٧ خووی خراپ کە کاریگەری مامۆستا ناهێڵێت لەپۆلدا

  • هەموو هەوڵێکت بۆ ئەوە بێت کە  قوتابیەکان خۆشیان بوێیت 

هەموو کەسێک حەز دەکات کە خۆشەویست بێت بەڵام ئەگەر تەنیا بیر لەوە بکەینەوە کە چۆن قوتابیەکان خۆشیان بوێین بە دڵنیایەوە ئەمە کاریگەری لەسەر شێوازی وانەوتنەوەکە دەبێت بە شێوەیەکی خراپ، دەتوانین ببیت بە مامۆستایەکی باش بە شێوەیەک کە قوتابی ڕێزت لێ بگرێت بە مانای ئەوەی خۆمان وەک کەسێک ببینین  کە ئامۆژگاری دەدات نەک وەک هاوڕێیەک، لە کۆتاییدا قوتابی ئەو مامۆستاییەی خۆش دەوێت کە زیاتر ڕیزی لێ گرتوە وەک لەو مامۆستاییەی کە هەوڵ دەدات “مامۆستایەکی باش بێت.”

 

  • هاوار کردن بەسەر خوێندکاردا  

بە ڕای من هەموومان بۆ بابەتێک هاوارمان کردوە بەڵام ئەگەر ئەمە وەک خوویەکی لێ هاتووە  ئەوا شتێکی باش نیە، هاوار کردن بە دەگمەن ئەنجامی باش بدات زۆربەی کات دەبێتە هۆکاریێک بۆ  کەم بونەوەی ڕێز، لە جیاتی ئەوەی کۆنترۆڵ لە دەست بدەی هەناسەیەکی قووڵ بدەو هەوڵ بدە هێمن بیت دوای ئەوە لەسەر خۆ بەڵام ئەو شتە داوا بکە  کە دەتەوێت ئەنجامی بدەن.

 

  • ڕێگە دان بە تێپەڕ بوونی شتە بچوکەکان  

لە سەرەتاوە کە دەستم کرد بە کاری وانە وتنەوە ڕێگەم دەدا زۆر شتی بچوک تێپەڕیت چونکە نەم دەویست بکێشم بە سەریاندا بۆ  هەرهەڵسوکەوت و ڕەفتارێکی بێ مانا کێشەکە هەرچەندە ئەوە بێت کە تۆ هەڵەت کردوە لە دەستنیشان کردنی هەڵە بچوکەکە هەر وا بە بچوکی نامێنێتەوە هەر بە زووی گەورە دەبن و پۆلەکەت کۆنترۆڵ لە دەست دەدات ئەو کاتە تۆش کاریگەریت نابێت ( بە لایەنی کەم ئەوە بەسەر من هاتوە ) ئەوەی کە فێر بووم ئەوە بوو کە دەبێت کێشەکان  دەست نیشان بکەم  تەنانەت ئەگەر بڵێیت ( ئییان لەسەر کورسیەکەت هەستە ). 

 

  • پابەند نەبوون

 پابەند بوون کارێکی گرانە ئەزانم بەڵام پابەند نەبوون  لە بەڕێو بردنی پۆلدا دەبێتە هۆی زۆر بوونی کێشەی ناو پۆل بۆیە پێویستە پابەند بیت بەو یاسایانەی کە لە پۆلدا  هەیە . 

 

  • شکستهێنان لە ئامادەکردنی بابەتی گونجاودا

هەموومان رۆژێکمان هەیە کە لە کۆتا خولەکدا  بیرمان دەکەوێتەوە کە ئەو بابەتەی کە پێویست بووە  و گرنگە بۆ وانەکە کۆپیمان نەکردوە بەڵا ئەگەر وەک خویەکی لێهات و هەموو ڕۆژیك نەزانین کە پێویستە چی بکەین بۆ وانەکە ئەوا لە کێشەدا دەبین، ڕاستە وانەکە دەڕوات بەڵام وانەیەکی کاریگەر نابێت وەک ئەوەی کە خۆتی بۆ ئامادە بکەیت بۆیە با هەمیشە ئامادەبیت بۆ وانەکان، یان دەتوانیت بۆ ساڵی داهاتوو لە هاوینەکەدا خۆت بۆ وانەکان ئامادە بکە یت.

 

  • کەسێک بیت بەرگری بکەیت

ئەگەری هەیە  خویندکار، دایک و باوک یان بەڕێوبەربێت کە ڕەخنەمان لێ دەگرێت، کاتێک کە دەبیت بە کەسێکی بەرگریکار بە دەگمەن دەتوانی  چارەسەر بۆ کێشەکان بدۆزینەوە، سەرەتا دەبێت داوا بکەیت کە لە بابەتەکە تێبگەیت وە کەسێکی کراوە بیت ڕەنگە ئەوە باشترین ڕێگە بێت ئێمە گەورە دەبین وەک مامۆستایەک وە ڕێزێکی زۆر بەدەست دەهێنین هەندێک لەخۆبوردەیی ڕێگایەکی زۆر دەبڕێت بەرەو پێشەوە.  

 

  • وا بیر بکەیتەوە کە هەموو شتێک دەزانیت  

کاتێک کە وا بیردەکەیتەوە کە پێویست بەوە ناکات بەردەوام بیت لە فێر بوون و گەشە کردن، ئەو کاتە دەبیت بە مامۆستایەک کە کاریگەریت کەمتر بێت لەوەی کە بەردەوام بە دوای بیرۆکەی تازە و شێوازی تازەی وانە وتندا بگەرێیت.

 

وەرگێر : شیراز ئەحمەد فرج 

هەڵەچن :  خەبات ڕەفیق محمد

سەرچاوەی بابەت :

 https://teach4theheart.com/the-7-bad-habits-of-ineffective-teachers/

سەرچاوەی وێنە :  

https://teach4theheart.com/the-7-bad-habits-of-ineffective-teachers/

دەربارەى Tarza Nawzad

تەرزە نەوزاد ابوبکر لە دایک بووی شاری سلێمانییە. لە ئێستادا خوێندکارە لە زانکۆی ئەمریکی، بۆ پەرەپێدان و فێربوونی زمانی ئینگلیزی بە باشی بەشداری چەند کۆرسێکی کردووە لەوانە پەیمانگای پاوەر، پەیمانگای IDEL. وە بڕوای وایە ئەم ژیانە چانسیکە ئەگەر بزانی بەکاری بێنی دەتوانی سەرکەوتووبیت لە هەموو کارەکانتدا.

لێرەش بگەڕێ

خوێندکاران لە سەرنەکەوتنیان دەیانەوێت چی بە بیر ئێمە بهێننەوە

قوتابخانەکانمان لە ئەمەریکا شایەنی ڕێزلێنانە: قوتابیەکان نمرە بەدەست دەهێنن بەپێی بەدەستهێنانەکانیان و دواتر دەکرێن بە …

Share via
Send this to a friend