ناساندنێک بۆ فێربون لەسەر بنەمای پرۆژە

زۆربەی وڵاتە پێشکەوتوەکانی وەک ئەمریکاو وڵاتەکانی ئەوروپا بە ڕادەیەکی زۆر ڕویان کردوەتە شێوازی فێربون لەسەر بنەمای پرۆژە. ئەوەش لەبەر ئەوەی بڕوایان وایە کە فێربون لەسەر بنەمای پرۆژە یەکێکە لە کاریگەرترین شێوازەکانی وانەوتنەوە کە لە توانایدایە فێرکردن لە پرۆسەیەکی بێزارکەرەوە بگۆڕێت بە سیستمێکی چالاک و کاریگەری وەها کە توانای ئامادەکردنی خوێندکارانی هەبێت بۆ سەدەی ٢١. بەڵام ئایا فێربون لەسەر بنەمای پرۆژە چییەو چۆن کاردەکات؟ لەم ڤیدیۆیەدا هەموو پرسیارەکانت وەڵام دەدرێنەوە. پێت وایە ئێمەش بتوانین سیستمی فێربون لەسەر بنەمای پرۆژە لە کوردستان جێبەجێ بکەین؟

 

سەرچاوەي  بابه‌ت: ئيره ببينه

ئامادەکاریی بابەت: لؤي حاجي

وەرگێڕ:  میرو عەزیز

هەڵەچن: دابان بەهمەن أحمد

ئامادەکاری ڤیدیۆ: دادوەر خالید

ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Dadwer Khaled

دادوەر خالید عوسمان لەدایکبووی شاری سلێمانیە ئێستا خوێندکاری قۆناغی چوارە لە زانکۆی سلێمانی بەشی زانستی کۆمپیوتەر , لە ئێستادا کارمەندە لە پەیمانگای پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی ئایدڵ (IDEL) , دیزاینەری وێنە و ڤیدیۆ لە فێرۆپێدیا , پڕۆگرامەر لە زمانەکانی Java و ++C و شارەزا لەبواری نێتۆرکین و داتابەیس , باوەڕێکی زۆر گەورەی بە کوردستان هەیە و شانازی ئەکا بە دەستکەوتەکانی باوەڕی وایە داهەتویەکی زۆر ڕوون لەبەردەممانە بەمەرجێک بەهێزبیین یەک دڵ بین یەک ڕیزبین .

لێرەش بگەڕێ

بۆچی خوێندکاران شتیان بیردەچێتەوە، و تۆ دەتوانیت چیبکەیت؟

بە پێی توێژینەوەیەکی نوێ، لە ماوەی کاتژمێرێکدا، خوێندکارەکانت لە نیوە زیاتری ئەوەی فێری بوون بیریان دەچێتەوە. لە ماوەی ڕۆژێکدا تەنها سێ چارەکیان لەبیردەمێنێت و دوای ٤ڕۆژ، کەمتر لە ڕێژەی لە سەدا ٢٥یان لەبیردەمێنێت. کەواتە مامۆستایان دەتوانن چی بکەن بۆ ئەوەی زانیاری لە مێشکی خوێندکارەکانیاندا بهێڵنەوە؟ باشترین ستراتیژەکان لە پسپۆڕەکانەوە بەدەستبهێنە. مامۆستایەک تاگ بکە بۆ ئەوەی سودمەندبێت.

Share via