدا ئه‌گه‌ر چى باشيش ده‌ربكه‌وێت. هه‌وڵبده خۆى بژارده‌كان هه‌ڵبژێرێت و تۆش بێگومان باش‌ترين هاوڕێ و هاوكاریت بۆ يارمهتيدان و هاوكاريكردنى ڕۆڵه و جگه‌رگۆشه‌كه‌ت. كه‌واته له پێناو ئاينده‌ى خێزانه‌كه‌ت گرنگى بده به په‌روه‌رده‌كردنى ئه‌ندامه‌كانى خێزانه‌كه‌ت چونكه يه‌كه‌م كه‌س كه سوودمه‌ند ده‌بێت تۆى بهڕێزيت.
٣. خوێندكاران: قۆناغى خوێندن يه‌كێكه له قۆناغه سه‌خته‌كانى ژيانى مرۆڤ چونكه به‌رده‌وام هيوا و ئاواتى گه‌وره‌ت هه‌يه و حه‌ز و خولياكانيشت بڵاويانكردوويتهوه. خوێندكار گه‌ر وريا نه‌بێت له‌ناو ئه‌و هه‌موو بژاردهيهدا ون ده‌بێت، بيرمه له قۆناغى ناوه‌ندى و ئامادهيیمدا ده‌مويست ببمه شاعير، كاتێكى زۆرى ئه‌و قۆناغانه‌ى ژيانم دا به‌و خوليايه به‌ڵام چونكه ڕێكم نه‌خستبوو دواجار له قۆناغه‌كانى دواترى ژيانمدا ئه‌و خوليايهم نه‌ما. هه‌وڵبده ئه‌ركه لهپێشينهكانت ديارى بكه‌يت و له پشووه‌كاندا كارى له‌سه‌ر بكه‌يت. دڵنيام ئه‌ركى هه‌ره له‌پێشينه‌ى هه‌موومان بريتى يه له ته‌واو كردنى خوێندن تا ئه‌و قۆناغه‌ى مه‌به‌سته. كه‌واته پێويسته زۆربه‌ى كاته‌كانتی بۆ ته‌رخان بكه‌يت. ناكرێت ئه‌ركى لهپێشينهت ته‌واوكردنى زانكۆ بێت و له ڕۆژێكدا ٥ كاتژمێر ڕاهێنانى جه‌سته‌يى و وه‌رزشى و ميوزيكى بكه‌يت. به‌ڵكو ڕاست ئه‌وه‌يه زۆربه‌ى كاته‌كانمان به خوێندنه‌كه‌مان به‌سه‌ر ببه‌ين و له‌كاتى پشووه‌كان و كاته زيادهكاندا ته‌واو كۆنتڕۆڵى وانه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان بكه‌ين و كاته‌كانى تريش كه ده‌مێنێته‌وه زۆر به وردى پلانى بۆ دابنێين.
دواى خوێندنه‌كه‌ت با خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و بابه‌تانه‌ى ئاره‌زوويان ده‌كه‌يت زۆربه‌ى كاته زيادهكانت ببات، چونكه هه‌رگيز مرۆڤ له خوێندنه‌وه‌ى بابه‌ت و كتێبى به‌سوود زيانى نه‌كردووه. فێربوونى زمانيش بكه‌نه كارى سه‌ره‌كى ڕۆژانه‌تان و له ته‌واوى پشووه‌كاندا كاتى پێبده‌ن چونكه هه‌رچى بێت له داهاتوودا زمان هاوكارى سهرهكيته. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا ئاساييه كه‌م كه‌م و به‌پێی پێويست له سۆشيال ميديا ئاگادار بيت و ئارامى ده‌روونى به خۆت ببهخشيت!
له كۆتايیدا، پشووه‌كان كه‌م بن يان زۆر ده‌كرێت ببنه به‌ردى بناغه بۆ ئه‌نجامدان و ده‌ستپێكردنى چه‌ندين كار و پرۆژه‌ى گرنگ له ژيانماندا. بۆيه با هه‌رگيز پشووه‌كان به كه‌م سه‌ير نه‌كه‌ين و هه‌ميشه له كهميندا بين هەتاوەكو پشووه‌كان ئاستى زانستى و پيشه‌يى و پهروهردهييمان به‌رزبكه‌نه‌وه.
ئامادەکاری بابەت: خەبات ڕەفیق محەمەد
نوسەر: خەبات ڕەفیق محەمەد
هەڵەچن: هەوار جلال حمە، هاوناز ئیبراهیم مەحمود
دیزاینەری وێنە: فێرۆپیدیا